د. ئەحمەد میراودەلی
بەپێی ئەو زانیارییەی لە کتێبەکەی بەهەشتی'' عەلی کەمال باپیر'' دا هاتووە، حیکمەت ئەفەندی کوڕی مەلا ئەمینی سەرگەڵویی، ساڵی 1892 هاتۆتە دنیاوە، دەربارەی شوێنی لەدایکبووونی دوو ڕای جیاواز هەن، یەکێکیان دەڵێ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی هاتۆتە دنیاوە و ئەوی دیکەشیان ڕای وایە کە لە گوندی سەرگەڵوو هاتبێتە دنیاووە. حیکمەت، خوێندنی دوا ناوەندی و ڕوشدییەی سەربازی لە سلێمانی تەواو کردووە و دواتر بۆ خوێندنی باڵاتر چۆتە ئیستانبووڵ و پلەی ئەفسەری بەدەست هێناوە و بووەتە ئەفسەرێکی سوپای ئۆتۆمان.
ساڵی 1917 لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە باشووری ئێڕاق، بریندار دەبێ و لە لایەن سوپای ئینگلیزوە دەستگیر دەکرێ و دووردەەخرێتەوە بۆ هیندستان. لە ساڵی 1919 ئازاد کراوە و گەڕاوەەتەوە بۆ ئێڕاق. لە هیندستان، فیری زمانی هیندوستانی/ ئوردوو و ئینگلیزی دەبێت و لە تورکیاش فێری زمانەککانی فەرەنسی و تورکی دەبیت، زمانی فارسی و عارەبیشی زانیوە و هۆنراوەی بە کوردی و فارسی هەڵبەستووە. حیکمەت، جگە لەوەی ئەندازیار بووە نووسەر و هۆزانڤانیش بووە.
حیکمەت، وەک ئەفسەرێک بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمری کردووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەری ناوچەی شارباژێڕ بووە. دوای کووژانەوەی شۆڕشەکەی شێخ، وەک ئەندازیارێک، دوورخراوەتەوە بۆ باشوووری ئێڕاق، ماوەیەک لە باشووری ئێڕاقدا لەژێر چاودێریدا بووە و دواتر کە باروددۆخی کوردستان هێمن بووەتەوە، وەک کارمەندیکی ئەندازیار لە شارەکانی، سلێمانی، موسل و هەولێر، کاربەدست دەبیت. دوا کارمەندییەکەی بەڕێوەبەراێتی بیڕۆی درووستکردنی ڕێگەوبان'' دائیرەی ئشغال'' بووە لە هەولێر.
حیکمەت لە سەر ڕێگەو بانەکانی سلێمانی، مووسڵ و هەولێر زۆر پردی درووست کردووە، لە ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی لە ناوجەی شارباژێر هەتا ئێستاش زۆر لەو پردانەی درووستی کردوون بەپێوە ماون. یەکێک لە پردە گەورەکان، پردی قەشان بوو، کە لەخوار هەورازی ناڵەشکێنەی خوار گوندی دڕی بە قسڵ و گەچ بۆ پەڕینەوەی کاروان و سەڵتە زەلام درووستی کردبوو، ئەو پردە هەتا دوای ڕاکێشانی ڕێگەی تڕومبێل/ ماشێن بۆ ماوەت، هەر لەکاردا بوو، نازانم ئێستاش بە پێوە ماوە یان نا.
حیکمەت، جگە لەوەی کە ئەندازیار بووە، نووسەر و هۆزانڤانێکی نەتەوەیی بە توانا بووە. بە وتەی ئەحمەد فەخری برای، حیکمەت، جگە لە دیوانی هۆزانێک، لە نێوان نووسینی خۆی و وەرگێڕاندا چوار دەستنووسی هەبووە کە هیچکامیان بە چاپ نەگەیشتوون. نەوەکانی جگە لە دیوانی هۆزانەکەی تەنها ناوی دوو دەسستنووسیان لەیاد ماوە کە بریتین لە (نەژادی کورد و جووڵانەوەەی هەقە لە کوردستاندا) وەلێ بەداخەوە دوای کۆچی دوایی حیکمەت کەس نازانێ چی بەسەر دیوان و باقی دەستنووسەکانیدا هاتووە و کەوتوونەتە کوێوە.
حیکمەت وەک کەسێکی نەتەوەەیی و وڵات پەروەر. لەم هەڵبەستەی خوارەوەدا، گلەیی لە شاعیرانی هاوچەرخی دەکات و دەڵێ'' بەسیەتی پیداهەڵدان بە سەر ڕوومەت و ئەگریجەی چاوی یار دا، ئاوڕێک لە نیشتیمان بدەنەوە''
باسی چاوی بەڵەک و پەرچەمەکەی ئە و یارە
کوڵم و برژانگ و برۆی ئێستا بیکەم لام عارە
چونکە باوی قەد و بالا و خەتو خاڵی دولبەر
نییە ئەمڕۆکە ئەڵێن بەد خوە بەد کردارە
باری ڕاستی وەتەنە سینەیی ئەو دایکی منە
دەردی ئاوارە یی زۆر قورسە بەبێ سەربارە
وەتەنێ عیلمی هەبێ باکی نییە بەختەوەرە
خاوەنی جوملەی دنیایە حوڕە سەردارە
سەعی و کۆشس سەبەبی فەیز و نەجات هونەرە
فەرقی چۆنە کەر و گا لەگەڵ تیارە
هەموو ئافاقێ چراخانە بە نووری زانست
ژینی تۆ لەم شەوە تاریکە دەوا بەردارە
غەمی هیجڕانی زەمانە و خەفەتی دەربەدەری
سەری کردم بە قوردا ڕیشم ئەڵێی تۆمارە
فەخر و شوکرانە بەشی '' حیکمەت'' ە گەر دەچی بکەن
لە ستوون و پەرەدانم غەزەل و ئەشعارە
حیکمەت لە زمانی هاوسەرەکەیەوە
ناجییە سااڵح میراودەلی'' نەنکم'' هاوسەری حیکمەت، هێندێک جار کە دووبەدوو دەبووین، بیری حیکمەتی دەکرد و هێندێک ڕووداو و بەسەرهاتی خۆیانی بۆ باس دەکردم. باسی ئەوەی بۆ کردم کە ئەفسەەرێکی شخ مەحموودی نەمر بووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەر بوون و کە شێخیش دەستگیر کراوە، حیکمەت وەک هێندێک ئەفسەری شێخ سەری بۆ حوکمەتی ئێڕاق شۆڕ نەکرد، لەبەر ئەوە ڕەوانەی کوت و عیمارەیان کردین، دواییش کە گەڕاینەوە سلێمانی، بۆ ماوەیەک لەژێر جاودێریدا بووین. ناجییە ساڵح کە وەک '' نەنە ئاجی'' ناومان دەبرد، دەیگوت، باپیرەت ئاشقی نەتەووە و نیشتیمانەکەی بوو، ئەگینا دەیتوانی وەەک هیندێک لە ئەفسەرانی هاوچەرخی ئەویش سەر بۆ ئینگلیز شۆڕکات و ببێتە وەزیر و گزیر.
ناجییە ساڵح بۆی گێڕامە وە کە دوای گەڕانەوەیان لە عارەبستان، لەسڵێمانی لە حەوشی گەورە نیشتەجێ بوون و هەر لەو سەردەمەشدا بارزانی نەمر لەسلێمانی دەستبەسەر دەبیت و ماڵی ئەوانیش لە حەوشی گەورە دەبی و دەبنە برادرێکی نزیک. نەنەم دەیگوت زۆر شەوان بارزانی دەهاتە ماڵمان و تا شەوانێکی درەنگ دەمایەوە، منداڵان خەوویان دەهات، ئیدی ناجاربووم جارێکیان خوی بکەمە ناو پێلاوەکانییەوە بۆ ئەوەەی جاریکی دیکە زۆر دانەنیشێت، بەڵام ئەو پێڵاوەکەی تەکاند و بە بزەیەکەوە ڕۆیشت و دواتریش کە دەهات هەرهەتا درەنگ دەمایەوە. نەنە ئاجی دەیگوت برادەریێتی بارزانی و حیکمەت هێندە پتەو بووە هەتا گەیشتە ئەوەی بارزانی داوای کچێکمان لێ بکات بۆ کەسێکی خۆی، بەڵام باپیرەت داواکارییەکەی پەسەند نەکر و بە بارزانی گوت'' کچێکم داوە بە عەشایەر و هەتا ئێستا خیری لەژیانی خۆی نەدیوە، جارێکی کەش ئەو هەڵەیە ناکەمەوە '' بارزانیش ڕیز لە وتەکەی دەگریت و لێی زیز نابێت.
لەسەردەمی شۆڕشی چلەکانی بارزانیدا، حیکمەت لە ناوجەی هەولیر خەریکی درووستکردنی ڕێگەوبان دەبیت و لە هەڵکوتانی بارزانیاندا بۆ سەر دامودەزگای دەوڵەت، شانی بریندار دەەبێ، وەلی لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێیت لەتەک بارزانیدا بچێت بۆ مەهاباد، بەڵام لەبەر ئەوەی بریندارە و خاون خێزانێکی گەورەیە، بارزاانی داواکەی ڕەت دەکاتەوە،
دەربارەەی دەستنووسەکانی، نەنەم گوتی؛ سیلاحی کوڕم هێشتان منداڵ بوو، هەموو نووسینەکان لە سندووقێکی بچووکدا بوون، سیلاح سندووقەکەی دا بە '' گیو موکوریانی'' و ئیدی سەروشوێنیان نەما.
دەربارەی هەمان بابەت، خاڵم '' ئیحسان حیکمەت'' جارێکیان گوتی'' موکوریانی جاریکیان هەڵبەستیکی باوکم لەژێر ناوی خۆیدا بڵاودەکاتەووە، وەلێ نەجمەدین مەلا - خاوەنی کتێبخانەی کەشتی نووح، لێی دێتە زمان و دەڵێ ئەوە هەڵبەستی حیکمەتە''
نەنەم دەیگوت باپیرەت زۆر میهرەبان بوو، ڕۆژێکیان بە پێخواسی هاتەوە ماڵی، سەرماس بووم لێم پرسی ئەرێ پیاوەکە چیت بەسەر هاتووە؟ بۆ پێ خاوسی، گوتی مەترسە هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەداوە. پیاوێکی هەژارم بینی پێڵاوی لەپێدا نەبوو و پێڵاوەکانی منیش پڕ بە پێی بوون.
حیکمەت سێ کچ و پێنج کوڕی لەدوا بەجێماوە و ئێستا دوو کوڕ و دووکچی لەژیاندان.
هەزاران دروودی ئاهوورا مەزدای لەسەر بێت، دڵ نیاشم لەبەر ئەوی نەتەوە و وڵات پەروەر بووە، جێگەی بەهەشتە لەتەک ئاهوورا مەزدادا. منیس کە نەوەی ئەوم، شانازی پێوە دەکەم.
کەنەدا 14-05-2015