کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,140
ۋېنۍ 105,818
کتېبۍ PDF 19,710
فایلی پەیوەڼیدار 98,684
ڤیدیۆ 1,420
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەستاوی و پێشڕەوی جوڵانەوەکەمانە!
کوردیپێدیا، تارېخو ھیزی و ئارۊی پەی نەۋەکا سەبای ئەرشیۋ کەرۊ!
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەست
بەڵگەنامۍ

جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەست
بەڵگەنامۍ

جەماوەری ناڕازی کوردستان!
فەرمانبەران، مامۆستایان، کرێکاران!
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی شەممە 19 ی نۆڤەمبەر، سەرەڕای بەرهەقەبوون وبەرجەستەکردنەوەی بەرچاوڕۆشنیەکی زیاتر، بەڵام جارێکیتر تابلۆیەکی لێڵ و ناڕۆشنی لەنیوان "دۆستانی درۆینەی خەلک" و ڕیزی سەربەخۆ و چیانیەتی نارەزایەتیەکاندا، نمایش کردەوە. دەرکەوتنی ئەندام پەرلەمانی حزبەکان و کاربەدەستانی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لەخۆپیشاندانەکاندا وخۆکردنیان بەنوێنەر و دەمڕاستی مامۆستایان و کارمەندان و خەڵکی ناڕازی کوردستان و هەوڵدانیان بۆ وەرگێڕانی ڕووی خۆپێشاندانەکان بەرەو بەغدا و تەمومژ خستنە سەرداخوازیە ڕۆشنەکانی خەڵکی ناڕازی، بەڵگەی ئەم ڕاستیەیە. ‌لەلایەکی تریشەوە گرتن و لێدان و سوکایەتی و بێڕێزی کردن بەخۆپێشاندەران، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس ودەزگا سەرکوتگەریەکانی دەسەڵات و میدیای بەردەستیانەوە، جارێکی تر ئەو ڕاستیە سەلمایەوە کە ئەوە بەتەنها پارتی و حکومەتەکەی بەرزانی نییە کەوتۆتە بەرامبەر بەخەڵکەوە و دەبێ ناڕەزایەتی جەماوەری بەرەو ڕوبکرێتەوە، بەڵکو دەسەڵاتە خۆجێیەکان، پارێزگارو بەڕێوەبەرایەتیەکان و بەرپرسانی یەکە ئیدرایەکان، لەئاست هەر ناوچەیەکدا، کەبەدەست حزبە قەومی و ئیسلامیەکانی ناو حکومەتی بنەکەفراوانەوەیە، دەبێ وەک مەسئول و خوڵقێنەری ئەم دۆخەی ئێستا دەستنیشان بکرێن و ڕێگایان پێنەدرێ لەڕیزی جەماوەری ناڕازیدا بەناوی"خەمخۆران و دۆستانی خەڵک" ەوە سەردەربهێنن.
ڕۆژی شەممە ئەگەرچی جارێکیتر ‌جوڵانەوەی جەماوەری خەڵکی نارازی کوردستان سووربونی خۆی لەسەر داخوازیەکانی "دانی موچەی تەواو لەکاتی خۆیدا، گێرانەوەی موچەی نەدراو وهەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوت کردنی موچە"ی ڕاگەیاندوە و ڕق و تورەیی خۆی ڕووبەڕووی دەسەڵاتی گەندەڵ و تاڵانچیان کردەوە، هێشتا ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانیوە وەک ڕیزێکی چینایەتی سەربەخۆ لەسیاسەت و کارکردی حزبە بۆرژوای قەومی و ئیسلامەیەکان جیابکاتەوە و سەرتاپای دەسەڵات وهەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی بکاتە نیشانەی خۆی. ئەم جوڵانەوەیە ئەگەر لەوەڵامی مەسعود بەرزانیدا، خۆپێشاندان دەکاتە "‌هەڵپەڕکێ جەماوەریی" نابێ بکەوێتە کەمپینی سیاسەتەکانی یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکانەوە و پشت لەدەسەڵاتە ناوچەیی و خۆجییە هاوبەشەکانی ئەم حزبانە بکات. لە کاتێکدا ئەمانە هەموویان بەشداری دەسەڵات و بە تاڵان بردنی قوتی خەڵکن و هەر کامیان بە ئەندازەی دەستڕۆیشتوویی خۆی لەم تاڵانەی بردووە. بۆیە دەبێ ناڕەزایەتی و جۆلانەوەی جەماوەری لەئاستی سەراسەریدا، یەخەی سەرتاپای دەسەڵات و حکومەت بگرێ و لەئاست ‌هەر ناوچە و یەکەیەکی ئیداریدا، یەخەی دەسەڵات لەو شوێنە بگرێ. بێگومان ئەمە هەنگاوێکی پێویست و گرنگە نەک هەر بۆ ڕێچکەگرتنی ڕێگای ڕاستەقینەی بەدەستهێنانی داخوازیەکانمان، بەڵکو پتەوکردنی سەنگەری ناڕەزایەتیەکانمانە لەبەرامبەر هەرجۆرە هەوڵێکی حزبەکانی نێو دەسەڵات، بەئاراستەی بەلارێدابردن و بەدەستەوەگرتنی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
خەڵکی ناڕازی کوردستان!
لە ئێستادا پارتی و یەکێتی و گۆران و ئیسلامیەکان، لەجەرگەی توندبوونەوەی قەیرانی دەسەڵاتدارێتی و فەشەلی حکومەت و پەرلەمانەکەیان، لەگەڵ یەک کەوتنەتە مونافەسە و کێشەوە وهەرلایەک بۆ بەدەستهێنانی پێگەی زیاتر لەدەسەڵات و بردنی بەشی زیاتر لەڕەنجی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وسامانی کۆمەڵگا، دەبێ بتوانی حەریفەکەی لەمەیدان وەدەرنێ وەیا ملی پێکەچکات. لەم پێناوەشدا، هەوڵدان بۆ بەدەستەوەگرتنی ناڕەزایەتی جەماوەر و بەکار‌هێنانی وەک کارتی فشار لەشەڕو دەعوای ئەم حزبە تاڵانچی ودژ بەخەڵکیانەدا بابەتی بەردەوامی گەمەی سیاسانە، یاریەکی قێزەون کە لەئێستادا بارگرژی و مشتومڕی نێوان پارتی ویەکێتی و بزوتنەوەی گۆران و ئیسلامیەکانی لەبەرامبەر یەکدا گەرم کردووە، "پڕۆژەی بەستنەوەی پارێزگاکانی هەرێمە بە بەغداوە"کەلەبەرمبەر داوای سەربەخۆیی ودامەزراندنی دەوڵەتە کوردیەکەی" مەسعود بەرزانیدا، خراوەتەڕوو. وە دەیانەوێت جەماوەری ناڕازی بۆ نێو ئەم شەڕەی نێوانیان ڕاکێشن و بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان و مانگرتنەکان و کۆبونەوە ناڕەزایتەیە جەماوەریەکان، وەسەرەنجام مەسەلەی نان و موچە و گوزەران و ئازادی هاوڵاتیان، بخەنە گرەوی ئەم یاریە قێزەونە و یەکلا کردنەوەی ئەم شەڕە پۆچەیانەوە. لەم نێوەشدا ئەوەی دەبێ سەرنجی بۆ بدرێ ئەوەیە کە لەڵایەک پارتی دەیەوێ بە تێکەڵکردنی نارەزایتەکانی خەڵک لە گەڵ هەڵوێستی سیاسی بزوتنەوەی گۆراندا، ناسنامەیەکی حزبی وسیاسی بەسەر ئەم نارەزایەتیانەدا بسەپینێ و بەمەش هەم شانی خۆی خاڵیبکاتەوە لەوەڵامدانەوە بەداخوازیەکانی خەڵک وهەم بەپیڵانگێڕی و کردەوەی گێرەشێوێنی ناوزەدی بکا و بیکاتە بەهانەیەک بۆ سەرکوتکردنی. لەلایەکی دیکەوە بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت ئەم نارەزاتیانەی جەماوەر وەک کارتێکی فشار بۆسەر پارتی بەکاربهێنێت و هاوشێوەی ناڕەزایەتیەکانی 17 شوبات بیکاتە قوربانی ململانێی خۆی لەگەڵ پارتیدا و لەڕێگەیەوە باری لاکەوتووی خۆی هەڵسێنێتەوە. لەکاتێکدا نە ئەم شەڕ و کێشمەکێشەی لایەنەکان، شەڕی خەڵکی نارازی کوردستانە و نەپڕۆژەکانیشان، پەیوەندی بەبەرژەندی ئەوانەوەیە.خەڵکی کوردستان بەدرێژایی 25 ساڵ لەدەسەڵاتدارێتی ئەم حزبە دواکەوتو کۆنەپەرست و تاڵانچیانەی چینی بۆرژوازی، هەم "ڕێگای بەغدای" تاقیکردۆتەوە و هەم نمونەکانی حکومەتی سەراسەری و ناوچەیی، یەکحزبی و دووحزبی، وە هەم حکومەتی بنکە فراوانی هەموو ئەم لایەنە قەومی و ئیسلامیانەی تاقیکردۆتەوە و سەرەنجام جگەلە، شەڕ و نائارامی، ئاوارەیی و دەربەدەری، هەژاری و بێکاری، کۆنەپرستی و بێمافی، سەرکوت و ئینسان کوژی، ودەیان بەڵا و موسیبەتی تر بۆ زۆرینەی خەلک و ژیانی فیرعەواننەش بۆ کەمایەتیەکی کەم لەچینی دەسەڵاتدار و خاوەن کۆمپانیا و بازرگانان، ئەنجامێکی تری نەبووە. هەربۆیە خەڵکی کڕێکارو زەحمەتکێش، مامۆستاین و فەرمانبەران، ژنان و پیاوانی ناڕازی، خویندکاران و لاوانی دڵپر لەهیوا.. نابێ ڕێگا بدەین ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانمان بەسیاسەتی چەواشەکارانە و پرۆپاگەندەی پوچی قەومی و دینی ئەوان ڕێگای خۆی وونکات. خەبات بۆ شکڵگرتنی دەسەڵاتدارێتی جەماوەری ڕێکخراو لەشوراکاندا، هاوکات دەستبرن بۆ کۆنترۆڵی جەماوەری بەسەر هەموو مەیدانەکانی کارو بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی و سەرجەم بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و بانکیدا.. وەڵامی جەماوەری ناڕازی و بەشمەینەتی کوردستانە بە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و پرۆژەی ئەم حزبانە. کەوایە جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکانمان مەرجێکی ترە بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلان و گەمەیەکی سیاسی کەئەم حزبانە بەخەبات و ناڕەزایەتیەکانی ئیمەوە دەیکەن. بەڵام چۆن دەبێ چیبکرێ تا ڕیزی جەماوەری ناڕازی بەسەربەخۆ لەدۆستانی درۆزنەی خەڵک و سیاسەتی حزبە تالانچیەکانی کوردستان، بە سەربەخۆ بپارێزڕیت؟

هاوڕێیانی کڕێکار، هەڵسوراون و ڕابەرانی ناڕەزایەتیەکان!
هەوڵدان بۆ بەردەوامیدان بەنارەزایەتیە جەماوەریەکان و بەرینکردنەوەیان لەدەوری خواستی ڕۆشن و ڕاکێشانی جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەدەوریان یەکێک لەو خاڵانەیە کەدەبێ ڕابەران و ‌هەڵسوراوانی نێو نارەزایەتیەکان بەردەوام چاوی تێببڕن و لەجەرگەی ئەم خەباتەشدا، ڕیزی ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ خواستەکان لە هەرجۆرە سیاسەتێکی حزبەکان بپارێزرێ و ڕاستەوخۆ ڕوو لەدەسەلاتی هەر شار و ناوچە و ئەو یەکە ئیداریانە بکرێ کەناڕەزایەتیەکاناین تیا بەڕێخراوە. هەرلەمبارەوە سازدانی ناڕەزایەتیەکان لەناوەندەکانی کار و بەرهەمهێنان، و کردنی کارگە و زانکۆ و گەڕەک و بەڕێوەبەرایەتیەکان بەمەیدانی ناڕەزایەتی جەماوەری هەر ڕۆژە و بەرپاکردنی کۆبوونەوەی گشتی جەماوەری تیایاندا، خاڵیکی ترە کەدەبێ بەخێرایی کاری بۆبکرێ.
هەر لەم ڕێچکەیەدا، هەڵبژرادنی ڕاستەوخۆی نوێنەران لەکۆبونەوە گشتیەکانی هەرناوەندێکدا لەلایەن جەماوەری ئەو ناوەندانە خۆیانەوە و پاشان هەنگاو هەڵگرتن بەرەو یەکخستن و لێکهەڵپێکانی نیوێنەرانی هەڵبژێردراوی ناوەندەکان ویەکخستنی هەڵسورانیان لەسەرئاستی ناوچەیی و شارەکاندا دەتوانێ فاکتۆری ڕابەری و ڕێنمایی کردنی ناڕەزایەتیەکان فەراهەم کات و لەم ڕێگایەشەوە نەخشە و تاکتیکی گونجاو بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ناڕەزایەتیەکان چ لەئاستی سەراسەری و چ لەئاستی مەحەللیدا بەدەستەوە بگرێ و جەماوەری بۆ بانگەواز بکات. بێگومان دەستبردن بۆ هەموو شێوازێکی خەباتی جەماوەری، لەوانە مانگرتن، دەست لەکارکێشانەوە، خۆپێشاندان و بەستنی ڕێگاکان، تا لەکارخستن و کۆنترۆڵی ناوەندەکانی کارو بەرهەمهێنان.. ئەمانە شێوازگەلێکن کەدەبێ بەناسینەوەی ئامادەییەکانی جەماوەر و هاوسەنگی هێزی نێوان دەسەڵات و جەماوەر لەهەر بڕگەیەکی خەباتدا هەڵبسەنگێندرێن و دەستیان بۆببرێن.
دەبێ ئیتر ئەو ڕاستیە بۆ هەمووکەسێک ڕۆشن بێت کە ناسیونالیزم و نەتەوەچێتی و خاکپەرستی، وەهمێکە حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بۆ گێژکردنی جەماوەر و مانەوەی دەسەڵاتی سەرمایەداران و تاڵانچیان بەسەر کۆمەڵگاوە پەنای بۆدەبەن، بۆیە دەبێ ئەم وەهمە وەلابنرێ. مامۆستایان و فەرمانبەران، خوێندکاران و لاوان، کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناڕازی دەبێ بەو ڕاستیەوە خەبات بۆ بەدەستهێنانی داخوازیەکانی ئێستا درێژە پێبدەن، کەتاکە ڕێگای ڕزگار بوون لە دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی و دەرچون لەدۆخی ناهەمواری ئێستا لەگرەوی هاتنەمەیدانی سەرتاسەری خەڵکی ستەمدیدەیە بۆ کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی گەندەڵکار و تاڵانچییان. کەوایە هەموو جۆرە خەباتێکی ڕۆژانەی جەماوەری بەشمەینەت لەدەوری داخوازیە دیاریکراوەکان، سەرئەنجام هەر دەبێت ڕووی لە خۆئامادە کردن بێت بۆ ئەو ڕۆژەی کەتوانای جەماوەر دەگات بەوەی حسابی خۆی لەگەڵ هەرئەم دەسەڵاتە یەکلابکاتەوە.حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەتەواوی تواناوە بۆ هێنانە مەیدانی ئەم ڕیزە لەخەباتی سەربەخۆی جەماوەری و چینایەتی تێدەکۆشێ وهاوکاتیش بانگەوازی خەڵکی ناڕازی کوردستان دەکات بۆ سەرخستنی خەباتی یەکگرتوانە دەستبنێنە نێودەستەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
20-11-2016
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 6,237 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 20-11-2016 (8 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 93%
93%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 20-11-2016 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:20-11-2016 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 6,237 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
مەولە

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,140
ۋېنۍ 105,818
کتېبۍ PDF 19,710
فایلی پەیوەڼیدار 98,684
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
مەولە
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.766 چرکە(چرکۍ)!