کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,043
ۋېنۍ 104,914
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
سەگەکانیش دەگرین
زانیارییەکا چە ھەر دۋە باری بابەتی و زۋانەۋانییۆ پۊختۍ و دەسەبەڼی کەرمۍ و بە شېۋازېۋە سەردەمییانۍ ۋەردەسشا ۋزمېۋە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەگەکانیش دەگرین

سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادەهێنم. زمانم دەردەهێنم. ه ه ه حەو حەو. دەستێک بە زنجیرەکەی ملم دادەهێنم. سەرم بەولا و بەملا دادەدەم. ه ه ه. دوو_سێ جار قونم بابدەدەم. کلکم دەجوڵێت. دەچمە بەردەرگا. چۆکەکانم و لەپی هەردوو دەستم دەخەمە سەر زەوی. چاوەڕێی خاوەنەکەم دەکەم. خاوەنەکەم بەرەو ڕووم دێت. حەو حەو. فیکەیەکم بۆ لێدەدا و دەست بەسەرم دادەهێنێ. حەو حەو.

بەجلێکی سەرتاپا ڕەش دێتە لام. جلەکانی بەری نوێن. یان ڕەنگە تازە مەکو کرابن. نڕخی جلەکانی زۆر گرانن. نازانم. ڕەنگە گران بن. کاتژمێرەکەی دەستی زێڕە. ئەنگوستیلەکەش. پێڵاوکانی تۆزیان لەسەر نەنیشتووە.

سەری زنجیرەکەی ملم دەگرێت و بەدوای خۆی ڕامدەکێشت. دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی دەکاتەوە. لەپشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە جێگای خۆم دەکەمەوە. حەو حەو. بەڕێدەکەوین. جگەرەیەک دادەگیرسێنێ. دووکەڵی جگەرە بەناو لوتم گوزەر دەکا.

دەنگی موزیکی ناو ئۆتۆمبێلەکەی زیاد دەکا. گۆرانیەکی ئینگلیزییە من تێی ناگەم. سەری لەگەڵ گۆرانیەکە بادەدا.

لەبەردەم یانەیەکی مۆدێرن دەوەستێت. دادەبەزێ و دەرگام لەسەردەکاتەوە. خۆم فڕێدەدەمە خوارێ. حەو حەو. زنجیرەکەم دەگرم و دەیدەمە دەستی. بەدوای خۆی ڕامدەکێشێت.

دەچینە ناوەوەی یانەکە. دەنگی موزیک بەرزە. سڵاو لە هاوڕێکانی دەکا. کچە هاوڕێکانی بەرەو ڕووی دێن و ماچی دەیەکتر دەکەن.

وەی گیان چەند جوانە.

دانەیەکی تریشم هەیە لەماڵەوە جێم هێشتووە.

منیش حەزم لێیە دانەیەکی وام هەبێ.

پەنجە ناسکەکانی بەسەر سەرم دادەهێنێ. تەزوویەکی گەرم بەگیانم دادێ. حەو حەو. حەزدەکەم پەنجەی لەسەر سەرم لانەبا.

دەچنە لای مێزێک و منیش لەبەردەم مێزەکە دادەنیشم.

فیکەیەک لێدەدا.

حەو حەو.

گەمژە لەگەڵ تۆم نییە. گارسۆن گارسۆن

بەڵێ

مێزەکە بڕازێنەوە.

دوای کەمێک گاڕسۆنەکە دەگەڕێتەوە لایان بەخۆی و سینیەکی پڕ لەبیرە و شیرینی. پێ لەسەر کلکم دەنێ. هیچ ئازارم پێناگا. ئاگاداری دەکەمەوە. حەو حەو.

ئۆه ببوورە.

بە دەستم کلکم پاک دەکەمەوە و دەیهێنمە بەردەمم. دایدەنێنم. دەخۆنەوە و سەریان گەرم دەکەن. کچە هاوڕێکانیان بەرماوەی کێکە ماوەکەی بەردەمیان هەڵدەدەنە پێشم. هەڵیدەگرمەوە و دەیخۆم. بەزمانم لێوم دەسڕمەوە. حەو حەو.

هاوڕێکانی بانگی دەکەن. دەچێتە بەردەم مێزی قومارەکەیان.

وەرە یارییەک بکەین.

بیست و یەک؟

بەڵێ

دەست دەکەن بەقومار. هەم دەخوات و دەخواتەوە و هەمیش قومار دەکا. یەکێک لە هاوڕێکانی پارچەیەک گۆشتی برژاو هەڵدەگرێ و فیکەیەک لێدەدا.

حەو حەو.

لەسەر چۆک بەقیتی بەرەو ڕوی دەڕۆم دەستەکانم تا ئاستی سینگم بەرز دەکەمەوە. پارچە گۆشتە برژاوەکە نزیک دەکاتەوە لەلووتم. ه ه ه حەو حەو. دەوم دەکەمەوە بیخاتە دەوم. هەڵیدەدات بەردەم هاوڕێیەکی تری. هەڵیدەگرێتەوە و فیکەیەک لێدەدا. لەسەر چۆم خۆم دەخشێنمە نزیکی. حەو حەو. لەلوتمی نزیک دەکاتەوە و فڕێدەداتە بەردەم کچە هاوڕێکەی.

هەلیدەگرێتەوە و بەزەیی پێمدادێتەوە. پارچە گۆشتە برژاوەکە فڕێدەداتە ناو تەنەکەی خۆڵەکە.

بەسە وازی لێبێنن، یاریەکەتان تەواو کەن.

دەنگی پێکەنینی کچ و کورەکان تێکەڵ دەبێت. بەدەستم گوێچکەم دەخورێنم. حەو حەو.

دەمێکە یاری بەردەوامە و سەدان دۆلار لەسەر مێزی قومارەکەیە. سەیری دوو وەرەقەی ژێر دەستی خاوەنەکەم دەکەم. هەڵیدەداتەوە. (وەلەد کوپە، سێی سینەک).

با وەرەقەیەکەی تر بێت.

بە ترسەوە هێواش هێواش بەرزی دەکاتەوە. (شایب دینار).

مستێک لە مێزەکەی بەردەمی خۆی دەدا.

دۆڕاندم. بیست و سێ

هەڵدەستێت مێزەکە جێبهێڵێت.

بۆ ئەمشەو بەسە.

هەڵدەستێت و شەقێک لە قونم هەڵدەدا.

بابڕۆین.

سەرخۆشە و هێزی ڕۆیشتنی نییە. زنجیرەکەم هەڵدەگرم و بەدوایدا دەڕۆم. دەرگای ئۆتۆبێلەکە دەکەمەوە و سەردەکەوم. مستێک لە (فۆلیۆم) دەدات و دەیکوژێنێتەوە.

دەگەڕێینەوە ماڵەوە. گۆرانییەکە داگیرساوە. دەچێتە ژووری خۆی. منیش دەچمە ژوورەکەم. جلەکانی بەرم دادەکەنم. حەو حەو.

سەیری مۆبایلەکەم دەکەم. چەند پەیوەندیەکی وەڵامنەدراوەم هەیە. پەیوەندی بە ژمارەکەی دایکم دەکەم.

ئەلو

بەڵێ دایە

چۆنیت کوڕم؟

باشم دایە گیان.

زۆر پەیوەندیم کرد وەڵامت نەبوو؟

لەکار بووم دایە.

بەم نیوەی شەوە و کار؟

کارەکەی من وایە.

دەباشە ڕۆڵە وریایی خۆت بە.

باشە دایە گیان.

خوات لەگەڵ.

مۆبایلەکەم دادەخەم و فرمێسک لە چاوم دێتە خوارێ. حەو حەو.

2

هەموو بەیانییەک زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەرم دەهێنێ. دەچمە بەردەم دەست شۆرەکە و دەموچاو ددانەکانم دەشۆم. بەمەکینەی سەرم دەتاشم و سفری دەکەم. موس لە ڕیشم دەدەم. خواردنێکی خێرا ئامادە دەکەم. بەخێراییش خواردنەکەم دەخۆم. سەیری ڕۆژمێری سەردیوارەکم دەکەم. خەتێک بەسەر ئەمڕۆ دادەهێنم. دەڕوانمە گرێبەستی کارەکەم و بە پەنجەی دەست ئەو ڕۆژانە دەژمێرم، کە ماومە. سندوقێکی بچووکم هەیە، کە لەژێر چوارپاکە حەشارمداوە. ڕایدەکێشم و دەری دەهێنم. تەواوی ئەو موچانەی تێدایە، کە وەرم گرتووە.

سندوقە بچووکەکە دەخەمەوە شوێنی خۆی.

سەیری کاتژمێر دەکەم، تا بزانم زۆری ماوە ببێتە هەشتی تەواو. گەر کاتم مابێت خۆم خەریک دەکەم بە ئینتەرنێت.

لە خانوویەکی گەورە دەژیم. خانووی خۆم نییە. هی خاوەنەکەمە. لێرە لە نهۆمی خوارەوە ژوورێکیان بەمن داوە. ژورێکیش بە هاوپیشەکەم. جار جار یەکتر دەبینین. بەڵام یاسا ی ئێرە وایە نابێت زۆر بەیەکەوە بین. نەوەک لێمان ببێتە شەڕ.

لێرە چەندان کارەکەر هەیە و کار دەکەن. ئەوان نایەن بەلای ئێمەوە. ئێمە خۆمان خواردنی خۆمان ئامادە دەکەین و لەژوورەکانمان نایەینە دەرەوە. تا ئەوکاتەی گڵۆپی ژوورەکەمان دادەگیرسێ. ئەو کات ئامادە دەبین و دەچینە بەر دەرگا.

جلەکانم لەبەر دەکەم. جلێکی زۆر جوانە. سەرتاپە سپی و چەند پەڵەیەکی ڕەشی تێدایە. جلی هاوڕێکەشم ڕەشە و پەڵەی سپی تێدایە. بەوە لەیەکتری جیا دەکرێینەوە. خاوەنەکمان حەزی لە چەهرەمان نییە. نایەوێت ڕوخسارمان ببینێ.

کە گڵۆپی سوور هەڵکرا. لەبەردەم ئاوێنە دەوەستم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادەهێنم. زمانم دەردەهێنم. ه ه ه حەو حەو. دەستێک بە زنجیرەکەی ملم دادەهێنم. سەرم بەولا و بەملا دادەدەم. ه ه ه. دوو_سێ جار قونم بابدەدەم. کلکم بادەدەم. دەچمە بەردەرگا.

3

خاوەنەکەم چەند میوانێکی هەیە. حەزدەکا نمایشێکی جوانیان پێشکەش بکا. گڵۆپی سوری ژوورەکم دادەگیرسێ. خێرا خۆم ئامادە دەکەم و دەچمە بەردەرگا. حەو حەو.

فیکەیەک لێدەدا و دەچمە بەردەمی. حەو حەو. لە دوەری هەڵدەسوڕێم. لەبەردەمی یاری بەقاچەکانی دەکەم. زنجیرەکەم دەگرێت و ڕامدەکێشێتە گۆڕەپانی هۆڵەکە. هاوپیشەکەم لەوێ لەسەر چۆک دانیشتووە.

حەو حەو. وەڵامی دەدەمەوە. حەو حەو.

خاوەنەکەم زنجیری ملم دەکاتەوە.

کس کس کس کس

ڕاستەوخۆ پەلاماری هاوپیشەکەم دەدەم. چڕنۆکێک لە دەموچاوم دەدا. زامندارم ناکا. خۆم بە سەر سینگی دادەدەم و بە پشتدا بەری دەدەمەوە. هەوڵدەدا هەستێتەوە و خۆی بخاتە سەرم. قەپێک لە گوێچکەم دەگرێت. خوێن بە ملم دادێتە خوارێ. دەکەومە ژێری و بە چڕنووک دەکەوێتە سەرم. ئازاری گوێچکەم بێهێزم دەکا. توانای بەرگریم نامێنێت. بەردەوامە لەهێڕشکردنە سەرم. خاوەنەکەمان پشتە ملی دەگرێت و فیکەی بۆ لێدەدا. حەو حەو.

زنجیرەکان دەکاتەوە ملمان. هاوپیشەکەم دەباتە لایخۆی و منیش لەناوەڕاستی گۆڕەپانەکە دەمێنمەوە. پارچەیەک گۆشتی برژاو فڕێدەداتە بەردەمی. حەو حەو. دەست دەکا بە خواردنی. منیش لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکە دەستم بە گوێم ناوە و فرمێسک لەچاوانم دێنە خوارێ.

4

بەر پێنج مانگ بێ کار، لە باڵەخانەیەکی کۆن کەوتبووم. بەدوای کارێکدا دەگەڕام. شەوانە کە لەباڵەخانەکە دەبووم ڕۆژنامەم دەخوێندەوە تا کارێک پەیا بکەم. بەڕۆژیش لە بازار و کارگەکان تاکو کارێکم دەست کەوێت.

ئێواران کە بەسکی برسی دەگەڕامەوە، سەری زبڵدانی بەردەم خواردنگاکانم هەڵدەدایەوە. تا شتێکی بدۆزمەوە و سکمی پێ تێر بکەم. سەموونی وشک. برنج و شلەی تێکەڵکراو. ئەو ڕانە گۆشتانەی تەنیا کرکراگەیان پێوە ماوە. یان هەر شتێکی تر، کەسکم تێرکا.

ماوەی چەند ساڵێکە ماڵەوەمم جێهێشتووە، تاکو کارێک بکەم و خۆمی پێ بژیەنم.

زۆر بەی کارەکانی ئێرەش یا بڕوانامەی بەرزی دەوێت یا ئەزموونی کارکردن. هیچیانم نییە.

نەمتوانی خوێندن تەواو کەم. بە دوو ساڵ پۆلێکم دەبڕی. تا لەکۆتایی دەرنەچووم و دەرکرام. لەوکاتەوە هەوڵدەدەم کارێک بەدەست بێنم. تا لەکۆتاییدا، لە یەکێک لە ڕۆژنامەکان، ڕیکلامی هەلی کارێکم دۆزییەوە.

هەر کە ڕۆژ بوویەوە چومە ئەو کۆمپانیایە کە کارەکەی بڵاوکردبوویەوە.

هەر لە دەرگای چوونەژوورەوە موچرکێک بە گیانم داهات و ترسێک دایگرتم. حەو حەو.

دەیان قەفەسی گەورەم بینی. سەگی جۆراوجۆری تێدابوو.

ئێستا ڕاهاتووم. هەرکە گرێبەستەکەم تەواو دەبێت. ڕاستەو خۆ دەچمەوە کۆمپانیا. تا ئەوکاتەی گربەستێکی نوێم پێشکەش دەکرێ.

قەفەسێکی چۆڵم دەدەنێ و لەوێ لە چاوەڕوانی دادەمێنمەوە. حەو حەو.

5

دەقی گرێبەست

من (…….) بەڵێن دەدەم، خاوەنداریەتی سەگی ژمارە7 بکەم. تا ماوەی () مانگە.

کە لە کۆمپانیای تایبەت سەگی ژیر. بە بڕی(10000) وەرمگرتووە.

مانگانە لەکاتی خۆیدا دا بڕی(300) دۆلار و پارەی خۆراک بدەم بە سەگە ژیرەکە.

تێبینی: لەکاتی هەبوونی هەرکێشەیەک لەلایەن سەگە ژیرەکە، یان ڕۆیشتنی. کۆمپانیا بەرپرسیارە و بڕی تێچوو و پارەی گرێبەستەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ کڕیارەکە. یاخود کڕیار سەگێکی تر وەردەگرێت.

هاوپێچ زانیاری جۆری سەگی ژیر.

واژۆی خاوەن کۆمپانیا واژۆی کڕیار

جۆری سەگی ژیر:

وێنەی کەسی:

باڵا: 168 سم

ڕەنگی جل: سپی خاڵداری ڕەش.

تەمەن: 22 ساڵ

کێش: 55 کیلۆگرام

خوێن: +o
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 735 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] مێدیای کۊمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | jegr bakhtiar
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 09-04-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 09-04-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:09-04-2021 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 735 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.1121 KB 09-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
مەولە

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,043
ۋېنۍ 104,914
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
مەولە
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - ستایېش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.25 چرکە(چرکۍ)!