جیقە.[1]
جۆری وشە: ناو
واتا: (جیق و هوڕ)، جۆرە دەنگێکە لە هێندێ گیاندارەوە پەیدا دەبێ لەکاتی نقاندنیدا، (جیقەجیق)
نموونە لە پەندێکی کوردی: ژنی بێ حەیا ئەبێتە شوی پیاو بەو جیقەجیقە پیاو ئەکا بە میاو
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ڕۆژ تاکوو شەو لە ئاگری خەمدا دەسووتیام
شەو تاکوو ڕۆژ لە بەحری خەیاڵا ئەبووم غەریق
ناساغ و بێدەماغ خەفەتبار و بێقەرار
چوو عومری چاکی من، بە نەخۆشین و جیقەجیق
نافیع مەزهەر