دواڕۆژ، #ئاوارە حەمید#
دەستەی #گەشتوگوزار# ئاماری هاتنی گەشتیاری لە 2017 ڕاگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی دووەمی 2018 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردوە.
وتیشی، لە ساڵی 2016 ملیۆنێک و 600 هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کرد، لە کاتێکدا لە نۆ مانگی یەکەمی 2017 زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاونەتە هەرێم.
رۆستی ئاماژەی بەوەشکرد، بە بەراورد بە ساڵی پێشتر هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 زیادیکردووە ئەمەش لە ڕێگەی دانانی پلانی گونجاو و هاتنی گەشتیار لە ڕێگەی گروپ و کۆمپانیایی تایبەتەوە ئەنجامدراوە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری باسی لەوەشکرد، هاتنی گەشتیار لە ڕێگەی کۆمپانیا و وەک گروپ هانی دەستەکەیانی داوە کە ئاسانکاریان بۆ بکات هەروەها لە شوێنی مانەوەش داشکانیان بۆ بکرێت.[1]
#01-01-2018#