رۆژی دووشەمە 20ی 8ی 2018 فاتیح یەڵدزی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق هاتە #کەرکووک# و دوور لە هەر داب و نەریت و شێوازێکی دیبلۆماسی چەند لێدوان و کارێکی نایاسایی ئەنجام دا کە نە شایستە بە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و نە گونجاو بوو لەگەڵ پەیوەندیەکانی بە هەرێمی کوردستانی دراوسێ و دۆستی..سەرەڕای ئەوەش نەمانبینی نە حکومەتی بەغداد و نە حکومەتی هەرێم و نەئیدارەی شارەکەش هیچ هەڵوێستێک و ڕوون کردنەوەیەکی فەڕمی سەبارەت بەم پێشێلکاریانە دەربکەن.
ئێمە پێمان وایە ئەم ڕەفتار و گوفتارانەی باڵوێزەکەی ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئەکپارتی بەردەوامی و دریژکردنەوەو پەلهاویشتنی سیاسەتی داگیرکاریانەی تورکیایە دوای داگیرکردنی #عەفرین#ی ڕۆژئاوا و ناوچەی برادۆستی باشوری کوردستان و هێرشە هەوایەکەی سەر شەنگال و بۆردومانی ڕۆژانەی خاکی باشوری کوردستان، کە ئەم سیاسەتە لەلایەن گەلەوە قەبوڵنەکراوە و ڕۆژانە ڕۆڵەکانمان بە خوێنی خۆیان ڕووبەرووی ئەم سیاسەت و هێرشە دڕندانەیەی ئەردۆغان دەبنەوە
یەکێک لەو پێشێلکاریە یاسایانە یەڵدز تەنها بایەخی بە یەک پێکهاتەی شارەکە دا و وەک خاوەن داریەتی کردن لە تورکمان دەرکەوت و لە گەڵ ئەوان دا سەردانی چەندین شوێنی کرد کە ئەوش جۆرێکە لە ئاژاوە دروست کردن لە نێوان پێکهاتەکانی ئەم شارە چونکە هەموو لایەک هەسیاڕی و کێشەکانی ئەم شارەیان لا ڕوونە بۆیە نە گونجاو نا یاسایە دیبلۆماتکارێکی وڵاتی بێگانە کاری وا ئەنجام بدات..یەکێکی تر لە کارەنایاسایەکانی لێدوانی بوو بۆ میدیاکان(وتی من هاتوم بۆ سەردانی شاری باو باپیری خۆمان)لە کاتێک دا کەرکووک هەرگیز شاری باو باپیری ئەوان نەبووە و ئەوان بۆ ماوەی سەدان ساڵ ئه و شارەیان داگیر کردووە و خەڵکەکەیان چەوساندوەتەوە، لە ڕووی جوگرافی و دیرۆکیەوە کەرکووک شارێکی کوردستانیە و لەم پێناوەش دا ڕوبارێک خوێن بەخشراوە تەنانەت لە ڕابردوودا بە بەڵگە باوباپیری ئەویش کەرکووکیان بە کوردستانی زانیووه و بە پێی نەخشە و بەڵگەنامەکانی سەردەمی عوسمانی باو باپیریان کەرکووک سەربە ویلایەتی #شارەزوور# بووە ، ئەوە جگە لەوەی بە هۆی ئه و ستەمکاریەی دەرهەقی کراوە لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا مادەیەکی بۆ تەرخانکراوە کە مادەی 140ە واتە یاسا بە پێی ئەم مادە دەستوریە ڕێگە بە لێدوانی ئاوا نادات
لە هاتنەکەیدا یەڵدز یاسا شکێنیەکی تڕی ئەنجام دا بەوەی سەردانی میلیشیای حەشدی تورکمانی کرد کە بۆ پێکهاتەی تورکمان دروستکراوە دەبێت:ئەو دیبلۆمات کارە سەرو کاری بە هێزی چەکداری نەتەوەیەکی دیاری کراو چی بێت ئەگەر بۆ هاندان و پاڵپشتی کردنیان:نەبێت بۆ نانەوەی کێشە لەم شارە، سەردانی میلیشیای پێکهاتەیەک لە کەرکووک لە لایەن باڵیۆزی وڵاتێکی ترەوە نیشانەی دیاری سوکایەتی کردنە بە عێراق و هەرێمی کوردستان و هۆکارێکیشە بۆ تێکدانی پەیوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان پێکهاتەکانی ئه و شارە کوردستانیە.
#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# جگە لە ئیدانە کردنی ئه و سەردانە داوا کارە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتدارانی شارەکە هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاو لە ڕێگەی کەناڵە فەرمیەکانەوە دەر ببڕن و ئیدانەی بکەن هەروەها داواکارین کە ڕێگە بۆ هاتنی ئەم جۆرە سەردانانە خۆش نەکەن لە ئایندە تا کێشه و دووبەرەکی لە شارەکەدا پەرەنەسێنێت و هەموو لایەک هەوڵی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بدەن....
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
#25-08-2018#