$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی فاراشینی ئەلکێ شەڕ لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازانی تورکیادا ڕوویدا. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی تورکیا کوژراو و برینداریان هەیە و لە قلەبانیش ئامادەکاری بۆ ئۆپۆاسیۆن دەکرێت.[3]
- ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە گەڕەکەکانی مزاگ، باراڤ و کۆرمک-ی ناوچەی لیجەی #ئامەد# دەستی پێکردبوو، لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمە تایبەتەکانی جەندەرمە و پۆلیس بەشدارن.[3]
- #پەروین بوڵدان# و #سەزای تەمەلی# هاوسەرۆکانی گشتیی #هەدەپە# ئەمڕۆ پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ #کۆڵبەر#ێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری نێوان گوندی نودشەی سەر بە #پاوە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەدێی #تەوێڵە#ی پارێزگای #هەڵەبجە# لە بەرزاییەکانی #شۆشمێ#، بە تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا. ئەو کۆڵبەرە ناوی عەزیم ئەحمەدی-یە و خەڵکی گوندی تەشار-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی سێ منداڵە.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155149/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی پاسداران کوژرا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155149/0016.JPG=KTML_Photo_End=
- ژمارەیەکی زۆر لە هێزی پاراستنی یەکە تایبەتەکان (گارد یگان ویژە) و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە نێو شاری #سنە# جێگیر کران.[4]
- سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە شارەکانی #دیواندەرە#، سنە، کامیاران و #کرماشان#، بۆ ناوچە سنوورییەکان ڕەوانە کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە سلێمانی مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک #مام جەلال# بەڕێوەچوو.[2]
- ڕابەر کەمال، ئەو گەنجەی شارۆچکەی #شارەزوور# کە شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقەکردنی هاووڵاتیان بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155149/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=قوربانییەکانی تەقەی خۆشی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155149/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیێنێت، هاوکاری دامودەزگا پەیوەندارەکان دەکەن بۆ بەسزا گەیاندنی ئەو کەسانەی تەقەی خۆشیان کردووە.[5]
- تەرمی #کەمال ڕەئوف محەمەد# - بابی لالۆ لە هۆڵنداوە دەهێندریتەوە کوردستان.[2]
- دوو تەقینەوەی بەهێز شاری #کەرکووک#یان هەژاند کە یەکێکیان لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی مينرێژکراو بووە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #سلێمانی# سەبارەت بەیەکپۆشی خوێندکاران ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری خوێندنگاکان تەنیا دەتوانن ڕەنگی جلەکان دیاری بکەن و ڕێگەیان پێنادرێت کەسوکاری خوێندکاران ناچار بکەن لە کۆمپانیایەکی دیاریکراو جلەکان بکڕن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #ئامینە عومەر# هاوسەرۆکی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە، ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان مەسەدە و ڕژیمی سووریا ڕاوستاوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆشکی سەلام لەلایەن #فوئاد مەعسوم#ەوە ڕادەستی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# دەکرێت.[2]
- ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و سووریا دژی #داعش# بۆ ماوەی ساڵێک درێژبکاتەوە.[5]
- شێخ سەباح ئەحمەد جابر، میری کوەیت، بانگهێشتنامەیەکی ڕەسمی ئاڕاستەی #بەرهەم ساڵح#، سەرکۆماری نوێی عێراق کرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.[1]
- دەنگی تەقەکردن لە نزیک بارەگای سەرەکی فەتحوڵڵا گولەن سەرمایەدار و بانگخوازی تورکی لە ئەمریکا دەبسترێت کە لەلایەن تورکیاوە داواکراوە ڕادەستی بکرێتەوە.[1]
- پەرلەمانی تورکیا لە یەکەم کاری وەرزی نوێیدا، بڕیارنامەی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری کردە ڕۆژەڤی خۆی. لە بڕیارنامەکەدا پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ساڵێکی دیکە کرا، لە ئەنجامدا بە دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی ئاکەپە، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی بڕیارنامەکە پەسەند کرا.[3]
- دادگای نێودەوڵەتی لاهای ئەمڕۆ بڕیاریدا کە ئەمریکا دەبێت گەرەنتی ئەوە بدات کە گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران بەشی مرۆیی نەگرێتەوە و ئەو کەسانەی بە فڕۆکە لە ئێران گەشت دەکەن ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.[5]
- مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت وڵاتەکەی لە ڕێککەوتننامەی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە کە 63 ساڵ لەمەوبەر لە نێوانیان واژۆ کراوە.[1]
- ئەنجومەنی بەڕێوەبەری #کەنەکە# بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو کرد. لە پەیامەکەدا هاتووە، (بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە شادمانیەوە پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.)[3]