شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر-رزگار محەمەد خەلیل
25-07-1953 03-07-1990
یادت زیندوو هاوڕێ هۆگر هەردەم لە دڵمان دەژیت
نووسینی: ڕووناک خان خوشکی هاوڕێ ڕزگار
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر(رزگار محەمەد خەلیل) 25-07-1953 03-07-1990
لەیادی لە دایک بوونی برای ئازیزم ڕزگار محمد خلیل ناسراو بە (هۆگر)، وەک یادەوەریەک بەپێویستم زانی، شتێک لەسەر ژیانی ئەو (رۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و پێشمەرگەی ونبوو) بنووسم. لە 25-07-1953لەگوندی #دیانە# ی سەر شارۆچکەی #ڕواندز# لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر چاوی بەدونیا هەڵێناوە. ودوای ئەوە ماڵمان هاتووتەوە شاری #هەولێر#، لەساڵی 1972 لە ئامادەیی هەولێر پۆلی شەشەمی ئامادەیی تەواودەکات، لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان لە هەولێر وەردەگیرێ و لەساڵی 1974 بڕوانامەی دبلۆم وەردەگرێت لە گوندی (#یەدقوو#) دەبێ بە مامۆستا. لە ساڵی (1968) ەوە چووتەریزی یەکێتی گشتی قوتابیان، لەم ڕێکخراوە ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە، لەبەر تواناو لێهاتووی لەگۆرانی وتن و نواندن، لەتیپی شانۆگەری قوتابیانی سەر بەم یەکێتیە ڕۆڵی دیاری خۆی گێراوەو لەساڵی 1973 لە شانۆگەری #داس# دا لە نووسینی مامۆستا #ئەمین میرزا کەریم# وە دەرهێنانی فەتاح خەبات بوو، لەلایەن تیپی شانۆی#لادێ# نمایشکرا. هەروا لە شانۆگەری #ئادابا# بەشداری کردووە. لەساڵی 1970 شەرەفی ئەندامیتی #حزبی شیوعی عێراق#ی پێدراو، لەبەر لێهاتووی و دڵسۆزی دەبێتە ئەندامی بنکەی قوتابیانی حزب لە هەولێر، لە هەمان ساڵیشدا بەشداری دووەمین کۆنفرانسی یەکیتی گشتی قوتابیان دەکات. هەروا لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی هەولێری حزبی شیوعی عیراق بە ئەندامی لێژنەی شار هەڵدەبژێردرێ و لە چوارەمین کۆنفرانسی ناوچەیی هەولێری حزب کە لە ساڵی 1976 گرێدرا بەشداری کردووە. لە ساڵی (1978) دا بە زەمالەی حزب ڕەوانەی #یەکیتی سوڤیەت#ی ئەوسا کرا، لەساڵی (1984) دا لە زانکۆی تەکنەلۆژی خوێندن تەواو دەکات و بروانامەی (ماستەر) ل ئەندازیاری ئامێرەکان لە پسپۆرێتی (ئامێر وئامرازی برینەوەی کانزاکان) وەردەگرێت. لەساڵی 1986 لەسەرداوای خۆی، دوای جێهێشتنی هاوسەرو کچەکۆرپەلەکەی (ئانە) گەرایەوە کوردستان و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی حزبی شیوعی کرد و لەسەر بریاری لێژنەی هەرێمی کوردستانی حزب دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی #ڕێگای کوردستان# لەگەڵ بەرێزان #ئاسۆ کەریم# و #بەدران#. لەساڵی (1987) دا حزب بڕیاری دا کە (رزگار) بۆ کاری حزبی بچێتە ناو شاری هەولێر و سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی بکات بۆ ئەم مەبەستەش دەگاتە نێو شاری هەولێر، بەڵام لەبەر هەندێ گیروگرفت نەیتوانی لە ڕاپەراندنی کارەکەی بەردەوام بێت وئەوەبوو هەمدیسان گەرایەوە ناو ڕیزی پێشمەرگە. دوای دەرچونی ڕۆژنامەی #بەرەی کوردستانی#کە زمانحاڵی بەرەی کوردستانی بوو، (رزگار) وەک نوێنەری حزبی شیوعی بوو بە ئەندامی دەستەی نووسەران لەگەڵ #ئەرسەلان بایز# و #بارزان مەلا خالید#، ڕۆلێکی بەرچاوی هەبوو لە دەرچوونی ڕۆژنامەکە و گۆشەیەکی تایبەتی لە ڕۆژنامەی بەڕێز بەناوی (ئاوێنە) ئەو دەینووسی. دوای ئەوە حزب بریاریدا (رزگار) ڕەوانەی لای هاوسەرو کچەکەیکات لە یەکێتی سۆڤیەت بەڵام باداخەوە لە ڕۆژی 03-07-1990 لە نێوان سنووری ئێران -- سۆڤیەت ڕزگار شوون بزر دەبێ...
یادویادگارت بەخێر کاکە گیان. زۆر بەداخەوە وێنەیەکی سەردەمی پێشمەرگایەتیم لا نەبوو تاکو بلاوی بکەمەوە.
رزگار محەمەد خەلیل. هاورێیەکی زۆر زیرەک و ڕۆشنبیرێکی بەتوانا بوو، خوێندنی لە یەکێتی سۆڤیەت تەواو کردبوو، سەرەتای هەشتاکان بریاری شاخی دا، منالەکانی لەوێ بەجێهێشتبوو، بەداخەوە لەپەرینەوە بۆ یەکێتی سۆڤیەت تووشی کەمینی پاسداران دەبن، لەسالی 1989 لەگەل کۆچکردوو #مەلا جەلال# چیرۆکی گیرانەکەی دەباتە ژێر گل، هەزاران سلاو لە گیانی.