وەرگێڕانی: کۆمەڵێک نووسەر
ساڵی چاپ: 2017
شوێنی چاپ: سلێمانی - کوردستان
نۆبەی چاپ: چاپی یەکەم
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئالان بادیۆ فەیلەسوفێکی فەڕەنسییە و تەمەنی نزیکەی 80 ساڵە و هەتاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە، لە بنەڕەتدا لە وڵاتی مەغریب لەدایک بووە، بەڵام دواتر لە فەڕەنسا نیشتەجێبووە. یەکێکە لە بیرمەندە هاوچەرخەکان و هەڵگری بیروباوەڕی چەپە. یەکێکیش بووە لە بەشداربووانی ڕاپەڕینی خوێندکارانی فەڕەنسا لە ساڵی 1968. بادیۆ سەرەتای کاری فەرهەنگیی خۆی بە بڵاوکردنەوەی چیرۆک دەستپێکرد، بەڵام دواتر ڕووی لە کاری فکریی کرد و چەند کتێبێکی بڵاوکردەوە، لە گرنگترین کتێبەکانیشی بریتیین لە: (تیۆری لێکدژ)، (بوون و ڕووداو)، (مانیفێستی فەلسەفی) و چەندین کتێبی دیکە.
لەم نامیلکەیەدا چەند بابەت و گفتوگۆیەکی گرنگی بادیۆ بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: (گفتوگۆیەک لەگەڵ ئالان بادیۆ دەربارەی ئایاری 68)، (گفتوگۆ لەگەڵ ئالان بادیۆ دەربارەی فەیلەسوف لە سەردەمەکەیدا)، (بابەتێک دەربارەی فەلسەفە و پێشبینیی لای ئالان بادیۆ)، (گفتوگۆ لگەڵ بادیۆ دەربارەی عەشق و سیاسەت)، (تێڕوانینی ڕەخنەگرانەی بادیۆ لە عەشقی سوقرات)، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکەی تایبەت بە هزری ئالان بادیۆ.