کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,955
ۋېنۍ 104,844
کتېبۍ PDF 19,331
فایلی پەیوەڼیدار 97,562
ڤیدیۆ 1,401
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
کورد لەنێوان زەردەشتی و ئیسلامدا
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد لەنێوان زەردەشتی و ئیسلامدا

کورد لەنێوان زەردەشتی و ئیسلامدا
کورد لەنێوان زەردەشتی و ئیسلامدا
نوسینی:#یاسین تەها#

$دەسپێک$:
پاش شەپۆلێک لە ڕیکلامی میدیایی بۆ پەسەندکردنی ئاینی زەردەشتی و دەستبەکاربوونی هەندێ ڕێکخراوو ئۆرگانی جیاجیا بۆ ئەم مەبەستە لەناو هەرێمی کوردستان، چەند پرسیارێک لەبارەی پەیوەندی کورد بە ئاینی زەردەشتی یەوە دروست بووە کە چەند سالێک لەمەوبەر ڕۆشتبوە ناو ئەرشیفی مێژووی نەتەوایەتیمان. ئەم بابەتە تیشک دەخاتە سەر چییەتی ئاینی زەردەشتی و پەیوەندیی بەگەلی کوردو چۆنییەتی کۆتاییهاتنی باڵا دەستیی لە وڵاتی کورداندا بەهۆی دەرکەوتن و بڵاوبونەوەی ئاینی ئیسلام.

$کەسایەتی زەردەشت$
سەرەتاو کۆتایی ئاینی زەردەشتیی بەخودی کەسایەتی زەردەشتەوە پەیوەستە. قسەو باسی زۆر لە سەر ژیاننامەو کارنامەو تەنانەت ئەگەری ئەفسانەیی بوونی خودی کەسایەتی زەردەشت هەیە، بەڵام بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان چ ئەوانەی پەیوەست بە مێژووی کۆن و چ ئەوانەی تایبەتن بەسەدە ناوەنجییەکانی ئیسلام، زەردەشت سەر بەمیدییەکانە کە لە نێوان سەدەکانی 8_6 پێش زاین شاری هەمەدانیان کردبووە پایتەختی خۆیان و باوەڕ وەهایە باپیرانی ڕەسەنی نەتەوەی کورد بن. باوکی زەردەشت (بوروزهازيو) کە کەسایەتییەکی بەناوبانگ نییە خەڵکی هەرێمی ئازەربایجانەو دایکیشی (دوغدما) خەڵکی شاری ڕەی (الري)کە لە نزیک تارانی پایتەختی ئێراندای ئێستادایە. ناوبراو لە ساڵی 660 پ. ز لە نزیک دەریاچەی #ورمێ# لە دایک بووە کە ئێستا بەشێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. زەردەشت لە تەمەنی حەوت ساڵیدا چووەتە لای حەکیمێکی مەجوسی کە هۆزێکی تایبەتی میدی ن و خاوەن بیروباوەڕێکی کۆنترن لە زەردەشتی کە هەر بەمەجوسی دەناسرێت. لای ئەم حەکیمە زەردەشت جگە لە پرۆگرامی خوێندنی باوی سەردەمی خۆی، زمان و وێژەو زانستی نوژداریی خوێندووە کە پێداویستییەکی سەرەکیی ئەو سەردەمە بووە. هەرچەندە بەڵگەی ڕاستەوخۆ لەبارەی ڕەچەڵەکی زەردەشتەوە لەبەردەستدا نییە، بەڵام زۆرێک لە توێژەران و ڕۆژهەڵاتناسان پێیانوایە لە نەتەوەی کوردە، بەڵگەشیان بۆ ئەم قسەیە ئەوەیە لەخاکێکدا لەدایکبووە کە نیشتمانی هۆزی موکریانە، جگە لەوەش زمانی کتێبە پیرۆزەکەی (ئاڤێستا) نزیکە لە زمانی خەڵکی ناوچەکە ئەگەر هەمان زمان نەبێت(1).

$ئاینی زەردەشتی$
زەردەشت یەکێکە لەو کەسانەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە، هەروەها بانگەوازی خەڵکی کردووە شوێنی بکەون، ئاینەکەشی بەشێوەیەکی گشتیی بریتییە لە: پەرستنی خودا، دژایەتی شەیتان، فرمان بەچاکە و نەهی لە خراپە، دوورکەوتنەوە لە کرداری کەچ و بەد. زۆربەی ڕێنماییەکانیتری ئاینەکەشی زیاتر لە دەوری بوونی خوایەکی باڵادەست دەسورێتەوە کە لای ئەوان پێی دەوترێت (ئەهورامەزدا). زەردەشتییەکان بڕوایان بە حەتمیەتی کۆتایی دونیا هەیە کە ڕۆژی پەسڵانەو لەوێدا بەهەشت و ئاگر هەیەو دواتر خراپەکاران بەیەکجاریی لەناو دەچن(2). ئەم دیدو تێڕوانینە ئاینیانەش کە زۆر نزیکە لە ڕێنمایی ئاینە ئاسمانییەکانیتر پاڵی ناوە بە زۆرێک لەتوێژەرانەوە زەردەشتیی بەئاینێکی ئاسمانی بدەنە قەڵەم و شوێنکەوتووەکانیشی بە ئەهلی کیتاب بناسێنن(3)، بەڵام لەبەر ئەوەی وا بڵاوە کە زەردەشت وتویەتی “رووناکی و تاریکی دوو بنەڕەتی دژ بەیەکن و بنەمای هەموو بوونەوەر پێکدێنن”(4)، هەروەها لەبەر ئەوەی ڕێنماییەکانی زەردەشت جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێزی شەڕی دژە خواوەند ناچنە ژێر هەژموون و دەسەڵاتی ئەوەوە (5)، ئەوەی لێ فام دەکرێت کە ئەم ئاینە یەکتاپەرستی و دوالیزمەی دژ بەیەکی ئاوێتە کردبێت، بە واتایەکیتر دوو جۆر خواوەندی لەبوونەوەردا بڕیار داوە کە خوای خێرو خوای شەڕن، بە پێوەرە ئیسلامییەکەش ئەمە دەکاتە ئەوەی بوونی هاوبەش (شریک) ی بۆ خودای تاقانە بڕیار لێ دابێت (6). بەڵام بەدوور نازانرێت ئەم گومان و ئاڵۆسکانە دەربارەی خودا کاری جێگرەوەو جێنشینەکانی زەردەشت بێت و بەشێک بێت لە شێواندن(تحریف) ی ڕێنماییەکانی نەخاسمە گەر ئەوە بزانین زۆربەی هەرە زۆری کتێبە پیرۆزەکەی زەردەشت (ئاڤێستا) لە دەمی داگیرکاریی ئەسکەندەری مەکدۆنیدا بۆ ئێران لەناو چووەو فەوتاوەو دوای سەردەمێکی زۆر دیسانەوە سەر لەنوێ نوسراوەتەوە (7)، بەم پێیەش زۆربەی ئەدەبیات و دەقەکانی ئێستای زەردەشتیی هی پاشینەکانن و ڕەسەن و تایپی یەکەم نین و گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

$بڵاوبونەوەی ئاینی زەردەشتی لە کوردستان$
زۆربەی هەرە زۆری مێژوونوسان و توێژەران پێیانوایە بەر لەهاتنی ئیسلام، ئاینی زەردەشتی ئاینی زۆرینەی گەلی کورد بووە (8)، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا شتێکی بەڵگە نەویست و زانراوە کە زەردەشتی تاقە ئاینی کورد نەبوە، ڕەنگە زۆرینەو باڵادەستییەکەشی بەرێژەیەکی زۆر نەبووبێت لەناو کورد، چونکە لە دێر زەمانەوە گەلی کورد لە سایەی فرەیی ئاین و ئاینزادا ژیاوە، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەرێژەی جیاواز ئاینەکانی جوولەکە، کریستیانی، ئێزیدی، مانی، مەزدەکی و پەرستنی دیارە سروشتییەکان باوو بڵاو بوە(9).
داتاو دراوە مێژوییەکان ئاماژە بەوە دەکەن هەرچەندە زەردەشت لە ناوچەیەکی کوردنشیندا سەریهەڵداوە، بەڵام سەرەتا ئاینەکەی وەکو پێویست لەناو گەلی کورددا نەیتوانیوە جێگەی خۆی بگرێت و بڵاو ببێتەوە، ناچار زەردەشت پەنای بردوەتە بەر پادشایبەشە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێران بەناوی (گشتاسپ) کە شاری بەلخی کردبووە پایتەختی خۆی کە دەکەوێتە باکوری ئەفغانستانی ئێستا. ئەم پادشایە هەر بەوە نەوەستا کە خۆی بچێتە سەر ئاینی زەردەشتی بەڵکە خەڵکی میرنشینەکەی ناچارکرد ئەم ئاینە بکەنە ئاینی خۆیان و، لە پاش کوژرانی زەردەشت گرنگیی بەئاینەکەی داوەو درێژەی بە بڵاوکردنەوەی داوە (10)، بەم پێیەش پادشا گشتاسب هۆکاری سەرەکیی بڵاوبونەوەو ناساندنی ئاینی زەردەشتییەو هەر لەمەملەکەتی ئەویشەوە هاتوەتەوە بۆ وڵاتی کوردان، لە سایەی سیاسەتەکانی ئەم پادشایەدا زەردەشتی لەنێوان سەدەکانی 6_5 پ. ز بووە ئاینی باڵاو یەکەم لە سەرجەم بەشەکانی وڵاتی ئێرانی ئێستا، بە ناوچە کوردنشینەکانیشەوە (11). سەرباری ئەم پشتگیرییە سیاسییەش لە سەدە کۆتاییەکانی پێش زایندا ئاینی زەردەشتی چوەتە قۆناغی مت بوون و خامۆشی و هیچ چالاکییەکی ئەوتۆ دەربارەی تۆمار نەکراوە تا ئەوکاتەی کە فارسە ساسانییەکان لە ساڵی 226 زاینی کردیانە ئاینی فەرمی لە دەوڵەتی خۆیان (ساسانی)، بەم هۆیەشەوە زەردەشتی بوو بەئاینی سنوری قەڵەمڕەوییەکەیان کە هەرێمی چیاو باشووری هەرێمی چیاو ناوچەکانی دەوری ئازەربایجانی دەگرتەوە کە دەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێستا (12)، جگە لەو ناوچە کوردییانەی سەر بە دەوڵەتی ساسانی بوون، ژمارەیەکی زۆری کورد لە قوڵایی وڵاتی فارس و ئێران ژیاون کە بەپێی هەندێ ئامار لە سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلامیدا ژمارەیان زیادیکردوە بۆ نیو ملیۆن خێزان (13)، بێگومان ئەمانەش لەژێر کاریگەریی بە فەرمی ناساندنی ئاینی زەردەشتیدا بوون لە لایەن ساسانییەکانەوە، بەڵام ئەم کاریگەرییەی ئاینی زەردەشتی لە ناوچەکانی جەزیرە (باکوری کوردستان) کاڵتر بوەو ئەم ناوچانە زیاتر کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئاینی جوولەکەو کریستیان، ئەمەش بەڕوونی لە شوێنەوارە دێرینە دۆزراوەکان و کلتووری ئەو ناوچەیەدا دیارە. لەگەڵ هاتن و دەرکەوتنی ئیسلامیشدا خۆری ئاینی زەردەشتی ڕووی لە ئاوابوون کردو وەکو ئاینی زۆرینە و باڵا دەستی وڵاتی ئێران و بەشە جیاجیاکانی کوردستان کۆتایی پێهاتووە (14).

$بەردەوامیی کاریگەریی زەردەشتی لەسەر کورد$
هەندێ لە ڕۆژهەڵاتناسان پێیانوایە سەرباری ئەوەی کوردەکان لە سەدەی حەوتەمی زاینیدا بەشێوەیەکی بەربڵاو چوونەتە سەر ئاینی ئیسلام بەجۆرێک لە جۆرەکان کاریگەریی ئاینی زەردەشتیان لەسەر ماوە کە سروتە سەرەکییەکانی بریتییە لە پەرستشی خۆرو ئاگر و دانانی ئاگر بە بنەڕەتی دابو دەستورە ئاینییەکان(15). بەرای ئەم توێژەرانە ئەم کاریگەرییەی زەردەشتی لە سەر کورد لەوەدا دیارە کە کورد تائێستاش بوونی ئاگر و ئاگردان لە ماڵدا بەنیشانەی بەردەوامیی خێزان دەزانن(16). هەروەها گێڕانەوە مێژوییەکان ئاماژە بەوە دەکەن زەردەشتییەکان و سروتەکانی زەردەشتی لە ناوچە کوردنشینەکان تا سەردەمانێکی درەنگی سەردەمی عەبباسی (749_1258ز) درێژەو بەردەوامیی هەبووە، هەروەها لە ناوچەکانی ئێران و لەو دەڤەرە کوردییانەی سەر بەئێران بوون، زەردەشتی و مەجوسییەکان گەورەترین کەمایەتی ئاینی بوون لەژێر سایەی حوکمڕانی خەلافەتی عەباسی(17). هەر لەم سەردەمەشدا گەڕیدەو مێژوونوسەکان تێبینی ئەوەیان کردووە ئاتەشگەیەکی گەورەی زەردەشتی لە ناوەڕاستی سەدەی دەیەمی زاینی لە شاری ورمێ ی باکوری ڕۆژئاوای ئێران هەبووە کە ڕووگەی ئاگر پەرستەکانی هەموو ناوچەکە بووەو هیچ کات ئاگردانەکەی خامۆش نەبووە (18). هەروەها لە شاری حەلوان و ناوچەکانیتری دەوروبەری تا سەدەی سیازدەیەمی زاینی ئاتەشگەی زەردەشتی بینراون، لەکرماشان ئاسەواری زۆری زەردەشتی دۆزراوەتەوە کە هێمایە بۆ خواوەندی (ئاهورا مەزدا) (19). هەر لەم سەدەیەشدا (13 ز) یاقوتی حەموی ئاماژەی بە بوونی گوندێکی زەردەشتی کردووە بەناوی “بیت النار” لە نزیک شاری #هەولێر# (20)، یەکێک لە شاعیرەکانی عەرەبیش بەناوی (ابن المستخف 1237 ز مردووە) ڕقی لە بوونی وەها گوندێکی زەردەشتی بوەتەوەو لە دوو دێڕ شیعردا دەڵێت
أربل دار الفسق حقاً فلا يعتمد العاقل
لو لم تکن دار فسوق لما أصبح بيت النار دهليزها (21)
هەتا بەرەو ناوچەکانی باکوری کوردستانیش بڕۆین ئەم بڵاوبونەوەو کاریگەرییەی زەردەشتی لاواز دەبێت بەجۆرێک تەنها یەک ئاماژەی گەڕیدە ناسر خوسرەو (1088ز، مردووە)لە بەردەستدایە کە باس لە بوونی کۆمەڵێک زەردەشتی دەکات لە شاری ئەرزن ی هەرێمی ئەرمینیا بەبێ ئەوەی ڕەگەزیان دیاریی بکات، بە وتەی ئەم گەڕیدەیە ئەم کۆمەڵە زەردەشتییە کە عەبدولرەقیب یوسف بەکوردیان دەداتە قەڵەم لە سایەی حوکمی ئیسلام پارێزگارییان لە ئاینی خۆیان کردووە (22).
بەڵام تا لە سەرچاوە مێژوییەکان ورد ببیتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە ئاینی زەردەشتی لە بۆتەی ئیسلامدا بەردەوام تواوەتەوەو هەمیشە بەرەو لاوازیی و بچوکبونەوە ڕۆشتوە لەسەر دەستی موسوڵمانەکان، لەم میانەیەدا سەرچاوە مێژوییەکان باس لەوە دەکەن لە ساڵی 282 ک/895 ز موسوڵمانەکان یەکێک لە گەورەترین پەرستگاکانی ئاگریان لە شاری هەمەدانی ڕۆهەڵاتی کوردستان ڕووخاند و ئاگرەکەیان کوژاندەوە، لە کاتێکدا ئەم ئاتەشگەیە یەکێک بووە لە سێ ئاتەشگە سەرەکییەکەی وڵاتی ئێران (23). ڕوخاندنی ئەم ئاتەشگایە بەدوای ئەوەدا هات کە لە ساڵی 280ک/893ز خەلیفەی عەباسی کردنەوەی ئاگری نەورۆزی لە زەردەشتییەکانی سنوری قەڵەمڕەویی خەلافەت قەدەغەکرد(24). سەردەمی حوکمڕانیی بوەیهییەکانی لێ دەربچێت (946_1055ز) کە خۆیان بە نەوەی ساسانییەکان دەناساندو نەرم بوون بەرانبەر زەردەشتییەکان، لەوەی کە وەک ئەهلی کیتاب مامەڵەیان لەگەڵیاندا کردن و نوێنەریان بۆ دیاریی کردن لە کۆشکی خەلافەت(25) بەردەوام قەبارەی زەردەشتییەکان لە بچوکبونەوەو پووکانەوەدا بوەو نەیانتوانیوە بە ئۆقرەیی بژین، بۆ نمونە شەرعزانەکان بڕیاندا خوێنی هەموو کەسێکی مەجوسی یەکسان بێت بە 1/15 خوێنی هەر تاکێکی موسوڵمان، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ تەنگەتاوکردن و بەکەم تەماشاکردنیان (26)، ڕەنگە هۆکاری ئەمەش ئەوەبێت کە بەردەوام بەچاوی بت پەرست و ئاگر پەرست و مەجوسی تەماشای زەردەشتییەکان کراوە نەک ئاینێکی ئاسمانی کە هەمان مافی جوولەکەو کریستیانەکانیان هەبێت وەک ئەوەی لە سەردەمی فتوحاتی ئیسلامی بڕیاری لێدرا دەربارەیان.

$کۆتاییهاتنی زەردەشت پاش باڵا دەستبوونی ئیسلام$
تێکڕای سەرچاوە مێژوییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کۆتاییهاتنی باڵادەستی ئاینی زەردەشتی لە کوردستاندا بەهۆی بڵاوبونەوەی ئیسلامەوە بووە کە وردە وردە بوەتە جێگرەوەی ئەم ئاینە. هەرچەندە هەندێ لە مەشخەڵهەگرانی زەردەشتی باس لەوە دەکەن ئاینەکە بەتۆپزی و لەژێر زەبری “فتوحاتی ئیسلامی” دا کۆتایی پێهاتووەو بەشێوەیەکی ئارەزوو مەندانە نەبووە، بەڵام تائێستا ئەو پرسیارە هەر بێ وەڵامە بۆچی ئیسلام کۆتایی بە ئاینی زەردەشتی هێنا، کەچی جوولەکەو کریستیان و شوێنکەوتوانی ئاینی ئێزیدی لە سایەی حوکمڕانە موسوڵمانەکاندا پارێزگارییان لە ئاینەکانی خۆیان کردووەو کۆمەڵگا ئاینییەکانی خۆیان پاراست؟. محەمەد ئەمین زەکی بەگ ئاماژە بەوە دەکات پیاوە ئاینییەکانی زەردەشتی لە کوردستان خەڵکیان هاندا بەرەنگاری ئیسلام ببنەوەو تا ماوەیەک بۆیان ڕۆشتە سەر، بەڵام هەر کە نامۆیی ئیسلام لەلای خەڵکی کورد ڕەوییەوەو خەڵک ئاشنا بوون بەم ئاینە نوێیە کردیانە بەدیلی زەردەشتی و بەکۆمەڵ قبوڵیان کرد (27). دەقە مێژوییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە سەرەتادا موسوڵمانەکان مامەڵەی شوێن کەوتوانی ئاینە ئاسمانییەکانیان کردووە لەگەڵ پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی(28)، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەم ئاینە لە کوردستان ڕووی لە پووکانەوەو لەناوچوون کردوەو درێژکراوەو پاشماوەی بۆ سەردەمی نوێ نەبووە، بەم پێیەش ئەوانەی ئێستا بانگەشەی پەیڕەوی زەردەشتی دەکەن تەوژمێکی نوێن و وەکو جوولەکەو کریستیانەکان درێژکراوەو بەردەوامیی پێشینەکانی خۆیان نین کە پارێزگارییان لە مانەوەی ئاینەکەیان کردبێت بەبێ بچڕان.

$ئەنجام$
لەم گوزرە مێژوییەی سەرەوە دەگەینە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە
زەردەشت یەکێکە لەوانەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە. بنەماکانی ئاینەکەشی خاڵی لێکچونی زۆری تیایە لەگەڵ ئاینە ئاسمانییەکان، بەڵام لە جیاکردنەوەی خوای خێر (ئەهورامەزدا) و خوای شەڕ (ئەهریمەن) لەگەڵ بیری تاقانە پەرستی ئیسلامی (توحید) دژ دەوەستێتەوە.
زەردەشت لە ناوچەیەکی کوردیی لە دایکبووە، بەڵام ئاینەکەی لەسەرەتادا لەناو کورددا بڵاو نەبوەتەوە، بەڵکە لە فارسەوە گوازراوەتەوە بۆ کورد.
زەردەشتی تاقە ئاینی باوو بڵاو نەبووە لەناو کورد دا، بەڵام باوەڕ وایە ڕێژەی شوێنکەوتوانی لە هەمویان زیاتر بووبێت.
دەسەڵات ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە باڵادەستکردنی ئاینی زەردەشتی لە ئێران و بەم هۆیەشەوە گوازراوەتەوە بۆ بەشە کوردییەکانی بن دەستی ساسانییەکان، کاریگەریشی لەسەر ناوچە کوردییەکانی بن دەستی بێزەنتی (هەرێمی جەزیرە) لاواز بووە کە لەژێر هەژموونی ئاینەکانی جوولەکەو کریستیاندا بوون.
بەشی زۆری دەقە پیرۆزەکانی ئاینی زەردەشتی فەوتاون و دواتر داڕێژراونەتەوە، بەم هۆیەشەوە بەدوور نازانرێت دووچاری شێوان و دەستکاریی بووبێتەوە بەتایبەت لە مەسەلەی خوای خێرو خوای شەڕ.
هەرچەندە ئیسلام لەسەرەتادا مامەڵەی ئاینی ئاسمانیی کردوە لەگەڵ ئاینی زەردەشتی بەڵام هەر لەسەر دەستی ئەم ئاینە کۆتایی بە هەژموون و باڵادەستیی هاتووە لەکوردستان، بەڵام بەشێوەیەکی خێراو دەمودەست نا بەڵکە بەپێی تێپەڕبوونی کات.[1]


$سەرچاوەو پەراوێزەکان$:
() المسعودي: مروج الذهب، تحقيق کمال حسن مرعي، المکتبة العصرية، بيروت، 2005م، ج1، ص 175؛ الشهرستاني: الملل والنحل، دار الکتب العلمية، بيروت، ط3، 1992م، ج2، ص 265؛ خليل عبدالرحمن: أفِستاالکتابالمقدسللديانةالزرادشتية، ڕوافد للثقافة والفنون، دمشق ط2، 2008م، ص 27؛ شفيع الماحي أحمد: زرادشت والزرادشتية، مجلس النشر العلمي، الکويت، 2011م، ص ص 15 _18 النقشبندي: الکرد في لرستان الصغری (الشمالية) و شهرزور خلال العصر الوسيط، دراسة سياسية وحضارية، مؤسسة ذين، السليمانية، 2011م، ص ص 104 _ 105؛ نوري إسماعيل: الديانة الزرادشتية (مزديسنا)، دار علاءالدين، دمشق، ط7، 2009، ص 9؛ زرار توفيق صديق: القبائل والزعامات الکردية بالعصر الوسيط، مؤسسة موکريانی للبحوث والنشر، أربيل، 2007م، ص 142؛ عبد الرقيب يوسف: الدولة الدوستکية في کردستان الوسطی، دار ئاراس، أربيل، 2002م، ج2، ص 173؛ آرثر کريتنس: إيران في العهد الساسانيين، ترجمة يحيی الخشاب، دار النهضة، بيروت، د.ت، ص 103.
(2) ماري بويس: تأريخ الزرادشتية من بدايتها حتی القرن العشرين، ترجمة خليل عبدالرحمن، مرکز الدراسات الکردية، السليمانية، 2010م، ص 92؛ شفيع الماحي: زرادشت والزرادشتية، ص 31؛ حامد عبدالقادر: زرادشت الحکيم، مرکز الإنماء الحضاري، القاهرة، 2006م، ص 80.
(3) أبي يوسف: الخراج، دار المعرفة، بيروت، 1979م، ص 129؛ الشهرستاني: الملل والنحل، تحقيق أحمد فهمي محمد، دار الکتب العلمية، بيروت، ط3، 1992م، ج5، ص 266؛ تهامي العبدولي: اسلام الأکراد، دار الطلیعة، بیروت، 2007م، ص 90؛ أحمد علي عجيبة: دراسات في الأديان الوثنية القديمة، دار اڵافاق العربية، القاهرة، 2004م، ص 118.
(4) الشهرستاني: الملل والنحل، ج2، ص 266؛ عبدالرفيع حقيقت: دور الإيرانيين في الحضارة، ترجمة علاء الدين عبدالعزيز السباعي، المرکز القومي للترجمة، القاهرة، 2012م، ص 144.
(5) ماري بويس: دور الإيرانيين في الحضارة، ص 92؛ أحمد علي عجيبة: دراسات في الأديان الوثنية القديمة، ص 118؛ أحمد أمين: فجر الأسلام، دار الکتاب العربي، لبنان، ط10، 1969م، ص 101.
(6) تهامي العبدولي: إسلام الأکراد، ص 90.
(7) المسعودي: مروج الذهب، ج1، ص 175؛ عبدالله مبلغي العباداني: تأريخ الديانة الزرادشتية، ترجمة عبدالستار قاسم کلهور، مؤسسة موکريانی، أربيل، ط1، 2011م، ص 76.
(8) إبراهيم مرجونة: تاريخ الأکراد، مؤسسة شباب الجامعة، الأسکندرية، 2010م ص 438؛ تومابوا: مع الأکراد، ترجمه: آواز زنکنة، دار الجاحظ، بغداد، 1975م، ص 102؛ أنور المايي: الأکراد في بهدينان، مطبعة خبات، دهوک، ط2، 1999م، ص 80؛ محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکرد، ترجمة محمد علي عوني، د.ن، مصر، ط2، 1961م، ص 161.
(9) المسعودي: مروج الذهب، ج2، ص 97؛ ابن خلدون: العبر، بيت افکار الدولية، الأردن _ السعودية، 1992م، ص 561؛ صموئيل أتينجر: اليهود في البلدان الإسلامية 1850 _ 1950م، ترجمة جمال أحمد الرفاعي، عالم المعرفة، الکويت، مايو 1995م، ص 15؛ تومابوا: مع الأکراد، ص 102؛ محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکرد، ص 161؛ ياسين طه: الاتجاهات الدينية والمذهبية عند الکرد في العصر العباسي الثاني (232_656ه 847_1258م)، قسم التاريخ، کلية اڵاداب، جامعة المنصورة، 2015م (رسالة ماجستير).
(10) الدينوري: الأخبار الطوال، تحقيق عبدالمنعم عامر، وزارة الثقافة والإرشاد القومي، مصر، د.ت، ص 25؛ المسعودي: مروج الذهب، ج1، ص 175؛ شفيع الماحي: زرادشت والزرادشتية، ص 28.
(11) اليعقوبي: تاريخ اليعقوبي، دار صادر، بيروت، د.ت، ج2، ص176؛ محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکرد، ج، 1، ص 121؛ أرثر کريستنس: إيران في عهد الساسانيين، ص 570؛ النقشبندي: الکرد في لرستان وشهرزور، ص 105.
(12) خليل عبدالرحمن: أفستا الکتاب المقدس، ص 27؛ حامد عبدالقادر: زرادشت الحکيم، ص 27.
(13) ابن حوقل: صورة الأرض، دار صادر، بيروت، ط2، د.ت، ق2، ص 273، ق2، ص ص 269 _ 271؛ مارکو بولو: ڕحلات مارکوبولو، ترجمة عبدالعزيز جاويد، الهيئة المصرية العامة للکتاب، القاهرة، 2002م، یص 69.
(14) کلثومة جميل: کردستان في عهد الساسانيين 224 _ 630م، مطبعة وزارة التربية، أربيل، 2007م، ص 49؛ تومابوا: مع الأکراد، ص 103؛ محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکرد، ص 287.
(15) عبدالرفيع حقيقت: دور الإيرانيين في تاريخ الحضارة، ص 147.
(16) تومابوا: مع الأکراد، ص 99_ 127.
(17) ابن حوقل: صورة الأرض، ق2، ص 273؛ إدوارد براون: تاريخ الأدب في إيران، ترجمه أحمد کمال الدين، د.ن، الکويت، 1984م، ج1، ص 310.
(18) أبی دلف: الرسالة الثانية، تحقيق بطرس بولغاکوف أنس خالدوف، مؤسسة ذين، السليمانية، 2012م، ص 101.
(19) القزويني: نزهة القلوب، نزهة القلوب، دنيای کتاب، تهران، 1963م، ص 127؛ أحمد ميرزا:غربي أقليم الجبال في صدر الأسلام حتی 132 ه _ 749 م، دراسة في تاريخها السياسي، ڕسالة ماجستير، قسم التاريخ، کلية اڵاداب، جامعة صلاح الدين، 1995م، ص 56؛ حکيم خوشناو: الکرد وبلادهم عند البلدانيين والرحالة المسلمين (232 _ 846/626 _ 1229م)، دار الزمان، دمشق، 2009، ص 278.
(20) ياقوت الحموي: معجم البلدان، دار صادر، بيروت _ 1997م، ج1، ص 522.
(21) الصفدي: الوافي بالوفيات، تحقيق أحمد الأرناؤوط وترکي مصطفی، دار إحياء التراث العربي، بيروت، 2000م، ج18، ص 130.
(22) ناصر خسرو: سفرنامة، ص 51.
(23) أحس التقاسيم في معرفة الأقاليم، دار صادر، بيروت، د.ت، ص 394؛ ابن حوقل: صورة الأرض، ق2، ص 273؛ ڕشاد ميران: ڕةوشی ئاينی و نةتةوةيی لةکوردستاندا، مرکز برايتي، کردستان العراق، ط2، 2000م، ص 28؛ إدوارد براون: تاريخ الأدب في إيران، ترجمه أحمد کمال الدين، د.ن، الکويت، 1984م، ج1، ص 310.
(24) السيوطي: تاريخ الخلفاء، دار التقوی، مصر، 2006م، ص 264.
(25) ماری بويس: تأريخ الزرادشتية، ص 182؛ آدم متز: الحضارة الإسلامية، في القرن الرابع الهجري ترجمه محمد عبدالهادي أبو ڕيده، بيروت، ط5، د.ت، ج1، ص 78 _88.
(26) آدم متز: الحضارة الإسلامية في القرن الرابع الهجري، ترجمة محمد عبدالهادي أبو ڕيده، بيروت، ط5، د.ت، ص 88.
(27) محمد أمین زکی بک: خلاصة تاریخ الکرد، ص 188.
(27) أبي يوسف: الخراج، ص 130؛ أنور المايي: الأکراد في بهدينان، ص 65؛ أحمد أمين: فجر الإسلام، ص 101.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 721 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 4
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: تورکیە
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
کتېب - کوڵەباس: ڕاپۆرتە
کتېب - کوڵەباس: ئایین و ئاتەئیزم
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 27-12-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) چە: 27-12-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 721 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,955
ۋېنۍ 104,844
کتېبۍ PDF 19,331
فایلی پەیوەڼیدار 97,562
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - ۋاچۍ - نامۍ - ساڎۍ ، ئەرەنریێ و یۊدریێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.265 چرکە(چرکۍ)!