لەدرزێکی ژیانەوە....
کورتە چیرۆکی
(دایکە میهرەبانەکە)
وەرز وەرزی زستان بوو...سەرماو سۆڵەو کڕێوەبوو.....شەوێکی درەنگان بوو باران بەخوڕ دەباری..
تک..تک..تک..لەسەقفی خانوە، گڵەکەوە لەهەموو لایەکەوە باران دڵۆپەی دەکرد...
مناڵەکان لەشیرینی خەودا بوون...
دایکە میهرەبانەکە..لەژوورەکەدا..جامولکەو، قاپی لەبەر دڵۆپەکاندا دانابو..بەڕۆحێکی پڕ.لەعەشقەوە بەسەر پەیژەکەدا..هەڵگەڕاو بەرەو سەربانی خانوەکە بەڕێ.کەوت...
بەباگردێنەکەی دەستی کە هەموو هێزی جەستەی خستبوە کار..وردە وردە و نەرم نەرم خەریکی کوتانەوەی سەربانەکەبوو...
ئەو بەڵێ ئەو...
دەستەکانی و ڕوخساری پڕ ئازارو ڕەنج و بەرائەتی... سڕسڕ ببوون.....وەلێ دڵە میهرەبان و پڕ دڵسۆزی و عەشقەکەی بەرامبەر جگەرگۆشەکانی...سەربانەکەی لەبەرچاو یەکپارچە کردبوو بەژوورێکی گەرمی پڕ ناز...
شەو و باران ئاوێتە بە یەکدی ببون و دایکەی میهرەبانیش بەردەوام بوو لە گێڕانی باگردێنەکەی دەستی....
بەڵێ..کاتێ ژیان (قەدەرو عەشق و هەژاری)..لەیەکدا کۆئەکاتەوە..دڵەکان پڕپڕ ئەبن لەمیهرەبانی...ڕۆحەکان یەکپارچە بەگەوهەر...خانوێکی گڵی بچوکیش ئەبێت بە کۆشکێک لەبەختەوەری....
نوسینی
ئارەزووی عەبدولخالق
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 760 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!