کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 524,097
ۋېنۍ 106,091
کتېبۍ PDF 19,748
فایلی پەیوەڼیدار 99,077
ڤیدیۆ 1,438
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
سیاوان
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاوان

سیاوان
سیاوان
#وەفا حوسێن زادە#

“بەهارە… بەهارە بەهارە، عەزیزەکەی لە دنیایەم سەیدەوان
ئەوە بەهارێکە لە من سەر بە زستانە…”
(سەیدەوان)

بەرەبەیانی ئەو شەوەی سیاوان بە خێراییەکی زۆر سەیر خۆی بە ژوورێدا کرد و لەسەر قەنەفە خۆڵەمێشییەکەی قەراغ دیواری چێشتخانەکە دانیشت و دەستی کرد بە گریان، من و دلۆڤان خەریکی حەلکردنی جەدوەل بووین، مۆبایلەکەی ئازاد زەنگی خوارد و لە خەو ڕایچەڵەکاندین.
بە هۆی ئەو تەلەفوونەوە دڵەکوتەیەکی زۆر ناخۆش تا نیوەڕۆش لە کۆڵم نەبوەوە. ئازاد بە چاوی خەواڵووەوە مۆبایلەکەی نا بە گوێیەوە و دەنگێکی پیاوانەی تیژ و ناخۆش لەوبەرەوە کوتی؛
(-بابە بابە، هەستە خۆت سازکە بە ڕێگاوەم دێمەوە و دەچین بۆ ڕاو. بەرتیلێکی چاکم داوە بەو نگابانەی بەیان تا ئەمڕۆ ڕێمان بدات ڕاو بکەین. کەمێکی دیکە دێمەوە. کاکم و ئەوانیش سازکە، زۆرم حەز لە ڕاوە.)
خەومان لێ نەکەوتەوە. ئازاد جگەرەیەکی لەو بوولێڵە داگیرساند و بە دەم مژ لێدانەوە دەستی کرد بە خۆ هەڵکڕاندن.
(- دوای ئەو هەمووە بگرە و بەردەیە بە هیوای دەست بۆ تاپڕەکەت بەریەوە؟!)
مژێکی توندی لە جگەرەکەی دا و لەنێو ژێرپیاڵەکەی قەراغ خۆیدا کوژاندییەوە. دەستێکی بە ڕیشیدا هێنا و بەو دەنگە گڕ و ناخۆشی کوتی؛
(- نازانم، دڵم پێوە نییە بەڵام پێم خۆش نییە سیاوان لێم زیز بێ. هەرچەند خۆشت دەزانی من بێ ڕاو ناژیم و ناتوانم نەچم.)
هیچم نەکوت. هەستام قەسریە ڕەشە گوڵ سوورەکەم لەبەر کرد و ویستم لە ژوورەکە بچمە دەرێ کە بە هێواشی کوتی؛
(- تاپڕەکەی خۆم نابەم. هەر لەگەڵیان دەچم. ئەم جارە بمگرن دەبێ بچمە زیندان و جەریمە جواب ناداتەوە.)
بۆ ساتێک ڕوخساری سەیاوانم دوای چوار مانگ دووری لەبەر چاوم وێنا کرد و ئاوڕێکم بۆ لای ئازاد داوە کە هێشتا لەنێو جێگاکەدا دانیشتبوو. چووم تەلەفۆنم بۆ کاویان کرد و باسەکەم بۆ گێڕاوە. دواتر چووم کاوانم لە ژوورەکەی هەستاند.
جلەکانی سیاوان شەڵاڵی خوێن بوو. سیاوان دەلەرزی و لەبەر خۆیەوە وڕینەی دەکرد و من و دلۆڤانه دایک مردووەکە خۆمان دەڕنی و دەگریاین. ببووە شیوەن و شەپۆڕانێکی بێکۆتایی. دڵۆڤان دەستی بە قژە درێژ و خاوەکەی سیاواندا دێنا وا چەند دڵۆپێک خوێنی پێوە ویشک هەڵاتبوو.



هەستێکی خۆشم هەبوو کە دەستیان دەخستە نێو قژمەوە. لەبەر دەستم دەکەوتن و هەڵدەستانەوە. دەتکوت لاشەیان ئێسکی تێدا نییە! دەگریان و وەک دێڵە سەگێک دەیانقرووسکاند. تۆ بڵێی خەون نەبێ؟! بەشکەم خەون بێ و لە خەو ڕاچەڵەکێم. دیسان لە زانکۆ بێمەوە و دوو لوولە نازدارەکەم هەڵگرم و بەرەو ماڵ ببمەوە. دیسان بە پژۆ ڕەشەکەی باوکم بڕۆین و قاوەڵتوون لە نێوقەدی بەیان، لە بن دار گۆیژەکە بخۆین و من هەر لەو خەیاڵەدا بم؛ ئاخ چەنێک خۆشە لێرە ماڵێک چێ کەی و بیکەیە هاوینەهەوار. دیسان باوکم لەوێ دەنگ هەڵبڕێ و یەک دوو هەوا بڵێ و لەبەر خۆیەوە زوو زوو بڵێ؛ پیر بووم پیر. دواتر کاوان بە پێکەنینەوە بڵێ؛ نا ماڵتە هەر دەنگت ناخۆشە و ئا.
دایکم و دلۆڤان خۆیان دەڕنن و خەریکی گریانێکی بێ بڕانەوەن. دەڵێی من مردووم و ئەوان لەسەر مەیتەکەم شیوەن و شەپۆڕانیانە. تۆ بڵێی مەست نەبم!؟ تۆ بڵێی بەڕاست نەمردبێتم؟!
هەست دەکەم قەنەفەکە خەریکە هەڵمدەلووشێ. دەستم بە هیچ کوێوە بەند نابێ. دەست دەخەمە سەرشانی دلۆڤان وا وەک دایکێکی کۆرپە مردوو هەنیسک دەدا. هەنیسک دەدا و هەنیسک دەدا. نایبڕێتەوە.
دایکم بە دەم خۆڕنینەوە زوو زوو دەپرسێ؛ (ئەم خوێنە… ئەم خوێنە چییە ڕۆڵە!؟) هەنیسک دەدا و ئاوی لووتی هەڵدەلووشێ و دیسان دەپرسێ؛ (کوان! باوکت کوا؟ کوڕەکان… کاویان و کاوان کوان؟). دەگرین و دایکم سینگ دەکوتێ. چاویان سووراوێکی چڕ دەڕژێنێ. پڕ به ژوورەکە هاوار دەکەم نااااااازانم، نااااااااااااااااازانم. دلۆڤان لەبەر دەستم چۆکی دەشکێ و بەلادا دەکەوێ. بە ژوورەکەدا درێژ دەکەوێ و بێ بڕانەوە هەنیسک دەدا. دەنگی دلۆڤان وەک نووزەیەکی دوور دێته گوێم وا دەڵێ؛ (کاکە… کاکه…)
کوتم: کاکە وا مەکە. دڵم مەشکێنە. دەزانی چەندەم بێریوان خۆش دەوێ. ئەو کچە ئەوینداری منە. با برایەتیمان نەشێوێ. با نەبێتە دوژمنی. لێگەڕێ.
قاقایەکی درێژی بێ بڕانەوەی کێشا، وەک بەنی کەڵافێکی گەورەی سوور. دەستی هەڵێنا و یەک دووجار لەسەر ڕانی دا و دواتر کوتی:
(- عیشقی چی و تەڕەماشی چی! لە باتی تۆ خەریکی بی من خەریکی دەبم. بابم کتوویەتی بیخوازم و من بێ قسەیی باوکم ناکەم.)
هەستم کرد دەستێک ئاوقای قژم بووە و خەریکە دەیلاوێنێ. هەستێکی خۆش بوو. چاوم کردەوە و بە گریانەوە کوتم؛ بێریوان… بێریوان… چاوجوان…
دایکم دەگریا و فرمێسکی وەک خۆڕڕەمە باران دەهاتە خوارێ. دەگریا و دەڵاڵاوە. خۆی دەڕنی. بێزم لێی هەڵدەستا. دەنگی گریان و هەنیسک دان تەواوی نایەت. زوو زوو دەیکوت؛ (کوان؟! بۆ دیار نین؟! چییان لێ هاتووە؟!). قەنەفەکە وەک جاران نەبوو. دەتکوت لە بەرد و بزمار پڕ کڕاوەتەوە. بە قەد دیوارەکەی ڕووبەڕوومەوە وێنەیەکی باوکم تاپڕ بەدەست هەڵواسرابوو. چاوە زیتە قاوەییەکانی لەو وێنەیەدا دەدرەوشانەوە. تازە ڕیشی شەش تیغ کردبوو. شوێنی هەڵقرچانەکەی گۆشەی ڕاستی لێوی سەرەوەی هەر مابوو. دەتکوت بووەتە کۆتەڵ. کۆتەڵێک کە ئاور نەدراوە و گەیشتووەتە سەر ئەم دیوارە.
(- بابە بۆ تاپڕەکەت نەهێناوە!؟)
لە پێشەوە دەڕۆیشت. بەسەر بەردەکاندا بازی دەدا. ڕاوەستا و ئاوڕی داوە. دەستێکی بە سمێڵیدا هێنا و کوتی؛ (- ئەو دوو لوولانەی تۆ و کاوان تەواوە. کارمان ڕێ دەخا.)
هەورێکی ڕەش وەک شەهێنێکی تیژباڵ هات و خۆی گەیاندە سەرمان و چەند جارێک نەڕاندی. کزەبایەکی سارد هەڵیکرد. دەستم بە قۆنداغی تفەنگەکەوە سەرێ و خوارێم پێ دەکرد. هەستێکی خۆشم هەبوو. دوو بە دوو دەڕۆیشتین. من و کاویان بە لایەکدا و باوکم و کاوان بە لایەکدا. مەیان زەردمان تێپەڕاند بەرەو کونە چالەکە. تنۆک تنۆک باران دەباری و جەستەم تەزوویەکی ساردی پێدا دەگەڕا. دەنگی گریانێکی تێکڵاو بە پاڕانەوە هاتە گوێم.
دەستێکی نەرم و نیان تەکانی دەدام. دەتکوت لانکەم. جیڕە جیڕی قەنەفەکە تەواویی هەر نەبوو. زوو زوو تفم قوت دەدا. پرسیارێک پەیتا پەیتا لەنێو مێشکمدا دەخولایەوە. ئامانی لێ بڕیبووم. (کوان؟ هااااا؟ بۆ دیار نین! چییان بەسەر هاتووە؟!). لەبەر خۆمەوە دەمکوت؛ دێنەوە، دێنەوە. بە ئەسپایی دەمکوت، زۆر بە ئەسپایی. دەنگی هەنیسک دان بڕانەوەی نەبوو. لەم ژوورەدا وەک شاڵاوێک دەهات و هەموو شتێکی لەگەڵ خۆی دەبرد.
لەسەر لێواری گابەردێک کوتم؛ (- لەبیرتە کوتم لێی گەڕێ؟ کوتم دڵم مەشکێنە!؟ لە بیرتە قاقات دەکێشا… لە بیرتە…)
لەبەر ڕەهێڵەی باران هیچ کوێم نەدەدی. وەک قەمچی لە هەر چوار لاوە دەیکوتام. گوێم ئاخنرابوو. جەستەم دەلەرزی. دڵم له سنگمدا وەختابوو بخنکێ. بۆ ساتێک چاوم قووچاند و پاڵم پێوە نا. بە دەنگی تەپەکەی چاوەکانم کردەوە. خۆشم نازانم ئەو هەستە ترس بوو یان خۆشی وا وەک خوێن بە دەمارەکانمدا دەگەڕا. دەلەرزیم. خووسابووم. تفەنگەکەم لەسەر شانی چەپ هەڵگرت و خستمە سەر شانی ڕاستم. لە گابەردەکەوە ڕوانیمە نێو دۆڵەکە. قووڵ و تەنگەبەر بوو. پەشۆکابووم. باران بێوچان دەیکوتام. لەبەر خۆمەوە وڕینەم دەکرد و دەمکوت؛ خودا تۆبەکارانی خۆش دەوێ… خودا تۆبە….
دەنگی گریانێکی ناخۆش لە قووڵایی ئەو دۆڵەوە دەهاتە سەرێ و وەک دارکونکەرەیەک دندووکی لە مێشکم دەدا. دایکم بەو دەستە بێ ئۆقرانەی، زوو زوو قامکی بە شاشەی مۆبایلەکەیەوە دەنا و پەیتا پەیتا دەیکوت؛ (بۆ جواب نادەنەوە بۆ! بۆ هەڵیناگرن!؟ چییان لێ هاتووە؟! دە قسە بکە کوڕم!)
ڕوومەتی دایکم چەند دڵۆپێک خوێنی بەسەرەوە قەتیس مابوو. دەتکوت ئارەقەی دەرەوەی شووشە ویسکی یەکی ساردە. دلۆڤان بەرەوڕووم دۆش دامابوو. سەری شۆڕ کردبووە نێوگەڵی و لە بنەوە هەر هەنیسکی دەدا. جیڕەجیڕی قەنەفەکە بە ئەسپایی هەر خۆی دەخزاندە نێو گوێمەوە. تازە هەستم بە تەڕایی بن خۆم کرد. دایکم دەستێکی بە ڕوومەتم دا هێناو کوتی: (ڕۆڵە گیان، کوڕم، دەی کوڕم، پێم بڵێ… ئەوانی تر کوان، وەختایە دڵم بتۆقێ… ها کوڕم… بابت، کاوان، کاویان…)
(- کاویان بۆ دیار نییە، سیاوان؟!)
(-دێ. دێ. ڕەنگە چووە میز بکات لەو پشت و پەنایە. خۆی دێ.)
تاوە بارانەکە خۆشی کردبووەوە. لە بن ئەشکەوتە چکۆڵەکەی کونە چالەکە یەکترمان گرتەوەو دواتر ڕووەو لووتکە چووین. شنە بایەکی خۆش بۆنی نمێکی خۆشتری دێنا نێو مێشک و دەماخم. دەڕۆیشتین. باوکم لە پێشەوە دەڕۆیشت و من و کاوان بە دوایدا.
(- دا ڕۆڵە گیان تەقەیەک بکە بزانین خشەیەک، دەنگێک، جووڵەیەک ناکەن لە شوێنێکەوە.)
کاوان تەقەی کرد و لە یەک دوو لاوە خرمەی بەرد کەوتنە خوارێ هاتە گوێ. بەرەو سەرتر چووین. زۆرمان نەمابوو بۆ لووتکە. بڕێک لە یەکتڕ دابڕاین. هەر یەک لە لایەکەوە دەگەڕاین. بێدەنگیەکی سامناک دەوری تەنی بووین. دەخولاینەوە. چاوم لە باوکم بوو کە بێوچان دەڕۆیشت. هیچ لەوە نەدەچوو پیر بووبێ. هەستم بە نووزەی ژنێک کرد و دەستێک یەخەی گڕتم. دیسانەوە هەر ئەو پرسیارانەی کە وڵامی هەموویان، نازانمە.
(کوان کوڕم. ئەو خوێنە چییە ڕۆڵە. بۆ زمانت لە گۆ چووە، ها؟)
چاوەکانی دایکم وەک ئەستێرە بریسکه بریسکیان بوو. ئۆقرەی نەدەگرت. پەیتا پەیتا مۆبایلەکەی بە گوێیەوە دەنا و هیچ وڵامێک نەبوو. دلۆڤان وەک قوربانییەک لە بەر پێمدا گڕمۆڵە ببوو. دەگریا.
بێریوان… بێریوان بڵێی لە کوێ بێ؟! بڵێی ئێستا خەریکی چی بێ!
لە یەکتر دوور کەوتبووینەوە. سێ پیاو و دوو تفەنگ. لەسەر گابەردێکی نووک تیژەوە ڕوانیمە چواردەورم. هەستم بە جووڵەیەک کرد لە نزیک خۆمەوە. دیتم. بەسەر یەک دوو بەرددا بازی دا. خۆم داگرت. تفەنگەکەم هێنا خوارێ. بڕێک قوتەقوتی کرد. تووکە خاوەکەی بەو شنەبایە دەکەوتە کەروێشکه سەما. خۆم داگرت و بە ئەسپایی لێی نزیک بوومەوە. سەری داخستبوو دەلەوەڕی. شاخەکانی تازە هاتبووە سەرێ. زۆرم لێ نزیک نەبوو، بەڵام دەمپێکا. سیلەم لێگڕت و بە خێرایی پلەپیتکەم داگرت.
تەواوی کوێستان دەنگی داوە. بابم لە دوورەوە قوولاندی. چەند خشەیەک لەملاو لەولاوه هاتە گوێم و کەڵەکێوی نەمابوو. نەمپێکا؟ بە هەڵاتن گەیشتمە ئەو شوێنەی لەوێ بوو. خوێن ڕژابووه سەر عەرز، بەڵام هیچ بوونەوەرێک نەمابوو. شوێن خوێنەکەیم بەرەو لووتکە گرت و هەرام لە باوکم کرد کە لەو سەرەوە پاشاوەڵی بداتەوە. شوێنی خوێنەکەم گرت و جوومە سەرێ. پاش کەمێک چوونە سەرێ لە پشت بەردێک هەستم بە جووڵەیەک کرد. قژێکی خاو لە پشت بەردێک دەشنایەوە. مڕە مڕێکی خێرا دەهاتە گوێم. تفەنگەکەم هێنا سەرێ و دیسان سیلەم گرت. چاوێکم قووچاند و پاش چەند ساتێک تەقەم کرد. نەمپێکا؟
تەقەیەک هات و دایکم بە هەڵەداوان خۆی گەیاندە لای دلۆڤان وا دیسان لە نێوەڕاستی ژوورەکە بوورایەوە و بەسەر ئەو گۆڤارەدا کەوت وا لەوێ فڕێ درابوو. دایکم یەک دوو جاری ڕۆڕۆ کرد و هێزی نەما درێژەی پێ بدات. چوو پەرداخێکی ئاو هێنا. تا هاتەوە هەستام و بێ ئەوەی بزانم بۆ، ڕووم له دایکم کرد و کوتم؛ دەچم بۆ لای بێریوان.



ئەو شەوەی سیاوان ڕۆیشتە دەرێ و کوتی دەچم بۆ لای بێریوان، ناچار تەلەفۆونم بۆ پۆلیس کرد. دلۆڤان لە کۆشمدا کەوتبوو. چاوەکانم وشکاوی هاتبوو. دونیا بە دەورمدا دەسووڕایەوە. پێلووەکانم بێ ئیختیار دەجووڵانەوە. وێنەی ئازاد و کوڕەکان بە بەرچاومدا دەهاتن و دەڕۆیشتن. ئازادم دەدی بە کراسێکی سپی و پاتۆڵێکی خاکی قژە درێژەکەی دەشنێتەوە. ڕوخساری شێواو بوو. چاوه زیتەکانی کز ببوو. دەموچاوی هەموو خوێن بوو. کوڕەکانش بە دوایدا دەهاتن. کە وە ئاگا هاتمەوە ماڵێ پڕبوو لە پۆلیس و خەڵک.
چەند ڕۆژی پێ چوو تا مەیتی ئەو سێ نازدارەمان لە بەیان هێناوە. مار و مێروو نیوەی لەشی مەیتەکانی خواردبوو. فڕۆکەیەک هات و مەیتی کاویانی لەو دۆڵە تەنگەبەرە کێشا سەرێ. ئازاد نیوەی سەری تەقیبوو. شوێنی فیشەکی پێوە دیار بوو. سیاوان تا ماوەیەکی زۆر قسەی نەدەکرد. زمانی نەدەسووڕا. لە کونجێکی دەڕوانی و چاوەکانی نەدەترووکاند. زۆر جاریش بە دەوری خۆیدا دەخولایەوە و وڕینەی دەکرد. ئەو شەوەی چوو بوو بۆ لای بێریوان، پێی کوتبوو: کاوان دیبووی تەقەم لە باوکم کردووە و لە حەیبەتانا بە هەڵەداوان بازی دابوو کەچی دەکەوێ و تل لەسەر تل دەڕوات و جەستەی دەبێتە سەد کوت.
دلۆڤانی داماو تا ماوەیەک دەتکوت ڕۆحی لە بەردا نەماوە. وەک کافوور سپی سپی هەڵگەڕابوو. شەوانە لە خەو ڕادەچەڵەکی و دەیقیژاند. ساڵی نەخایەند ئەویش مرد. خۆم مامەوە بۆ…[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 183 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 96%
96%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 31-12-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 31-12-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:31-12-2021 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 183 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
بەڵخەی وارین و تایلەکۍ و چن باسێو
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
قەدرو تاتەی
کوڵەباس
ڕۆمان ڕۊمانا... نە ڕۊمانە و نە ڕازە و نە هیچی تەر
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
گەشتیار کېن
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 524,097
ۋېنۍ 106,091
کتېبۍ PDF 19,748
فایلی پەیوەڼیدار 99,077
ڤیدیۆ 1,438
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
بەڵخەی وارین و تایلەکۍ و چن باسێو
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
قەدرو تاتەی
کوڵەباس
ڕۆمان ڕۊمانا... نە ڕۊمانە و نە ڕازە و نە هیچی تەر
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
گەشتیار کېن
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.765 چرکە(چرکۍ)!