بەداخەوە جارێکیتر بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە #ئامێدی# دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەش بێسەرو شوێنن.
وێڕای سەرەخۆشی فراکسیۆنی پارتی بۆ بنەماڵەی شەهیدان هیوای دیاربوونی چارەنووسی بێسەروشوێنان دەخوازین، جارێکیتر تەئکید لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان دەکەینەوەکە، بۆردوومانی خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگری بەتوندی ئیدانەی دەکەین و پێویستە ئه و هێزانەی بوونەتە بیانوو بۆ ڕدوومانەکان ململانێی خۆیان نەکەن بەپاساوی ئەوەی چیتر خەڵکی سڤیل و گوند نشینی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانی.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
#23-01-2019#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,114 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!