$باشووری کوردستان$
- لەژێر ناونیشانی پەیام، بە بەشداری 600 گەنج، کۆنفرانسێک لە شاری #سلێمانی# بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا پەیامی ئاین، فکر، فەلسەفە، بۆ مرۆڤایەتی دەخرێتە ڕوو لەمیانی پێنج پانێڵدا.[2]
- بە بەشداری کەسوکاری شەهیدان و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، یادی شەهیدانی #17ی شوبات# و ڕۆژانی دوایی کرایەوە و خەڵات درایە چالاکوانان و بنەماڵەی شەهیدان.[2]
- بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێک کە بەهۆی لافاوەوە ڕووبدات، لە سلێمانی 39 تیم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان#یش بەهۆی مەترسیی دروستبوونی لافاو ڕۆژی یەکشەممە 18-02-2017 کرایە پشووی فەرمی.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لە #عەفرین# ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا چەکی کیمیاوی لەدژی خەڵکی مەدەنی لەگوندەکانی ناوچەی شیا بەکارهێناوە و بەوهۆیەوە شەش کەس بوونەتە قوربانی.[1]
- شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا، هاوکات سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات.[2]
- نەخۆشخانەی ئاڤرین: 170 هاوڵاتی شەهیدبوون و 460یش برینداربوون[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک کە لە عەزاز جێگیرن گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شێراوا تۆپباران دەکەن.[2]
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، لە دوو چالاکی تایبەتی شەڕڤاناندا لە میحوەری ڕاجۆ 13 سەرباز و چەکداری سەر بە سوپای تورکیا کوژران.[2]
- پێکدادانێکی بەهەڵە لە نێوان سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری دەیرزوری سوریا ڕویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[4]