ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
سوپای داگیرکەری تورک 16ی حوزەیران لەدژی هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە جموجووڵی داگیرکەری کرد. 10ی تەموز هێزە داگیرکەرەکان کاتژمێر 14:00 بە پشتگیری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە گردی کارتال دەستی بە جموجووڵ کرد. هێزە داگیرکەرەکان کە ڕوویان کردە گردەکە، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکانمان بوونەوە. هێزەکانمان لە نزیکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لە یەکینەکانی دوژمنیاندا. لە چالاکیەکەدا بە پێی زانیاریەکانمان 3 سەرباز سزادراون. لە لایەکی ترەوە هێزەکانمان لەدژی دوژمن 3 چالاکی تری سوبۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژراون بەڵام بە تەواوەتی ژمارەیان نەزانراوە.هەر زانیاریەک لەبارەی شەڕ و بۆردومانەکانەوە بگاتە دەستمان بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.
2 سەنگەر لەناوبران و 5 سەرباز کوژران
10ی تەموز کاتژمیر 04:40 هێزەکانمان یەژاستار هێزە داگیرکەرەکانیان لە قەڕەقۆلی سەرزێری ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا بە بەهێزی لە سەرباز و سەنگەرەکانی دوژمندرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمیر 10:40 لەدژی قەڕەقۆڵی گردی سۆر چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکدا بە بەهێزی لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و 2 سەنگەر لەناوبران و چەکێکی ئەی4ی قوڕس، چەکێکی ئۆبوس تێکشکێنران و 5 سەربازیش سزادران.
لە جۆلەمێرگ ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری و شەڕ
14ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی چیای ڕەشکێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. داگیرکەران ناوچەکەیان بۆردومان کرد و دواتر بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازیان بۆ ناوچەکە گواستەوە. لەنێوان هیزە داگیرکەرەکان و هێزەکانی ئێمەدا شەڕ ڕوویدا. هاوڕێکانمان کەمال و #قەندیل# کە بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، شەهید بوون.
فڕۆکە جەنگیەکان ئاڤاشینیان بۆردومان کرد
11ی تەموز کاتژمێر 08:45 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری شەهید دیرەنی ئاڤاشینی هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.[1]