$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر، ماڵی چالاکوانان لە شارەکانی ئەنقەرە، ئەستەنبول، مێردین و #شرناخ# و دەیان کەسیان دەستگیرکرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ناوەندە مەدەنییەکان لە #سنە#، نەیانتوانی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز وەربگرن و دەوڵەتی ئێران شوێنێکی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەبردنی جەژن.[4]
$باشووری کوردستان$
- #نەورۆز#ی ئەمساڵ لە باشووری کوردستان جیاوازە، ئەو پلانانەی بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز دانرابوو، بەهۆی ڕەوشی #عەفرین#ەوە زۆربەیان هەڵوەشانەوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145934/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=نەورۆز لە کەرکووک=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145934/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هیچ یاسایەک نییە ڕێگری لەوە کردبێت ئەوان ماتەم ڕابگەیەنن و جەختیشدەکاتەوە تا ئێوارەی سبەینێ ماتەم بۆ ئاشتی بەردەوامە.[1]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک لە بریندارانی عەفرین گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی.[2]
- سوپای تورک ناوچەی زاپ-ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردوومان دەکات.[3]
- دەستەی پشتوانی لە عەفرین خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان تا بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەنجامدا و ئیدانەی بێدەنگیی ئەمریکایان کرد بەرامبەر عەفرین.[3]
- ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەی #کۆیە# دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکانیان ڕاگەیاند،بەهۆی نیگەرانیان لە سیستەمی پاشەکەوتی #مووچە#.[1]
- بەشێک لە مامۆستایانی #سلێمانی# لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی سەرەکییان داخست.[1]
- #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی جەژنانەی نەورۆزدا ڕایگەیاند، جێگەی داخێکی زۆرە کە عەفرین تووشی شەڕ و ڕووداوی ناخۆش بووەتەوە و ژیان و ئاسودەیی خەڵک کەوتووەتە بەر مەترسی.[2]
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی #هەڵەبجە# لە فولکەی #عومەری خاوەر#ەوە دەستپێکردن ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی حکومەت بە دابەشکردنی مووچەی بێپاشەکەوت.[1]
- مامۆستایان وکارمەندانی تەندروستی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[1]
- پۆلیسی #کەرکووک# ڕایگەیاند، دوو تەرم دۆزراونەتەوە، کە کچ و کوڕێکە و پاش کوشتنیان سوتێنراون و شێواون.[3]
- دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت سەرەڕای ئەوەی داوا لە وەزارەتی دادی هەرێم کراوە گیراوانی سیاسی بەشەکانی تری کوردستان ڕادەستی تورکیا و ئێران نەکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم گیراوێکی سیاسی باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردەوە.[1]
- بە پێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە نێردراوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان، ئەمڕۆ یەکەم گەشت بۆ عەمان ئەنجام دەدات.[1]
- مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لەژێر هیچ فشارێکدا #لاهور شێخ جەنگی# لە شارەکە کرابێتە دەرەوە، دەڵێت هێشتا لاهور شێخ جەنگی لەشاری کەرکووکە.[1]
- ژمارەیەک گەشتیار لەکاتی گەڕانەوەیان لەسلێمانییەوە لەسەر ڕێگەی کەرکووک - بەغدا کەوتنە بۆسەی #داعش#ەوە و چەند کەسێکیش بوونە قوربانی.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوڵاتیانی عەفرین کە بە هۆی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر ماڵ و خاکیان ئاوارەی #شەهبا# بوون، لە دۆخێکی سەختدان و داوای هاوکاری دەکەن.[3]
- سوپای تورک و چەتەکانی هاتووچۆیان لەناو عەفرین قەدەغەکردووە و گەنجەکان دەستگیردەکەن و دەیاننێرن بۆ زیندانەکانی تورکیا.[3]
- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو هەواڵانە دەکەن کە باس لە تاڵانکاری لەناو شاری عەفرین دەکەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- گۆڤاری دێر شپیگێلی ئەڵمانی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت، کە چۆن چەتەکانی سوپای ئازاد بە تانکی ئەڵمانی عەفرین وێران دەکەن.[3]
- گروپی فێمێن، کە گروپێکی ڕادیکاڵی ژنانە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە سەر ئەکاونتی ڕەسمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیاندا پشتگیرییان بۆ عەفرین دەربڕی.[3]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە دوو ڕۆژ پشووی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند.[2]