رۆژنیوز ـ شرام هەورامی
بەهۆی کاریگەری برینەکەیانەوە ناوبەناو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە گیان لەدەست دەدەن. سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەش دەڵێت ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بەردی بناغەی دانراوە، تائێستا نەکراوەتەوە. لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ئەو نەخۆشخانەیە تەواوبکرێت و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی سودی لێوەربگرن لەکاتێکدا لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی هەرێم بڕە پارەیەکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەو بەرکەوتوانە خەرج دەکرد بۆ ناردنەدەروەیان بۆ وڵاتی ئێران. ئاماژەی بەوەش کرد بەهۆی کاریگەری برینەکانیانەوە ناوبەناو ئەو بەرکەوتوانەی کە لەدوای کیمیابارانی هەڵەبجەوە ڕزگاریان بووە گیان لەدەست دەدەن هاوکات ژمارەی ئەو بەرکەوتوانەی گیانیان لەدەستداوە لەدوای ساڵی 2003 بەرزبوەتەوە بۆ نزیکەی 85 بەرکەوتوو. سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە وتیشی: بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی پێوێستیان بە چاودێری ورد و بەردەوام هەیە، چونکە ئەو کەسانەی بەرکەوتوی چەکی کیمیاین دەبێت بە بەردەوامی پزیشکی پسپۆڕ چاودێری باری تەندروستیان بکات.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 7,685 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!