ملازم شوان ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی #پاسۆک# پارتی سۆسیالیستی کورد پاسۆک لە ساڵی 1975 لەلایەن چەند کەسایەتییەکی نەتەوەییەوە دامەزرا.
ملازم شوان لە شۆڕشی ئەیلولدا دەبێتە پێشمەرگە و پلەی سەرلقی پێدەدرێت. لە دوای نەکسەی ساڵی 1975 نەفی دەکرێت بۆ نەجەف، دوای دوو ساڵ دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە پێشمەرگەی پاسۆک، دواتر دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو پارتە و لە زۆربەی شەڕەکاندا بەشداری دەکات. یەکێک لەو چالاکیانە کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەستبەسەرکردنی ژمارەیە قوتابی بەعسی بوو لەنێویاندا چەند فەلستینییەکیشی تێدابوو.
لەدوای ڕاپەڕین پاسۆک وەکوو حیزب هەڵدەوەشێتەوە و لەگەڵ پارتی گەل و سۆسیالیستدا، یەگرتن پێکدەهێنن. دواتر بەشی زۆری یەگرتن دەچنە ناو ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە و ملازم شوان دەبێت بە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی. ئێستا خانەنشینە و لە #سلێمانی# دادەنیشێت. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 14,452 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!