لات پاڵەوانی خودايه.
لات وپات واتە: ڕەش وڕووت، ڕووتە، کەسی هەژار هیچ بەرژەوەندییەکی نییە، تا لێی بترسێت، بۆیە لە ڕووبەڕوونەوەی هەر گرفت و کێشەیەک پاڵەوانە و سڵ ناکاتەوە، دەرگای لەسەر پشتە و شەوانیش لە گۆڕایی دەخەوێت و بێباکیشە لە نقومبوونی کەشتیەکەی، لە نەگەڕانەوەی کاروانەکەی، لەدابەزینی نرخی دراو و زێڕ و زیوو، لە هەموو قەیران و نا ئارامییەک سەردەکەوێت، بۆیە ئەوەی کەم دەرامەت و نەدار و ناگوزور بێت بەدرکە و کینایەوە دەوترێت(لات پاڵەوانی خودایە).[1]