کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 522,341
ۋېنۍ 105,706
کتېبۍ PDF 19,690
فایلی پەیوەڼیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کامپ چییە
ۋېنە تارېخییەکۍ دارایی نەتەۋەکەیمانۍ! تکا کەرمۍ، بە لۆگۆ و نۋیستە و ڕەنگکەرڎەی، بەھاکاشا دلېنەمەبەرڎۍ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کامپ چییە
کوڵەباس

کامپ چییە
کوڵەباس

کامپ چییە؟
نووسینی: جۆرجیۆ ئاگامبێن
وەرگێڕانی: #محەمەد کامەران#
(کامپ ئەو بۆشاییە کە کاتێک پەیادەبێت کە دۆخی لەناکاو دەبێتە ڕێسا.)
ئەو تاوانانەی لە کامپەکان ڕوویاندا لە سیاقە یاساییەکەی تاوان ڕەتیاندا، چونکە ئەو پەیکەرە سیاسیەی کە تاوانەکانی لە ژێردا ڕوویداوە بە وردی لێی نەکۆڵڕاوەتەوە. کامپ ئەو شوێنەیە کە قێزەونترین تاوانی تێدا ڕوویداوە دژ بە قوربانیەکان، بە جۆرێک کە کاریگەری لەسەر نەوەکانی دواتریش بەجێهێشتووە. لێرە من بە ئەنقەست لە ڕەهەندێکی پێچەوانەوە کۆنسێپتەکە شەنوکەو دەکەم: لە جیاتی ئەوەی پێناسەی کەم لە ڕووداوە پەیوەندیدارەکان هەڵنجێنم،  ڕاستەوخۆ دەپرسم کەمپ چیە؟ ستراکتۆرە یاسایی و سیاسیەکەی چین؟ بۆ دەبێت ئەم ڕووداوانە لە کەمپەکان ڕووبدەن؟ ئەمە وادەکات کە بەرگە مێژووییەکەی بەری “کامپ” دابماڵدرێت و وەک ڕووداوێکی تێپەڕبوو سەیرنەکرێت، بەڵکو بەهۆیەوە تێڕامانێک گەڵاڵەبکەین بۆ ئەو بۆشاییە سیاسیەی تێیدا دەژین.

هەندێک مێژوونووس دەڵێن یەکەم کەمپی بە کۆمەڵ لە مێژوو لە ساڵی 1896 لە کوبا لەلایەن ئیسپانیەکانەوە دروستکرا تا خەڵکی یاخیبووی کۆلۆنیەکە سەرکووتبکەن، هەندێکی تریش باس لەو کەمپە دەکەن کە ئینگلیزەکان “بۆیرەکان”یان تێئاخنیبوو لە سەرەتای سەدەی بیستەم، ئەمەی لێرە گرنگە ئەوەیە کە، لە هەردووکیان، دانیشتووانی مەدەنی وڵات بوونەتە قوربانی شەڕی کۆلۆنیالی. بە واتایەکی تر، ئەو کامپانە دەرهاوێشتەی یاسایەک نەبوونە، جا یاسای زیندانیکردن بێت یان شتێکی تر، بەڵکو لێکەوتەی دۆخی هەڵاوێردە و حاڵەتی لەناکاون کە سوپا ڕژاوەتە ناو شارەکان. ئەمە ڕوونتر لە کامپی کارکردنی نازیەکان بەدیاردەکەوێت، کە وەک دەزانین لە یاسایەکی دیاریکراوەوە سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو لەسەر ڕێکارێکی گرتن ڕۆنرابوو کە پرەشیەکان خوڵقاندیان و یاساناسە نازیەکان- بە بەهانەی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی- زیندوویانکردەوە و بەکاریانهێنا. بەڵام سەرچاوەی ئەم ڕێکارە لەناو یاسای پڕوسیدا بۆ دۆخێک بەکاردێت کە دەوڵەت تێیدا ئابلۆقەدرابێت؛ ڕێکارەکە لە #04-06-1851# لە پڕەشا پەسەندکرا و دواتر لە 1871 بۆ هەموو ئەڵمانیا گشتاندنی بۆ کرا (بەدەر لە باڤاریا). هەروەها، یاسای پڕوسی لەسەر پاراستنی ئازادی کەسی، کە لە 12/2/1850 پەسەندکرا، ڕۆڵی هەبوو لە سیستەمی یاسادانانی نازیەکان سەبارەت بە پرسی کەمپەکان. 

تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان دۆخی هەڵاوێردە و کەمپە بەکۆمەڵەکان کۆمەکیەکی زۆر بە شرۆڤەکردنی سروشتی ئەو کامپانە ناکات. جێی گاڵتەیە کە “پاراستن”ی ئازادی کەسێک- هەروەک لەو یاسایانەدا هاتووە کە باسکران- بریتیە لەوەی ئەم یاسایە هەڵنەپەسێردرێت کە دۆخی لەناکاو دروستدەکات، لە هیچ بارودۆخێکدا. ئەمەی نوێیە لێرە ئەوەیە کە ئەم دامودەزگا دەوڵەتیەی ئەڵمانیا بە هۆی ئەم یاسایەوە ڕووخا کە خۆی دروستیکردبوو. کامپ ئەو بۆشاییە کە کاتێک پەیادەبێت کە دۆخی لەناکاو دەبێتە ڕێسا. لەناوەخۆیدا، دۆخی لەناکاو- کە خۆی حاڵەتێکی کاتیە کە تێیدا یاساکانی دەوڵەت هەڵدەپەسێردرێن- بۆشاییەکی لەباری دەوێت تا جێبگرێت و شوێن بە یاساکانی تر لەق بکات. کاتێک هیملەر لە مانگی 3ی 1933- لە دەمی ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی بوونی هیتلەر بە ڕاوێژکاری ڕایخ- بڕیار دەدات کە “کەمپی بە کۆمەڵ بۆ زیندانیانی سیاسی” دروستبکات لە “داچاو”، ڕاستەوخۆ ئەو کەمپە دەڕواتە ژێر ڕکێفی هێزەکانی “ئێس ئێس”، و بەهۆی  یاسا پڕوسیەکەوە لە بەندوباوەکانی یاسای سزادان و زیندانیکردن دەرچوو. “داچاو” و کەمپەکانی تری وەک بەچینوالد و لیتچینبێرگ و ساشنهاوسێن، بەردەوام لە کاردابوون: ژمارەی نیشتەجێکراوانی ئەم کەمپانە لە گۆڕاندابوون (بە تایبەتی لە نێوان 1933 و 1937، بەرلەوەی پرسی جووەکان بێتەگۆڕێ)، تەنانەت وەختێک بۆ 7، 500 کەس دابەزی. هەرچۆنێک بێت، دیاردەی کەمپەکان بوو بە واقعێکی لکێندراو بە ئەڵمانیا. 

دەبێت پتر لە پارادۆکسی کامپ وەک بۆشاییەکی هەڵاوێردە بکۆڵینەوە: کامپ لەسەر پارچەیەک زەوی دروستدەکرێت کە دەسەڵاتی دادوەری نایگرێتەوە، سەرەرای ئەمەش، بۆشاییەکی دەرەکی نیە. بە گوێرەی مانا ئیتیمۆلۆجیەکەی چەمکی “exception”-هەڵاوێردەیی، ئەوەی لە کامپ شوێنی نەبێتەوە دەبێت لە دەرەوە دەستبەسەربێت، واتە ئەوەشی بە پێی یاسا بگیرێت لە دۆخی لەناکاودا گیراوە. بە واتایەکی تر،  ئەگەر دەسەڵاتێک سەروەری خۆی، تا ئەوپەڕی، بە ڕاگەیاندن و لابردنی دۆخی لەناکاو پراکتیزە بکات، ئەوا کامپ ئەو بۆشایەیە کە دۆخی لەناکاو بە زەقترین شێوە تیایدا بەرجەستە دەبێت. هانا ئاردێنت جارێک گوتی کە، ئەوەی لە کامپ دەبیندرێت ئەو پرەنسیپەیە کە پشتیوانی لە بارتەقای تۆتالیتاری دەکات تا لە هەموو شتێک دەستی کراوە بێت، کە ئەمەش شتێکە عەقڵ وەریناگرێت. ئەمەش تەنیا چونکە کامپ بۆشاییەکی هەڵاوێردە دروستدەکات- بۆشاییەک کە یاسا تێیدا تەواو هەڵدەپەسێردرێت و دەوڵەت دەتوانێت هەموو شتێک بکات. هەر کەسێک ئەم ستراکتۆرە سیاسی و یاساییەی کامپەکان تێنەگات- کە ئەرکەکەی بریتیە لە بەرجەستەکردنی تەواوی دۆخی لەناکاو- ئەوا ناتوانێت لەو ڕووداوانە تێبگات لەناوەوەی کەمپەکان ڕوویانداوە. ئەو خەڵکەی چوونە نێو کامپەکانەوە داخڵی زۆنێک بوون کە دەکەوێتە نێوان زیندان و ئازادی- واتە دۆخی لەناکاو و سەرەوەری یاسا، حەڵاڵ و حەرام- هەرچۆنێک بێت، لە هەموو مافێکی یاسایی بێبەشکرابوون. سەبارەت بە جووەکانیش بەتایبەت، ئەوان بەر لە کامپەکان مافی هاوڵاتیبوونیان لە ژێر یاساکانی نورەمبێرگ لێ سەندرابۆوە و لە سەروبەندی “چارەسەری کۆتایی”، بە یەکجاری لە شوناسی نەتەوەیی داشۆران. ئەمە بەلایەک کە دانیشتووانی کەمپەکان لە هەموو مافێکی سیاسی بێبەشکران و بۆ ژیانی ڕووت کوتران، کامپ بۆشاییەکی ژین سیاسیە بە مانا ڕەهاییەکەی- بۆشاییەک کە تێیدا هێز ڕووبەڕووی ژیانێکی بایۆلۆجی داماو دەبێتەوە و هیچ نێوەندگیرێکیش نیە. کامپ خۆی پارادیمێکی بۆشایی سیاسیە لە پنتێکدا کە سیاسەت دەبێت ژین سیاسی، و homo sacer جیاوازی نابێت لەگەڵ هاوڵاتیدا. بۆیە لێرە پرسیارە بەجێیەکە ئەوە نیە کە چۆن دەکرێ تاوانی وەها قێزەون لە دژی مرۆڤ ئەنجامبدرێت، بەڵکو ئەوەیە چۆن دەبێت مرۆڤ وەها مافە سیاسی و یاساییەکانی لێ زەوت  بکرێت، بە جۆرێک کە هەرچی بەرامبەربکرێت بە تاوان هەژمارنەبێت. 

ئەگەر بێتو جەوهەری کامپ بریتیبێت لە بەرجەستەکردنی دۆخی لەناکاو و دروستکردنی بۆشاییەک بۆ ژیانی ڕووت بەم جۆرە، ئەوا دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئێمە هەردەم لەبەردەم هەڕەشەی پەیدابوونی کامپداین کاتێک هەلومەرجی لەم چەشنە دێنە پێش؛ جا لە هەر شوێنێک بێت یان تاوانەکە هەرچیەک بێت. کاتێک پۆلیسی ئیتاڵی لە “باری” کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی ئەلبانیان لە گۆڕەپانێکی تۆپی پێ داڵدەدا لە ساڵی 1991 بەر لەوەی بیانێرنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، دووبارەبوونەوەیەکە بۆ حاڵەتی کۆکردنەوەی جووەکان لە “ڤیشی” بەرلەوەی بیانێرنەوە بۆ ئەڵمانیا لە نزیک سنوورەکانی ئیسپانیاوە لە ساڵی 1939، ئەوکاتەی ئەنتۆنیۆ ماکادۆ مرد. کامپەکانی ئێستای فەڕەنساش کە ئەو پەنابەرانەی  لێ ڕادەگیرێت کە داوای مافی پەنابەری دەکەن هەرواسا. لە ڕیزی ئەم نموونانەدا، هۆتێلی “ئەرکەید” نزیک فرۆکەخانەی پاریس، بۆشاییەکی تێدا خوڵقێندراوە کە ڕۆڵی یاسا تێیدا هەڵپەسێردراوە، واتە هەر شتێک بکرێت کەس بەرپرسیارەتی هەڵناگرێت، ئەوەی دۆخەکەی ڕاگرتووە تەنیا ئەخلاقی مەدەنیانەی ئەو پۆلیسانەیە کە ڕۆڵی سەروەری دەوڵەت دەبینینن لەو بۆشاییەدا. ئەم ڕەوشە زۆرجار بۆ چوار ڕۆژ درێژە دەکێشێت بەرلەوەی پەنابرەکان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسی بکرێن. زۆرێک لە گەڕەک و ناوچەکانی هەندێک لە شارە پۆست-پیشەسازیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکە پێدەنێنە نێو ڕەوشێکی وەها.

لەم بۆتەیەوە،  لەدایکبوونی کامپ لە سەردەمی ئەمڕۆدا دیاردەیەکە کە بۆشایی سیاسی مۆدێرنە دەردەخات. ئەم گەڵاڵەبوونە کاتێک دەکرێت کە سیستەمی سیاسی دەوڵەتە-نەتەوەی مۆدێرن- کە لەسەر پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان سنووری جێگیر (خاک) و دەسەڵاتی جێگیر (دەوڵەت) دادەمەزرێت و شوناسی نەتەوەیی بە ڕۆڵەکانی دەدات- تووشی قەیرانێکی هەمیشەیی دێت و دەوڵەت بڕیاردەدات کە خۆی ئەرکی ڕێکخستنی ژیانی بایۆلۆجی نەتەوە دەگرێتە ئەستۆ. بە واتەیەکی تر، ئەگەر ستراکتۆری دەوڵەتە-نەتەوە لەسەر سێ شت ڕۆنرابوو- خاک و دەسەڵات و لەدایکبوون- ئەوا هەڵوەشانەوەی یاسا و عورفی کۆن، هەروەک کارل شمیت دەڵێت، لەو دوو پێکهاتەوە نابێت کە دەوڵەتیان دروستکردووە (خاک و دەسەڵات)، بەڵکو کاتێک ڕوودەدات کە ژیانی ڕووت دێتە نێوان ئەم دوو پێکهاتەوە (کاتێک لەدایکبوون نەتەوە دروستدەکات). شتێک هەیە لە میکانیزمە نەریتیەکاندا کارناکات تا ئەم پێکەوەلکانە بەرجەستەبکات، و تاکە چارەی پەنابارەکە ئەوەیە لەڕێی کامپەوە داخڵی ئەم کەلتوورە ببێت. جێی سەرنجە بڵێین دروستبوونی کەمپەکان هاوکاتبوو لەگەڵ گەڵاڵەبوونی یاسای نوێی هاوڵاتیبوون و یاسای لێسەندنەوەی شوناس (بە تەنیا یاساکانی نورەمبێرگ لەناو ڕایخ-دا نا، بەڵکو تەواوی ئەو یاسا پەیوەندیدارە ئەوڕوپیانەی لە نێوان ساڵی 1915 و 1933دا دەرچوون). دۆخی لەناکاو، کە دەبوو خۆی هەڵپەساردنێکی کاتی یاسا و ڕێساکان با، هەنووکە بۆتە نەخشەسازیەکەی پتەو بۆ بۆشاییەکی تایبەت کە تێیدا کەسانێک (ژیانی ڕووت) هەن دەیانەوێت بێنە ناو کەلتوورێکی ترەوە. بۆشاییە هەردەم لە فراوانبوونەکەی نێوان ژیانی ڕووت و دەوڵەتە-نەتەوە ڕاستی ژیانی سیاسی ئێستامان دەردەخات، و ئێمەش لەوپەڕی بێ ئومێدیەوە پێیدەڵێین “کامپ”. بۆ دەسەلاتێک کە مافی مانەوە بۆ خەڵکی تر دەسەبەرناکات (ئەوە لە دۆخی لەناکاوە کە تێیدا یاسا هەڵپەسێردراوە)، دەبێتە خاکێک کە هیچ یاسا و دەسەڵاتێک تێیدا سەروەر نیە (ئەوە کامپە وەک دۆخێکی لەناکاوی هەمیشەیی). ئیدی لێرەوە سیستەمی سیاسی فۆرمەکانی ژیان و عورفە یاساییەکان ڕێکناخات لە بۆشاییەکی هەمیشەییدا؛ بەڵکو دۆخێک دەخولقێنێت کە تێیدا تەواوی فۆرمەکان و عورفەکان بەرزەفت بکرێن. ئەم حاڵەتە ماتریکسێکی شاراوەیی ناو سیاسەتی سەردەمە، و ئێمەش دەبێت لە هەموو قۆناغێکی گەشەکردنیدا بە وردی ئاگامان لێیبێت. کامپ چوارەم پێکهاتەی دروسبوونی دەوڵەتە-نەتەوەیە لە دوای نەتەوە و دەوڵەت و خاک؛ و هەروەها هەرگیز لێی جیانابێتەوە. 

ئێمە دەبێت لەم بۆتەیەوە لە دووبارە دروستبوونەوەی کەمپەکان بڕوانین، فۆرمێک کە تەنانەت لە خاکی یۆگۆسلاڤیای پێشوو زەقتر و توندترە. پێچەوانەی ئەوەی هەندێک چاودێر بۆی دەچن کە دیاردەی کەمپەکانی ئەمڕۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی سیستەمی سیاسی کۆنە بە گوێرەی هەلومەرجی ئیتنیکی و سنووریی تازەوە-واتە دووبارەبوونەوەیەکە بۆ بناغەدانانی دەوڵەتە نەتەوەی ئەوڕوپی- من پێم وایە ئەمەی لەکەمپەکان ڕوودەدات ڕووشانی یاسا و عورفە کۆنەکانە و دووبارە داڕشتنەوەی ژیانی مرۆڤەکان و دانیشتووانە. بۆیە کاتێک نازیەکان- لە چوارچێوەی “چارەسەری کۆتایی”دا- ژنانی جوولەکەیان دووگیاندەکرد، تا پرەنسیپی “لەدایکبوون” لە چوارچێوەی دەوڵەتی مۆدێرندا پێناسەبکەنەوە. هەنووکە ئەم پرەنسیپە بۆشە و بەهیچ جۆرێک پراکتیزە ناکرێت، بەڵام هەردەم ئێمە دەبێت چاوەڕێی کردنەوەی کامپی نوێ و شێوازی تازەی ژیان لە شارەکاندا، بین. لەمڕۆدا، کامپ عورف و یاسای ژین سیاسی نوێیە لە جیهان. 
[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 667 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: ھۊرگېڵنیا
زۋانی بنەڕەتیی / زۋانی چنە ھۊرگېڵیا: ئینگلیسی
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 94%
94%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( سەریاس ئە‌حمەد )یۆ جە: 03-11-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان عەلی ) چە: 03-11-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )یۆ جە:20-12-2021 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 667 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 522,341
ۋېنۍ 105,706
کتېبۍ PDF 19,690
فایلی پەیوەڼیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
بۊخچۍ
ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.375 چرکە(چرکۍ)!