بۆ ڕای گشتی گەلی کوردستان
بەربڵاوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) مەترسییەکی مەزنی لە سەر هەموو مرۆڤایەتی دروست کردووە. گەلی کوردستانیش بە حوکمی ئەوەی کە لە نێوان چوار دەوڵەتدا دابەشکراوە لانی کەم لە چوار لاوە لە بەردەم تووشبوون بەم ڤایرۆسەدایە. چۆنکە هەریەک لەو چوار دەوڵەتە دەسەڵاتدارەی سەر کوردستان سیاسەتێکی تەندروستی جیاواز پەیڕەو دەکەن. هەروەها ئەم دەوڵەتانە هەمیشە لە کاتی ڕوودانی کارەساتی سروشتی بە سەر گەلەکەماندا لە گەیاندنی هاوکاری و چارەسەرکردنی ئازار و خەسارەکاندا و هەروەها لە تەگبیر وەرگرتن بۆ داهاتوودا کەم تەرخەمن، ئەو مەترسیە هەیە کە هەمان چەمک و بۆچوونی دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان ببێتە هۆی ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لە درێژخایەندا زۆرتر لە کوردستاندا بەربڵاو ببێتەوە. ڕاستە کە زۆر دەوڵەت و هێز و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هەوڵی کۆنترۆڵکردن و چارەسەری ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە دەدەن، بەڵام لەگەڵ پێویستی ئاگاداربوون لەم هەوڵانە پێویست دەکات لەم قۆناخەدا بە تەنیا چاوەڕوانی تەگبیر و چارەسەری هێزی دەسەڵاتدار و دەوڵەتان نەبین. بنەڕەتی ترین چارەسەر ئەو چارەسەرەیە کە کۆمەڵگا و تاکی هۆشیار و ڕێکخراو دەیگرێتە بەر. هەروەکو چۆن تاکە کەس لە بەرامبەر هەموو کۆمەڵگادا بەرپرسیارە کۆمەڵگاش لە بەرامبەر ژیانی تاکەکەسدا بەرپرسیارە. یەک کەس هەروەکو چۆن دەتوانێت ژیانێ کۆمەڵێک مرۆڤ بخاتە مەترسیەوە بە هەمان شێوەش دەتوانێت بیپارێزێت. لەم حاڵەتەش دا باشترین تەگبیر خۆپاراستنە، هەم وەکو تاک هەم وەکو کۆمەڵگا.
بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە گەلەکەمان، لە بەر هۆکاری جۆراوجۆر، هەم بە فەرمی و هەم بە قاچاخ لە نێوان بەشەکانی کوردستاندا هاتوچوو دەکات، مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە گشت کوردستاندا زیاتر دەبێت. بە داخەوە لەم پرۆسەیەدا هەندێک کەس و گروپی نابەرپرسیار لە پێناو بەرژەوەندی ماددی دا ژیانی کۆمەڵگا دەخەنە مەترسییەوە و یان خۆیان بە قاچاخ تێپەڕ دەبن یان ڕێکخەر و ڕێکخۆشکەرن بۆ تێپەڕبوونی بەقاچاخ لە سنوورەکاندا. ئەمە تاوانێکە کە ئەو کەس و گروپانە بەرامبەر بە گەل و مرۆڤایەتی دەیکەن. لێرەدا بانگەوازی ئاراستەی هەموو گەلەکەمان دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک بۆ دەربازکردنی سنوورەکان ڕێگەی قاچاخ نەگرنە بەر. ئێمە ئەوە بە ئەرکێکی مرۆڤایەتی، نەتەوەیی، سیاسی و ئەخلاقی خۆمان دەزانین کە گەلەکەمان لە بەرامبەر هەموو مەترسییەکان بپارێزین. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش یەکێکە لەو مەترسیانە. هەربۆیە لێرەدا وێڕای وشیارکردنەوە ئەو کەس و گروپانە، ڕایدەگەیەنین کە هێزی گەریلا لە هەر شوێنێکی سنوورەکانی نێوان بەشەکانی کوردستاندا بێت، بە تایبەتیش سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت کە ڕێگری بکات لە تێپەڕبوونی بەقاچاخ لە سنوورەکانەوە. لەم بارەیەوە هەموو یەکینەکانی گەریلا لە سەر سنورەکان ئاگادار کراونەتەوە کە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی بە قاچاخی مرۆڤەکان لە سەر سنوورەکان هەموو تەگبیری پێویست بگرنە بەر. بە هیچ شێوەیەک مۆڵەت بەوە نادرێت کە کەسێک بە قاچاخی لە سنوورەکانەوە هاتوچۆ بکات. هەروەها بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین کە لە ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکەدا هاوکاری گەریلا بن و لە هەر شوێنێکی سنوورەکاندا کە دیاردەی بەقاچاخ تێپەڕبوونی مرۆڤ و شتۆمەک بوونی هەیە، یەکینەکانی گەریلا ئاگادار بکەنەوە. بەو بڕوایەی کەگیانی هاوکاری و تەبایی و هەستی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و ئەخلاقی و وجدانی و ئایینی و مرۆڤدۆستانە بنەڕەتی تێپەڕبوونە لە هەموو قەیرانەکانە، هیوادارین کە مرۆڤایەتی و گەلەکەمان لە کورتترین ماوەدا بە سەر ئەم قەیرانە هەنووکەییەشدا زاڵ بێت و سەرکەوتن تۆمار بکات.[1]
#17-03-2020#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,408 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!