لەبەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، هەپەگە ئەوەی خستوەتەڕوو، لەسێ مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا 132 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی و 83 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و 36 هێرشی هەلیکۆپتەری جەنگی و 85 هێرشی بە هاوەن و توپخانەکانی لە دژی هێزەکانی گەریلا ئەنجامداوە.
هەروەها گەریلانی پەکەکە 530 چالاکی سەربازییان لەدژی سوپای تورکیاو هێزە ئەمنیەکانی ئه و وڵاتە ئەنجامداوە، "له و شەڕانەدا 1736 سەرباز و پۆلیس کوژراون کە 21 لەوانە ئەفسەر بوون و 676 یش برینداربوون. له و چالاکیانەدا 120 زرێپۆش و تانک تێکشکێندراون و 205 ئۆتۆمبێلیش سوتێنراون".
لەبارەی زیانەکانی گەریلاکانیان له و شەڕانەدا، هەپەگە ئاشکرایکردووە"214 گەریلایان گیانیان لەدەستداوه و 6 گەریلاش بەدیلگیراون".
لەمانگی تەموزی 2015وە شەڕو پێکدادانی نێوان پەکەکه و سوپای تورکیا دەستیپێکردەوە ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی ئاشتی نێوانیان کەماوەی 3 ساڵ بەردەوام بوو، لەئێستاشدا پڕۆسەکە بەتەواوی پەکی کەوتووە.
لەدوای دەستپێکردنەوەی شەڕ، سوپای تورکیا لەزۆرناوچەی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامداو چەند شارو ناوچەیەک لەئەنجامی بۆردومانی تورکیا بەتەواوی کاول بوون، لەوانە؛ نسێبین، جزیرە، گەڤەرو ناوچەی سوری ئامەد.
پرێس