کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,790
ۋېنۍ 105,979
کتېبۍ PDF 19,359
فایلی پەیوەڼیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ئەستێرەیەکی بزر، لە بەرزایی ئاسمان - زەینەب خان (کچە کورد)
کوردیپێدیا، (مافو دەسیاۋای بە زانیاری گرڎینەیی) پەی گرڎ کەسېۋی کورڎی دەسەبەر کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەستێرەیەکی بزر، لە بەرزایی ئاسمان

ئەستێرەیەکی بزر، لە بەرزایی ئاسمان
ئەستێرەیەکی بزر، لە بەرزایی ئاسمان

شاعیرێکی ون و ناو بزر، سیاسەتمەدارێکی پاک و ڕوناک هزر، بە زانیاری و هۆشیار و سەرنج ورد، بەناوی نهێنی و خوازراوەی (کچە کورد) لە جۆشانی خرۆشانی کانی شیعری، شەلەگەی هەڵبەستی هەڵبەستووە بە بیرو هزری، ژن زیاتر نزیکترە لە ئاسمان، زەینەب خان (کچە کورد) ە مەبەست و باسمان، لە بنەماڵەی خادم سوجادە زەینەبی مەلا ڕەئوفە فەندی، لە نەورۆزی ساڵی 1900 شاری کۆیە لە گەرەکی بەفری قەندی، لە دایک بووە هاتۆتە ژیان، بۆتە خانمێکی پێشەنگی ژنان، چۆتە بەغدا بۆ خوێندن ساڵی 1906، بۆتە خوێندکاری سەرکورسی و مێز بەر تەختە ڕەش، ئه و قوتابخانەیە یەکەم قوتابخانەی حکومی کچان بووە، لە سەردەمی نامیق پاشاوە کراوەتەوە و ئاوەدان بووە، پێ دەچێت زەینەب خان یەکەم کچە کوردە، کە دیار بووبێت، لە قوتابخانەی کچان خوێندبێتی و خوێندکار بوو بێت، لە (قوتابخانەی کچان لە بەغدا) تا شەشی سەرەتایی لە خوێندووە، دوایی گەراوەتەوە کۆیە دەستی بە خوێندنی ئاینی و زانستی گولستان و بوستان و ئەدەبیاتی فارسی کردووە، زمانی عیبریو عەرەبی و فارسی وتورکی زانیوە،بەهۆی میهرەبانی دایکی و زیرەکی باوکی پێگەیوە، باوکی کەسایەتی و(خادم سجادە)، دایکی خزمی حاجی قادری کۆیی و (عەلەم زادە)، خاوەن خزمی زۆرو بە پشتو یەک خوشکو(7) برا بووە،پشت ئەستورو ڕووسورو پته و وەک قەڵابووە، فاتمەی خوشکی و ناوی براکانی (عەونی،سەعدی،ئاسەف،حەمید،جەواد،یونس ڕەئوف دڵدار،مەجید) دڵدار لەبیرەوەریەکانی نوسیویەتی سوڵتەی دایکم و خوشکی لەخۆ گەورەترم بونەتە مورشید، زەینەب خان 18 ساڵ گەورەتربووە لە دڵدار، بەدەستی خۆی شوشتویەتی چەندان جار،شیعرێکی هەیە دوای مەرگی دڵدار خەونی پێوە بینیوە،لەباخی شیعر گوڵێکی یادگاری بۆ چنیوە، بۆ ڕۆژگاری پڕیادگاری لەگەڵ برابچکۆلەکەی کە یونس دڵدار بوو :-

بەلیفکەوسابونی لۆکس کە بۆنی دەمار دەماربوو
هەمو جەستەم بۆ دەشوشتی چاوت چەند لەکەف بێزار بوو
کە چاوت دەبرژایەوە،به و زمانەلاڵە پەتەت
جوێنی وەهات پێ دەفرۆشتم، شیرین بوو ئه و گاڵته و گەپەت

چیرۆکی ژن لە چاوەکانیدا دەخوێندرێتەوە، بەڵام هی (زەینەب خان – کچە کورد) لە دیوانەکەی دەناسرێتەوە، کە عەبدۆڵڵا زەنگەنە ئه و گەنجینەی دۆزیوەتەوە، ژنی زیرەک خەزێنەیە جوانی و زیرەکی هێزێکی باڵایە، گەر بگەرێ ی لە باخی شیعری گوڵی گەش و ڕەنگاو ڕەنگی زۆر تێدایە، وشە و گوزارشتی وا جوانی بەکارهێناوە، نموونەی کوردی پەتی له و زەمانە به و زمانە تەڕ و پاراوە، لوتکەیەکی بەرز و داهێنانە (خاتوو زەینەب) لە گۆرەپانی سیاسەت و گوڵزاری ئەدەب، بۆنمونە لە دیوانەکەی ئه و وشه و دەستەواژانەی بەکار هێناوە : هێند جوانو گەشن دەلێی بە ئاوی زێر نوسراوە، ساڵەکەشی بەرامبەری دیاری کراوە!

(درەختی گەل،کرێکاری خۆبەخش سالی 1924، کاوێژی هەوەسبازی ساڵی 1929،هەتوان 1928، وڵا ت پارێز، ئاشتەوایی، سروشتی ڕەنگین، جێژوان، چۆراوگەی خوێن، ژن هەتاوێکە ڕوناکی دەدا، ئەگەر من نەبم لەکوێ نێر دەبێ،دەست نوقاو
سەمای مێرگو درەخت،ژنی میهرەبان ساڵی (1930)،دەگمەن، زرینگەی شەوی تاریکی، خەباتو تێکۆشان،لەکونجی نا ئومێدی دا،هەر ڕوونە ئاسۆی ژیانم، درەختی کورد، ئاپۆرەی بێ ئومێدی، وەکو کەلاوە تاریکە نیشتمانی بێ سەربەستی، مەشخەڵی هیوا، یەکێتی گەل، ڕوخساری غوربەتیم، ساڵی 1931، بیتهۆڤن – ئینجلس- مارکس 1936 قاروون 1938
خوێن وەکو ڕوبار، هاژە شەپۆلێ‌ ڕۆیی دەمار بە دەمار، بلێسەی خەم وحەسرەت، کوورەی دڵ، ئەشک و ئەوین ساڵی 1932. نەسیمی ئازادی ساڵی 1935،چەکی شەڕەف ساڵی 1935
کرفەی کانی، بەشی مەینەت 1936، دایکی مێژوو- هێلانەی هەنیسکی با ساڵی 1937،
ولاتی کۆیە 1938،کانیاو شەرابی بە هەشتە 1938، تروسکەی گڕی ئەویندار 1938
دەستێکی کتێب و قەڵەم، دەستێکی چەکی شانی بێ ساڵی 1939، نێرکسی عومرم ساڵی 1939،داری تێکۆشان ساڵی 1940، ڕوبارێک لە خوێن + گزنگی تاریکی ساڵی 1941
هەتاو نیشانەی ئازادیە + هەوری زگ پڕ + ڕووباری فرمێسک + مەیدانی جوانی گەردنی ژیان + هاواری گەرووی عەدالەت + مۆمی مەرگ – ئاسۆی ڕووناکی – تیشکی ئاسۆی بەختیاری ساڵی 1942،تەوژمی هێز و جۆشی ئاشتی + تاڤگەی ئەشک + بەهرە و هونەر + بانگی ئازادی + هەتاوی ئازادی + گەلای دەم خەزانی بابردە + گۆشەی تەنیایی ساڵی 1943
رەورەوەی مێژوو + ئاسۆی ڕوناکی + مۆمی مەرگ + تیشکی ئاسۆی بەختیاری + درەختی شۆرش
بووکی ڕووسووری نیشتمان + گریەی هەور + هەورازی ئازادی،بەستەی ئازادی ساڵی 1945،
کانیاوی دڵمە عەشق و ئازادی + گۆڕی گومان + نەسیمی سوبحی ڕێگایە پێشمەرگە ساڵی1946،رامانی بەستە + شەهید بروسکەی هەورێکە کە بارانی مرواریە،جێژوان + هەوک + مەشخەڵی هیواو ئومێد +گوڵشەنی مێرگی وڵات + خامەی ڕەنگین + دەنگی خەبات
ئازادیخوازی گەلان ساڵی 1947،چەکی پێشکەوتن+ خونچە گوڵێکی غەمناک + لەقەهری بێ دەوڵەتی کورد ساڵی 1948، سەدای حوزنی دڵ + نوری پڕته و ساڵی 1949
سۆزی ستران + کرفەکرف + شنەی شەتاوان + قەڵای شەرەف چیرۆکی ڕاز + ڕەوسەی گوڵەگەنمی تەمەن 1950،گەوهەری پرشنگ ساڵی 1951+ لەنجەی گوڵاڵە سوور + هەوارگەی ئازیزان- بەستەی ژیان ساڵی 1953،بڵێسەی ئاگری دووری 1954- داوێنی خەیاڵ 1960
جۆگەکانی پێکەنین 1961 – ئاڵتوونی نەمری + ڕەونەقی ئازادی 1961،تروسکەی خەونی ئەرخەوان + ڕەونەقی وشە ساڵەکەی دیاری نەکراوە !
بۆ ئەحمەد موختار جافی نوسیووە !! ڕەنگی لینگراد ساڵەکەی دیار نیە شۆک + ڕەندی ڕەندان + گەریدەی باڵ سوتاو +هیواکانی لە تالەکانی پرچی خۆر چنراوەتەوە
هێشتا بەوردی و زانستی لێک نەدراوەتەوە، دەنا گەنجینە دیوانەکەی پڕە لە یاقووت و زمرووت و مرواری، بەهرەی جوان وێنەی ڕەنگین و هونەری سیاسەتی لێ دەباری،
(+) – (زەینەب خان – کچە کورد) یەکەم ژنی سیاسەتمەدارە هێندە هۆشیار و خاوەن بروا بووە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (دارکەر و حزبی هیوا) بووە، بەر لەوەش لەگەڵ ئاسەفی برایی و سەعید اغای هاوسەری ئەندام بووە لە کۆمەڵەی خۆ یبوون و کۆمەڵەی منەوەران، ئه و دەمە ژن دەگمەن بووە هاوشانی پیاو لە ڕیزی سیاسەت و تێکۆشەران،لە دیوانەکەیدا بە هۆنراوە (79) جار ناوی (کوردستان)و (69) جار ناوی (ئازادی) و (نۆ) جار ناوی (سەر بەخۆیی) و (7) جار ناوی (سەربەستی)(4)جار ناوی (ئاڵا و دەوڵەتی) هێناوە، سیاسیانە و دوور بینانە و دۆستی کوردی دیاری کردووە به و شیعرە جوانە :
لەغەیری شاخ و لوتکەی کێوەکان
دۆستێکی نیە ئه و کوردستانە
سەلماندوویەتی کور پەروەرێکی دڵسۆزە پوختە یەکەم ژنی سیاسی کوردە پێ ی ناوێ:
وڵاتێکی بەبێ ئاڵا، بێ ئازادیم قەت ناوێ
قسە بەسە ئیدی (زەینەب) هەنگاوی بەکردار باوێ
– 1939-
(زەینەب خان + کچە کورد) ساڵی 1942، بۆ ویژدان و مێژوو، داوای دەوڵەتی کوردی کردووە به و قەناعەتە :
کورد میللەتێکی خاوەن عیزەتە
حەقی خۆیەتی دەوڵەتی هە بێ
خەیاڵیان خاوە دوژمنانی کورد
کورد هەر دەمێنێ و قەت نابڕێتەوە
رای خۆی دەربڕیوە بە دڵسۆزی و بێ منەت :
ئەگەر قەدەریش بیکا بە دەوڵەت
ئتیفاق نەبن دەبن بە دوولەت
پێناسەی بۆ شەهید پڕ لەوردەکاری و جوانکاریە :
شەهید بروسکەی هەورێکە کە بارانی مرواریە
حاسڵاتی بەروبوومی خەباتی کوردەواریە

(+)- (زەینەب خان – کچە کورد) یەکەم ژنە شاعیر بووە شیعر بەسەر حزب هەڵبڵێ به و قەناعەت و بروایە، هاتۆتە کایە :
قوڵینگی فەرهادمان پێ یە، پارتمان، پارتی هیوایە
بەباوەڕمان، دەیروخێنین هەر کۆسپێک لە ڕێگایە
ساڵەهای، خوێنی ئێمە، لەگۆزە دەخورێتەوە
ئاگردانی ئیرادەمان مەشخەڵی ناکوژێتەوە
خوشک و برا، پاڵە و جوتیار، هەڤاڵی ڕێ ی خەباتین
یەک دەنگ، یەک ڕەنگ، تێکۆشەری ولاتین
پارتی ئێمە، پارتی خەڵکە و پارتمان، پارتی هیوایە
هیوا شەوە زەنگ ناهێلێ ڕووناکیە و بروایە
(1939)
زەینەب خان کچە کورد وەک حەزرەتی حاجی قادری کۆیی پێ ی پێ ی وابووە، مێژومان نەنوسراوە بێ دەفتەرین :
دارکەرین، دارکەرین
دار کەرین، تێ کۆشەرین
کچ و کوڕی کوردستان
هەموومان کورد پەروەرین
1937
زەینەب خان – کچە کورد لە پەراوێز نوسیویەتی (کاتێ کە دارکەر بووم) لەسەر داوای ئەسەفی برام ئەوەیانم نوسی، ملا حەزانی لەسەر هەبوو، بناغەدانەر و دەستەی دامەزرێنەر بوو، دۆستایەتی لەگەل سیاسەت و ئەدیب و شاعیرانی کورد لەرادە بەدەر بوو، هەرچەند شەش ساڵ لە ئاسەفی برای گەورەتر بووە بەڵام ئوستادی بووە، نوسیویەتی (شەخسیەتێکی بێ منافسی و قیادی) بووە !
(+) – (زەینەب خان – کچە کورد) سیاسەتمەدارێکی هۆشیار و خوێندەوار و پڕ زانیاری بووە، ناودارانی جیهانی ناسیوە، نا سیاوەتی لەگەڵ کەسایەتی کوردەواری بووە،
شیعری بۆ پیرەمێرد و فایەق بێکەس و سەید عەلی ئەسغەری و عوسمان عەونی و ئەحمەد مختار جاف و شێخ مەحموود نووسیوە، ئه و زاتانەی لەنزیکەوە ناسیوە، بۆ مەلیک مەحمود پشکۆی شیعری کردۆتە گڕ :
کورد خیانەتیان کرد لە شێخی نەمر
ئەگەر نا ئەبەد وای لێ نەدەهات
میللەتی خۆ خۆر، خائین و نەزانن
چۆن بە بێ عەقلی دەگا بە ئاوات

بەڵام ئه و ویستی کورد نەجات بدات
نەبوو بە شێخی تەکیە و خانەقا
بۆ حقوقی کورد کەوتە سەر پێ یان
شێرانە وەستا لە ڕووی ناهەقا

دکتۆر هاتە لات پێ ی گوت شێخ چۆنی
گووتی نەخۆشیم دەڕدی کوردانە
دڵم جۆشی دا بۆ قولپەی گریان
بەڵام ڕێم نەدا ئه و فرمێسکانە
(+) بەر لەوەی لینینی مەزن ماڵ ئاوایی بکات لە ژیان
شەرەفی یەکەم شاعیری پێ دەبڕێ شیعری دانا بێ بۆ یەکی ئایاری جەژنی کریکاران :
گەر کرێکار، ڕەنج نەدات و تێنەکۆشێ، بۆ ژیان
درەختی گەل، بەری نابێ ناچێتە پێش نیشتمان
نابێ زەحمەتی کرێکار فەرامۆش کەین، تا ئەبەد
ساختومانی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ڕێگا و بان
فەزلی دەستی کرێکارە، لە هەر لاێی سەیری کەین
هەر لە بێشکەی منداڵەوە، هەتا چاڵی گۆرستان
پیرۆز بێ جەژنی کرێکار، ڕۆژی عەیش و خۆشیە
ئه و ڕۆژە هەر پایەدار بێ تا نەفغی ئاخر زەمان
(زەینەب) خۆزگە توشی دەبوویتە کرێکاری خۆبەخش
بۆ بینایەی قوتابخانەی منداڵانی کوردستان

بۆ کۆچی دوایی (پیرەمێرد) بە یادگاری ناخ دەهەژێنێ :
نووری قەلەمی ئه و هەردەمێنێ
بەویقارەوە لە دیوانی کورد
کەسێ فەلسەفە جێبێلێ بۆمان
کێ هەیە بڵێ ئه و ئینسانە مرد
ئەهاتە کۆیە سەردانی باوکم
کەبابی کۆیەی گەلێ پێ خۆش بوو
حەیف و مخابن بۆ زاتێکی وا
لە مامەیارە مات و خامۆش بوو
کە حاجی تۆفیق دەهاتە مالمان
گەرمی دیوەخان زرمەی لێ دەهات
پیاو ماقولی شار دەورەیان دەدا
هەر قسەی خۆش بوو شه و تا ڕۆژهەڵات

فایەق بێکەس دۆستی ئەسەفی و یونس دڵداری برای بووە، شیعری ئه و (مانگ) ی لە ماڵی ئەسەف داناوە بۆیە زەینەب خان بۆ کۆچی دوایی بێکەس شیوەنی بۆ کردووە لە ناخەوە بۆی دەسووتێ:

دایکی نیشتمان سینەی خۆی ئەکوتێ
ئەڵێ‌ داخەکەم بێکەس مردووە
کوردستانەکەم هەر قوڕ دەپێوێ
بای خەزان گوڵی باخی بردووە
بێکەس بوو بێکەس بێ کەسی کوردان
بێکەس بەبێ کەس ئێمەی هێشتەوە

(+) – زەینەب خان – کچە کورد دەبێت یەکەم ژنی(فێمنیست) بووبێ، لە داکۆکی ژنان دا بە هەلوێست بووبێ ! دەنگی ژن لە ساڵی 1936 دەگەینێتە دادگای ویژدان :
ژن دەبێ قودرەتی هەبێ بزانێ چۆن دێتەمەیدان
خۆ هەر بە شیعارات نابێ بڵێن شێرە ژنی ژیان
لەناو فکرا فکری هەبێ وردبین و دوربین و ئازا
نابێ هەر دۆستی لانک و تەشی ڕێس بێ لەناو هەیوان
ئینجلس کە ئایدۆلۆجیای بە هاوکاری مارکس نووسی
دایکێکی ئەسیلی هەبوو خاوەن دڵێکی میهرەبان
ساڵی 1932 وەک کچە کوردێک، وەک قارەمان و مەردێک، دەڵێ
کیژە کوردێکی خاوەن شەرەفم
سەربەخۆیی یە هیواو هەدەفم
ساڵی 1937 بە لۆژیک بەرگری دەکاتن لە ژنان :
حیکمەتی چ جاهێلێکە، کە ژن بێ گوریس لە ژیان
بەلەب خەندەی جەمالی ژن بڵێن فیتنەی ئاخر زەمان
لە ڕەحمی کێدا گەورەبووی،کێ زادی حەیاتی پێدای
مەگەر دایکی تۆ ژن نیە هەر شێرەژنە بە قوربان
سالی 1940 دەنگ هەڵدەبرێ / بەبێ منەتی و هۆشارانه و مەردانە:
هەستە تێکۆشە شەرەفمەندانە
مەڵێ تێکۆشان کاری پیاوانە
نیشتمان ئەگەر سەربەست و حوڕ بێ
بۆ نێرو بۆ مێ وەکو یەک وانە
ساڵی 1944، دەنگ هەڵدەبڕێ بە بانگ و هاوار
ئەمن بەوری ڕێ ی ئازادی وڵاتم
سەری بەرزی ئافرەتانی خەباتم
ئەمن دەنگی ژنانی کوردەواریم
دەنگی تۆڵەی ئازادی گوند و شاریم
سالی 1945 کۆڵ نەدا، دەربارەی ئافرەت دەریدەخات به و زمانە :
ئافرەت کلیلی دەرگای ژیانە
فەرشی پڕگوڵی نەخشی یەزدانە
بولبولی شەیدای بەهاری عومرە
خەرمانەی دەوری مانگی ئاسمانە
ئافرەت لە شانی گوڵ و نێرگسە
لەتاریکی شه و چرای لۆ کسە
شمشالی شوانی قەد پاڵی کێوە
ئەستێرەی ئاسۆی ئەم نێوە و نێوە
ئافرەت بناغەی بوون ئینسانە
بەری درەختی گشت وەرزەکانە
گەر ئافرەت نەبێ ژیان خۆی نابێ
گەر پیاو دەنگ بێ ئافرەت زمانە !
(زەینەب خان- کچە کورد) ساڵی 1952 بەردەوام دەبێ لە پەیامەکەی وازناهێنێ تا سەردەکەوێ :

زەینەب لەناو قەبر یشابێ
ئازادی ژیانی دەوێ
ئازادی ئه و ئینسان بوونەی
کەپیاو چۆنی دەست دەکەوێ
خودا ئازادی پێ داوە
تۆی بەندە لێ ی زەوت دەکەی
بۆ تۆ هەمووشت ڕەوایە
بۆ ئه و هاوارەی کپ دەکەی !
(+)- شاعیرێکی کۆیی نابینی بەقەد زەینەب خان عەشقی کۆیە بووبێ هێندە بۆی سوتا بێ، ئەوەندە ناوی کۆیەی هێنابێ، 52 جار ناوی کۆیەی هێناوە،(8) جار ناوی (هەیبە سوڵتان)
دوو جار دەڵێ (بە قوربانی دار و بەردی کۆیە بم) دەیسەلمێنێ ڕەسەنە کۆیی و خۆی دەڵێ سەر چاوەی بیرو ژیانمە :

کۆیە مەنزڵگای باپیرانمە
خاکی شیرینی کوردستانمە
لالەی درەخشان، گوڵشەنی ڕەنگین
یادی سەبای ئه و هێزی گیانمە
هەیبە سوڵتان ڕەمزی قوەتە
باواجی تاجی فەخری غیرەتە
گوڵیک لە کۆیە بگەشێتەوە
لە کوردستان دەدرەشێتەوە
ئاڵای کوردستان لە مهابادا بێ
لە هەیبەسولتان دەشەکێتەوە
گوندی هەرمۆتەی پێ خۆش بووە (دە) جار ناوی (هەرمۆتە)ی هێناوە، بۆیە شیعری پێدا هەڵداوە هەر بۆ یادگاری :
چەندە خۆشە هەرمۆتە لەسەیران و بەهاری
هەموو یەک خانەوادەین لە خاکی کوردەواری
هەر چەندە لە هەولێرم هەرمۆتەم هەر لەبیرە
ئەڵڵا کە خوایە خۆشە گوندێکی چەند دڵگیرە
(زەینەب خان – کچە کورد) هاوسەری سەعیداغای سەید عومەراغای کەسایەتی هەولێر بووە، پیاوێکی ژیر و ڕەوشەنبیر و زەنگین و بەر چاو تێر بووە،
چوار کوڕیان هەبووە مایەی شانازی، (عەونی +فازیل + ڕەمزی +غازی)
سەیرە نۆبەرەی باوکی زەینەب خان و خۆی ناویان (عەونی) بووە، بەڵام بە زوویی هەردوو عەونی کۆچی دوایی یان کردووە،
عوسمان عەونی زۆر دۆستیان بووە، بۆیە زەینەب خان شیعری پێ هەڵداوە بۆتە سەرچاوەی یادگار :
عەونی پیاوێکە مەردو وەفادار
لێمان ئەپرسێ ساڵی چەندین جار
هەروەکو برای گیانی گیانی
خانەوادەی مەی کەوتۆتە گیانی
دەشێت نازناوی عوسمان عەونی لەهەردوو عەونی سەرچاوەی گرت بێ !
بۆ ڕێزو خۆشەویستی نازناوی عەونی هەڵبژارد بێ !
(+) یەکەم ئافرەت و شاعیرە، بە تایبەت و دووروودرێژی، شیعر لەسەر پێشمەرگە وەک
فەرشی گوڵ دابڕێژی، به و شێواز و به و ڕەنگە :
نێرگسی چاوی شەهلایە پێشمەرگە
یا قووتی مل لەیلایە پێشمەرگە
باوەڕی وەک کێوی هەیبەسوڵتانە
بۆ وڵات شووراو قەڵایە پێشمەرگە
هەموو عالەم سەرسامن لەنە بەردی
دەڵێ ی مەعدەنی پۆڵایە پێشمەرگە
ئه و بۆ پاسەوانی خاکی کوردستان
پڵینگ و شێری سەحرایە پێشمەرگە
لە هەر کوێ بێ نەعرەتەی دێ‌ بە مەردی
باز و هەڵۆی سەر چیایە پێشمەرگە
-1946-
+ پێ دەچێت (زەینەب خان – کچە کورد) یەکەم شاعیری ژن بوو بێت، شیعری بۆ منداڵان گوتووبوو بێت، شیعرێکی نوسیووە لە ساڵی 1930، بە پێوانەی ویژدانی ئەوێ ڕۆژێ بیپێوە، چەند جوان بە کوردیەکی و پەتی و پاراو، هەڵڕژاوە وەک جۆگەلەی ئاو، دە ئەی شیعری منداڵان ئەوجا بە چێژو بە پێز بە :

کۆرپەی شیرینم پاک و بەهێز بە
پاسەوانێکی وڵاتپارێز بە
دوژمنت، هەرچی لەروو پێ ی گوتی
ئارامت ببێ و زیاتر بەرێز بە
کۆرپەی شیرینم قەڵەم بێ ئاڵات
کردەوەت ببێ نەوەک سکاڵات
مەعلوومە لەرێ ی قارەمانێتی
مێژوو ئی تۆیە بە بەرزی باڵات

ساڵی 1935 لە شیعرێکی دیکەی ڕەنگاوە بە ئاوی زێر، وای هۆنیویتیەوە دێر بە دێر، بە ناوی منداڵانی بە چکە شێر، بە شیعرەکەی ئاشنابن :
پشوو دەن، وریا بن
گورج و گۆل و ئازا بن
فەرامۆش مەکەن خوێندن
خاوەن هزر و هیوا بن

ئێوە بەچکەی شێرانن
بەرە و ڕێگای ئازادی
رەورەوەی کوردستانن

سوێند بێ بە شاخی پیرۆز
هەیبەت سوڵتان، نەکەرۆز
لەسەر دەستی ئێوەیە
ئازادی گەل و نەورۆز

ساڵی 1938 شیعرێکی داناوە، بە ئاواز و گوڵ چنراوە، بە ناو نیشانی (مۆسیقا، منداڵان گۆش دەکا بە سۆز و قاقا، هەست و نەست دەجوڵێنێ :
کە پەنجەی لەسەر پیانو
دینگ دینگی لێ دێنێ
ئەی منداڵان گوێ بگرن
حەسرەتی دڵ نامێنێ
+++++++
چەندە بە سۆز و ناڵە
بەسەر دەرونما زاڵە
مۆسیقا چەند خۆشە
زادەی هەست و خەیاڵە

چەندان شیعری هەیە بۆ منداڵان هەروەک مامۆستا و قوتابخانە ساڵی 1938، مام جوتیار و ئەدەبی خوێندن و منداڵین ساڵی 1940 و بزنۆکە و پشە سپی ساڵی 1941، کۆتر 1943، لەکۆتایی ساڵانی ژیانی، دواین شیعری هەر بۆ منداڵان دەنوسێ‌، بەناوی منداڵان
لە ساڵی 1963، شیعرەکە بە سفتوسۆیە :
ئەی منداڵانی ژیکەڵەی کۆیە
نیشتمان چاوی لەتۆیە
خەونێک شەوقی لەخوێنەوە
ئاگر بگرێ
بێگومان بە، مافی دەدرێ
منداڵانی شاری کۆیە
(زەینەب خان – کچە کورد) خاتونێکی خواپەرست و دیندار بووە، بە پێچەوانەی بۆ چوون برا کچکەکەی یونس ڕەئوف دڵدار بووە،
پوختە (زەینەب خان –کچە کورد) ژنێکی دیندار و هۆشیار و سیاسەتمەدار و کوردی زانێکی ئاگادار و بەرگریکاری کرێکار و و فێمنیستێکی بەکار و وەفاداری پێشمەرگەی فیداکار و کۆیی یەکی عەیار بیست و چوار و گوڵێکی نازداری ئەدەبی کوردەواری بووە، شاعیرێکی نوێ خواز و داهێنەر و وشە مرواری بووە، بروای بە زانست و خوێندن و خەباتی چەکداری بووە، لەژێر کاریگەری حەزرەتی حاجی قادری کۆیی خزمی و پیرەمێردی دۆستی باوکی و فایەق بێکەس و برادەری ئەسەفی برایی و ئەحمەد موختار جاف بووە، خاتونێکی میهرەبان و دلۆڤان و بەویژدان و سینەساف بووە، ژنێکی دەگمەن و بە دیمەن و 63 ساڵ تەمەن و لە 18/1/1963 نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک پێ ی دەوێرێ، به و دەردە گیانی دەسپێرێ، لە شاری هەولێر دەنێژرێ، وەک پێویست ناوی نەهێندراوە،.
بە بارانی پایزان هەنارەکان خۆشتر و بەتامتر و ئاودارتر دەبن هێشووی ترێی مێوش بە بەفر، ئەوهاش لێکۆلینەوە و ورد بوونەوە لە دیوانی زەینەب خان زیاتر دیارتر و ناودار تر دەبێ مێژوو دەیکا بە نەمر.

رەهبەر سەید برایم
PUKmedia کوردستانی نوێ
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 3,273 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ئاماڎەکەرڎەی کتېبی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 80%
80%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان سەرچناری )یۆ جە: 07-09-2018 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 08-09-2018 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:08-09-2018 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 3,273 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.149 KB 07-09-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,790
ۋېنۍ 105,979
کتېبۍ PDF 19,359
فایلی پەیوەڼیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.609 چرکە(چرکۍ)!