دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەپێی ئامارێک لەماوەی یەک ساڵی ڕابوردوودا بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ و هاوردەکراو بۆ بازاڕەکانی شاری #سلێمانی# زیاتر لە 70 هەزار تۆن بووە.
وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی لەژووری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: بەپێی ئەو ئامار و داتایانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، لەساڵی 2019دا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی 528.915 تۆن سەوزە بەرهەمهاتووە لەو ڕێژەیە 299.508 تۆن بەرهەمی خۆماڵی بووە و بڕی 197.401 تۆنی هاوردەکراو بووە، بڕی 32.006 تۆن سەوزەی عێراقی بووە.
وتیشی: کۆی گشتی میوە بۆ ساڵی 2019 بڕی 218.149 تۆن بووە کە بەرهەمی ناوخۆ 16.070 تۆن بووە و هاوردەکراو 191.926 تۆن بووە و میوەهای عێراقی لەو ساڵەدا 10.153 تۆن بووە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ساڵی 2019دا بڕی ئەنەناس کە هاوردەکراوە 48.800 دانە بووە 16.450 دانە گوێزی هندی هاوردەکراوە و بڕی 240 تۆن قارچک هاوردەکراوە.[1]
#14-01-2020#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,696 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!