هەچچە. وشەى لێخوڕینى کەر.[1]
جۆری وشە: چاوگی دەنگی
واتا: وتەیەکە کەری پێ لێ دەخوڕرێ.
=KTML_Bold=هەچە=KTML_End=:
1-کەری سواری.
نموونە: مامە گیان سواری هەچەم ناکەی؟
2-وتەی ئاژۆتنی کەر.
نموونە لە پەندێکی کوردی: #کە پیاو لە دوای کەر هەچەهەچە کا، ئەبێ بۆنی تسی کەریش قبوڵ کا#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ماشین و ڕێگای ئیسفاڵتی نییە
بەو سارد و سۆڵە عیلاجی چییە
بە =KTML_Bold=هەچە=KTML_End=هەچی کەرێ چۆن باری
لادێیی کوردی دەگاتە شاری؟
هێمن
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!