ناوی پەرتووک: مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991
نووسەر: #شەهاب کەریم#
ساڵ: 2020 [1]
پێشکەشە بە:
بە هەموو بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێرین و زیندانییانی سیاسی و ڕێکخستنەکانی نێو شار کە لە سەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئازادیخوازی ڕزگاریی گەلی کورد بوونە قوربانی، بەو شەهیدانەی هەمیشە لەبەر چاومن، بە گیانی پاکی شەهید ئاراس عەبدولڕەحمان (مامۆستا پێشڕەو) ی نەمر کە لە ژووری سێدارەدا ڕووبەڕووی جەللادەکان پێدەکەنی، پێشکەشە بە بنەماڵەی شەهید یاسین کەریم (مام ئاراس) ی حسک کە لەنێو شۆڕشدا بە غەدر لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا گوللەباران کرا، پێشکەشە بە گیانی پاکی ڕەزاق وەهاب (شەهید وریا) ، لەسەر نهێنییە شاراوەکانی نێو شۆڕش بەناهەق شەهید کرا و جەستەی شێوێنرا، پێشکەشە بە گیانی پاکی شەهید سالاری حاجی دەروێش کە بەبێ بەڵگە و تەنیا لەسەر بیروڕای جیاواز بە فیشەکی گڕدار شەهید کرا، پێشکەشە بە گیانی پاکی شەهید جەباری عەلی عەوێز کە بەبێ ئاگاییبوونی لە هیچ تاوانێکدا، جەستەی فڕێ درایە نێو بیرێکی قووڵی تاریکەوە، پێشکەشە بەو مرۆڤانەی ڕێگای ڕاستییان ون نەکردووە، پێشکەشە بەوانەی لەپێناوی عەدالەتدا تێکۆشان و بەڵام بوونە قوربانیی دەستی تیرۆر...