کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,374
ۋېنۍ 105,071
کتېبۍ PDF 19,488
فایلی پەیوەڼیدار 97,761
ڤیدیۆ 1,412
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
گروپی کەرکووک یا جەماعەت کەرکووک
کوردیپێدیا، گۆرەتەرین پڕۆژەو ئەرشیڤ-کەرڎەی زانیارییەکا وېمان..
پېڕە: پارتیۍ و ڕېکۋزیێ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گروپی کەرکوک یا جەماعەت کەرکوک

گروپی کەرکوک یا جەماعەت کەرکوک
گروپی #کەرکووک# یا جەماعەت کەرکووک، ساڵی 1964 بە مێژووی لە دایکبوونی ئەم گروپه ‌ناو دەبرێت
وشە/ #نیهاد جامی#
سەرەتای شەستەکان بزووتنەوەی ڕۆشنبیریی لە تەواوی عیراق وناوچەکەدا بەدوای گۆڕان لە متبوون هەنگاوی دەنا، چەندان بەیاننامه و گۆڤار وکۆڕی تایبەت به و دۆخه, بۆ ئیشکردن بەره و گوتارێکی نوێکەرەوه ‌کاری دەکرد بۆیه ‌لەشاری کەرکووکیش کۆمەڵێک نوسەرو شاعیر لەژێر ناوی گروپی کەرکووکی ئەدەبی کۆ بوونەوە خاڵی هاوبەشی کۆبوونەوەیان لەژێر چەترێکی ئەدەبی بوو ئەویش ڕۆحی تازەگەرییان بوو، دیارترین کەسەکانی ئەم گروپه ‌بریتی بوون لە (جەلیل ئەلقەیسی، فازل عەزاوی، موئەیەد ڕاوی، سەرگۆن پۆڵس، جان دمۆ، یوسف ئەلحەیدەری، سەڵاح فایەق، ئەنوەر غەسانی، یوسف سەعید، فاروق مستەفا، قەحتان هورمزی، زهدی داودی).
ئازاد ئەحمەد باس لەوە دەکات له و گروپەدا کورد هەبووە، بەڵام ئاماژەی ئەوەش ‌دەکات فرەکولتوریی و فرەنەتەوەیی و فرەزمانی له و ڕەگەزانەن کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی ئەدیبانی ئەم گروپەدا بینیووە، ئه و جۆرە دابەشکردنە لە سەر بنەمای نەتەوەیی بۆ شارێکی وەکو کەرکووک بەکارێکی سەخت ناو دەبات.
ئه و پێکهاته ‌جیاوازه ‌وەک ئه و باسی دەکات بۆتە هۆی ئەوەی لەناو خودی تاکە کەسێکیشدا فرەیی بەدی دەکرێت وەک لەجەلیل قەیسیدا چڕی دەکاتەوه ‌بەوەی باوکی عەرەب و دایکی کوردو هاوسەرەکەی ئەرمەنی و ژیانیشیان لەگەڕەکێکی تورکمان نشین بووە.
$مێژووی سەرهەڵدانیان$
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان وگفتوگۆکان ساڵی 1964 بەمێژووی لەدایکبوونی ئەم گروپه ‌ناو دەبرێت که ‌لەگازینۆی منەوەره ‌ئه و کات بە گازینۆ نەسر ناسرابوو لەوێ‌ کۆبوونەتەوە، یەکەم چالاکیەکانیشیان لەم گازینۆیه ‌بریتی بووە لەخوێندنەوەی شیعرو چیرۆک و ووتار ئه و دەمانه ‌ئەوانەی لەوێ ‌بینراون بریتی بوونەلەجەلیل قەیسی و جان دمۆ ویوسف ئەلحەیدەری وفاروق مستەفا.
هەرچەنده ‌چیرۆکنووس محەمەد سابیر باسی لەوە کرد ‌قەحتان هورمزی لە دانیشتنی تایبەتی لەگەڵ ئەودا قسەی لەوە کردووه ‌که ‌ئه و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی گروپی کەرکووک دەڵێت هەر چەنده ‌بە بۆچوونی من ناسراوترینیان سەرگۆن پۆلس و جەلیل قەیسی و سەلاح فایەقە، کەچی قەحتان خۆی بەمنی ووت خۆم ئهو گرووپەم دامەزراندووە.
سابیر باس لەوەش دەکات کەئەوان لەڕووی فکریەوه ‌زۆربەیان وجودی بوون بەڵام کەسی شوعیشیان تیا بوو، بەدژی ئه و بۆچونەش دەوەستێتەوە ‌لەگازینۆی مەجیدیە کۆببوونەوه ‌بەبڕوای ئه و ئەوان لەگازینۆیەکی نزیک مەحاکم دانیشتنەکانیان ئەنجامداوە.. دەڵێت ئەوان نەهاتوونە بۆ مەجیدیە بەس جان دەمۆم یەک دوو جار لەمەجیدیە بینیووە
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئه و دیدارەی جەلیل قەیسی که ‌نەوزاد ئەحمەد لەگەڵیدا سازیکردووه ‌دەبینین بۆچوونێکی تەواو جیاواز بەدی دەکرێت، جەلیل له و دیدارەدا ئاماژەی ئەوه ‌دەکات ‌سەرەتای سەرهەڵدانی گروپی کەرکووک دەگەڕێتەوه ‌بۆ 1959 ئه و کاتەی لەگەڵ فازل عەزاوی تاوتوێی ئه و باسەیان کردووه و دواتر بازنەکەیان فراوانتر کردووەبەتێکەڵبوونی موئەیەد ئەلراوی وسەرگۆن پۆڵس وجان دمۆ.
$زمانی ئاخاوتنی گروپەکە$
یەکێک له و خاڵانەی ‌جێگای سەرنجه ‌زمانی ئاخاوتنی ئه و گروپەیه ‌ئەوه ‌پرسیاری لای ئازاد ئەحمەد درووست کردووە پرسیارێک وەک خۆی دەڵێت ئاخۆ ئەدیبانی گرووپی کەرکووک ڕۆژانه ‌که ‌بەیەک ئەگەیشتن زمانی ئاخاوتنیان چی بوو؟
ئەو دەمەی بۆ گەیشتن بە نهێنی ئه و پرسیاره ‌ڕووبەرووی زوهدی داودی ئەبێتەوه ‌ئەویش لە وەڵامدا پێی دەڵێت بەهەموو زمانێک ئەدواین، لە عەرەبیەوه ‌ئەمانگۆڕی بۆ کوردی، ئینجا ئەمانکرد بە تورکمانی، بێ ‌ئەوەی بە خۆمان بزانین.
لەپاڵ ئەوەدا هەموویان بەهۆی نزیکیان لەکۆمپانیای نەوتەوه ‌خۆیان فێری زمانی ئینگلیزی کردبوو ئەوەش هۆکارێکیتری گەشەسەندنی ئەدەبی ئەوان بووە له و بارەیەوه ‌ئەحمەد دەڵێت هەندێکیان ڕاستەوخۆ له و کۆمپانیایەکاریان دەکردو لەگەڵ ئینگلیزەکان تێکەڵ بوون.
$گەشەسەندنی گروپی کەرکووک$
بەهۆی سەرگۆن پۆڵسەوه ‌زۆر خێرا چالاکیەکانی ئەم گروپه ‌گەیشته ‌بەغدا.. کارەکانیان لەگۆڤاره ‌لوبنانیەکان بڵاو دەکرانەوە، جەلیل قەیسی کەئەندامێکی ئەم گروپە بوو توانی سنوری عیراق ببەزێنێت، ساڵی 1967 دەزگای ئەلنەهاری بەیروتی کۆمەڵه ‌چیرۆکێکیان بۆ چاپکرد، بەناونیشانی (حیلە حیلی ڕێبواران بەدەوری جیهاندا)
ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لەناو ئەدەبی عیراقیش بناسرێن هەرچەنده ‌ئەوان بەمانای گروپێکی ڕێکخراو وناسراو دەرنەکەوتن، بەڵکو درێژەی دیدارو کۆبوونەوه ‌ئەدەبیەکانی هاوڕێیەتی نووسەرانی لاو بوو.
لەگەڵ شۆڕشی تەموز بوون بەگروپێکی ئەدەبی سەربەخۆ لەژێر ناوی (گروپی کەرکووکی ئەدەبی) زمانی نووسینی گرووپەکه ‌زمانی عەرەبی بوو، هەرچەنده ‌ئەوان سەر بەنەتەوه ‌جیاوازەکان بوون، بەڵام بەزمانی عەرەبی ئەیاننووسی، سەرەڕای ئەوەی دەنگێک هەیه ‌پێی وایه ‌دەرکەوتن و کپ بوونیان دەنگۆیەکی ئەوتۆی لێنەکەوتۆتەوه ‌تا ڕووخانی حکومەتی بەعس وەک سابیر دەڵێت گروپی کەرکووک کەس گوێی پێیان نەئەدان دوای پرۆسەی ئازادی گەوره ‌کران ئەگینا کەس گوێی پێیان نەئەدا، دواتر بەنووسین گەورە کرانەوە
بەڵام لەپاڵ ئه و دەنگەدا ئازاد ئەحمەد ئەمجارەش دەگەڕێتەوه ‌سەر ئه و گروپه و ئاماژه ‌بۆ ئەوه ‌دەکات کە لەشەستەکانی سەدەی بیستەم توانیویانه ‌ڕووی ئەدەبی عیراقی لەکلاسیکەوە بگۆڕن بۆ مۆدێرن بەبڕوای ئه و جۆرێکی نوێیان لەپەخشانه ‌شیعر داهێناوه ‌که ‌جیاواز بووه ‌لەوەی گۆڤاری شیعری ئەدۆنیس و یوسف ئەلخال و ئونسی ئەلحاج خستبوویانه ‌ڕوو.
بۆ ئەوەش جەخت له و خاڵه ‌دەکاتەوه ‌چەمکی ناسنامەی نەتەوەییان گۆڕیووه ‌بۆ چەمکێکی نوێ‌ و ئەفسووناوی کە چەمکێکی ئینسانیە، ئازاد ئەحمەدی نووسەر لەبارەی ئه و چەمکه ‌ئینسانیەدا ئاماژه ‌بۆ کتێبێکی فازل عەزاوی دەکات ‌لەبارەی نەوەی شەستەکانی عیراق ‌لەم بارەیەوه ‌ئه و چەند پەرەگرافه ‌بەنمونه ‌دێنێتەوه ‌که ‌گروپی کەرکووک چەندە بیروباوەرێکی ئینسانی هەبووە عەزاوی لەکتێبەکەیدا نووسیویەتی لەبەر ئەوەی لە مناڵییەوە بە گیانی برایەتی پەروەردە بووین و فێر کراین تەنیا باوەڕ بە تاکی مرۆڤ بهێنین بێ گوێدانە پاشینەی نەتەوەیی یان ئایینی یاخود چینایەتی کە پێمان وابوو ئەو ڕەگەزانە تەنیا ڕێکەوتن و هیچ ناگەیەنن
عەزاوی لە نووسینەکەیدا باس لە چەندین حزب دەکات کەهەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی بوونه ‌ئەوەش وەک ئه و باسی دەکات گروپی کەرکووک نەیانتوانیوە ئینتیماکردن بۆ ئه و هێزانه ‌قبووڵ بکەن، بۆیه ‌له و دەمانه ‌حزبی شوعی هەڵدەبژێرن وەک خۆی دەنووسێت حیزبی شیوعی بە بۆچوونی ئێمە تەمسیلی یەکێتی عێراقی ئەکرد؛ جیاوازی نی یە لەنێوان #موسڵ#مان و کرستیان، یان عەرەب و کورد و تورکمان لەلایەک، لەلایەکی دیش لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهانی دا جیاوازی نی یە لەنێوان گەلێک و گەلێکی دی و نەتەوەیەک و نەتەوەیەکی دیدا
$دەنگێک لەئاسمانی گروپەکه بەرز ئەفرێت$
ئەگەر گروپی کەرکووک لەڕێگەی نوسینەکانیانەوه ‌توانای بێزارکردنی عەقڵی متبوویان هەبوو بێت، کە نێوەندی ڕوناکبیریان تووشی دڵەڕاوکەکردبێ، ئەوەیان لەڕێگەی لایەنگیریان بۆ ئەزموونکاریەتی تێکست، یاخود لەڕێگەی ئاژاوەیەکی ئەدەبی که ‌‌گوزارشت لەچەمکه ‌فکریی وفەلسەفیەکان بکات، تا سەرەنجام وای کرد دەنگێکی وەکو جەلیل قەیسی نەک تەنیا لەئاستی کەرکووک بەڵکو لەئاستی عیراق و نیشتیمانی عەرەبیش بناسرێت.
قەیسی پەیوەندیی خۆی به و کارەکتەرانە وەک دوو بوون سەیر دەکات، جا یا ئەوه ‌گریگۆری سامسای کافکایه ‌کارەکتەرێکی ناو ئه و ژیانەیه ‌یاخود ئەوه ‌جەلیل قەیسیه ‌کارەکتەرێکی سەر کاغەزە
بەبۆچوونی دانا عەسکەر هەر کاتێ باسمان لەچیرۆک کرد دەبێت باس له و چیرۆکنووسە بکەین ئەوەش ‌دەگەڕێنێتەوه ‌بۆ ئه و خاڵەی ئه و یەکەمین چیرۆکنووسی کەرکووکە ‌سنووری شارەکه و عیراقی بەزاندووە بەتایبەت وەک ئەویش جەختی لێدەکاتەوه ‌بەکۆمەله ‌چیرۆکی حیلە حیلی ڕێبواران بەدەوری جیهاندا وای کرد زۆر لەنووسەرانی لوبنانی قسە لەبارەی تێکستەکانیەوه ‌بکەن.
هەر لەبارەی چیرۆکەکانیەوه ‌ڕەخنەگری عیراقی شوجاع ئەلعانی لەووتارێکدا باس لەوه ‌دەکات ئەم چیپرۆکنووسە به هۆی چیرۆک و شانۆگەریەکانیەوه ‌بۆته ‌‌یەکێک لەکۆڵەگه ‌پتەوەکانی گروپی کەرکووکی ئەدەبی.
لەدیدگایەکی ڕەخنەیش دەنووسێت جەلیل لەبەشێکی چیرۆکەکانی بەرز ئەفڕێت، بەتایبەت له و چیرۆکانەی کە لەکاری ئەدیبە جیهانیه ‌ناودارەکانەوه ‌هەڵێنجراوە
$دەنگێکی ئەبسێردانەی گروپی کەرکووک$
جان دمۆ یەکێکەله و شاعیره ‌ئەبسێردانەی ناو گروپی کەرکووک که ‌ئەدەبەکەی و کەسایەتیەکەی ئاوێتەی یەکتری دەبن ئەوەش وا دەکات محەمەد سابیر له و دەمەی وەسفی پیاوێکمان بۆ دەکات کەبه ‌بێباکی و مەستیەکانی دێته ‌گازینۆی منەوەره ‌سیمای کەسێکه ‌وەک ئه و دەڵێت کابرایەکی وەک سواڵکەر وابوو
شانۆکاری عیراقیش د. صەلاح ئەلقەسەب بەهۆی نزیکی لەدمۆ وهەستکردن بەگرنگی ئه و دەنگەی ناو ئەدەبیات تێکستێکی شانۆی وێنەیی خۆی لەبارەی ژیانی ئه و دەنووسێت و ناوی دەنێت (جان دمۆ وتەنیایی خۆر ئاوابوون) ئه و دەمەی لەبارەی جان پرسیاری لێدەکەین ئه و چاوەکانی پڕ ئەبن لەفرمێسک بەوەسفێک کەئاوێتەی ناو شیعر و تارماییەکانی شانۆی وێنەیی ‌ناوی دەبات باس له و ڕوانینه ‌تایبەتیه ‌دەکات ئەوەی جان ئەیبینی ئەوانیتر نەیانئەبینی بۆیه ‌ناوی دەبات بەتارمایی گەڕۆک لەپانتاییەکی گەردوونی بەیەکداچوو که ‌تیایدا دیدگاکان لەسێدارە ئەدرێن مردنی جان بۆ قەصەب بەئەرشیفکردنی یادەوەری نیە بۆیه ‌دەڵێت تۆ ئێستاکەیادەوەری نیت.. وێنەش نیت ئەلبوم بتپارێزێت ویادگاریەکانت هەڵبگرێت.. تۆ ئامادەبوونیت ئامادەبوونی کولتوریی وژیاریی نیت تۆ دەیالۆگی تۆ مەزنتریت لەوێنه ‌ووشکراوەکان لەتەواوی ئه و یادەوەرییانه ‌مەزنتریت
بەبڕوای ئه و شانۆکارە ئه و کاتەی دمۆمان یاد دێتەوه ‌ئەوه ‌گەڕانەوەی یادەوەرییه ‌ئه و یادانەی بەشێوەیەکی ڕۆشن بیرمان نا‌یەتەوه لەخەون ئەچن وەک ئه و خەونانەی کاتێک لەخه و هەڵدەستین وەبیرمان نایەنەوه.
قەسەب دواجار لەبارەیەوه ‌ووتی جان دمۆ تاکو ئێستاش ئه و تارماییەکه ‌به ‌کێشوەره ‌چۆلکراوەکان تێئەپەڕین تەنیا جان دمۆی ئیمبراتۆری تیا ئەبینین، بەدەوریا نەورەسەکان دێن و ژنەکان بەره و ڕووی دێن کەجان دمۆ بەدوایان ئەگەڕێت ‌
$رۆماننووسێک لەگروپی کەرکووک$
زوهدی دادودی یەکێک لەنووسەره ‌دیارەکانی ناو گروپی کەرکووک ‌بەتایبەت لەبواری چیرۆک و ڕۆماندا کاریگەری دیاری لەناو ئه و گروپەدا دەست نیشان کردووه ‌تا ڕادەی ئەوەی کاریگەری ئه و تێکستانه ‌لەئەدەبی عیراقیشدا ئاماژەی بۆ کراوه ‌بەبۆچوونی هەندێک ئه و گۆشەگیریی وبێدەنگیەی ئه و نووسەره ‌بۆ خۆی درووستی کردووه ‌دەگەڕێتەوه ‌بۆ ئه و سێ‌ساڵەی که ‌ئه و تیایدا زیندانی کراوە.
ئه و نووسەره ‌دیارترین ڕۆمانەکانی بریتین له ‌(درێژترین ساڵ, سەردەمی هەڵاتن، وەرچەرخانەکان) که ‌لەبنەڕەتدا سێینەیی دۆڵی کفرانە،‌سەباح ئیسماعیل (درێژترین ساڵ) ی وەرگێراوەته ‌سەر زمانی کوردی و لەبارەی ئه و سێ ‌تێکستەوه ‌دەڵێت نووسەر لەم سێینەیەدا باس لەدەڤەری #گەرمیان# بەتایبەتی وچەقی شاری کەرکووک بەگشتی دەکات، دەکرێت بڵێین ڕۆمانێکی مێژووییه و جار جاریش بەفانتازیا مارکیزییەکەی لەڕووداوه ‌مێژووییەکان دوور دەکەوێتەوە، تا زیاتر بەواقیعەکەمان ئاشنا بکات، هەوڵیداوه ‌مێژوو بکات بەکەرەستەی ڕۆمانەکەی نەک ڕۆمانەکه ‌بکات بەکەرەسته ‌بۆ مێژوو، واتا لەپێناو ئایندەدا مامەله ‌لەگەڵ ڕابردوودا دەکات
$مۆزەخانەیەک بۆ گروپی کەرکووک$
مۆزەخانەیەک نیه وەک ناوەندێکی تایبەت بەپاراستنی پڕۆژەی بەئەرشیفکردنی بەرهەمەکانی ئه و گروپە کەوەک خەسڵەتی ناسینەوه و سیما ئەدەبیەکانی ئەم شاره ‌بیبینین، چونکە‌گروپی کەرکووک توانی گۆڕانکاری لەچەندین ئاستی جیاوازدا بکات ئەوەش بۆ نەوەی داهاتوو وەک میراتێکی ئەدەبی ماوەتەوه ‌نەک میراتێک بۆ دامەزراندنەوه ‌چونکە دامەزراندنەوه ‌بەبێ بوونی ئارگۆمێنت وخوێندنەوەی ڕەخنەیی ناتوانین زەمینەیەکی پته و بۆ تازەگەری بخوڵقێنین، نەجمەدین دەڵێت کۆمەڵێک ڕۆشنبیری داهێنەربوون وئەدەبی عێراقیان دەوڵەمەند کرد و کەرکووکی شەستەکانیش هەر بەهۆی داهێنانەکانی ئەوانەوە پایتەختی شیعر و چیرۆک و شانۆ بوو.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,551 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو ڕېکۋزیای: ڕۊشنۋیری
شار و شارەکڵۍ: کەرکۇک
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 95%
95%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان سەرچناری )یۆ جە: 19-07-2018 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 23-07-2018 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 2,551 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.149 KB 19-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,374
ۋېنۍ 105,071
کتېبۍ PDF 19,488
فایلی پەیوەڼیدار 97,761
ڤیدیۆ 1,412
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
بۊخچۍ
پەندۍ و ئیدیۆمۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی پەندۍ و ئیدیۆمۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی پەندۍ و ئیدیۆمۍ - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) پەندۍ و ئیدیۆمۍ - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) پەندۍ و ئیدیۆمۍ - بەشە شېۋەزۋانەکۍ کورڎیی گۊرانی - ھۆرامی - هۆرامی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.282 چرکە(چرکۍ)!