کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,042
ۋېنۍ 104,912
کتېبۍ PDF 19,348
فایلی پەیوەڼیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
کەنارە وردە شەپۆلان دەخوا
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەنارە وردە شەپۆلان دەخوا

کەنارە وردە شەپۆلان دەخوا
کەنارە وردە شەپۆلان دەخوا


#جێگر بەختیار# (چیرۆک)



سەیرە! هەمان پیاو، بە چاکت و پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی شینی کاڵ، هەمان چاویلکە باریکەکەی لەچاوی دایە. چی دەکات لێرە؟ هەر خۆیەتی یان هاوشێوەیەکی ئەوە؟

ئەو پیاوەی جەستەیم بینی، مردبوو. ئێستا زیندووە؟ یان هاوشێوەکەی ئەوە؟ هیچ ئاشنایەتییەکم لەگەڵی نییە، بچم لێی بپرسم: ئەرێ کاکە تۆ نەبووی، مردبووی؟

دەترسم یەخەم بگرێ و بڵێت: تۆ کەری کوێی؟ ئاخر یەکێ بمرێ چۆن ئەمڕۆ لەبەرانبەرت دەبێ؟

دڵنیا نیم خۆی بوو یان نا. بەدەمدا کەوتبوو. کە وەریانگێڕا شێوەیم بینی. لێرە چی دەکا؟

سەیری جمووجۆڵەکانی دەکەم نامۆیە. چی دەکا لەو شەوە ئاهەنگە؟ زیاتر لە هەمووشتێک سەرنج لەلای ئەوە.

ئەمشەو چیم بەسەر هاتووە؟ هیچم بیر نییە. ئەوە نەبێت کە سەیری دەورووبەری خۆمم کرد، دونیا بولێڵە بوو. تازە بەتازە ئەستێرە تاکە تاکە دەدرەوشانەوە. خۆم لەبەردەمی ئەو پیاوە بینییەوە. هەمووشتێک نامۆ بوو. چەندی مانگە؟ بیرم نییە. مۆبایلەکەم لەکوێیە؟ نازانم. کاتژمێر چەندە؟ بۆچی هاتم بۆ ئەو ئاهەنگە؟

سەرنجم دەچێتەوە سەر پیاوەکە. ناویشی نازانم. خەریکە لەگەڵ کچێکی بچووک سەما دەکا. سەمایەکی سەیر. کاتێک سەیری کچە بچووکەکە دەکەم وا هەست دەکەم بەتەنیا سەما دەکا نەک ئەوەی پیاوێکی لەگەڵ بێت. کاتێک سەیری هەردووکیان دەکەم بەیەکەوە سەما دەکەن. دووبارە سەیریان دەکەمەوە. شێوەی کچەکە لەبەرچاو دەگۆڕێت. وەک ئەوەی دوو کچ بن لەیەک جەستەدا. چاوانم هەڵدەگڵۆفم. هیچ کچێک نابینم. تەنیا پیاوەکە لەبەرانبەرمە.

هەوڵدەدەم چاوانم هەر لەسەری بن و بزانم چی ڕوودەدا.

خۆکووژی

(بەیانی زوو هەواڵ بە پۆلیس درا. لە نزیک دەربەندی ڕانیە، ماسیگرەکان تەرمێکیان دۆزیوەتەوە.

مەفرەزەیەکی شەش کەسی بەڕێکەوتین تا بزانین چی ڕوویداوە. گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە. تەرمێک لەناو قوڕ و لیتەی کەنار دەربەند کەوتبوو. دەستکێشەکانیان لەدەست کرد و لەتەرمەکە نزیک بوونەوە. ڕووخساری تەرمەکە شێوا بوو، لیتە ڕووخساری داپۆشیبوو. نەدەتوانرا بناسرێتەوە کێییە. دەبوو بە کلێنس ڕووخساری پاک بکەنەوە. تەمەنی لە دەوری چل ساڵیدا بوو. شوێنی لێدرانی چەقۆ لە سەر لاشەی نەبوو. جێ شوێنی فیشەک بەلاشەیەوە دیار نەبوو. بە کلێنس نزیکی ملیان پاک کردەوە. زیان بەملی نەگەیشتبوو. هیچ نیشانەیەکی خنکاندنی پێوە دیار نەبوو. هیچ سوتاوویەک بەلاشەیەوە نەبوو. سەیری قۆڵەکانیان کرد، لە ئێسکی قاچەکانیشی، شکست و شکاویان نەدۆزییەوە. تەرمێک کە ئاو خنکاندبووی، یانیش خنکێندرا بوو، ئەوەیان ڕوون نەبوو. چەند ڕۆژێک کاریان لەسەر کەیسەکەی کرد. تا توانیان لە ڕێگای یەکێک لەبنکەکانەوە هەندێک زانیاریان دەستکەوێت. تەمەنی چەندە؟ خەڵکی کوێیە؟ ئیشی چییە؟ وێنەیەکیان بەدەست گەیشت لەگەڵ چەند زانیاریەکی تر.)

خەیاڵم هەر لەلای بوو، ئەو کچە کێیە سەمای لەگەڵ دەکرد، ئەی بۆ دیار نەما؟ کەسێکی ئاسایی یان نا. ئەوە منداڵە، ناشێ هاوسەری بێت، ئەی ئەو منداڵە کێیە؟

شوێنەکەی جێهێشت و بەپەلە لەبەردەم مێزەکە قیت بوومەوە و خۆم کۆ کردەوە. بەدوایدا چووم. هەستی بەوە نەدەکرد لە دوایەوە دەڕۆم یانیش گرنگ نییە بەلایەوە؟

ئیستێک دەکا و مۆبایلەکەی لەگیرفانی ڕاستی دەردێنێت. کەمێک دەستی لەناو مۆبایلەکەی وەردەدات.

کامێرای پێشەوە دەکاتەوە. زەردەخەنەیەک بەڕووی کامێراکەدا دەکات. چرک! دوای وێنەکە دەمووچاوی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی و غەمگینی لە ڕووخساری دەنیشێتەوە. ڕەنگە وێنەکە بۆ کەسێک بنێرێت. مۆبایلەکەی دەخاتەوە گیرفانی. هەردوو دەستیشی دەخاتە گیرفانی. نزمە بایەک چاکەتە ڕەشەکەی دەجوڵێنێت.

من بۆ دەبێ بەدوایەوە بم؟ ئەمرۆ چەند شەممەیە؟ مردوویەک چی دەکات لەسەر شەقام؟ بۆ کوێ بڕۆم؟ هیچ شتێک بەخەیاڵمدا نایەت. ئەو موگناتیسە چییە من بەرەو ئەو کێش دەکات؟

دەگاتە نزیک مزگەوتێک. بەرەو سەرئاوەکانی مزگەوتەکە دەچێت. دوو پیرە پیاو لەبەردەمی دەرگای یەکێک لەسەر ئاوەکان فەرموو لەیەکتر دەکەن. بەزۆر دەیانەوێ یەکتر بکەنە ژوورەوە. لەبەر خۆیەوە دەڵێت: چێشتخانەیە. عافێتە.

زنجیری پانتۆڵەکەی، کە تا ئەوسا کرابوویەوە، دەیویست بچێت میز بکات، هەڵی کێشایەوە. بێ ئەوەی بچێتە سەر ئاو، ئەوێی بەجێهێشت.

رۆیشت و بەدوایدا دەڕۆم. لە کۆڵانێکی تاریک ئیستێک دەکا. لە نزیک چەند تەنەکەخۆڵێکدا دەوەستێت و میزێک دەکات. ختە لەو پشیلەیە دەکا، کە لەسەر تەنەکەی خۆڵەکە دەمیاوێنێ. وەک ئەوەی هەست بە ترس بکات لەبەرانبەر چاوە زەردەکانی پشیلەکە. قاچی لە زەوی دەکوتێ. پشیلەکە ڕادەکا. زەنگی مۆبایلەکەی لێیدەدا.

بەڵێ بەڵێ باشم…. ئا ئا حەبەکانم خواردووە.

لەگیرفانی قوتوویەک حەب دەردێنێ وفڕێی دەداتە ناو زبڵەکان.

ئەی وێنەم بۆ نەناردی؟ زۆر باشم… لەدەرەوەم وا دەچمەوە ماڵەوە… باشە باشە خوات لەگەڵ.

مۆبایلەکەی دادەخاتەوە تێی هەڵدەدات.

لە کۆڵانە تاریکەکە دێتە دەرەوە و بەسەر شەقامدا دەڕوا. ڕووناکی ڕووناککەرەوەکانی سەر شەقام سێبەری دارەکان دەخەنە سەر زەوی. لەگەڵ ڕۆیشتنی بەنزیک دیوارەکان دەستی ڕاستی بەنەرمی لەدیوارەکان دەخشێنێ. وەک ئەوەی بیەوێت هێڵێک بکێشێت. ئەو پیاوە چی دەکا؟ ئەوە ژیانی ڕۆژانەیەتی؟ هەمووشتێک پوچ و بێ مانایە. تەنیا دێ و دەڕوا؟ هیچ شتێک مانای نەماوە لای؟

(پۆلیسەکان گەیشتبوونە ئەو ئەنجامەی کە خۆی خنکاندووە. هیچ کەسێک نەبوو تەرمەکەی پێ بسپێرنەوە. چەند ساڵێکە لە کەس و کاری دابڕاوە و ڕووی لەم شارە کردووە. خانەوادەکەی لەدەرەوەی وڵات دەژین. خۆشی پێشووتر هەر لەوێ ژیاوە. هیچ هاوڕێیەکی لێرە نییە. بەر لەوەی بچێتە دەرەوەی وڵات پۆلیسێکی گەنج بوو. لەگەڵ لێشاوی ئەو گەنجانەی ڕوویان لە هەندەران کرد، ئەویش بارگەوبنەی پێچایەوە و ڕۆیشت. بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی و توشبوونی بە خەمۆکی دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان نەیتوانی مۆڵەتی بێ موچەیەکەی هەڵوەشێنێتەوە و دەوام بکات. بەڵکو لەبری ئەوە کارکەنار کرا.

براکەی دڵنیایی ئەوەی داوە کە خۆی خنکاندووە. دواین جار کە پەیوەندی کردووە و دوای داخستنی پەیوەندیەکەی ئیترهیچ هەواڵێکیان لێی نەزانیووە.)

گەیشتە بەردەم خانوویەکی بچووک. دەرگای حەسارەکەی زۆر بڵند نەبوو. دەستی بەسەر دەرگا ئاودیو کرد و کێلۆنەکەی ڕاکێشا. چوویە ژوورەوە و منیش هەر لەبەر دەرگە مابوومەوە. لە دوای خۆی دەرگەکانی بە کراوەیی بەجێهێشت. وەک ئەوەی بیەوێ بچم و لەگەڵی گفتوگۆ بکەم. ترسێک بەناخمدا تێدەپەڕی. چ پەیوەندییەکم بەو پیاوەوە هەیە. ئەو من دەناسێ؟

بەدوایدا چوومە ژوورەوە. هەست بەمن ناکا کە لە ژوورەوەم؟ لەسەر چوارپاکە دانیشتبوو. سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد. (عودێک) کە بە دیوارەوە هەڵواسرابوو، هێنایە خوارەوە. پەنجەی لە تەلەکان دەخشاند. لە کەسێک دەچوو هەرگیز موزیکی نەژەنیبێ و یەکەم جار بێ ئامێرێکی مۆسیقایی کەوتبێتە بەر دەست. چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردەوە و دواتر یەک یەک ژێیەکانی ڕادەکێشا تا دەپسان. دەنگی پسانی ژێیەکانیم گوێ لێ بوو. (عودەکەی) بەرزکردەوە و بەزەویدا کێشا. کەمێک کشامە دواوە، تا پارچەی شکاوی عودەکەم بەر نەکەوێت. پەنجەی بەژێر چاویلکەکەی بردە سەر چاوی. فرمێسکەکانی دەسڕی.

بۆ دەگریەت؟ چی بێزاری دەکات؟

هەستایە سەر پێ و کۆمەڵێک شریتی هێنایە سەر چوارپاکە داینان. لەگەڵ ئامێرێک و یەک یەک شریتەکانی دەخستە ناوی و پێی دەکردن. لە شریتێک وەستا. دەنگەکەیم نەناسییەوە. گۆرانی بێژەکە بە بادینی گۆرانی دەگووت. ئایا خۆی بوو؟ تەحسین تەها بوو؟ ئەردەوان بوو؟ نازانم. ڕەنووسی سەر یەکێک لەشریتەکانم خوێندەوە: گۆرانی دڵخوازم3.

سندوقێکی بچووکی لە ژێر چوارپاکە دەرهێنا. لەبەردەم خۆیدانا و تێڕامابوو. گوێی لەگۆرانی دەگرت و خەیاڵی دەکرد. یا تەنیا خەیاڵی دەکرد.

(هیچ کەسێک نەبوو جێی گومان بێت، کە دەستی لەو ڕووداوە هەبێت. کەسێکی دەڵەمەند نەبوو تا دزەکان کوشتبێتیان. پیاوێکی بەکێشە نەبوو. دووژمندار نەبوو تا دووژمنەکانی تۆڵەی لێبکەنەوە.

دەرگەی ماڵەکەیان شکاند و چوونە ژوورەوە. سەرتاپای بەسەریەکدا کەوتبوو. پارەکانی دەستکاری نەکرابوون. جێ شوێنی خوێن لە هیچ شوێنێک نەدەبینرا. کەمێک نەوت لەسەر زەویەکە ڕژا بوو. دەبەیەک، کە نەوتیشی تێدابوو لەلایەکەی تر بوو.

بەڵام پیاوەکە نەسوتابوو، خۆی نەسوتاندبوو، خنکابوو! لەناوەڕاستی ژوورەکە ئامێرێکی شکاوی مۆسقا کەوتبوو. ئامێرێکی پەمەیی. پێدەچوو خاوەنەکەی ئافرەت بووبێت. گوڵدانی گوڵیش کە پڕ بوو لە شتی سوتێنراو. پێدەچوو وێنە بێت یان نامە یان دەفتەر. یان چەند پارچە لاستیکێک. لەیەکێک لە چەکمەجەکاندا چەند قوتوویەکی بەتاڵی حەب هەبوون. حەبی هێور کەرەوە بوون. جلەکانی لەناو دۆڵاب پەرش و بڵاو بوون. کاسێتەکان گۆرانیان لەناو تۆمار کرابوو. پێدەچوو خاوەنەکەی یادەوەری لەگەڵ هەبووبێتن.)

سندوقە بچوکەکەی کردەوە، وێنەیەکی دەرهێنا. هەوڵمدەدا بزانم وێنەی چ شتێکە. بە تیلەی چاو سەیرم کرد، وێنەیەکی ڕەش و سپی. کچێکی بچووک بوو. لەهەمان ئەو کچە دەچوو کە سەمای دەکرد. بەڵام ئەو وێنەیە زۆر کۆنە. هی ئەو سەردەمە نەبوو. تاکێک پێڵاوی دەرهێنا. توند لەباوەشی کرد. بوکەڵەیەکی ڕووت. کە چەند تاڵە موویەکی زەردی بەسەریەوە مابوو. دەستی ڕاستی پێوە نەبوو. کەمێک یاری بەدەستی چەپی کرد و بەرز و نزمی کرد. سەیرێکی لای پەنجەرەکەی کرد. گوڵدانەکەی کەوتە بەر دیدەی. گوڵدانەکانی گۆڕستان بوو بۆ گوڵە وشکبووەوەکانی. هەستا و گوڵدانێکی هێنایە خوارەوە. خۆڵەکەی ناوی و بەگوڵە وشکبووەکەوە هەڵڕشت. وێنە و تاکە پێڵاو و بوکەڵەکەی خستە ناوی.

چووە دەرەوە و دوای کەمێک گەڕایەوە. دەبەیەکی سووری هێنا کە نەوتی تێدابوو. ماڵەکە ئاگر تێبەردەدا؟ یان خۆی دەسوتێنێ؟ کەمێکی بە کەرەستەکانیدا کرد، کە لەناو ئینجانەکەی کردبوو. لە ناندێنەکە چەرخێکی درێژی هێنا و کەرەستەکانی ناو گوڵدانەکەی گڕ تێبەردا.

چاویلکەکەی دانا و بەدیار سوتانیانەوە هۆن هۆن دەگریا.

(براکەی لەڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد. داوای کرد تەرمەکەی بنێژین. ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ ناشتنی ڕەوانەی دەکات. گووتی کە براکەیان چەند ساڵێکە بەبێ هیوایی ژیان بەسەر دەبات. لەوێ ژیانی خۆش بوو و خاوەنی کاری خۆی بووە. پیشەی دەلاکی بووە و خاوەنی دوکانی خۆی بووە. تەنانەت هاوسەرگیریشی کردووە لەگەڵ ئەو کەسەی کە چەند ساڵێک بووە پەیوەندی لەگەڵی هەبووە و خۆشی ویستووە. هەرچەندە دوای ئەوەی زانیویەتی کە دووگیانە، چاوەڕێی کردووە تا کچەکەی لەدایک بێت. دواتر هاوسەرگیریان کردووە.

ژیانێکی ئاسودە لەگەڵ هاوسەر و کچەکەی ژیاوە و بەبێ کێشە ژیانیان بردۆتە سەر. زۆر هۆگری کچەکەی بووە. گرنگی تایبەتی پێداوە. مامۆستای تایبەت و خولی مۆسیقا و ژووری تایبەتی بۆ تەرخان کردووە.

بەیانییەکی زوو کاتێک کچە دە ساڵانەکەی دەباتە خولی موزیک و لەڕێگا توشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن.کچەکەی گیان لەدەست دەدات.

بەهۆی ئەو ڕووداوە، بارودۆخی براکەی تێک دەچێت و توشی خەمۆکییەکی زۆر دەبێت. لەهاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە و ماوەیەک بەتەنیا دەژییەت. دواتر هەوڵی گەڕانەوەی کوردستان دەدات. زۆر جار گووتوویەتی کە حەزدەکا لە زێدی خۆی بمرێت و لە تەنیشت خوشکەکەیەوە بنێژرێت. کە نزیکەی سی ساڵ بەر لە ئێستا لە دەربەندی ڕانیە خنکاوە.)

خەریک بوو خۆر هەڵدەهات و دونیا ڕووناک دەبوویەوە. تیشکی خۆر لەپەنجەرەوە بەر ڕووخسارم کەوت. سەرم گێژی خوارد و چەند دیمەنێک بەخێرایی هاتەوە پێش چاوم. شوێنەکان بەخێرایی لەدەورم دەسوڕان و دەگۆڕدران. لەکوێم؟ لەبنکەی پۆلیسەوە ئەگەیشتمە ماڵەوە. لەماڵەوە بۆ شەقامی گشتی، لەوێوە بۆ شوێنێک کە نەمدەزانی کوێیە. ئەو پیاوە بەرانبەرم پێدەکەنێت. گوێچکانم دەگرم تا گوێم لە پێکەنینی نەبێت. چاوەکانم دادەخەم تا نەبینم. گوێم لە پێکەنینیەتی. دێتە بەردەمم. کچێکی بچووک لەدەورمدا دەسوڕێت. پێدەکەنێت و بانگم دەکات: وەرە، کاکە وەرە.

ڕادەکەم بەدوایدا. کچێکی بچووک. ئەوە کچەکەمە؛

گیانی بابە وەرە ڕامەکە.

کچەکەم چی دەکا لێرە؟ ئەو پیاوە چی دەکا لەگەڵ ئەوکچە بچووکە.

توند گوێیەکانم دەگووشم، هاوار دەکەم، دەنگم دەرنایەت. کوڕێکی بچوک لەناوەوەم دێتە دەرەوە. بەدەوری خۆمدا خول دەدەم. کوڕ و کچێکی بچووک دەستی یەکتریان گرتووە. بەدوای یەکتردا ڕادەکەن. ئەو کچەیە لەگەڵ پیاوەکە سەمایی دەکرد. ئێستا ئەو کوڕە بچووکە لەکوێوە هات؟ بەنێو شەقامەکاندا ڕادەکەم بەدوایاندا. خەڵکی دەبینم سەریان لەناو مۆبایلەکەیانە نامبینن. هەناسەم تەنگ دەبێ و هەر ڕادەکەم بەدوایاندا. دەمەوێ هاوار بکەم: بیانگرن بیانگرن. بەپێی پەتی بەسەر شەقامەکاندا ڕادەکەم. ناتوان بیانگرم. دەگەمە نزیک دەربەند.

ژن، پیاو، منداڵ لە نزیک ئاوەکە دانیشتوون.

ئەو ئاوە لەکوێوە هات؟ تا سەر سنگم دەبێتە ئاو. ژوورەکە نوقمی ئاودەبێ. لەکوێم؟ لەدەربەند بووم بۆ گەیشتمەوە ژوورەکەم؟ تاریکی چاوم دادەپۆشێ. دەگەرێمەوە دەربەند. کچ و کورە بچووکە لەنزیکم دانیشتوون. یاری دەکەن. پێدەکەنن. هاوار دەکەم. ترس دەمخاتە لەرز. دونیا بەدەورمدا دەخولێتەوە. خول بەدەوری خۆمدا لێدەدەم. لێیان نزیک دەبمەوە تا دەستیان بگرم لێرە دوریان بخەمەوە. کوڕە بچووکەکە بوکەڵەیەکی بە دەستەوەیە. بوکەڵەیەکی ڕووت. قۆڵی ڕاستی لێدەکاتەوە، فڕێیدەداتە ناو ئاوەکەوە. بە دیار کچەکەوە پێدەکەنێ. کچە بچووکەکە دەگری.

بوکەکەت دەخنکێنم

نا وامەکە کاکە

کچە بچووکەکە بەرەو ئاوەکە ڕادەکات. دەچێت دەستی بهێنێتەوە. هاوار و قیژەیە. گوێیەکانم دەگرم.

دەستی بگرە، مەهێڵە بڕوات

بوکەڵەکە فڕێدەدەم و ڕادەکەم بەدوایدا. خۆم دەبینمەوە لەنێو جەستەی منداڵیدا دەردەچم. جەستەم بچووک دەبێتەوە و دەبێتە ئەو کورەی کەمێک پێش ئێستا بینیم.

لە ژوورەکەدا ڕادەکەم، بەدوای کچە بچووکەکەدا ڕادەکەم و ناتوانم بیگرم و دەڕوا. ڕادەکەم، کەس لەدەورم نییە؟ کەس نام بیبێت؟ بەپێی پەتی ڕادەکەم، بەڵام بۆ کوێ؟ ئەوە کچەکەمە دەڕوات، دەمەوێ بیگرم. ئەو کچە بچوکە کێیە ڕادەکا. کچەکان ڕادەکەنە کەناری دەربەند. دەچنە ناو ئاوەکە و یاری دەکەن. بەدوایاندا ڕادەکەم. هاوار دەکەم گوێیان لێم نییە. یاری دەکەن لەناو ئاوەکە. بەدەستە بچوکەکانیان ئاو بەیەکتریدا دەکەن.

بگەڕێنەوە مەڕۆن. بگەڕێنەوە

دەنگم دەر نایەت یان گوێیان لێی نییە. ئاوەکە بەرز دەبێتەوە، لەبەر چاومم ون دەبن. ڕادەکەم دەستیان بگرم و دەریان بهێنم. هێزم نییە. پیاوێک لەجەستەی مندا دیتە دەرەوە. دەیناسمەوە چاکەتە ڕەشەکە و پانتۆڵە ڕەشەکە و کراسە شینەکەی لەبەردایە. بەدوایاندا ڕادەکا. هەوڵدەدا ڕزگاریان بکا. لە ئاوەکەدا ون دەبێت و دەریا هاوارەکانی قوت دەدا.

تاریکی قوڵ و دەنگی دەریا نامێنن. تیشکی خۆر گزنگ دەدا. شەپۆلەکان خۆیان لەکەنار دەخشێنن. دەریا هێور هێور دەلەنگێت. لاشەی پیاوێک دەماو نخوم سەر ئاو کەوتووە و شەپۆل فڕێیدەداتە کەنار. دەمی لەناو لیتە گیر دەبێ. مەفرەزەیەکی شەش کەسی دەچینە سەر تەرمەکە. پیاوە چاکەت ڕەشەکەیە کە پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی شینی کاڵی لەبەردایە. سەیری ڕووخساری دەکەم. سەیری خۆم دەکەم لەناو ئاوەکە کە ڕووخسامی نیشان داوە. تەزوو بەگیانمدا دێ. ئەوە منم.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 576 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 03-11-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 03-11-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 576 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,042
ۋېنۍ 104,912
کتېبۍ PDF 19,348
فایلی پەیوەڼیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.25 چرکە(چرکۍ)!