کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,730
ۋېنۍ 105,209
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 97,886
ڤیدیۆ 1,415
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
بۆچی دەستوری هەرێم دەبێ ڕەد بکرێتەوە!
ھەر کونج و ڕووداۋېۋو وڵاتی، چە وەرھۊرزۆ پەی وەرنیشتی، چە سەرنیشتۆ پەی پانیشتی... بۊ بە سەرچەمەو کوردپێدیای!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بۆچی دەستوری هەرێم دەبێ ڕەد بکرێتەوە!
کوڵەباس

بۆچی دەستوری هەرێم دەبێ ڕەد بکرێتەوە!
کوڵەباس

بۆ بەڕێزان لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە پەرلەمانی کوردستان!
بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان
لەم نوسراوەدا بۆچوون و لێکدانەوەو هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستوری هەرێم دەخەینەبەرچاوتان و دەمانەوێ بە بەرێزتان ڕابگەیەنین کە ئەم دەستورە شایستە و قابیلی دەسکاری و چاکسازی نیەو پێویستە سەرتاپای ڕەد بکرێتەوەو لەجێگای ئەودا دەستورێکی دیکە ئامادەبکرێ، چونکە بڕیارە ئەم دەستورە بۆ چەندین ساڵی دیکە شێوازی دەسەڵاتدارێتی و بنەماکانی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دیاری بکات، ئەمەش لەگەڵ ئومێدو چاوەڕوانیەکانی خەڵک و کۆمەڵگای هاوچەرخی کوردستاندا ناتەباو نەگونجاوە.
بەڵام بەرلەوەی ئەو بەڵگانە بخەینەروو کە بەبڕوای ئێمە حوکمی ڕەدکردنەوەکە ڕۆشن دەکاتەوە، دەمانەوێ سەرنجتان بۆ دوو خاڵی گرنگ ڕابکێشین‌، ئەوانیش؛ یەکەم؛ شێوازی دروستبوونی لیژنەکەیە کە بەپێی ڕێکەوتنی نێوان چەند لایەنێکی سیاسی ناو پەرلەمان دروستکراون و ڕێژەکانیشی دیاریکراون، بەمجۆرە دەستور لەجیاتی ئەوەی بەڵگەنامەیەکی گرنگ بێت بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی ماف و ئازادیەکانی هاولاتیانی کوردستان‌ لە پەیوەند بە نیزامی سیاسیەوە،کەچی لەبنەڕەتدا کراوەتە چوارچێوەیەک بۆ پاراستن و جێگیرکردنی بەرژەوەندیەکانی ئەو حیزب و لایەنانە خۆیان‌. دووەم: بەبڕوای ئێمە ئەو پرسەی کە مەسەلەی دەستوری تێوەپێچراوە، خودی دەستور نیە، بەڵکو مەسەلەی پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەڵاحیاتەکانیەتی. پێشمانوایە کە سەرجەم ئەو حیزب و لایەنانەی کە دەیانەوێ دەستور بنوسنەوە، بەشێوەیەکی گشتی لەسەر زۆربەی هەرەزۆری مادەو بڕگەکانی کۆکن، تەنها ئەو بەشەی دەسەڵاتی تەنفیزی نەبێ کە تایبەتە بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم.
: لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەندەی پەیوەندی بەم ڕەشنوسەی دەستورەوە هەیە
1- دەستور لە پێشەکیەکی دورودرێژدا مێژووی ڕاستەقینەی کوردستانی شێواندوەو قەتیسی کردوە بە مێژووی چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵگای کوردستان‌ و بزوتنەوە سیاسی و چەکداریەکەی، واتە چینی بۆرژوازی کوردو بزوتنەوەی کوردایەتی و دەیەوێ ئایدیۆلۆژیای کوردایەتی بەسەر تەواوی کۆمەڵگای کوردستاندا داسەپێنێ‌، بەڵام چینی کرێکاری کوردستان و خەباتی ئەم چینە بۆ ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی و تەقەلاکانی ئەم چینە بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی کۆمەڵایەتی لەناو دەستوردا سڕاوەتەوە. ئەمەش پێچەوانەی حەقیقەتی کۆمەڵگای کوردستانە کە بڕیارە دەستور پەیوەندیە سیاسی و ئابوریەکان و بنەماکانی دەسەڵاتدارێتی‌‌ و بنەما سەرەکیەکانی مافەکانی خەڵک دەستنیشان بکات.
2- دەستور لەسەر بنەمای پێناسەی نەتەوە نوسراوە و پێناسەی هاوڵاتی بوونی یەکسان بۆ دانیشتوانی کوردستانی بەیەکجاری سڕیوەتەوە. لە مادەی (5)ی پرەنسیپە بنەڕەتیەکان(المبادیء الاساسیة)دا دابەشکردنی هاوڵاتیانی کوردستان بەسەر کورد و عەرەب‌ و تورکمان و کلدان‌ و ئاسوری‌ و ئەرمەندا و لێرەشەوە دیاریکردنی مافەکانیان بەپێی ژمارەی زۆر و کەمی، بە پێویست جیاکاری ئەتنیکی و مەزهەبی و پلەدووکردنی بەشێک لەهاوڵاتیانی کوردستان لەئاست ماف و ئازادیەکاندا جێگیر دەکا و مافی هاوڵاتی بوونی یەکسانیان لێ زەوتدەکات. بەپێی دەستور کوردزمان لە تورکمان و کلدان و عەرەب و ئاسوری مافی زیاترە!! هەروەها لە مادەی (31)دا تەئکید لەسەر هێشتنەوەو پیرۆزکردنی پێناسەی نەتەوەیی پێکهاتەنەتەوەییەکانی کوردستان دەکات. ئەمەش مانای وایە کە هەرچی زیاتر پێناسەی نەتەوەیی نێوان دانیشتوانی کوردستان تۆخبکرێتەوە لەسەر حسابی پێناسەی هاوڵاتیبوون و بەمەش بنەماکانی ناکۆکی و ناتەبایی‌ و بگرە کێشمەکێش و پێکداداننی نەتەوەیی و ئەتنیکی پەرەپێدەدات.
3- دەستور شەریعەتی ئیسلامی کردوە بەبنەما و سەرچاوەیەکی سەرەکی یاساکان‌ و نابێ هیچ یاسایەک دەربکرێ کە ناکۆکی هەبێ لەگەڵ بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلامدا. مادەی (6) ی پرەنسیپە بنەڕەتیەکان(المبادیء الاساسیة)، ئەمەش پێچەوانەیە بەمافی ئازادانەی باوەڕبوون بە دین یان نەبوون بەهیچ دینێک. هاوکات لەدەستورێکدا کە شەریعەتی ئیسلام بنەمای یاساو دەستور بێت‌، ئەوا نەک هەر جێگایەک بۆ یەکسانی ژن و پیاو لە یاسادا، ئازادی ڕەخنه و بەیان، ئازادی دینی و بێدینی، ئازادی گەڕان بەدوای هەقیقەت و زانست و بوون ناهێڵێتەوه،‌ بەڵکو سەرکوت و جیاکاری و توندوتیژی ئاینی و هەڵاواردن بەسەر کۆمەڵگادا ڕادەگرێ. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەم مادەیە دەکەوێتە ناکۆکی لەگەڵ بەندەکانی (9،10،15) ی مادەی(19) و بەندی(2و 3)ی مادەی (20)و بەندی (1) لە مادەی (30)و مادەی (42) تایبەت بە سوێندخواردن بە پێی نەریتی ئیسلامی‌و...تاد.
4- دەستور‌ فیدڕالیزمی قەومی کردۆتە بنامەی ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق، مادەی (7)ی پرەنسیپە بنەڕەتیەکان(المبادیء الاساسیة). بنەمایەکی ئاواش جگە لەوەی پرس و ڕای خەڵکی کوردستانی له ‌ڕیفراندۆمێکدا لە پشت نییە، هاوکات بۆ بەرژەوەندی ئەحزابە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کورد، کوردستان لەسەرو بڕیاری خەڵکەکەیەوە لکێندراوە بەدەوڵەت و دەستورێکی عروبی و ئیسلامیەوه. ‌
5- دەستور لەمادەی(15)دا سیستەمی ئابوری کوردستانی بە سیستەمی ئابوری بازاڕ دیاریکردوە، ئەمەش ڕاستەوڕاست لایەنگری دەستورە بۆ شێوازێک لە ئابوری سەرمایەداری کە بەرپرسیارێتی حکومەت لەدابینکردنی بیمەکۆمەڵایەتیەکان ودابینکردنی لانی کەمی ژیان دەردەکێشێ و دەست ڕاگەیشتنی هاوڵاتیان بەئاستێکی شایستەی بژێوی و خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی بە قازانجی سەرمایەداران و یاسا کوێرەکانی بازاڕەوە گرێ دەداتەوە. هەروەها لەبەندی (5)ی مادەی (24)دا دەڵێ "پەیوەندی نێوان کرێکارو خاوەنکار لەسەر بنەمای ئابوری ڕێککبخرێت بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی." بەبێئەوەی ئاماژە بۆ ئەو میکانیزمە بکات کە ماف و ژیان و ئازادیەکان و کەسایەتی کرێکار وەکو مرۆڤ و هاوڵاتی و بەشێکی گرنگ لە پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستان دەپارێزێ و دەستەبەری دەکات. بە بڕوای ئێمە ئەو میکانیزمە یاسایەکی کاری پێشڕەو و سەردەمیانەیە کە دەبێ بە ڕاشکاوی لە دەستوردا ئاماژەی پێبکرێ. ‌
6- دەستور لەسەر بنەمای سنوردارکردنەوەی ئازادیەکان داڕێژراوە و هێندە ڕیگایان پێدەدات کە‌دەسەڵات دەیخوازێ. ئازادی بێمەرجی هەڵسورانی سیاسی، ئازادیە شەخسی و کۆمەڵایەتیەکانی ژنان، ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕەخنە، ئازادی مانگرتن و ڕێکخراوبوونی کرێکاری، ئازادی خۆپیشاندان و کۆڕ و کۆمەڵی جەماوەری.. هەموو ئەمانە بە"مەرجی ئاشتی و ناتوندوتیژی"یەوە بەستراوەتەوه و بەجۆرێک ڕێگایان پێدەدرێ که ‌دەسەڵات دەیخوازێ، بەندی (17) لەمادەی(26). تەنانەت دەستور لەجێگای بەڕەسمی ناسینی ئازادی سیاسی‌، باسی فرەیی سیاسی دەکات. ئەمە پووچەڵکردنی ناوەڕۆکی ئازادی سیاسیە. سەبارەت بە ئازادی دامەزراندنی حیزبەکان و قەوارە سیاسیەکانیش، مەرجی ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان و سرودە نیشتمانیەکەی دادەنێت، بەندی (18)ی مادەی (26)، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی ئازادی سیاسی و بیروبۆچوونه و فکری سیاسی لەچوارچێوەی فکری سیاسی ناسیۆنالیستی‌ و بۆرژوایی کورد و بەها ناسیۆنالیستیەکاندا تەنگەبەر دەکاتەوە. هەر لەسەرەتاوە مافی بزوتنەوە و قەوارە سیاسیە ناتەبا و جیاوازەکان لە ناسیۆنالیزم و بۆرژوای و مافی ئاڵوگۆڕی سیاسی‌ و کۆمەڵایەتی لەو بزوتنەوانە دەسەنێتەوە.
7- لەمادەی 119دا دەستور دەڵێ مافی ژیان و ئازادی مافی هەموو کەسێکە و نابێ لێی زەوت بکرێ و بەرتەسک بکرێتەوە بە یاسا. واتە دەستور مافی کوشتنی یاسایی دەداتە دەستی دەوڵەت و لە مادەی (65)ی تایبەت بە سەڵاحیاتەکانی سەرۆکی هەرێم لە بەندی(10)دا واژۆکردنی لەسێدارەدان دەداتە دەستی سەرۆکی هەرێم، بەوجۆرە سزای سێدارە دەکاتە بەندێکی دەستوری هەرێمی کوردستان کە ئەمە لەگەڵ بەها مرۆییەکان‌ بەتەواوی ناکۆکە و گێڕانەوەی کۆمەڵگای کوردستانە بۆ ناو فەزای مرۆڤکوژی دەسەڵاتە سەرکوتەگەرە بۆرژواییەکانی ناوچەکە.
دەستورێک که ‌ماده و بڕگەکانی ئاو لەم بنەمایانەی سەرەوە دەخواتەوە، سەرتاپا کۆنەپەرستانەیە و ناکۆکە لەگەڵ ژیان و ئازادی و یەکسانی و مافەکانی هاوڵاتیانی کوردستاندا. ئەم دەستورە نەشایستەی خەڵکی کوردستانه و نەچاکسازی هەڵدەگرێ، بۆیە بەبڕوای ئێمە پێویستە سەرجەم بەندو مادەکانی ڕەتبکرێتەوە و لەجێگای ئەو دەستورەدا دەستورێک بۆ خەڵکی کوردستان بنوسرێ کە ئەم بنەمایەیانەی خوارەوەی لەخۆگرتبێت:
1- دەستورێکی سیکولار کە دین لەدەوڵەت جیا بکاتەوەو هیچ جۆرە ئاینێک دەستوەرنەداتە بواری پەروەردەو فێرکردن و ژیانی کۆمەڵایەتی...
2- ئازادی سیاسی بێ کۆت و بەند بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بە ڕەسمی بناسێ. 3- ئازادی بیروباوەڕو عەقیدەو و ویژدان و ڕەخنەگرتن بۆ هەموو دانیشتوانی کوردستان دابین بکات و هەموو تەنگەبەرکردنەوەیەک بەناوی پیرۆزیە نەتەوەیی‌ و ئاینیەکان قەدەغەبکرێ.
4- هیچ جۆرە ئایدیۆلۆژیایەک وەکو ئایدۆلۆژیای دەوڵەت بەرەسمی دانەنرێت و دەوڵەت هیچ پێناسەیەکی ئایدیۆلۆژی نەبێت.
یەکسانی ژن و پیاو فەراهەم بکات. .5-
6-هەلومەرجێکی ئینسانی بۆ کارو ژیان و گوزەرانی کرێکاران و توێژە کەمدەرامەتەکان دابین بکات و تەئیکد لە دەرکردنی یاسایەکی کاری پێشکەوتوو بکات.
7- پێناسەی دینی و نەتەوەیی و ئەتنیکی بۆ خەڵک و کۆمەڵگای کوردستان هەڵوەشێتەوە و لەجیاتی ئەوە کوردستان وەکو ووڵاتێک بۆ دانیشتوانەکەی بەبێ جیاوازی نەتەوه و دین و تائیفە و ڕەگەز و نەژاد پێناسە بکرێ کە هەموو هاوڵاتین خاوەنی مافی یەکسانن.
8- لەسێدارەدان قەدەغەبکرێ.
9- شێوازی دەسەڵاتداری کوردستان لەسەر بنەمای دیموکراسی ڕاستەوخۆو دەورودەخاڵەتی خەڵک دابمەزرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
16-12-2015
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 6,304 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 90%
90%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 27-06-2015 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:27-06-2015 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 6,304 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,730
ۋېنۍ 105,209
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 97,886
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.672 چرکە(چرکۍ)!