$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورک لە 21 گەڕەک و دێ و لادێی ناوچەی لیجەی #ئامەد# قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاند. پێش ڕاگەیاندنی ئەو قەدەغەکارییە سوپای تورکیا دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.[1]
- ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی، فائیک ئۆزگور ئەرۆل و نەورۆز ئوویسال پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، بەمەبەستی دیداری ئۆجالان بۆ جاری 789هەم داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی بوورسا کرد، بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چالاکێکی ژینگەپارێزی، خەڵکی شاری #کامیاران#، بە ناوی سیروان قوربانی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182382/0026.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سیروان قوربانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سیروان قوربانی=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی UNPO بە هاوکاریی چەند پارلەمانتارێکی پارلەمانی ئەوروپا بۆ ڕاکێشانی سەرەنجەکان بۆ پرسی #کۆڵبەر#ەکان لە کوردستان کەمپەینێکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتر دامەزراندووە. بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە کۆڵبەران پێشێلکردنی یاسا و پێبەند نەبوون بە یاسای نێونەتەوەیی دەزانن.[2]
$باشووری کوردستان$
- ژنێکی کوردی ئێزدی بەناوی مەهدیە بەشار لەگەڵ دوو منداڵی لە دەستی #داعش# ڕزگارکران.[5]
- پۆلیسی #سلێمانی# کەسێکی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بەوەی دوێنێ ژنبرایەکی خۆی بە چەقۆ کوشتووە، تاوانبارەکە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182382/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 12-02-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 12-02-2019=KTML_ImageCaption_End=
- ئاسایشی پارتی سێ کەسی دیکەی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان لە سنووری #شیلادزێ# دەستگیرکرد، کە یەکێکیان گەنجێکە بە ناوی ئەیاد ڕەمزی سەیدۆ و دوو کەسەکەی تر ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.[4]
- تەرمی پێشمەرگەی دێرین و کارگێری مەڵبەندی 24 ی ڕاپەرین شەهلا عەبدوڵا لەگۆڕستانی گەورەی شاری #قەڵادزێ# بەخاکسپێدرا.[6]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە نزیکەی 10 هەزار پارچە چەکی جۆراوجۆر لەنێودەبات، بەشی هەر زۆری ئەو چەکانەش دەمانچەی تورکی و چەکی ڕاوکردن و کڵاشینکۆفن.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی (البناء) لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ #کەرکووک# هۆشداری دەدات و پێیوایە ئه و کارە بەواتای گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و هەڵوەشانەوەی ئۆپراسیۆنی سەپاندنی یاسایە کە دەسەڵاتی فیدراڵی کردوویەتی.[3]
- پۆلیسی ئەڵمانیا بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری نۆیس هەڵیکوتایە سەر بینای وەشانخانەی میزۆپۆتامیا و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی هونەریی میر موزیک. لە کاتی ئه و هێرشەدا وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە بڕیاری داخستنی 2 ناوەند دراوە. پۆلیس دەرگەی میر موزیک و وەشانخانەی میزۆپۆتامیای داخست و دەستی بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت.[1]
- لە بارەگای پارتی یەکێتی یەکێتی دیموکراتی- #پەیەدە#، لەشاری ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان، هەریەک لە نوێنەرانی حزبی دیموکراتی ئێران، کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران، بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەکەدا قسە لەسەر دروستکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان پارتە کوردییەکان کراوە، هەروها باس لەوەکراوە، کە کۆمیتەیەکی هاوبەش لەنێوان خۆیاندا پێکبهێنن بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ کێشەی پەنابەران و کۆچبەرانی کورد لە وڵاتی یۆنان بکەن.[4]
- پۆلیسی ئەڵمانیا لە نزیک شاری کارلاروە هێرشی کردە سەر ئه و گەنجانەی دژ بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژ بە ئۆجالان لە شاری مانهایم-ی ئەڵمانیا بەره و شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیان بە ڕێپێوانی درێژ کردبوو.[1]
- ئەمڕۆ بەهۆی گومانکردن لە بوونی پەیوەندیان بە هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016، دەسەڵاتدارانی تورکیا 641 کەسیان دەستگیرکردوە.[3]