ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی 2 گەریلای ئاشکرا کرد کە لە #ئامەد# شەهید بوون. هەپەگە ڕاشیگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە باکووری کوردستان 4 سەربازی دیکەی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە:
(سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 2ی ئەیلوول\11ی خەرمانان لە دەوروبەری گوندی هەلهەل-ی سەر بە ناوچەی هەزرۆ-ی پارێزگەی ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ڕۆژی 3ی ئەیلوول\12ی خەرمانان کاتژمێر 4 هێزەکانی داگیرکەر بە کۆپتەری جەنگیی جۆری کۆبرا بۆمبارانی سەختی ناوچەکەیان کرد. هێزەکانمان بەتووندی دەستڕێژییان لە کۆپتەرەکان کرد و گورزی تووندیان لێ دان و ناچاربوون لە ناوچەکە بکشێنەوە. سوپای داگیرکەر لە دوای بۆمبارانەکە، بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەربازەکانی خۆی لە ناوچەکە دابەزاند و لەنێوان سەربازانی داگیرکەر و هێزەکانماندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. له و شەڕەدا زۆر سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. هەڤاڵمان حەقی کە لە شەڕەکەدا قارەمانانە دژی هێزەکانی دوژمن شەڕی کرد، لە کاتی بۆمباراندا شەهید بوو. هەڤاڵمان کەنداڵ کە هەتا دوایین فیشەکی خۆی لە دژی دوژمن شەڕی کرد، بۆمبەکەی خۆی بەخۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو.
ناسنامەی شەهیدەکان:
ناسناو: حەقی شیار
ناو و پاشناو: دەنیز یوکسەل
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: هامیەت - ڕەشید
کات و شوێنی شەهیدبوون: 3ی ئەیلوولی 2018\12ی خەرمانان - ئامەد
ناسناو: کەنداڵ پیر
ناو و پاشناو: فەردی توولتاک
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: گوڵیزار - سلێمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: 3ی ئەیلوولی 2018\12ی خەرمانان - ئامەد
لە چەلێ 4 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان کاتژمێر 10 لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە 4 قۆڵەوە گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا. لە چالاکییەکەدا 2 سەنگەر و پەناگەیەکی دوژمن ڕووخێنران و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 4 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە تۆپبارانی ناوچەکەی کرد.)[1]
#09-09-2018#