کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
غوڵام ڕەزاخانی ئەرکەوازی
17-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش قولی کرندی
13-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
تورکە میر
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
10-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  532,347
ۋېنۍ
  107,840
کتېبۍ PDF
  20,039
فایلی پەیوەڼیدار
  101,425
ڤیدیۆ
  1,475
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,247
هەورامی 
65,874
عربي 
29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,202
فارسی 
9,037
English 
7,436
Türkçe 
3,621
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,534
Pусский 
1,134
Française 
337
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
21
中国的 
17
Ελληνική 
14
עברית 
14
Norsk 
14
Fins 
12
Polski 
8
Ozbek 
5
Esperanto 
5
Português 
4
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Catalana 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
ترکمانی 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,829
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
749
ژیواینامە 
149
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,624
MP4 
2,406
IMG 
197,284
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
سکرتێرە 55
ھامکارۍ کوردیپێدیای، چە گرڎو بەشەکا کورڎەسانیۆ، زانیارییە گرنگەکا پەی ھامزۋاناما ئەرشیۋ کەرا.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 55

سکرتێرە 55
سکرتێرە 55

گۆتم : ئەتوو ئەوهات پێ باشترە مام عەوڵا ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئەوە ڕای منەو ئەتووش کەیفی خۆتە ! جەعۆ گۆتی : گدۆ گێ مەدە قسەی ئەو کارخانچیەی، ئەوە دەیەوێ سەرت بە فەتارەت بدا، وەڵلا وەبیللا نەیکەی، ئەوجارە زمانت لەکوونی گێی دەردەینن، کورە بەس ئەمن ئەوانە دەناسم، ئەتوو وەبیرت نایێ وەختی خۆی چیان لێکدی کرد لەسەر دووسێ دیناری حدودی، چاوەکەم خۆت بەکووشتن مەدەو لەگەر وەزعەکەی بڕۆ، عامفەریم لۆ وەی لەگەر وەزعەکەی دەڕوا نەقشی دەردەینی، یەعنی ئەتوو وەتێدەگەی ئەگەر سبەینێ نەیکەی و بتکوژن، ئەو میللەتە گوونی خۆیت لۆ لە خمی دەنێ، یان پەیکەرەکت لەسە قەراتێ لۆ دروست دەکەن !؟ لەمن وەرگرە کەس منەتی پێ نیە، ئەگەر ڕاستت دەوێ ئەمنیش لەگەر قسەی عەوڵارۆکیمە، بەران بەشەرتەکی، ئەو وراتە پڕی عەدالەت و ئێکسانی بی، گدۆ لەو وراتەی زەلام هەیە لەسەر لایکەکی گیرایە، ئەوجە ئەتوو دەتەوێ سینگ دەرپەڕێنی و برێی نایکەم ! وەڵلا وەبیللا بە گوونی هەرت دەواسن..!
زۆرم فکر لە قسەی هەردووکیان کردەوە، هەردووکیان لە ڕاستگۆیی و درسافی خۆیان قسەیان دەکرد، چاک دەمزانی ئەگەر قسەکانی وانیشم بە دری نەبی، ئەوە هەردووکیان ئەمنیان زۆر خۆش دەوێ و ڕوحیان لەو جێیە ئەمن پێی لێ دادەنێم، نەک هەر ئەوە، وەلەو بە دائیمی قسەی پێک دەرێن و شەڕیانە، بەران بەرامبەر ئێکدی دریان زۆر سافەو ئامادەنە خۆ لەسەر ئێکدی بە کووشتن بدەن..! ئەمن لەو خەیارانە دابووم، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج بەخۆت چدەرێی، بەتەمای بچیەوە یان نا ؟ گۆتم : وەڵلاهی مام عەوڵا هەردووکتان لە درسۆزی قسەم لۆ دەکەن و مەسلەحەتی منتان دەوێ، دەزانم نیەتتان خراپ نیە، بەران بەڕاستی ئەمن بەخۆم لەگەر قسەی توو دامە، پیاو یەکجار لە دنیایێ دەژی، ئەوجە بەسەر برندی بژی، گەیشتمە قەناعەت هەرچەندی حەول دەی چاکەی بکەیی و گەندەڵی نێلی و عەدالەتی جێبەجێ کەی ناتانی، ئەمن وەزیر بووم و هیچم پێنەکرا، هەموو قووەتی خۆم بەکار هینا، بەران نەیانهێشت و لایان دام، هەموومان دەزانین ماسیەکە لە تەپلی سەری ڕا بۆگەنی بووە، فەقیرهەیە نان نیە بخوا، مەسوول و کوڕە مەسوولیش ساحێبی کۆمپانیاو خەستەخانەو زانکۆو بازرگانی نەفت و هەزاران چشتی دینە، دەی هەرچی بردیتیان هی میللەتیە، ئەوانە هاتنەوە چیان هەبوو، وەڵلا هەبوو لەپشتی پیکابی سوار ببوو، هەونکە بیست وەنەوشەی لەدوو دەڕوا، چاک دەزانم ئەو وەزعە چانابی، بەران نابی تووشی نائومێدی بین و تەسلیم بین، لۆیێ بڕیارم دا تەسلیم نەبم، وا خۆم تەسلیمی خوای گەورە کرد، ئەویش چی نووسیبی، هەر ئەوەیە..!

وەلحاسر لەگەر جەعۆی مام عەوڵای زۆرمان قسە کرد، ئان ئاخیری هەر سێکمان واڕێککەتین نەچمەوە، بە قسەکی نەرم برێم ؛ بابە ئەمن نایێمەوەو ئیمزایەکەی ناکەم و وازم لێبینن، لۆ خۆم خەریکی کاسبیەکی دەبم و ئیللەڵلاو بڕایەوە، ویستیان هەستن بڕۆن، گۆتم : مەڕۆن با نیوڕانێ لە خزمەت دابین، گۆتیان : ناوەڵلا دەڕۆین، جەعۆ گۆتی : دەبی بچمە مەیدانی کۆتران، سبەینێ مسابەقەی کۆتران هەیە، ئەوشۆ ئەوەی بەشداری دەکا، دەبی کۆترەکانی بنێریتە فاوو سبەینێ زوو بەرەڵلای کا، ئی کێ پێشی هەمووان هاتەوە جائیزەی دەدەنێ، مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو واز لەو سەیاتیەی مەینە باشە..! جەعۆ گۆتی : عەوڵارۆک لەو وراتەی بەسەیاتی ژیانت نەبەیە سەری لەبەر سەت ڕوودەکەن و کەس عیسابی سەیەکت لۆ ناکا، گۆتم : ئەتوو برێی !؟ جەعۆ گۆتی : وەرن لەسەر گرۆ (مەرج) بکەین، ئەمن داوای لەففەکی گەزی دەکەم، بە فلیفەری (دیلیڤەری)، ئەنگۆش داوای ئیسعافی بکەن و برێن نەخۆشەکمان هەیە، بزانن کیهان زووتر دەگاتە ئێرە..! گۆتم : وەڵلاهی ئەمن گرۆیەی ناکەم، ئەدی ئەتوو مام عەوڵا ؟ گۆتم : لۆ دیار ئەمن سەراو قوون لە داکم هاتیمە خوارێ، هەموو دنیا دەزانی لەففەکە زووتر دەگاتە ئێرە، ئەوجە لۆ زەرەرەکی لە خۆم بدەم لە نیوچەوانی جەعۆی خۆڕی..! جەعۆ گۆتی : تەواو، ئێ دەتێ بگەن، بەنامووسم چەند گێل بی و چەند بە کەراتی بژی، ژیان دەهەندە خۆشە، دەبا چشتەکی دیتان لۆ باس کەم، گۆتمان : فەرموو ؟ گۆتی : وەختەکی ئەمن دنیام زۆر بەجددی وەرگرتبوو، هەموو سەرە سعاتان تەماشا ئیخباریم دەکردو، وەکی مەسوولەک دەهاتە سەر تەلەفزیۆنی مندارم بێدەنگ دەکردن و زۆر بە مهیمی گێم دەدا قسەکانی، جار جاریش دەچوومە کۆڕو مۆڕان و لە پێشەوەش دادەنیشتم..! وەختەکی لۆم بەدەرکەت، ئەمن بە ناڕاستەوخۆ کەر کرایمەو حەچچەم لێدەکەن، ئەو برادەرانە واریداتی هەموو وراتیان دزی، ژنی جوانیان دزی، خواردنی خۆشیان دزی، مەزرەعەی گەورەیان دزی، جلکی جوان و تڕومبێلی جوانیان دزی، شەوێش دێنە سەر تەلەفزیۆنی و بە قسە قۆڕەکانیان کەرمان دەکەن..! لۆیێ بڕیارم دا مادام هەر کەربم، با ئەو کەرەبم کە خۆم دەمهەوێ، وەڵلا وازم لە تەلەفزیۆن و سیاسەت و مەسوول و کۆڕو مۆڕی هینا، ملم دا کەراتی و کۆتر بازی، هەونکە سەرم سووکەو درم خۆشە، کێشەم لەگەر کەس نیەو تێر دەنووم و تێری دەخۆم..! عەوڵا پیاوی چاکبەو وەرە ڕێزی من و هەندەک ببە کەر، بزانە کەراتی چەند خۆشە، خاسەتەن هەونکە کە بەرەو بەهارێ دەچین..!
گۆتم : جەعۆ وەڵلا ئەوەی ئەتوو هەرت بژاردیە کەراتی نیەو ئەو پەڕی ئاقریە، ئەسل وایە بنیادەم ئەوها بەسادەیی بژی و لەزەت لە دنیای ببینی، نەک بیست و چار سعات قسەی قۆڕی لۆ بکەن و مێشکی پڕکەن، خەرکی ئەوڕوپای وەکی جەعۆی دەژین و کەس نایێتە سەر تەلەفزیۆنی درۆیان لۆبکا، هەر خەرکی ئەو ڕەشهەراتی ناوەڕاستەیە لەگەر درۆی سیاسیەکان ڕەش داگەڕایە..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ ئەوها بڕوا ئەتوو ئەمنیش کەر دەکەیی و وەم لێدەکەی لەکۆرانێ بزەڕم..! جەعۆ گۆتی : ناوەڵلا بڕۆ وەزارەتی و لۆ زێخەی بزەڕە..! مام عەوڵا ئەعسابی نەماو غاریدا جەعۆی، جەعۆ دەرپەڕی و عەوڵا کەتە دووی، ئەمن مردم هەندی پێبکەنم و خەمی وەزیرو وەزیراتیەم لەبیر چوو..!

سێ چار ڕۆژ بەسەر وەزعەکەی تێپەڕی و نە ئەمن دەنگ و نە ئەوان دەنگ، مام عەوڵاو جەعۆ زوو زوو دەهاتن و دەیانگۆ چ هەیە چ نیە ؟ دەمگۆ : هیچی تازە نیە، ئەوەی ناخۆشیش بوو ئەوەبوو، بەردەوام خەونە ناخۆشەکانم دەدیت و عەجمانی لێ هەر گرتبووم، ژانەسەرەکەش لەوێ ڕاوەستی، دەموویست بچمەوە سەر لە دختۆری بدەم، بەران چونکە دختۆر گۆتی هیچت نیەو لەو فەحسانەی لۆم نووسی و کردیتت هەمووی خاوینە، سارد دەبوومەوە لەوەی بچمە دختۆری، لە هەمووشی عەجایبتر ئەوەبوو، هەموو جارێ کە لە خەونەکان تووشی کێشەو دۆخەی دەبووم ڤارین دەهاتە هانام، قەناعەتی تەواوم لۆ دروست بوو، دایە جووجە چشتەکی لۆ لە چایەکەی کردیمەو تووشی ئەو بەزمەی کردیمە، فکرم لەوەی دەکردە کوو ئەو سحرەی بەتار کەمەوەو نەجاتم ببی لەو وەزعەی..! ڕۆژەکی لە کن جەعۆو مام عەوڵای باسم کرد، هەر ئێکی تەکبیرەکیان لۆ دەکردم، جەعۆ دەیگۆ : با لە مارێ بە شەپکە داران ڕۆژێ سێ جار لە بنە پێت بدەن و هەرجارەی بیست و یەک دار، عەلەدەوامیش ڕەشکەو هەنگینی بخۆو واز لە گۆشت و چەوری بینەو بە سابوونی ڕەققی خۆت بشۆ، بڕۆ لە دەشتێش تەنەکە قشپلەکی بینەو شەوێ وەکی دەنووی تێر بۆنیان بکەو سبەینانیش وەکی لەخەوێ هەستای دیسان بۆنیان بکەوە..! مام عەوڵاش دەیگۆ بە گێی من دەکەی دەچیە کن مەلایەکی لەسەرت بخینی و سعرەکەت لێ بەتار کاتەوە، شەوێش خۆت لە ناو پیستی بەرخەکی تۆپی لوول دەو سەرو چاویشت بە چەفیەکی ڕەش بپێچەو بەتەنێش بنوو لە ژۆرێ و هەتا سبەینێش فانۆسەکی پێکە..! گۆتم : وەڵلا تەڕ تەکبیرتان لۆ کردم، ئەنگۆ بەهەردووکتان دەتانەوێ بە تەواوی شێتم کەن..! دوایێ فکرم کردەوە گۆتم : وەڵلا وەچاکە بە هێدفۆنی گێبدەمە ئەو سورەتانەی بابم خیندیتی لۆ ئەو حارەی..!
سێ چار ڕۆژ بوو بە بەردەوامی گێم دەدا دەنگی بابم و هەستم دەکرد فەرقم کردیە، ئەوەل جار زۆر ئەزیەتی دەدام و ژانەکە زیاتر دەبوو، بەران هوردە هوردە لەگەری ڕاهاتم و بەرەو باشی ڕۆیشتم، لۆیێ بڕیارم دا دوو مانگان گێ بدەمێ، چونکە بابم وەی بەو کەسانە دەگۆ کە دەهاتنە کنی..!
ڕۆژەکی لە حەوشێ دانیشتبووم، وەزیری ناوخۆ تەلەفۆنی کرد، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : ئەرێ دەنگت نیە، چیە بوویە بەردی بن گۆمێ، گۆتم : وەڵلا برێم چ، ئەنگۆش دەنگتان نەبوو، گۆتم دیارە وازتان لە مەسەلەکەی هینایە، گۆتی : هێوارێ تڕومبێلەکت دەنێرمە دوێ و وەرە مەزرەعەکەی من و پێکەوە نانەکی دەخۆین، گۆتم : ئەزیەت مەخۆ، ئەمن لەگەر کەونە سایەق و حیمایەکەم دێم، حەزم لێنیە بەتەنێ بێم، پێکەنی و گۆتی : مەترسێ ناتگرین، تەئکیدبە بەسەلامەتی دەگەڕێیەوە مارێ، گۆتم : دەزانم، بەران هەر حەزدەکەم ئەوانم لەگەربی، گۆتی : زۆر باشە، پاشی نوێژی مەغریبێ لەگە وان وەرە..!
مادام کەتە پاش نوێژی مەغریبێ، با ئەوشتان لۆ بگێڕمەوە، وەکی وەزیری ناوخۆ هاتە مارێ و پاشان ڕۆیی، دوایێ جەعۆو مام عەوڵا هاتن و بەینەکی قسەمان کرد و ڕۆیشتن، چوومەوە هۆری و دانیشتم، داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەو وەزیر داخلیە لۆ هاتی ؟ گۆتم : وەڵلا هاتبوو دەرێ دەبی بگەڕێیەوە وەزارەتی و ببیەوە وەزیر، گۆتی : هەڕ ئەو وەزیر زنان ؟ گۆتم : ناوەڵلا، دەرێ وەزارەتەکی باشترت دەدەینێ ! گۆتی : ئەتوو بوو موافق ؟ گۆتم : ناوەڵلا جارێ، پاش ئەو هەموو لێدان و تێهەردانەی کێوە بچمەوە، پیاو بڕەک کەرامەتی هەبی باشە..! گۆتی : ئەگەر ئەتوو نەسم ئەو وزارەت عەزیەت نابی ئەتوو ؟ گۆتم : وەڵلا دەبی چاوەڕێی هەموو چشتی بکەین، زۆر ئیعتیادیە دیسان بزرم بکەن و لەوانەشە بشمکوژن، هیچ زەمانەتەک نیە لەو وراتەی..! داکی ئەحمەدی دەستی بەگریانێ کردو فرمێسک بەسەر هەردوو ڕوومەتی دا هاتە خوارێ، گۆتی : وەڵلا ئەو وەزع نەباش، ئوو ئەمن دەترسێ، ئەتوو بکوژ، ئەو منداڵ س بکا، ئوو ئەمن غەریب لێرە، نیە هیس خزم، وەڵلا ئەمە گوناح، بدە ئەو قەڕاڕ توو سەلامەت ئوو ئەمە سەلامەت، ئەو شەڕ گەورە بەتوو ناکرێ، لازم بە عەقل بکەی ئەو قڕاڕ..! بەینەکی باش تەماشا داکی ئەحمەدیم کردو دیتم کوو بە تاو دەگریێی و خەمی من و مندارەکانیتی، ئەو دەزانی ئەمن چشتەکم لێبێ، کەپری مارەکەی دەڕوخێ و تەفرو تونا دەبی..! زانیم زۆر جار ژن و مندار بڕیاری بە پیاوی دەگۆڕن و لە وەزعەکی دەیهاوێنە وەزعەکی دی، ئاخر بەلاش نیە زۆر جار لۆ تەسلیم بوونی گیراوو بەند کرایان گەفی ئەوەیان لێدەکرێ، ئەگەر تەسلیم نەبی ژن و مندارت دەینینە ئێرەو لەبەر چاوی توو هەتکیان دەکەین..! ئێستا بە هوردی فکر بکەنەوەو ببینن بڕیارەکە چەند قورسە..!

پاش عەسرەکی درانگ خەبەرم دا جەعۆو مام عەوڵای، گۆتم : وەرن بابڕۆین، دەعوەتی برادرەکینە، وەکی مەردان هەردووک هاتن، جەعۆ گۆتی : با بە تڕومبێلەکەی من بچین، گۆتم : هیچ کێشە نیە، مام عەوڵا گۆتی : دەعوەتی کێینە ؟ گۆتم : وەزیری ناوخۆ ! مام عەوڵا بڕەک ڕەنگی گۆڕاو گۆتی : ئەوانە هەر واز لەتوو ناینن ! گۆتم : دوعای بکە داوت لە داوی وانە نەئارێ، کە تێئارا بە ئاسانی لێنابتەوە، گۆتی : ئەشەدەن و بیللا ڕاست دەکەی، جەعۆ گۆتی : بابە بابڕۆین، برسیمە..! خواحافیزیم لە داکی ئەحمەدی کرد، ئەو بەدوو چاوی پڕ لە فرمێسک خواحافیزی لێکردم و هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و گۆتی : یاڕەب، ئەو بیاو ئەمن سالم بی، ئوو حیس لێ نەکەن..! هەتا لەسەری کۆرانێش ئاوا بووین، ئەو هەر تەماشای دەکردین..!
سوڕاینەوە ئەو دیووی، جەعۆ ڕایگرت، گۆتی : گدۆ، پێت کووە بچم جۆتە کۆترەکی شامعی بە دیاری لۆ وەزیری بینم، بەشکوو دری نەرم دەبی و ئەزیەتت نادا ! گۆتم : نا بابە نا پێویست ناکا، دوایێ لۆ ئەزیەتم دەدا قابیلە ئەمن چم کردیە !؟ مام عەوڵا گۆتی : دەزانی جەعۆ ئەتوو زۆر خۆڕی، زۆر کەری، زۆر تڕڕووهاتی، وەڵلا وە بیللا مەجید دۆنکی لە توو ئاقر ترە..! جەعۆ توڕە بوو، سویجی لە تڕومبێلی هینا دەرێ و هاتە خوارێ، گۆتی : دە ئەمن ئەوە نەهاتم، با ئەو عەوڵایە ئاقرو ڕێک و پێک و عەفقەریە (عەبقەری) بتبات، ئەوجە ببینە کوو لە ئاوێت دەکاو لە تازیەشت دادەنیشی فرمێسکان دەڕێژی..! هاتمە خوارێ و گۆتم : وەرە سواربە وەرە، مام عەوڵا سوحبەتت لەگەر دەکا، ئەتوو لۆ خۆت وەها مشەوەش کردیە ! گۆتی : ئەتوو دەزانی عەوڵارۆک چەند کەرە، ئەمن هەر چەند فکر دەکەمەوە تێناگەم خوا ئەو دەعبایەی لۆ دروست کردیە، ئەوەی ئیستیفادەبی نیتی، ئەوە هەر لە زگی داکی ئێکسفایەر (ئێکسپایەر) بووە..! ئاخر گدۆ ئەمن دەمەوێ ئەتوو لەو وەزعەی قورتار کەم، کاکیشم دێ بە پێ خواسی بەناو دەکەوی..!
هەر کووی هەبوو جەعۆم هیناوە ناو تڕومبێلی، مام عەوڵا گۆتی : کەرە، ئەتوو وەتێدەگەی قەزیەی ئوستاجی ئەوەندە سانایە بە جۆتە کۆترەکی دەبر بی، بێ مێشک هەموو چشتەک مەیدانی کۆتران نیە، جەعۆ گۆتی : بێدەنگبوون باشترین وەرامە لۆ پیاوی حەقمەق..! گۆتم : وەختی هەندێ نیە بابڕۆین.. باشبوو جەعۆ دری نەرم بوو و بەڕێکەتین، لەشاری دەرچووین، جەعۆ لەکن مانتۆڕەکی سێ تایە ڕایگرت، گۆتی : با کیلۆ گورە بەڕۆژەکی بکرین، گۆتم : وەختی هەندێیە ! گۆتی : بێ گورە بە ڕۆژە ئیدارەناکەم، گۆتیە کابرای کیلۆی بە چەندیە ؟ گۆتی : بچار دینارایە ! جەعۆ گۆتی : خەرکی کێندەرێی ؟ کابرا گۆتی : ڕۆژئاڤا..! جەعۆ گۆتی : دە کیلۆیەکمان بدێ سۆرە گوری باغان، عاری قوونمان زۆر جوان بوو، هەتا ئەنگۆش بێن دەستەکی پێدابینن، ئەرێ ئەنگۆ کەنگی دەڕۆنەوە ؟ کابرا گۆتی : خودێ ئەز نزانم، حاڵێمە گەلە خراپ بابۆ..! گۆتم : خوا کەریمە، ئیشاڵلا بەخێرو خۆشی دەچنەوە مەفتەنی خۆتان، کابرا گورە بەڕۆژەکەی داینێ و جەعۆ پارەکەی دایێ، کابرا گۆتی : ئاڤ ناڤێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : نامانەوێ، ئاومان پێیە..!
لە جادەی ڕەئیسی لامان داو خشین لۆ ناو مەزرەعەکان، جەعۆ جەووی بۆوەو دەستی بە بەندان کرد، مام عەوڵاش گەرم بوو، هەردووک تێیان هەرکرد لە بەندان، وەها گەرم داهاتبوون، دەمگۆ هەونکە جەعۆ تڕومبێلی لە دەستی دەردەچی و خۆ بە پەلەکی دادەدا، وەختەکی دیتمان لۆریەک لەسەر ڕێیێ ڕاوەستایە و دوو زەلامیش خەریکینە، وەکی برێی تێکچووە، جەعۆ ڕایگرت و گۆتی : هیچتان پێویست نیە؟ ئێکیان گۆتی : وەڵلا تایەکی پەنچەر بووەو وا چایدەکەینەوە، مەمنون ئەنگۆ بڕۆن، ئەمەش بەڕێکەتین، لە نەینۆکی تەماشام کرد هەتا بزربووین، دوو زەلامەکە هەر تەماشای تڕومبێلەکەی مەیان دەکرد، هەر لەخۆمەوە درم کەتە قرت و فرت..!

گەیشتینە دەرکەی مەزرەعەی، کۆمەرە چەکدارەک ڕاوەستابوون، ئێکەکیان هاتە پێش و گۆتی : فەرموو ! گۆتم : مێوانی جەنابی وەزیرینە، گۆتی : ناوی جەنابت ؟ گۆتم : نامناسی ؟ بڕەک تەماشای کردم، گۆتی : ببورە جەنابی وەزیری پێشوو، یەک دەققە، دوور کەتەوەو دەستی دا جیهازی و لەگەر ژۆرێ قسەی کرد، بڕەک پێچوو، هاتەوەو گۆتی : فەرموون، ئیشارەتی دا ئێکەکی دی، گۆتی : ئەو دەرکەیان لۆ بکەوە، کابراش دەرکەی کردەوەو چووینە ژۆرێ..!
گەیشتینە لای ڤیللەکەی، ڤیللەکی گەورەو خۆشبوو، ممکینە بەس بینایەکە لەسەر هەزار مەتری دروست کرابی، کیهان مەڕمەڕی گرانە ئەوی لێدرابوو، چاردەوری داری برند برند بوون، لەهەرچی دارو میوەبوو لێی چاندرابوو، ڕەنگە سی بلاجکتۆر بە دەوری ڤیللەکەی پێکرابوو، کون و کەلەبەرەک نەبوو کامیرەی لێ نەبەسترابی، بە چار دەوری قولغەبوون و چەکدارەکی تێدابوو، بە سێ پێبلقان (پلیکانە) بەسە دەکەتی ئەوجە دەگەیشتیە دەرکەی پێشوازی، وەزیری ناوخۆ لە پێش دەرکەی ڕاوەستابوو، چاوەڕێی دەکردن، کابۆیەک و تیشێرتەکی لەبەربوو، لای ڕاستی کەمەری برند ببوو، زانیم دەبانچەی بەستیە، جغارەکی ئەستووری سەددامی پێبوو، ئەو جغارە کووبیانەی چرووتی پێ دەرێن، لە تڕومبێلی هاتمە خوارێ و ئەو بەپیرم وەهات، هەر لە دووری باوەشی کردەوەو گۆتی : مەزرەعەکەت ڕۆناک کردەوە، دە ئەوها جار جار دیاربە وەزیری فستگلازان..! گۆتم : وەڵلا فستگلاز سەری منیان خواردو تەقلەیان پێ لێدام ! پێکەنی و باوەشی پێکردم و گۆتی : یاخوا بەخێر بێی، سەرچاوان، دەستی چەپی گرتم و فەرمووی لێکردم و بەسەکەتین بچینە ژۆرێ، گەیشتینە پێش دەرکەی و گۆتی : دەزانی بەتەمامە ئەو مەزرەعەی بفرۆشم، گۆتم : قاتی نارێی گچکەیە ؟ گۆتی : ئەی ئافەرین، وەڵلاهی باشت لێزانی، ئەوە هەر دەوری پازدە دۆنمەکی دەبی، دەمەوێ ئێکەکی بکڕم لەسەر پەنجا دۆنمی، وەبی بە ئیسراحەت چم بوێ لێی دروست بکەم..! گۆتم : دەی خێری تێدایە ئیشاڵلە..!
چووینە ژۆرێ و دانیشتین، دوو پەرداغیان هینا چاردەوری زەردەکی زۆر جوان، بنی باریک بوو، هوردە هوردە بەلای سەرێیدا ئەستوور دەبوو، لەپێشیان داناین، گۆتی : مەترسێ ئارەق نیە، شەربەتی مێوژیەو بەتایبەتی لە یۆنان لۆم دروست دەکرێ و دەنێرن، مێوەکانی یۆنان بەوەی مەشهورن ترێی زۆر چاک دەگرن، هەم دەکرێتە شەربەت، هەم شەراب، ئەتوو مێوانی ئەگەرنا دەمگۆ شەڕابەکەی بینن، پێکەنیم قوومەکم لەشەربەتەکەی دا، بەڕاستی بەتام بوو، هەستت دەکرد سروشتیەو ئەوەی شەکربی تێی نەکرایە، هەر زوو خواردمەوەو گوتم : برێ پەرداغەکی دیم لۆ بینن، پێکەنی و گۆتی : بینن کورە شەربەتی بینن..! هەندی دەمێ هینایان، قوومەکم لەویش داو دامناوە، گۆتی : ئێ وەزعت کووە، مندار کوونە، بە چ خەریکی ؟ گۆتم : وەڵلا باشین لە خوای بەزیادبی، بەهیچ خەریک نیمەو وا؟لە دوو ئیشەکی دەگەڕێم، سەرەکی باداو هەستاوە، چوو پاکەتەکی مەیلەو قاوەیی جوانی هیناو کردیەوە، گۆتم : ببورە جغارەی ناخۆم، گۆتی : کورە بە باکە بە با..! گۆتم : وەڵلا دەبی ببوری ناکێشم، گۆتی : باشە ئەتوو لۆ دەژی، نە جغارەی دەخۆی، نە مەشڕوبی دەخۆیەوە، نە کەیف و سەیفەکی دەکەی، نە قل و ملت هەیە دەستیان پێ گەرم کەیەوە، هەیتت و نیتت دوو فووگری وەکی جەعۆو مام عەوڵای..! پێکەنیم گۆتم : ئەتوو ئەوانە لەکێ دەناسی ؟ زیاتر پێکەنی و سەری بادا و گۆتی : توڕەم مەکە با پێشت نەرێم نیوڕانێ لە مارێ چت خواردیە..! هەر بە جارەکی چاوم زەق بۆوە، گۆتم : بەخوای لەو وراتەی هەموو کەس سڕڕو تڕڕی لەکنەنگۆیە ! گۆتی : تەبعەن، ئەدی ئەمە ئیش و کارمان چیە..!
بەینەکی قسەی خۆشمان کردو یەک دوو قاوەمان لەسەر کرد، ئێکەک هات و گۆتی : گەورەم، نانەکە حازرە، ئەگەر دەفەرموون، گۆتی : زۆر باشە، هەستاوەو گۆتی : فەرموو بابچین نانەکەی بخۆین، هەستامەوە و ڕۆیشتین لۆلای مێزی نان خواردنێ، گەیشتینە سەر مێزی و فەرمووی لێکردم، دانیشتم و تەماشام کرد، ئەوەی درت لۆ چووبا لەسەر مێزی بوو، گۆشتی سۆر، مریشک، ماسی، عەلەشیش، کەرەباب، قەرە خەرمان، برنجی کوردی، تکە، کەباب، کەباب مەحشی، ساوار بە سێ چار نەوعی، لە بیپسی و ماستاوو شەربەتی هەر مەپرسە، ماشەڵلا سفرەکی بە تەبیعات بوو، قاپەکی قۆری بە دەستی خۆی هەرگرت و گۆتی : ئەوەی بخۆ، شۆربای ڕۆبیانەو زۆر بە ئیستیفادەیە، شەوێ شەرمەزاری داکی مندارانت ناکا، سەببەی کوون دەکا، زۆر پێکەنیم و گۆتم : باشم باش، پێویستم بەو چشتانە نیە..!
دەستمان بە نان خواردنێ کردو لاقە عەلەشیشەکی دەست دایێ و قەمپارەکی لێداو گۆتی : دەزانی ئەمن زۆر زگم بەتوو دەسووتێ ! گۆتم : لۆ؟ گۆتی : بەلاش لەخۆت تێکدا، ڕەحمەت لە بابت، بیتاقەکت لۆ دەرچوو بوو، بە دەستی خۆت سووتاندت، بە نامووسم وەزارەتەکەی توو سەت قاتی وەزارەتەکەی من خۆشتر بوو، مارت خرانەبی، ئەو هەموو ناسکە نانەت لە دەستە خۆت دا، وەڵلا دەبا وەکی شفتی و گندۆرەی بکەتبایە ناوێ..!

گۆتم : ڕاست و ڕاست قسەت لەگەر بکەم ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئەمنیش ئەوەم دەوێ ! گۆتم : پیاوی ڕاست و پاک و خاوین لەناوەنگۆ جێی نابتەوە، ئەگەر لۆ خۆشی دزی نەکاو ڕاست و چەپ نەکەوتە ناوێ، ئەنگۆ پێی دەکەن، کەتەماشام کرد ئەمن ئەو ئیشەم پێناکرێ و ناتانم بەردەوام بم، گۆتی : ئەدی لۆ یەکەم جار وەزارەتت وەرگرت ؟ گۆتم : وامزانی دەتانم خزمەتەکی پێشکێش بکەم و هاوکاری چار هاوڵاتی بکەم، گۆتی : ئەتوو زۆر عەنتیکە فکر دەکەیەوە، بڕوات هەبی، هەرچی شیعارو وەتەنیات و هات و هاوارە دەیکەین، هەموو لۆ لێدان و کووتانیە، گۆتم : برێ هەموو هەرخەرەتاندنی میللەتیە، گۆتی : ڕێک وایە، ئەوڕۆ وەزعەک هاتتە پێش دەبی بیقۆزینەوە، ئەتوو تەماشا میرو شایەکانی خەلیجی عەرەبی بکە، ئەگەر ئەوان پارەو نەفتیان لەبەر دەستی نەمینێ، چیان لەبەر دەستی دەمینێ، بڕوابکە بە دوو ڕۆژی میللەت هەموویان سەر دەبڕی، لۆیێ ئەمەش دەستمان بەسەر پارەو نەفتی داگرتیە، بەخۆت دەبینی، ئەوان بەو سیاسەتەی سەت سارە داژۆن، ئەمەش بەرنامەمان وایە دووسەت ساری دی باژۆین..!
لەو قسانە دابووین، جاحێرەک هات شیشەک کەبابی گەرم و شیشەک گۆشتی برژای لە پێش دانام، گۆتم : مەمنون نامەوێ، دەست خۆش، وەزیری ناوخۆ گۆتی : بیخۆ، ئەوە کەبابی گەرمەو بە سرکەی هەناری لێندرایە، وەرم گرت و سەرم لەبن گێی جاحێرەکەی نا و چرپە چرپەکم لەگەر کرد، وەزیری ناوخۆ گۆتی : خێرە، خواردنەکەت بەدری نیە ؟گۆتم : ناوەڵلا، بەران پێمگۆ دوو نەفەرم لەگەرەو لە دەرێنە، بەشکوو نانەکی بدەنە وانیش، وەزیری ناوخۆ دەستی دا پەرداغەکی گەورە کە پڕی شەربەتی مێوژی بوو، برندی کردو قوومەکی باشی لێداو پاشان دایناو زۆر پێکەنی، گۆتم : بەچ پێدەکەنی ؟ گۆتی : ئەتوو کابرایەکی زۆر عەنتیکەی، کورە دەواز لەو دوو زەلامەی بینە، چ دەخۆن چ ناخۆن جهەننەم، ئەوانە لۆیێ وەگەمە کەتینە، هەتا خزمەتیمە بکەن، ئەوەندە نازیان مەدێ، دوایێ لە پێی خۆیان دەردەچن ! گۆتم : وەڵلاهی ئەو دوو نەفەرەی لەگەر منن، لە دوو برادەرە هەر بەوەفایەکانی منن، ئەگەر نانیان نەدەنێ، ئەمنیش نانی ناخۆم..! کە دیتی بە جددیمە، ئیشارەتەکی دا کوڕە جاحێرەکەیی و گۆتی : بڕۆ نانیان لۆ ببە..!
نانمان خواردو چووم دەست و دەوم شووشت و هاتمەوە هۆرەکەی، گۆتی : وەرە بچین لەسەر ئەو دوو کورسیەی دانیشین، کە بەرامبەر ئەو پەنجەرە گەورەینەو ڕووی کەتیتە ناو باخی، دیمەنەکی زۆر جوانی هەیە ! گۆتم : فەرموو بابچین ! چووین لەوێ دانیشتین و دوو چایەیان لۆ هیناین، دیشەلەمەو شەکری سپی و شەکری بۆریان دانابوو، گۆتی : شەکرە بۆرەکەی تێکە، ئەگەر حەزیشت لە دیشلەمەیە، ئەوەتە، دیشلەمەی خۆمانەیەو بە گیزو فستقی دروست کرایە، گۆتم : وەڵلا حەز دەکەم بەتاری بیخۆمەوە، لە مێژە چای شیرنم تەرک کردیە، گۆتی : ئیشەکی باش دەکەی، ئەمنیش هەر بەتاری دەخۆمەوە ! پیارەکەم برند کردو فڕەکم لێدا، بۆنەکی تایبەتی هەبوو، گۆتی : چایەکی کووە ؟ گۆتم : بۆنەکی تایبەتی هەیە، گۆتی : ئەوە بەتایبەتی بە دیاری لۆم هایە، مقاولەک لۆی هینام ئیشکی هەبوو لۆم کرد، گۆتم : ئەوجە بە کیسە چایەکی لۆت کرد ؟ گۆتی : نەبابە، دەیوویست مەعمەلەکی دانێ، گۆتم : دبمە نیوە لەگەرت ئەوجە دێلم، ئیدی بوومە نیوەو ڕێپێدانم دایێ، گۆتم : زۆرت چوو لە مەعمەلەکەی ؟ گۆتی : چ زۆرم چوو ؟ گۆتم : پارە ؟ گۆتی : نا بابە، دینارەکم نەدا، بەس بە ڕێپێدانەکەی بوومە شریک و تەواو..!
جاحێرەکە هاتەوەو گۆتی : گەورەم ئەوە نانم برد لۆ ئەو دوو زەلامەی، گۆتم : دەستەکانت خۆش هەربژی، وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئێه، دەوجە بابێینەوە سەر مەسەلەکەی خۆمان، دەگەڕێیەوە یان نا ؟ گۆتم : کورد دەرێ : سوار بوون عەیبەک و دابەزین عەیبەک، ئەو هەموو شەرت و شرووتەی لۆ منتان دانایە، ئاسان نیە بیکەم، زۆرم فکر لێکردەوەو پرسم بە چەند برادەرەکیش کرد، هەموویان ڕێک بوون لەسەر ئەوەی نەگەڕێمەوە، وەزیری ناوخۆ، ڕەنگی تێکچوو، بەینەکی تەماشای کردم، دوایێ هەستاوەو ڕووی لە پەنجەرەکەی کردو تەماشای ڕەزو باخەکەی دەرێی کرد، گۆتی : وەرە ! هەستام چووم لە تەنیشتی ڕاوەستام، گۆتی : ئەو مەزرەعێهێ دەبینی لە برندایی ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئەوە دەزانی ئی کێیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : ئەوە ئی کابرایەکیە، برێ لۆ دایتمانێ ؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : چونکە ڤیدیۆیەکی کەسی یەکەمی حزبەکەی خۆی لۆ هیناین کە لەگەر مندارەکی جوان ڕادەبوێری ! بەو ڤیدیۆیەی نەک هەر کەسی یەکەمی حزبەکەی، بەرکوو حزبەکەشمان بە کاملی کڕی، کوومان بوێ ئەوهای داژۆین، برێین جوون بدە، جوون دەدا، برێین بەیاننامەی دەرکە، دەردەکا، ئیدی ئێستا کابرای ڤیدیۆیەکەی هینا لۆخۆی کەتتە ناوێ، ئێ قابیلە ئەمە داوای ئەوەمان لە توو کردبی، هەتا ڕەفز کەی..!
مایتی[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,043 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] تۊماری تایبەت پەی کوردیپێدیای | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 85
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 26-12-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 26-12-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,043 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ڕۊئەژماری هیجری_ شەمسی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
پیرەژەنی و سەفەر
کوڵەباس
لێکۆدایەوە کۆتا سەرو شێعرەو مامۊسا مەولەوی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
مەدرەسیە و نەوارە
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم

تازەکی
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
تۊماری تازە
ژیواینامە
غوڵام ڕەزاخانی ئەرکەوازی
17-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش قولی کرندی
13-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
تورکە میر
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
10-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  532,347
ۋېنۍ
  107,840
کتېبۍ PDF
  20,039
فایلی پەیوەڼیدار
  101,425
ڤیدیۆ
  1,475
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,247
هەورامی 
65,874
عربي 
29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,202
فارسی 
9,037
English 
7,436
Türkçe 
3,621
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,534
Pусский 
1,134
Française 
337
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
21
中国的 
17
Ελληνική 
14
עברית 
14
Norsk 
14
Fins 
12
Polski 
8
Ozbek 
5
Esperanto 
5
Português 
4
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Catalana 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
ترکمانی 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,829
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
749
ژیواینامە 
149
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,624
MP4 
2,406
IMG 
197,284
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ڕۊئەژماری هیجری_ شەمسی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
پیرەژەنی و سەفەر
کوڵەباس
لێکۆدایەوە کۆتا سەرو شێعرەو مامۊسا مەولەوی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
مەدرەسیە و نەوارە
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - غەزەلە ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - عەروزی کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - ھۊرگېڵنیا کوڵەباس - جۊرو ۋەڵاکەرڎەی - دیجیتاڵ کوڵەباس - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - زۋانی بنەڕەتیی / زۋانی چنە ھۊرگېڵیا - کرمانجیی مېیانیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.437 چرکە(چرکۍ)!