$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: گەریلایەکیان بە ناوی سەما کۆچەر لەدژی سویای داگیرکەری تورک لە وێستگەیەکی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک دەروازەی گوربولاکی ئاگری چالاکی فیدایی ئەنجامداوە و 5 ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون و زیاتر لە 30 سەربازی داگیرکەری تورکیش کوژراون.[1]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری #هەولێر# دەستنیشانکران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380802/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەنجوومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی لە مێژووی خۆیدا لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەنجوومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی لە مێژووی خۆیدا لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_End=
- بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا و لەکۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتە ئابووری و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوە.[3]
- لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە #سلێمانی# و هێزە ئەمنییەکان مەراسیمێکی ڕێزلێنانیان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ڕێکخست. لە مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا پێشکەش بەپزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی کرا بەرامبەر بە هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.[4]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، کە لە دۆخێکی هەستیار و سەخت و مەترسیدارداین و تەنیا چارە مانەوەیە لە ماڵەکاندا.[2]
- تەرمی #مریەم قازی# محەمەد کچی پێشەوا قازی لە گۆڕستانی #کەلار#ی کۆن بەخاک سپێردرا.[2]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان فۆڕمی گەڕاندنەوەی خێزانی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە خێزانەکانیان دابڕاون و لە 72 کاژێردا دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.[2]
- قایمقامی ناوەندی #هەڵەبجە# ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک کەس لە سنوورەکەیان پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دادگای شارەکە قسەیان کردووە کە هەرکەسێک پابەند نەبێت بدرێتە دادگا.[5]
- #سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی#، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان زانیاری و بەڵگە لەسەر یەک ملیارەکەی لوبنان و 250 ملیۆن دۆلاری دەڵاڵەکەی کۆمپانیای ڕۆز نەوت ڕادەستی داواکاری گشتی دەکات.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە 24 کاتژمێردا، 65 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە، هەروەها چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و 18 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە. بەوەش 694 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و 50 کەس گیانیان لەدەستداوە و 170 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]
- کەناڵی فەرمی ئێران لەسەر زاری مەهدی جەمشیدی، بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی ئێران بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی هێرشێکی چەکداری بۆسەر هێڵی بۆڕی گواستنەوەی گاز لە ناوچەکە، هەناردەی گازیان بۆ تورکیا ڕاگرتووە.[5]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 47 هەزار و 593 کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و سێ هەزار و 36 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.[6]