کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 524,609
ۋېنۍ 106,206
کتېبۍ PDF 19,762
فایلی پەیوەڼیدار 99,338
ڤیدیۆ 1,439
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
دەرزیئاژن
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەرزیئاژن

دەرزیئاژن
دەرزیئاژن
پەیوەندییە نایەکسانەکانی ئێمە و ڕۆژاوا
لە ڕوانگەیەکی فەرهەنگی و سیاسییەوە

ڕانانی: سەردەم

کتێبی (دەرزی ئاژن پەیوەندییە نایەکسانەکانی ئێمە و ڕۆژاوا لە ڕوانگەیەکی فەرهەنگی و سیاسییەوە) یەکێکی ترە لە چاپکراوە دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک گوتاری جیاجیا پێکهاتووە و لە لایەن نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد (فەرهاد شاکەلی)یەوە نووسراوە.

بابەتکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە بریتین لە : (ئەم یەکدەنگی و یەکڕەنگییە نیگەرانم دەکات، سیاسەتی ڕۆژاوا دژی نەخەکانی مرۆڤایەتییە، لە مەولانای ڕۆمییەوە تا، ۆنیکا لێڤینسکی، ڕۆژی حەوتەم چوارلاپەڕە کەناڵێکی تازە و هێندێک باسی تریش، ڕۆژاوا، ڕۆژهەڵاتناسان، ئێمە لەوانەیە بتوانین مێژوو بگۆڕین بەڵام ناتوانین جوگرافیا بگۆڕین، فەرهەنگی خۆڕوخێنی، شەڕی شارستانیەتەکان یا لەیەکگەیشتنیان؟ تۆزێکیش سیاسەت، میتۆدی زانستی و مەنەستێکی سیاسی، ڕێنوێنی ناو و چەمکەکان.)

نووسەر وەک خۆی ئاماژەی بۆ کردووە لە هەڵبژاردنی ناوی ئەم کتێبەدا دوودڵ بووە، ئایا ناوێکی زەقی سیاسی یان فکریی بۆ دابنێت یان تۆزێک شعیرانە بیری لێ بکاتەوە؟ بە گوتەی خۆی هەڵبژاردنی ئەو گرفتە ئاسانتر بوو تا هەڵبژاردنی ناونیشانە لاوەکییەکە: کامیان چاکتر بوو؟ بمگوتایە پەیوەندیی نایەکسانی کورد و ڕۆژاوا، یا ئێمە و ڕۆژاوا؟ من کتێبەکەم بە کوردی نووسیوە و بە پلەی یەکەم بۆ خوێنەری کوردم نووسیوە، بەڵام ئەو بابەتانەی لەم نووسینانەدا لێیان نزیک کەوتومەتەوە، لەو جۆرەن کە گەل و نەتەوە و وڵاتی دیکەش دەگرنەوە، هەر کورد نییە کە ئەو پەیوەندییە نایەکسانەی هەیە، بگرە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵات ئەو ئەزموونەیان لەگەڵ ڕۆژاوادا هەیە.

یەکێک لە گوتارەکانی نێو ئەم کێبە کە ساڵی 2001 نووسراوە و بە ناوی (ئەم یەکدەنگی و یەکڕەنگییە نیگەرانم دەکات) باس لە ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و ئاکامەکانی و گۆڕینی هاوکێشە جیهانییەکان دەکات، لەو گوتارەیدا فەرهاد شاکەلی بە وردی بارسی سەرنجی خۆی دەخاتەڕوو و پێی وایە بەشێکی زۆری ئەوانەی لەبارەی ڕووداوەکەی 11ی ئەیلوولەوە دەنووسرێن، پێیان وایە ئەم ڕۆژە دەبێتە سنووری نێوان دوو سەردەمی جیاواز لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ڕەنگە زۆربەمان لەگەڵ ئەم قسەیەدا هاودەنگ بین، بەڵام دەگاتە ئەوەی باوەرەکە لێکبدەینەوە و لە هۆ و ئەنجامەکانی بکۆڵینەوە: لە یەکدی جیادەبینەوە و بە شێوەی جیاواز دەیبینین، هەر لێرەشەوە هەڵوێستی جیاواز لە باسە گرنگەکانی ئەم سەردەمەدا، کە هەر یەکە بە شێوەیەک بە دەوروبەری ڕووداوەکەدا دەگیرسێتەوە، پەیدا دەبێت و لێکدانەوە و شیکردنەوەی ناهاوتا و ناتەبا دێنە ئاراوە.

نووسەری ئەم کتێبە لە هەمان بەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەر دوابەدوای ڕووداوەکەی یازدەی ئەیلوول، شەپۆلێکی گەورە و بەهێزی لێدوان و لێکۆڵینەوە لە دەستگاکانی ڕاگەیاندندا دەستی پێ کرد و ڕووناکبیر و سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی دنیا بەشدارییان تێدا کرد (ئیدوارد سەعید، نوعام چومسکی، محەمەد حەسەنێن هەیکەل، نورمان میلەر، هێنری کێسینگەر، تۆنی بلێر و شیمۆن پێرێس و دەیان سەدانی دیکەی وەک ئەوان.)

لە بابەتێکی دیکەدا بە ناوی (سیاسەتی ڕۆژاوا دژی نرخەکانی مرۆڤایەتییە) نووسەر فەرهاد شاکەلی باس لەو بیروباوەڕانە دەکات کە لەم نووسینانەدا دەریاندەبڕێت بە هیچ جۆرێک وەرامدانەوەی ڕاستەوخۆی ئەو کەسانە نییە کە ڕەخنەیان لە دیتن و بۆچوونەکانی ئەو گرتووە: من زۆرم پێ خۆش دەبوو ئەگەر بگونجایە گفتوگۆیەکی فکری و هەرهەنگیی قووڵ و فراوان و دەوڵەمەند پێک بهێنرایە و وتارەکەی من ببوایەتە هۆی وروژاندنی باوەڕی جیاواز و شڵەقاندنی گۆمی مەند و مەییوی بیر لە کوردستاندا.

نووسەری ئەم کتێبە وای بۆ دەچێت کە کێشەی هەرە گرنگ و ناوەندی لە باس و گفتوگۆیەکانی وڵاتی ئێمەدا ئەوەیە، کە بەشێکی ئێجگار زۆری ئەوانەی خۆیان لەو بەرەیەدا تاقی دەکەنەوە، پێڕۆیی هیچ مێتۆدۆلۆگییەکی زانستی و فکری و لۆگیکی ناکەن و سەر بە هیچ ڕێبازێکی زانستی نین، بەڵکە مەراقی ئەوەڵ ە ئاخریان ئەوەیە لەو جغزەدا پشکیان بەربکەوێت و وەک بەشدارێک ناوێکیان پێ ڕەوا ببینرێت: بە لای منەوە گرنگ نییە کەسێکی دیکە سەر بە کام فکر و فەلسەفەیە، بەڵام ئەوەم یەکجار لا گرنگە بزانم لە باس و لێکۆڵینەوەدا خۆی بە میتۆدێکی زانستیەوە دەبەستێتەوە، کە بەپێی لۆگیکی تایبەت و دیار دامەزراوە، نەبوونی مێتۆدۆلۆگی دەبیتە هۆی داڕوخانی بناغەیەکی پتەوی باس و لێدوانی جیددی و زانستی.

لە گوتارێکی دیکەی نێو دووتوێی ئەم کتێبەدا بە ناوی (لە مەولانای ڕۆمییەوە تا مۆنیکا لێڤینسکی) فەرهاد شاکەلی ئەوە دەخاتە ڕوو کاتێک لە وڵاتانی ڕۆژاوا بایەخ بە فەرهەنگ و ئایین و شارستانیەتی نەتەوە و وڵاتانی دیکە دەدرێت، هاندەری ئەم خۆخەریککردن و ڕێزگرتنە تەنیا ئازادەبیری و کراوەیی و باوەڕی فرەفەرهەنگی نییە، بەڵکە ئامانج و ئارەزوویەکی سەرمایەدارانەشی لە پشتەوەیە: من کە زۆریش دژی سیستەم و بیری سەرمایەداریم، ناتوانم بڵێم چاوچنۆکیی سەرمایەداران یەم هەموو فرەڕەنگی و فرەدەنگی و فەرهەنگدۆستییە دروست دەکات.

نووسەر لێرەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕاستییەکی دیکەش هەیە و منێکی لە سی ساڵ زیاتر دانیشتووی ڕۆژاوا بە ڕوونی دەیبینم و ناکرێت بیشارمەوە: دەیان و سەدان دەزگای فەرهەنگی و زانستی و مرۆڤانە هەن کە دەیانەوێت کۆمەڵگەی کراوە و فرەفەرهەنگی گەشە بکات و ڕۆح و دڵ و مێشکی مرۆڤەکان گەشە پێ بکات و ببوژێنێتەوە، دەیان سەدان هەزار ڕووناکبیر و هونەرمەند و زانا و تەنانەت خەڵکانی ئاساییش هەن کە لە ڕووی مرۆڤدۆستی و فەرهەنگدۆستی و هاودەردییەوە دەیانەوێت ئاشنایەتی لەگەڵ فەرهەنگ و شارستانیەتەکانی دیکەدا پەیدا بکەن.

لێرەدا نووسەر و ڕووناکبیر (فەرهاد شاکەلی) دەپرسێت: لە کوردستان، بۆ هەشتسەد ساڵەی مەولانای گەورە چی کرا؟ هیچ. هێندەی من بزانم لە یەک دوو ڕۆژنامەدا هەواڵی هەندێک ئاهەنگی ڕێزگرتن کە لە تورکیا ڕێک خرابوو، بڵاوکرابوونەوە، بەڵام ڕۆحی کوردانەی ڕۆژنامەکان هاتبووە جۆش و لەسەر ئەوە سوور بوون کە مەولانا کورد بووە.

نووسەر ئەوەش ناشارێتەوە کورد بە گشتی نەتەوەیەکی موسڵمانە و کوردستانیش وڵاتێکی ئیسلامییە، بەڵا، م خۆ فەرهەنگی ئێمە فەرهەنگێکی ئێرانی و ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتییە، بۆچی دەبێت هەر واب ە ئاسانی لەو فەرهەنگە قووڵ و دەوڵەمەندە و لەو شارستانییە گەورە و ڕەنگدار و مرۆڤانەیە نامۆ بین و خۆمان و نەوەکانی داهاتوویشمانی لێ بێبەش بکەین: ئایا هیچ فەرهەنگ و شارستانیەتێکی دیکە دەتوانێت جێگەی ئەوانەی خۆمان بگرێتەوە؟ دەستگرتن بە فەرهەنگ و شارستانەتی خۆوە هەرگیز ئەوە ناگەیەنێت کە دەرگا و پەنجەرەکان دابخەین و نەهێڵین شنەبای بۆنخۆشی فەرهەنگەکانی تر، ئاوازی خۆشی شیعر و مۆسیقای ڕۆژهەڵات ڕۆژاوا و دیمەنی جوانی تابلۆی گەورە داهێنەرانی ئەورۆپا نەیێنە ناو ماڵەکانمانەوە، بەڵام دەبێت پێش هەموو شتێک ئێمە خۆمان بین پێمان لەسەر زەویی بیر و فەرهەنگ و زمان و شارستانەتیی خۆمان قایم و چەسپیو بێت.

لە گوتارێکی دیکەی نێو ئەم کتێبەدا بە ناوی (ڕۆژاوا) نووسەر و ڕووناکبیر فەرهاد شاکەلی باس لەوە دەکات کە ناسینی ڕۆژاوا بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ڕۆژاوا ئەو ئاوێنەیەیە کە ئێمە وێنەی خۆمانی تێدا دەبینین، هەم وێنەی خۆمان وەک هەتن، ئەگەر بوێرین تەماشای بکەین، هەمیش وێنەی خۆمان، یان ئەو وێنەیەی خۆمان، کە ئەوان دەیبینن و دەیانەوێت نیگاری بکێشن، ئێمە ل ەڕۆژاوادا زیاتر دەرفەتمان هەیە کە خۆمان بناسین، چونکە لێرە دوو شێوەی دژ بە یەک، دوو دیاردەی ناکۆک، دوو فەرهەنگی جیاواز و دوو ڕەنگی ناتەبا بەرانبەر یەکتر ڕادەگرین و بەراوردیان دەکەین.

بە بۆچوونی فەرهاد شاکەلی، ڕۆژاوا ئەمڕۆ ناوەندی فکر و تەکنۆلۆگی و زانست و سیاسەتیشە، ناوەندی جڵەوکێشی و بڕیاری سیاسیشە: لە زۆر بواردا ڕۆژاوا پێشەنگ و سەرکردەی دنیای ئەمڕۆن، ئەمە مەعنای ئەوە نییە کە هەموو شتێکی ڕۆژاوا چاکە یا دەبێت ئێمە بە چاکی بزانین و پێمان خۆش بێت و قەبووڵی بکەین، زانست و فکر و تەکنۆلۆگی خۆیان نوێنەری خراپە نین، بەڵام سیستەمی سەرمایەداری هەموو شتێکی کردووەتە کاڵایەکی بازرگانی و لەپێناو قازانجا بەکاری دەهێنێت، بێ ئەوەی گوێ بە هیچ نرخێکی مرۆڤایەتی بدات.

لێردا ناکرێت شرۆڤە بۆ کۆی ئەو گوتارانە بکەین کە کەوتوونەتە دووتوێی ئەم کتێبەوە، ئەوەی لێرەدا کراوە، تەنیا نموونەیەکی سادەیە لە نیشاندانی دنیای گوتارەکان و ناساندنیان بە خوێنەری کورد، بێگومان خوێنەر خۆی لە کاتی خوێندنەوەدا زیاتر بە فکر و ئەندێشە و پەیامی نووسەر ئاشنا دەبێت، هێندە بەسە بڵێن کە سەرجەم گوتارەکان بەها و سەنگ و گرنگیی خۆیان هەیە و دەتوانن بەشداری بکەن لە ئاڕاستەکردنی هۆشیاری تاکی کورددا.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,064 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | دەزگای سەردەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
کتېب - کوڵەباس: ڕۆمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 12-11-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 12-11-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:12-11-2021 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,064 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.193 KB 12-11-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
زیارەتێ دوەبارە
کوڵەباس
زوانى هۆرامى جە زوانى سۆمەرى خەتى بزمارى کۊنتەرا
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
لاچەمێوی گولانە سەرو ڕۊمانو دێڕ بە دێڕ حەسەرەت (1)
کوڵەباس
دنیاو وېیەردەو و هونەر و کەلتووری پەڕ ڕاز و ئەفسانەی و پەڕ جە جوانیما
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
پرۊژەو ژیللای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 524,609
ۋېنۍ 106,206
کتېبۍ PDF 19,762
فایلی پەیوەڼیدار 99,338
ڤیدیۆ 1,439
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
زیارەتێ دوەبارە
کوڵەباس
زوانى هۆرامى جە زوانى سۆمەرى خەتى بزمارى کۊنتەرا
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
لاچەمێوی گولانە سەرو ڕۊمانو دێڕ بە دێڕ حەسەرەت (1)
کوڵەباس
دنیاو وېیەردەو و هونەر و کەلتووری پەڕ ڕاز و ئەفسانەی و پەڕ جە جوانیما
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
پرۊژەو ژیللای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.641 چرکە(چرکۍ)!