وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا بەرمیلێک نەوت بە (6) دۆلار کەمتر لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەفرۆشێت که جیاوازی نرخەکە زیاتر لە (88) ملیۆن دۆلارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئاب کە ڕۆژی (6) ئەیلول وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم لە مانگی ئابدا بەگشتی بڕی (12.763.566) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکردوە و بەرمیلێک نەوتیشی بە (32) دۆلار و (44) سەنت فرۆشتوە، لە کاتێکدا کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بەرمیلێک نەوتی بە (39) دۆلار و (24) سەنت فرۆشتوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەمانگی ئابدا بڕی (12.763.566) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و ئەگەر بەنرخی کۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشرایە کە (39) دۆلار و (24) سەنت بووە، داهاتەکەی (500.842.329) ملیۆن دۆلار دەبوو، بەڵام سامانە سروشتییەکان بە بەرمیلێک نەوت بە (32.44) دۆلار فرۆشتوە و داهاتەی (413.994.993) ملیۆن دۆلار بوەو جیاوازی ئەو نرخەی نێوان سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای "سۆمۆ" زیاتر لە (86) ملیۆن دۆلار بوە.
بەگوێرەی جیاوازییەکانی نرخی فرۆشتنی نەوت لە نێوان وەزارەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای "سۆمۆ" حکومەتی هەرێم بڕی (86.847.336) ملیۆن دۆلار کەمتر بوە.
- 08-09-2016
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 4,257 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!