ئاسلیکا قادر؛ یەکێکە لە ژنە بوێرەکان کە لە ساڵی 1945 لە گوندی ئەخبارانێ (کە پێشتر ناوی سینۆرین بوو) لە ناوچەی ئەلەگزێ لەدایک بووە. ئەلەگزێ شارۆچکەیەکی سەر بە ئاراگسۆتنی ئەرمینیایە. بۆ خوێندن لە زانکۆی یەریڤان بەشی ڕۆژهەلات ناسی لە ساڵەکانی 1963 بۆ 1968 ڕوودەکاتە شاری یەریڤان و لەوێ وەک مامۆستای وێژەیی زمانی ئەرمەنی دەست بە کار کردن دەکات. پاش ساڵانێک کار کردن لە #وەزارەتی پەروەردە#ی ئەرمینیا پۆستی چاودێری مامۆستایی وەرگرت وەک (میدۆدیست) کاری کردووە، پاش هەلوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و سەرهەلدانی گرووپە نەژادپەرستەکان، ڕووناک بیرو ناودارانی کورد کەوتنە بەر هێرشی ئەم گروپانە هەربۆیە ئالیسکا وچەندین ڕووناکبیرو ناوداری کورد هەوڵی دوور کەوتنەوەیان دا لەوێ و ئالیسکاش لە ساڵەکانی 1990 ئەرمینیای جێهێشت و لە یەکێک لە ووڵاتە ئەوروپیەکان ژیان بەسەر دەبات. ئاسلیکا وەک دەنگ بێژ و بێژەر کاری لە ڕادیۆی یەریڤان کردووە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,233 جارۍ ۋینیێنە