بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
تیرۆریستانی دڕندەی داعش جارێکی دی پەلاماری وەحشیانەیان بۆ سەر خوشک و برایانمان لە کۆبانێ دەست پێ کردووە و لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا ژمارەیەک لە خەڵکی کۆبانێ شەهید و بریندار بوونە. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە نامرۆڤانەیە دەکەین.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کە چۆن پێشتر هاوکار و یارمەتیدەری کۆبانێ بوونە ئێستایش بەردەوام بن لە یارمەتیدانی خەڵکی کۆبانێ و بیپارێزن.
داوا لە هێزی هاوپەیمانان دەکەم بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی خەڵکی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان و گەلی کوردستان لە هەڕەشەکان بپارێزن. بە پێویستی دەزانم حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ڕێگایەک بۆ یارمەتیدانی خوشک و براکانمان لە کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان بگرێتەبەر.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکانمان
سەرکەوتن بۆ کوردستان و شکست و لەناوچوونیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی.
مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
25-06-2015