لە #کۆیە# نزیکەی 140 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکرێن کە چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیان تێدایە.
عەمید کارزان محەمەد عەلی لێپرسراوی بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی #هەولێر# ڕاگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا 140 کەس لەناو کۆیە و بازگەکانی کۆیەدا دەستگیرکراون بەتۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
عەمید کارزان محەمەد ئەوەشی گوت: لەو ژمارەیە نزیکەی 30 کەسیان خەڵکی کۆیە و ناوچەکانی دەوروبەین کە سیانیان بازرگانی ماددەی هۆشبەرن، ئەوانی دیکە خەڵکی شارەکانی دیکەن بەتایبەتی هەولێر. بازرگانێکی دیکەش خەڵکی #ڕانیە#یە.
بە گوتەی لێپرسراوی بەشی ماددەهۆشبەرەکان لەنێو دەستگیرکراوەکاندا چەند کارمەندێکی پۆلیس و ئاسایش هەن، چەند کەسێکیش سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە بوون و ئالوودەی ماددەی هۆشبەربوون.[1]