وەرگێڕانی: کۆمەڵێک نوسەر
ساڵی چاپ: 2015
شوێنی چاپ: سلێمانی - کوردستان
نۆبەی چاپ: چاپی یەکەم
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
نیکۆلۆ ماکیاڤیللی لە 3ی مەی 1469 لە فلۆرەنس لە خێزانێکی چینی ناوەڕاستەوە هاتە بوون. باوکی بێرناردۆ ماکیاڤیللی، یەکێک بوو لە خێزانە ئەریستۆکراتەکان، بەڵام هەژار کەوتبوو. ماکیاڤیللی لە خێزانێکی شەش کەسیدا دەژیا و باوکی خوازیاری زۆر بوو بۆ خوێندنی منداڵەکانی و بۆ ئەمەش خەریکی سەرماگوزاری بوو، لەبەر ئەوەی دەیزانی پێشڤەچوون و پێشخستنی منداڵەکانی تەنها پەیوەستە بە خوێندنی ئەوانەوە و توانستە داراییەکانی خێزان ناشێت ببێتە ڕێگەیەکی دیکە بۆ بەرەوپێشچوونی ئەوان. ماکیاڤیللی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا نێردرایە لای مامۆستایەکی لاتین. باوکی ماکیاڤیللی پارەیەکی زۆری خەرجدەکرد بۆکڕینی کتێبی لاتینی بۆ کوڕەکەی و بەم هۆیەوە خێزانەکە هێدی هێدی هەژار دەکەوتن. بەڵام بەهۆی بەرگەگرتنی ئەم خەرجیانە بۆ ماکیاڤیللی، سەرەنجامی هەبوو لە تەمەنی 29 ساڵیدا بە بەڕێوەبەری (دیوانی دووەم) و ئەندامی (کونسلی دە کەسی) دەستەڵاتدارێتی فلۆرەنس هەڵبژێردرا، کە تێیدا بڕیار لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی کۆماری فلۆرەنس دەدرا. ماکیاڤیللی لەم ئەرکەیدا، کاری دیپلۆماتیکی خۆی بەباشی ئەنجام دەدا و ساڵ لە دوای ساڵ لە پێگەکەی خۆیدا دەمایەوە. ئەو وەکو سەرکونسولگەر و دیپلۆمات بۆ لای چزارە بۆرجا، سیزار ماکسیمیلیان و لە هەمووان گرنگتر بۆ دەرباری پاشایەتی فرەنسە نێردرا. سەرباری ئەم ئەرکەی، ڕێکسختنەوەی دووبارەی هێزی سوپایی بەو سپێردرا و هاوکات لە فلۆرەنسدا میلیشیایەکی دروستکرد. لە ساڵی 1512 ماکیاڤیللی بەهۆی بەشداریکردن لە پیلانگێڕی کودەتا دژ بە مەدیتچییەکان (ئەو شتەی تا ئێستا نەسەلمێنراوە) و بەرگریکردن لە کۆماری فلۆرەنس، لەسەر کار لادرا و هاوکات دوورخرایەوە. ماکیاڤیللی هەمیشە گەرەکیبوو بێتەوە نێو جیهانی سیاسەت، بەڵام ئەم کارە لە ماوەی ژیانیدا بە تەواوی دەستەبەر نەبوو. لەوانەیە بێویژدانانە بێت، بەڵام سوودی لە جیهانی سیاسەت وەرگرتووە لە دوورخراوەییەکەیدا، چونکە ماکیاڤیللی تازە لە ڕۆژگاری دوورخستنەوەیەدا، ماوەی ژیانی خۆی تەرخانکرد بوو بە ڕامان و قوڵبوونەوە لە کاری سیاسییدا وەکو سیستەمێکی هزرین. ماکیاڤیللی لە ساڵی 1512دا دەستی بە نووسینی (گوتارەکان) کرد و لە ساڵی 1513، لە ماوەی چوار مانگدا، کتێبی (میر)ی نووسی. دوو بەرهەمی دیکەی گرنگی ئەو (هونەری جەنگ) (1520) و (مێژووی فلۆرەنس) (1525) یەک لە دوای یەک بڵاوکرانەوە و کاری نووسینی (گوتارەکان)یش کۆتایی دەهات. ماکیاڤیللی هەمیشە بە تیۆرییەکانی خۆی وەکو ڕێباز و مێتۆدێک دەیڕوانییە کرداری سیاسیی، بەڵام جگە لە چەند کارێکی ناگرنگ لە ڕۆژگاری مەدیتچییەکاندا، هیچ کارێکی دیکەی پێنەسپێردرا. کاتێک لە ساڵی 1527 بنەماڵەی مەدیتچی لە فلۆرەنس دوورخرانەوە، ماکیاڤیللی وای دەبینی، کە دەتوانێت جارێکی دیکە بۆ سیاسەت بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی هاریکاریکردنی مەدیتچییەکان، ئەم ئارەزووەی هیچ ئامانجێکی نەبوو لە هەمان ساڵدا لە 22ی جونی 1527دا کۆچی دوایی کرد.
ماکیاڤیللی لە نامەکانیدا هەمیشە گازەندەی ئەوە دەکات، کە لە دوورخراوەییدا ناچارە تەنها لەتەک ژنان و مریشک و کەڵەشێراندا سەرقاڵ بێت، بەڵام لە کاتێکدا جیهانی سیاسەت پێویستییەکی بەرچاوی بە ئەو هەیە. لە لێهزریندا، ئامانجی سەرەکی ماکیاڤیللی ئاواکردنی دەوڵەتێکی بەهێز و جێگیر بوو لە ئیتالیا، بەڵام ئەو ئامانجەشی بێ ئاکام بوو. چوار مانگ دوای مردنی ماکیاڤیللی، سوپای فەرەنسا ئیتالیا داگیر دەکات و بەمجۆرە ڕێنیسانسی ئیتالی کۆتایی پێدێت. لە ڕوانگەی مێژووییشەوە هزری ماکیاڤیللی لە ئیتالیادا بە بێ بەرهەم مایەوە و ئیتالیا لە ساڵی 1870 بەهۆی گاریبالدی بە یەکگرتوویی گەیشت و لەو کاتەشەوە تا ئەمڕۆ ئیتالیا هەرگیز دەوڵەتێکی بەهێزی نەبووە. بەڵام تیۆری و هزری سیاسیی ماکیاڤیللی لە جیهانی خۆرئاوادا لایەنگری زۆری هەبوو. زانستی سیاسەت و کرداری سیاسیی لە نوێسەردەمدا خۆی بەر لە هەرکەسێک، قەرزاری ماکیاڤیللییە و لەم ڕوانگەیەوە سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا، هەڵبەت دوای مەرگی، ئەویش نەک لە ئیتالیادا.
سەرنج: فایلی PDFیی ئی کتېبەیە ۋەردەس نېیا، ئەرک نەبۊ، پەی بەدەسئاۋرڎەیش یارڎی کوردیپێدیای بڎە! کېیاستەی کتېبی ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 3,882 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!