کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,040
ۋېنۍ 104,909
کتېبۍ PDF 19,347
فایلی پەیوەڼیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
دووجار تەنیایی
کوردیپێدیا، تارېخو ھیزی و ئارۊی پەی نەۋەکا سەبای ئەرشیۋ کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دووجار تەنیایی

دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕاو. چاوی ڕەشت داخراو. لێوی تەنکت لەرزیوو. وردە وردە دەکشایەوە گۆشەی ژوورەکە. پێڵوی چاوی ڕاستت بەرز دەکردەوە. سەیری قەرەباڵغی ژوورەکەت دەکرد. دڵت خێرا لێی دەدا. هاواریان دەکرد. هاوارت دەکرد. دەگریان، دەگریای. پرچی خۆیان دەڕینیەوە. دەستت دەخستە بن گوێیەکانت. پێڵوی چاوی ڕاستت بەرز دەکردەوە. دەتبینین. نەیان دەبینی. خێرایی دڵت زیادی دەکرد. چوارمەشقی دانیشتی. گوێت لێیان بوو، دەیانقیژاند. گوێیان لێت نەبوو، دەگریای. ئەوانە کێن؟ نەتدەزانی. چیان دەوێت؟ نەتدەزانی. لە هیچ شتێک تێندەگەیشتی. زۆرجار تێناگەی. دەرگە بە قایمی دادەخەن. دەنگێ ڕاتدەچڵەکێنێت. پێڵوی چاوی ڕاستت بەرز دەکەیەوە. تاریکی. دەترسێی. دەقیژێنی. قیژەت لەگەڵ قیژەیان تێکەڵ دەبێت. دەگریت. فرمێسک بە ژێر پێڵوە داخراوەکانت دێنە خوارەوە. قەترە قەترە لەسەر برژانگت دەتکێنە سەر ڕووخسارت. لینجییەکی سپی لە لووتت دێتە خوارەوە، تێکەڵ بە فرمێسکەکانت دەخزێنە سەر لێوت. سوێری دەڕژێتە دەمت. دەرگە دەکەنەوە. ڕووناکی بە دەرگەدا دێ. پێڵوی چاوت بەرز دەکەیەوە. چەند پیاوێکی باڵابەرز. دەترسی. دەقیژێنیت. گوێیان لێت نییە. پێڵوی چاوی ڕاستت بەرز دەکەیەوە. پیاوە باڵابەرزەکان دەبینی. بەتانییەکی لولدراویان هەڵگرت. بردیانە دەرەوە. ئەوانەی لە دەوریشی بوون ڕۆیشتن. دەرگەکەیان بە توندی داخست. ڕاچڵەکای. تاریکی. ترسایت. گریایت. وردە وردە دەنگی گریان و قیژەکە دوور دەکەوتەوە. تا بێدەنگی. تا تەنیایی.

ئاوێنە

لەبەردەمی ئاوێنە. پرچە زەردەکەمم دادەهێنا. لە ڕووخساری سپیمم دەڕوانی. سەیری چاوە ڕەشەکانمم دەکرد. بە زمانم سووراوم لەسەر لێوی تەنکم پەڕش دەکرد.

سووراوەکەم هەڵگرت و هاتمە لات. بەرانبەرم پێدەکەنیت. لێوە تەنکەکانتم ڕەنگ کرد. شانەیەکم هێنا و پرچە زەردەکەتم داهێنا. کلم لە چاوەڕەشەکانت کرد. چوارمەشقی دانیشتی و دەخەنییەوە. دەستتەکانت بەرز کرد بووە، تا ئاستی گوێت. پەنجەی دۆشاومژەت نووشتاندبووە. وەک هەموو جارێک.

چەند جوانیت

ئاوینەیەکی بچووک دێنم. خۆتت نیشاندەدەم. پێدەکەنی.

نیوچاوانت ماچ دەکەم. هەولدەدەم بچمە دەرەوە. بەدوامدا دێیت. لەنیوەی ژوورەکە، زنجیرەکە قاچت دەگرێت. هەوڵدەدەی بەدوامدا بێیت، ناتوانیت. سەیرێکی دەکەی. سەرێکی زنجیرەکە لە چوارپاکە بەسراوەتەوە و سەرەکەی تری قاچی چەپتی بەستۆتەوە. چەند ئاسانە گەر بتەوێت بیکەیتەوە. نایکەیتەوە. ناتوانیت. نازانیت. تێناگەیت. دەگەمە نزیک دەرگە.

ئمم ئمممم

پێت لە زەوی دەکوتی. خڕەی زەنجیر دێ. هاوار دەکەی.

دەرگە دەکەمەوە، دەچمە دەرەوە. گوێم لە گریانت دەبێت. چاوەکانم دادەخەم. تەزووێک بە گیانمدا دێت. دڵم ژان دەکا. ئاهێک هەڵدەکێشم. ئەوە ئیشی هەموو ڕۆژێکمە.

سێو (دوولەتی وەک یەک)

دوو لەت بووین. دوو لەتی سەربەخۆ. یەک ڕەنگ، یەک باڵا. یەک جل. تا ئەو کاتەی مندال بووین. ئێستا جلەکانی من بە بەری تۆ گەورە. جلەکانی تۆ بە بەری من تەسک. جلەکانی تۆ چەند دەستە جلێک. جلەکانی من زۆر.

بەغیلم پێت دەبرد. زیاتر لە من، لە باوەشیان دەکردیت. زیاتر لە من ماچیان دەکردیت. زیاتر لە من داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکردیت. قاپی برنجەکەت سەرەونخوم بکردباوە، برنجەکەت بە چوار دەورت پەرش کردبا دەنگیان لەگەڵت نەدەکرد. چەند دنکە برنجێک لە قاپەکەم ڕژابا. لێیان دەدام، هاواریان بەسەردا دەکردم.

وەک بەشەر نان بخۆ.

دەگریام و خوانەکەم جێدەهێشت. کەس لای گرینگ نەبوو. یارییەکانتم شکاندبا لێیان دەدام. یارییەکانت شکاندبام، هیچیان نەدەگوت. ئیتریان بۆ دەکڕییەوە. یارییەکانتم شکاندبا لێیان دەدام. یارییەکانمت شکاندبا هیچیان نەدەگوت. ئیتریان بۆ نەدەکڕیم.

گەورەبوویت. گەورەبووین. هەموو شتێک گۆڕا. جگە لە دایکم، کەس بەرگەی نەدەگرتیت. تاقەتیان لێت چوو. تەنیا دایکم وەک هەمیشە خۆشیدەویستی. باوکمان، براکانمان، خوشەکەکانمان لێت هەڵدەهاتن.

ئەو ناوەی هەموو کردۆتە خوێن. وەرە پاکی کەوە.

هاواری بەسەردا مەکە، هیچ نازانێت.

نازانم چیم کردووە، خودا تۆڵەم لێدەکاتەوە؟

دایکم بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە، دەیبردی بتشوا. بەزەیم پێتدا دەهاتەوە. چیتر خۆزگەم پێت نەدەخواست. چیتر بەغیلیم پێ نەدەبردی. چیتر ئێمە دووانە نەبووین. جلەکانم بە ئارەزووی خۆم دەکڕی. بە ئارەزووی خۆم دەڕۆیشتم. قسەم دەکرد.

چیتر سێوێک نەبووین کرابینە دوو لەت. ئیتر تۆ لەتێکی نەخۆش بوویت. لەتێک بوویت تەنیا شێوەت لە من دەچوو. لەتێکی چرچ.

دووانە

ئێمە چوار مانگان بووین، کاتێک زانیان تۆ ئاسایی نیت. دکتۆر بە باوکمی گوتبوو کە ئۆتیزمتە. باوکم گریا بوو. بە دایکمی گوتبوو، دایکم توند بە سینگی خۆیەوە نوساندبووی.

دکتۆر پێی گوتبوون، دەبێ بە ئارامی هەڵسوکەوتت لەگەڵ بکەن. نازی زیاترت پێبدەن. خۆشیان بووێیت.

ببووین بە دە ساڵی میزم لەبنە خۆم نەدەکرد. دایکم هەوڵی دەدا فێرت بکا، کە میزت هات بچیتە سەر ئاو. فێر نەبوویت. فێری کردی بانگی بکەی، بتبا میزت پێبکات.

درەنگتر لە من بەسەر پێکەوتبووی. درەنگ فێربووی بڕۆیت. فێربوویت دەڕۆیشتیت. بەڵام بۆ کوێ؟ نەتدەزانی. ملی ڕێگەت دەگرت و دەڕۆیشتیت. ون دەبوویت. باوکم بێزار ببوو، لە ڕۆیشتنت. بە زەنجیر تۆی بەستەوە.

چوومە بەر خوێندن. بەدوامدا دەگریایت. دایکم دەفتەرەکانمی دەخستە ژێر دەستت. دەیویست فێرت بکا، چۆن قەڵەم بگریت. فێر نەبوویت. فێر نەبوویت، چوار پەنجەت لە دەوری قەڵەمەکە دەنووشتاندەوە. هێڵت بەناو دەفەتەر و کتێبەکاندا دەهێنا. توڕە دەبووم. دەگریام. دایکم بەڵێنی پێدەدام دەفتەری ترم بۆ بکڕێت. ژیر دەبوومەوە. هاوڕێکانم دەهاتنە ماڵەوەمان. هاوڕێت نەبوو.

دایکم خۆشەویستی پێدەبەخشی. دایکم وەک هەر ژنێکی تر بوو لات. هیچ هەستێکت بۆی نەبوو. باوەشی پێتدا دەکرد. دەیگوشیت. ماچی دەکردی. دەستەکانت شۆڕ دەکردنەوە.

مەرگ

زەنگی مۆبایلی هاوسەرەکەم لێیدا. وەڵامی دایەوە. ڕەنگی گۆڕا. پەشۆکا. مۆبایلەکەی داخستەوە.

خۆت بگۆڕە، بابچینە ماڵی باوکت.

چی بووە؟ بۆ ڕەنگت تێکچوو؟

هیچ هیچ، خێراکە با بڕۆین.

نا نا، شتێک بووە، چیم لێدەشارییەوە؟

لووتی خوراند. کراسە ڕەشەکەی لەبەر کرد.

هیچ نەبووە نا، دایکت کەمێ ناساغە.

درۆ دەکەی مردووە.

هیچ وەڵامی نەدامەوە. لەقیژەم دا. پرچی خۆم ڕنییەوە. دڵی دامەوە. ماچی کردم. باوەشی پێدا کردم. دەستی منداڵەکانم گرت و خێرا چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە. بە خێرای دەیهاژووشت.

کە گەیشتینە بەر دەرگە. براکانمم بینی دەگریان. دابەزیم. بەرەو ڕووم هاتن. باوەشیان پێدا کردم. بە خێرایی ڕووە و ناو ماڵەکە چووم. لە ژووری نووستن درێژیان کرد بوو. چوومە سەر سەری. خوشکەکانم دەگریان. دەیانقیژاند. پرچی خۆیان ڕادەکێشا. باوەشم پێیدا کرد. ماچم کرد. براکانم هاتنە ژوورەوە. دەرگەکەیان بە تووندی داخست. توڕە بوون.

لە دوێنێ شەوێوە مردووە. کەس نەیزانیووە.

کە باوکم مرد، دەبوو بیبەینە لای خۆمان. بە تەنیا ئەو ژنە لێرە بێت هەروای بەسەر دێت.

بەتانییەکی شینیان هێنا. دایکمیان هێنا و لێیان پێچاوە. بردیانە دەرەوە. لەگەڵی ڕۆیشتین. شوشتمان. کفنمان کرد. ناشتمان.

لانە

کە دایکم مرد. تۆمان بیر نەبوو. لە ژوورەوە جێمانهێشتی. ئێوارە برایەکەم تۆی بیرهاتەوە. خواردنی بۆ هێنای. لە هیچ تێنەدەگەیشتی. دەگریاین. نەدەگریایت. لە براکەم، لە براکانمان، لە من، لە خوشکەنمان دەکشایتەوە. دەترسایت. خواردنەکەی لە پێشت دانا. خواردت. سێ ڕۆژی پرسە. ئێواران خواردنمان بۆ دەهێنای. نەماندەتوانی لەگەڵ خۆمان بتبەین. نەماندەتوانی لەگەڵت هەڵکەین. بەرگەمان نەدەگرتی.

چی بکەین؟

خانەیەکی تایبەت بەو جۆرە نەخۆشانە هەیە. ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە چاودێریان دەکەن.

ئێرە باشترە بۆ تۆ. ئێرە لانەی تۆیە. ئیتر زەنجیر لە پێتدا نییە. یاری دەکەیت. دایکمت لەلا نییە. ئافرەتانی ئێرە گرینگیت پێدەدەن. دەزانم لەلات هیچ جیاوازییەکی نییە. دایکم یان ئافرەتێکی تر بێت. نانەکەت دەخۆیت. یاری دەکەیت. دەتشۆن. جەلەکانت دەگۆڕن. هیچ هاوڕێیەکت نییە. تەنیای، بەڵام لە تەنیایی ناگەیت. پارەی کارکەناری باوکم، مانگانە دەدەینە ئەو خانەیە. بە باشی ئاگایان لێتە. دەزانم ئەو قسانەم بۆ تۆ قسەی بێمانان. تۆ لە هیچ شتێک ناگەیت. من دەگریم و تۆش زەردەخەنە لەسەر لێوەکانتە. من لێرە دەڕۆم و فرمێسک بە چاوانم دێنە خوارێ. تۆ ئیتر لەدوای من ناگریت. چوار مانگە یەکترمان نەدیبوو. باوەشم پێدا کردی. ماچم کردی. دەستتەکانت شۆڕکردنەوە. هیچ کاردانەوەیەکت نەبوو. نازانم ئێستا دەمناسییەوە یان نا؟ بەڵام دڵخۆش دیاریت. دڵخۆش بە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 965 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] مێدیای کۊمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | jegr bakhtiar
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 09-04-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 09-04-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:09-04-2021 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 965 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.146 KB 09-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,040
ۋېنۍ 104,909
کتېبۍ PDF 19,347
فایلی پەیوەڼیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.437 چرکە(چرکۍ)!