کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
غوڵام ڕەزاخانی ئەرکەوازی
17-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش قولی کرندی
13-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
تورکە میر
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
10-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  532,346
ۋېنۍ
  107,840
کتېبۍ PDF
  20,039
فایلی پەیوەڼیدار
  101,425
ڤیدیۆ
  1,475
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,247
هەورامی 
65,874
عربي 
29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,202
فارسی 
9,037
English 
7,436
Türkçe 
3,621
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,534
Pусский 
1,134
Française 
337
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
21
中国的 
17
Ελληνική 
14
עברית 
14
Norsk 
14
Fins 
12
Polski 
8
Ozbek 
5
Esperanto 
5
Português 
4
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Catalana 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
ترکمانی 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,829
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
749
ژیواینامە 
149
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,624
MP4 
2,406
IMG 
197,284
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
سکرتێرە 60
زانیارییەکا چە ھەر دۋە باری بابەتی و زۋانەۋانییۆ پۊختۍ و دەسەبەڼی کەرمۍ و بە شېۋازېۋە سەردەمییانۍ ۋەردەسشا ۋزمېۋە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 60

سکرتێرە 60
سکرتێرە 60

گۆتم : وەڵلاهی ئەمن لۆیێ ژنم نەهینا چونکە عارەبە یان عەجەم، شەرت ئەو خێزان و مارەیە کە ئەو کیژەی لێ پەروەردە بووە، ئەوجە هیچ مهیم نیە کوردبی یان عارەب، ژنی کوردی واهەیە دەرێی شەکرە لەگەر مارو مێردی، هەرچی ژنی دنیایێیە بەقوربانی بی..! دیاربوو دختۆر قسەکەی منی بەدری نەبوو، لۆیێ منگەمنگەکی لێوەهات و گۆتی : بەخۆت دەنگت لە تێری دێ، ئەوجە وەتەنیاتمان لەسەر بفرۆشە ! مام عەوڵا گۆتیە دختۆری : ئەتوو واز لە ئوستاجی بینە، ئەوە چشتی زۆر هورد دەکاتەوە، ئەوجە هوردەکەش هورد هورد دەکاتەوە، بڕۆ ژنەکەی بینەو ئاوی لێ مەخۆوە، ئەگەر دۆرو زۆڕناشت بە دەست نەکەت، وەرە بەمن برێ، ئەمن لۆت تەرتیب دەکەم..! دختۆر گۆتیە مام عەوڵای : پێدەچی ئەتوو لە پیرە قەراتێ کەون تربی، ماخران کا مۆدیلی دۆر و زۆڕنای مایە، ئێستا خەرک هەمووی دی جەی دەنی دی جەی..!
جەعۆ هاتەوەو دەرمانەکانی هینا، دختۆر پێی گۆتم کوو بیانخۆم، ئەوجە ڕوخسەتی وەرگرت و ڕۆیی، گۆتمە مام عەوڵای، ئەمن کوو پارێزەرەکەو پۆلیسەکەی ببینم ؟ مام عەوڵا گۆتی : با لەسەر خێران ئەتوو چاببیەوە، خوا کەریمە ! گۆتم : سایەق لۆریەکە نەگیرایە، نازانن کێ بووە ؟ جەعۆ گۆتی : گیرانی چ و عاری چ، لۆری هەر ڕاشی نەگرت و لێیدا ڕۆیی، ئێستاو ئێستاشی لەگەر دابی، کەس نازانی عارد قووتی دا یان عاسمان هەریکێشا، دوایێ دامنا دیتیانەوە، کێ دەوێری بیگری هەی ڕەعمەت لە بابت..! گۆتم : ئەی تەکسیەکەی تڕومبێلی مە خۆی پێدادا چی بەسەرهات، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئەو هەر لەوێ ئەنگۆی عەفوو کردو لێیدا ڕۆیی..
ئەمە لەو قسانە دابووین، معاونەک و پۆلیسەک هاتنە ژۆرێ، سەلامیان کردو گۆتیان : مامەستا هاتینە ئیفادەت وەربگرین و بزانین چدەرێی ؟ گۆتم : چبرێم ؟ گۆتی : ئەو ڕووداوە کووبوو ؟ گۆتم : وەڵلا لە جادەی سەت مەتری دەڕۆیشتین، ئەو لۆریە شکاندیەوە سەرەمەو لۆمان هات، ئەمەش ویستمان خۆمان قورتار کەین، تڕومبێل لەدەستی سایەقەکەی وەریگرت و پەڕیە جادەی ئەوبەری و بەتەقلان ڕۆیی ؟ معاونەکە گۆتی : پێت وایە ئەو لۆریە بە قەستی شکاندیەوە سەرەنگۆ ؟ گۆتم : بەرێ بە قەستی شکاندیەوەو ویستی بەسەرمان کەوی ؟ گۆتی : شک لەکەس دەکەی ؟ کێشەت لەگەر کەس هەیە ؟ گۆتم : کێشەم لەگەر کەس نیە، بەمن مەرێن شک لەکێ دەکەی، ئەو ناوە هەمووی کامیرەیە، دەتانن بەو کامیرانە کابرای ببیننەوەو تەحقیقی لەگەر بکەن و بزانن لۆ وەی کرد..
معاونەکە کۆمەرە پرسیارەکی دی لێکردم و پاشان گۆتی : لێرە ئیمزاکە، ئەمنیش ئیمزام کردو ڕوخسەتی وەرگرت و چووە دەرێ ! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج یەعنی نازانی کێیە ئەو ئیشەی کردیە؟ گۆتم : دەزانم، بەران لەکن ئەو معاونەی وەبرێم هیچ لە وەزعەکەی ناگۆڕێ، مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : ئەوەندەش وەیە..

دوو سێ ڕۆژ لە خەستەخانەی مامەوەو هوردە هوردە بەرەو باشی چووم، دختۆر گۆتی : دەتانی بچیەوە مارێ، ئەو عیلاجانەش بەکار بینەو هوردە هوردە لە مارێ پیاسەی بکەو بجوولێ، جەعۆ چوو فایل و مایلەکانی خەستەخانەی تەواو کردو کورسیەکی بەتایەی هیناو گۆتی : یاڵلا گدۆ بابڕۆین، بەخۆو بە مام عەوڵای شانیان گرتم و هاویشتمیانە سەر کورسیەکەیی و مام عەوڵا هێدی هێدی پاری دەدا و جەعۆش کۆمەرە عەللاگەک و بەتانی و بالیفکەی هەرگرت و بەڕێکەتین لۆ گەراجی، گەیشتینە گەراجی و ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلی، کەل و پەلەکانیان هاویشتە سندوقی تڕومبێلی و ئەوانیش سوار بوون، جەعۆ سلفی لێداو گۆتی : ئەڵلا بەناوت، لە خەستەخانەی چووینە دەرێ و بەڕێکەتین لۆلای مارێ، وەختەکی نێزیک بووینەوە لە جادەی سەت مەتری و شۆڕ بووینەوە، وەکی گەیشتینە سەر جادەی تەقلەی تڕومبێلم بەبیر هاتەوەو درم تەنگ بوو، ئاخر زۆر ناخۆشە لۆریەک بەهەموو قووەتی خۆی بێ و بیەوێ بتکوژی، بێ ئەوەی سایەق لۆریەکە هیچ حساب لۆ خواو قیامەت و حساب و کتابی بکا، تاکە چشت لەبەر چاوی ئەوەبی ئەو ئەمرەی پێی سپێردرایە جێبەجێی بکاو عامفەرینەکی وەرگری..!
ئەمن لەو خەیارانە دابووم، جەعۆ دوو جار سووکانی تڕومبێلی لۆ ئەولاو ئەولا سوڕاندو هاواری کرد : کورە هات ! مام عەوڵا گۆتی : چهات !؟ جەعۆ گۆتی : لۆری هات ! ئەمن یەکسەر لە ناو قەدم ڕا پسساو چاوم تاری بوو، هیچم نەدیت و ڕەنگم پەڕی، هەرکووی هەبوو خۆم هاویشتە بن کووشینی، مام عەوڵاش یەک بە دەنگی دەیگۆ : یا ئەڵلا، یا ئەڵلا، یا ئەڵلا فریان کەوە، دیاربوو مام عەوڵاش سەری نوی کردبوو، خۆی نووشتاندبۆوەو تووند دەم و چاوی گرتبوو، وەختەکی جەعۆ لە قریتەی پێکەنینێی داو بە مستان وەرگەڕا سووکانی..! ئەمن و مام عەوڵا سەرمان قیت کردەوەو گۆتمان : کورە چبوو، بەچ پێدەکەنی ؟ جەعۆ دیسان لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : وەڵلا ویستم هەر لە سلۆری بڕەکتان پێ ڕابوێرم..! مام عەوڵا شێت بوو، وەرگەڕا جەعۆی بە کۆرە مستان، هەزار جار سەگباب و کەرو کەربابی کرد، جەعۆش هەر پێدەکەنی و سەری بادەدا، لەو وەزعەی جەعۆو مام عەوڵای ئەمنیش خۆم پێڕانەگیراو دەستم بە پێکەنینێ کرد، مام عەوڵا ئاوڕی داوەو گۆتی : بە ویزدانت ئەوە پێکەنینی دەوێ، وەڵلا وەبیللا وەختبوو پڕی بنە خۆم بکەم..! ئەمن و جەعۆ هەر پسساین هەنکی پێکەنین، مام عەوڵاش چارەی نەماو لەگەمە دەستی بە پێکەنینێ کردو گۆتی : ئەی عەرزو عروزت بگ.....م جەعۆ..!

لەبەر ئەو بەزمەی جەعۆی بەشەکی زۆری ژان و ئازاری قالبم دەرچوو، زۆر خۆشە ئەو نەوعە برادەرانەت هەبی و بەین بەین بەزمەکی ئەوها بکا..! بەپێکەنین و قسەی خۆش گەڕاینەوە لای مارێ، هەر سوڕاینەوە لۆ کۆرانی خۆمان، بووە هەراو هۆریا، دەنگی دۆرو زوڕنای گەیشتبووە تاقی عاسمانێ، نازانم ئەو دۆرو زوڕنایەیان لەکێ هینابوو، ئەوەی دۆری لێدەدا لاقی لەگەر دۆر لێدانێ برند دەکردو ملی لۆلای ڕاست و چەپ بادەدا، دوایێ وەبیرم هاتەوە، مام عەوڵا لە خەستەخانەی بە دختۆرەکەی گۆ ئەوی لۆ کیژەکی عارەب لێدرابوو، دۆر و زوڕنا لەسەر من ! زانیم ئەو بەزمە لەبن سەری مام عەوڵایە، لەبەر قەرەبارغی خەرکی بە دەردە سەری گەیشتینە پێش دەرکەی، جەعۆ ڕایگرت و مام عەوڵا هاتە خوارێ و کورسیەکەی لە سندوقی دەرینا، تەحسین وەلوەلۆک لەو سەریڕا غاریداو دەرکەی کردەوە، لاقۆرەکی گرتم و سەبر سەبر ڕایکێشام، مام عەوڵاش قۆرەکەی دی گرتم و ئەمنیان هاویشتە سەر کورسی، نەنە خانێ زەمبیلە چوکلێتەکی پێبوو، بەڕاست و بەچەپ فڕێی دەدا عاسمانێ و مندارە هورتکە خڕیان دەکردەوەو دوو دوویان دەهاویشتە دەوی، خێزانی پیرداود بێ ددانی هەتا هێزی تێدابوو یەک دوو هەلهەهلەی لێدا، نازانم ئەو هەلهەلانە لۆمن بوو یان لۆ ئەو چایەی مۆرینگۆیەی بوو کە لۆ پیرداود بێ ددانم پەیدا کردبوو..! جەماعەتی گەڕەکێ، پیرداود بێ ددان و شەمسەدین گەندەبایی و مەجید دۆنکی و ئەوانی دی، باوەشیان تێدەکردم و ماچبارانیان دەکردم، کورسیان پارداو هێدی هێدی چوومە ماری خۆم، باشبوو داکی ئەحمەدی قەرەوێرەکی لە ژۆری میوانی دانابوو، قۆریان گرتم و ئەمنیان هاویشتە سەر قەرەوێرەکەی، چەرچەفەکیان پێدادام و جەماعەت هەر دەیانگۆ یاخوا بەخێر بێیەوە، کۆران و مارت ئاوەدان کردەوە، ژنەکان چوونە ئەو دیوی کن داکی ئەحمەدی و ماچیان دەکردو چاو ڕۆنیان لێدەکرد، جەماعەت هەمووی لە دەورم دانیشتن، میرۆ سێ چار مەخزەنی لە ناوقەدی بەستبوو، کلاشینکۆفەکی بێ قۆنداغی لەدەست بوو، پەنجەی لەسەر پەلاپیتکەی دانابوو، لەلای سەری من ڕاوەستابوو، چاوی زەق کردبۆوەو وەکی حیمایەکانی مەسوولان تەماشای ئەولاو ئەولای دەکرد، هەر دوعام دەکرد خوایە پەنجەی دانەگری و ئەو ناوەی نەکاتە بێژینگ..! ئاویان هیناو دابەشیان کرد، پەرداغە ئاوەکم خواردەوەو هەتا بنی مەعیددەم چوو، پیاو لە ماری خۆی و لەناو دەرو جیران و خزمان بی بەردیش بخوا وەتێدەگا حەلوایە، ژیان زۆر خۆش و سادەو جوانە، ئەگەر سیاسیە تڕڕووهات و دزو جەردەکان لێمان بگەڕێن..!
ئیدی قسەو بەحس و خواس دەستی پێکردو جەعۆ بەسەرهاتی لۆری و ناو تڕومبێل و بەزمی من و مام عەوڵای گێڕاوە، جەماعەت مردبوون هەنکی پێبکەنن، شەمسەدین گەندەبای گۆتیە جەعۆی : هەی خۆڕی، هەر عیسابەکت لۆ جەنابی وەزیری کردبا، ئاخر ئەو بەستەزمانە بە خۆی بوویتە دۆدی و بۆدی، میرۆ گۆتی : وەڵلاهی ئەگەر ئەمن لەوێ دەبووم، بە قۆنداغە تفەنگان هەموو ناو ملانم دەشکاندی، سەی خۆڕی، ئوستاج ئی وەیە ئەوهای لێبکەی..! جەعۆ گۆتیە میرۆی : کورە دە گووی بخۆ خۆڕی، ئەتووش هە لەناو ژنان خۆ هەرکێشەو تفەنگی لەخۆ ببەستە، ئەگەر پیاوی بڕۆ سایەق لۆریەکەی ببینەوە، ئەوی ئەوهای لە گدۆی کرد..! میرۆ دەفع بوو، گۆتی : ئەو مووە لە پیاوان نەهاتبی ئەگەر نەمدیتەوە..!
بەینەکی خۆش دانیشتین و وەختەکی پێنج شەش سنی پڕ کەباب و جەرگ و گۆشتی برژای و تکەی مریشکی هات و ڕێز کرا، نان و ماستاو داندراو سەوزەو تەرتیبات گوڕڕەی دەهات، جەماعەت ناوی خوایان لێهیناو دەستیان پێکرد، قاپە شۆربایەکیشیان لۆمن هیناو هوردە هوردە دەمخوارد، وەختەکی مام عەوڵا پاروە کەبابەکی لۆ کردم و گۆتی : توخوا ئوستاج ئەگەر ئەو پارووەی نەخۆی، وەڵلا وەکی دەبینم ئەمە دەخۆین و ئەتوو ناخۆی، ئاگرم لە هەناوی بەردەبی، وەتێدەگەم کەستەکەو شۆڕی دەکەمە خوارێ..! بە دەستە خۆم نەبوو هەردوو چاوم پڕی ئاو بوون و بەسەر ڕوومەتم داهاتنە خوارێ، ئەی خوایە ئەو میللەتە باشەیمە پڕە لە پیاوی باش و سادەو ساکاری وەکی مام عەوڵاو ئەو جەماعەتەی، ئەوانە تەنها و تەنها لە بەر خۆشەویستی شەوو ڕۆژیان لەسەر یەک دانایەو ترسی هیچیان نیە..خوا ڕووی ئەوانە ڕەشکا، کە قوڕیان بەسەری میللەتی کردو لەزەت و خۆشی جارانیان نەهێشت..!

گۆتمە مام عەوڵای : وەڵلا ئەمن ناتانم بیخۆم، دختۆر گۆتی : جارێ بەس شۆرباو شلەمەنی بخۆ، هەتا مەعیددەت دێتەوە سەرەخۆ، گۆتی : دەوەرە عەوڵا نانت پێبخورێ و ئوستاج نەتانی پارووەکی بادا، گۆتم : هەر گێش مەدێ، ڕەبی عافیەتتان و هەر ساغبن.. نان خوراو چایە ڕێزکراو جەماعەت بەقسەی خۆش و بەسەرهاتی قەدیم ئەو مارەیان ڕازاندبۆوە، جەعۆ گۆتی : گدۆ لەبیرم نەبوو، ئەوشۆ ئەو کوڕە دێ لۆ عیلاج تەبیعی، گۆتی هەموو شەوێ دێم سعاتەکی تەمرینی پێ دەکەم، بەشکوو زوو بەسە پێ بکەویتەوە، گۆتم : زۆر باشە دەستت خۆشبی یاڕەببی، ئەنگۆم زۆر ئەزیەت دا، مام عەوڵا گۆتی : ئەو قسە چیە ئوستاج، ئەمە لەخزمەت داینە، ئەوجە ڕووی لە جەماعەتی کردو گۆتی : یاڵلا کور بینن هەر ئێکی گێ سۆرەکی (25000 دینار) دانێ، جەماعەت گۆتیان وەی بەچاوان، هەرکەسەو دەستی لە بەڕکی ڕاکرد دەرینی، گۆتم : ئەوە چیە مام عەوڵا ؟ گۆتی : پارەی ئەو مەسرەف و خواردنەی، دابەشمان کردیەو هەر خێزانی ئەوەندەی بەبەر کەتیە، گۆتم : چشتی وەها نابی و هەمووی عایدی منە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئیشەکەمان لێ تێک مەدە، ئەمە چەند سارە هەر ئەوهامان هینایەو دەبی هەر ئەوهاش بی، تەعسین وەلوەلۆک ئەتوو لێگەڕێ و عەفوو کرای..! تەحسین گۆتی : وەڵلا ئەمنیش پارەی دەدەم لۆ عەفوو بکرێم، مام عەوڵا گۆتی : کەرە، ئەتوو هەم کرێچی، هەم ئەو ماوەی بێ ئیشی، دیارە ئەمە ویزدانمان نیەو چاومان نابینی، ئەمنیش گۆتمە داکی ئەحمەدی : بیست و پێنج هەزاریەکی بینە، جەماعەت گۆتیان لێگەڕێ، گۆتم : بەخوای لێناگەڕێم، بەخۆشم نەمخواردبی، مندارەکان خواردیتیان، ئیدی داکی ئەحمەدی پارەکەی هیناو ئەمنیش دامە مام عەوڵای..!
چەند خۆشە خزم و دەرو جیران ئەوها بن لەگەر ئێکدی و کیسەیان ئێکبی، ئەوە باشترین چشتە کەلەگەر ئێکدی بیکەن و هاوکاری ئەوانەش بکەن کە وەزعیان باش نیە، نەک هەمووی بکەوتە سەر شان و ملی یەک کەسی و هەندەکیش بەس لە خواردنێ بن..!
دە ڕۆژەک بەسەر وەرگرتنی داوو دەرمان و عیلاج تەبیعیەکەم تێپەڕی و هوردە هوردە کەتمەوە سەرپێ، ڕۆژانە خزم و کەس و دەرو دراوسێ سەردانیان دەکردم و لێیان دەپرسیم، هەشبوو بەتەلەفۆن و نامەی پەیوەندی پێوە دەکردم، ئەوەی لەمنی نەدەپێچاوە وەزیرەکان و برادەرانی حکومەتی بوون، هەتا وەزیری ناخۆش هیچ خەبەرەکی نەپرسیم، درم خۆشبوو گۆتم دیارە وازیان لێهینایمە و تووشی کێشەم ناکەنەوە، بەخۆشم هەموو ڕۆژێ تەلەفۆنم لۆ پارێزەرەکەم و پۆلیسەکەی دەکردو لە تەندروستیم دەپرسین، دیاربوو پارێزەرەکەم لەسەر وەکالەی من وەکالەی لۆ برادەرەکی خۆی کردبوو، ئەویش کەفالەت و مەکالەتەکەی منی تەواو کردبوو، دادگا چاوەڕێی ئەوەیبوو تەندروستیم باش ببی و گازم بکەن..
هێوارەکی لە حەوشێ هوردە هوردە پیاسەم دەکرد، مام عەوڵا بە مشەوەشی هات، سەلامی کردو گۆتی : ئوستاج خەبەرەکی عەنتیکەم پێیە ؟ گۆتم : خێر ؟ گۆتی : وەڵلا لۆریەکەم دیتتەوە و دەزانم لە کێیە؟ گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا لە بەینی ئێرەو جنوب ئیشی باری دەکا و زۆر جاریش دەچیتە گومرگێ و ڕزقی دەینی و دەبا لێرە لۆ جنوب و منوبی..! گۆتم : باشە کووت دیتتەوە، گۆتی : وەڵلا وەکی ڕۆژەکەی هجومی کردە سەرەنگۆ، لۆرەیەکەم بە نیشان کرد، لۆریەکە هیچ ڕەقەمەکی پێوەنەبوو، هەتا ڕەقەمی بگرم، بەران بە ڕەنگ و شکلی بە نیشانم کردو هەموو ڕۆژێ دەچوومە گومرگێ و سناعەیی و ئەو جێیانەی لۆریان پێدادێ، گۆتم : بەتەنێ دەچووی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، لەگەر میرۆی برام، گۆتم : کورە میرۆ بڕەک لەسەرە، دەترسێم ڕیسەکەمان لێبکاتەوە خوری، گۆتی : مەترسێ، بەبێی من ناتانی پەل ببزێوی، گۆتم : زۆر باشە، ماری کابرات دەست نیشان کردیە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : کووە جەعۆت لەگە خۆ نەبردیە، گۆتی : وەڵلاهی وەتی جەعۆ لە عەپس خانەی بەربووە ئاقرم نایگری، ناوێرم هەموو قسەکی لەکن بکەم، زۆر دەترسێم بەرگەی لێدان و کووتانی نەگرتبی و تەسمیلیان بووبی، گۆتم : هیچت لێ دیتیە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران جار جار بزر دەبی و دەرناکەوی..!

گۆتمە مام عەوڵای : ئەمن بەخۆم قسەی لەگەر جەعۆی دەکەم، بەران زۆرم پێباشە سەرەکی لەماری پارێزەرەکەو پۆلیسەکەی بدەین، بزانین وەزعیان کووە، گۆتی : چ قەیدیە، با ئەتوو بڕەک بێیەوە سەرەخۆ، هێوارەکی شۆڕ دەبینەوە، گۆتم : زۆرباشە، مام عەوڵا بەینەکی دانیشت و پاشان خواحافیزی کردو ڕۆیی..ئەمنیش چوومەوە ژۆرێ و تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد ژمارەکی نەناسرای بوو، وەرامم داوەو گۆتی : واز لەو پارێزەرو پۆلیسەی بینەو خۆت تووشی کێشەی لەوەی گەورەتر مەکە، گۆتم : وەڵڵا ئەنگۆ کێشەم لۆ دروست دەکەن، دەنا ئەمن هیچم لەگەر هیچ نەمایەو بەتەمای هیچیش نیمە، گۆتی : ئەوە پێمان گۆتی و ئەتووش کەیفی خۆتە..! ئیدی مۆبایلەکەی قەپات کرد، بڕەک دامام و گۆتم : وەچاکە لەگەر وەزیری ناوخۆی قسەی بکەم و کێشەکەی یەکلایی بکەمەوە، دوو سێ جاران تەلەفۆنم لۆ کرد هەر قەپات بوو، زانیم یان بلۆکی کردیمە، یانیش ژمارەکەی گۆڕیە..!
شەوێ دانیشتبووم و تەماشا تەلەفزیۆنم دەکرد، لە دەرکەی درا، مندارەکان چوون کردیانەوە، هاتنەوەو گۆتیان : بابە ژنەک هاتیە دەرێ ناوم گوڵاڵە خانەو حەزدەکا بتبینی، گۆتم : بابێتە ژۆرێ.! هەندەی نەبرد گوڵاڵە خان هاتە ژۆرێ و سەلامی کردو چاک و چۆنیمان کردو زۆر بەگەرمی بەخێراتنم کرد، دانیشت و خەمباری خۆی لۆ باسکردم لەسەر ئەو وەزعەی بەسەرم هاتیە، گۆتم : گوڵاڵە خان قسەکی دەکەم لە درت نەبی، گۆتی : فەرموو ! گۆتم : دەترسێم ئەتووش وەکی دایە جووجەو ڤارینی سکرتێرەی بکەی ! گۆتی : کوو ؟ گۆتم : ئەوان هاتنە ئێرەو بە حساب سەردانیان کردیمە، دوایێش چوون شکایەتیان لێکردم و تۆمەتی ئەخلاقیان دا پارم، گۆتی : حەیفت نەکرد ئوستاز ئەمن کوو ئەو شتانە دەکەم، وەڵڵا وەبیللا ئەتووم وەکی برا گەورەی خۆم دانایەو دەمزانی زۆر بە دڵسۆزی ئیشت دەکردو دوژمنت گەندەڵی و بێ ئەخلاقی بوو، بریا هەموو مەسوولەکانمان ئەوها بان، قەناعەتت هەبی چوویمە چەند وەزارەتەکی و ئیشم هەبووە، هەر لە بەشەک لە مدیر عامەکان هەتا وەزیرەکان ویستیتیان دەگگەم لێبدەن و داوای شتی قۆڕیان لێکردیمە، زۆربەی وەزیرەکان زەلامی تایبەت و پێناویان هەیە لۆ ئیقناع کردنی کچ و ژنان، بەران ئەشهەدو ئەتوو زۆر داوێن پاک بووی، وەڵلا وەبیللا هیچم لەتوو نەدیت..! حەز دەکەم بزانی ئێستاش کە هاتیمە کنەتوو بە دزی هاتیمە، تەئکیدبە بزانن تووشی کێشەکەم دەکەن، بەران ویزدانم عەزابی دەدام کە ئەو زولمەیان لەتوو کردیە، لۆیێ گۆتم دەبی هەربچم سەرەکی لێدەم، وەبی بزانی شەرت نیە هەمووی خراپ و گەندەڵ بی، ئینسانی باش زۆرە، بەران ناوێری خۆی ئاشکرا بکا، نەکوو تووشی کێشەی بکەن..! گۆتم : وەڵلا ڕاست دەکەی، ئەمن هەر زوو زانیم ئەتوو ئافرەتەکی بەڕێزو باشی و نیەتت زۆر سافە، بەران چبکەین ئینسانی باش لەو وراتەی جێی نابتەوە..
لەو قسانە دابووین داکی ئەحمەدی هاتە ژۆرێ و ڕەنگی تێکچوو بوو، دیار بوو مشەوەش ببوو بەهاتنی ست گوڵاڵەی، ژن هەر تەبیعاتیان ئەوهایە، زۆر تێکدەچن کە دەبینن پیاویان لەگەر ژنەکی چاک و چۆنی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ژنەکەش جوان و خڕو پڕ بی وەکی ست گوڵاڵەی..! عەلاکوولین، داکی ئەحمەدی بەخێراتنی ست گوڵاڵەی کردو هات لە تەنیشتە من دانیشت، ست گوڵاڵە کردیە سوعبەت و گۆتی : ئوستاز ماشەڵلا لە داکی ئەحمەدی، زۆر جوان و ڕێک و پێکە، باشە ئەتوو مادام ئەو ژنە جوانەت هەیە، ئەدی لۆ ئەوەندە لە وەزارەتی چاوت دەگێڕا، هەی غەدداری گەورە..! ئەوجە لە قریتەی پێکەنینێی داو شەپەکیشی لە ڕانی دا، کاکە داکی ئەحمەدی شێت بوو، هەر دوو چاوی چووە پشتی سەری و ڕەنگی وەکی خورمای لێهات، دوو جار سەری باداو لێوە لەرزەکی هاتێ، ڕووی کردە ست گوڵاڵەی و گۆتی : ئەتوو گۆتم س ؟ بابی ئەحمەد ساو جێڕا لەو زن لە وزارەت..!؟

گۆتمە داکی ئەحمەدی : کچێ ست گوڵاڵە سوحبەتت لەگەر دەکا، ئەو ژنە هیوایەتی قسەی خۆش و سوحبەتە، ئوم حەممودی گۆتی : وەڵلا ئەوە نە سوحبەت کردم، ئەو قسە حەموو تەواو ئوو ڕاستم..! گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەرێ گوڵاڵە خان دە قسەکی بکە ڕەحمەت لە بابت، گوڵاڵە لەبەر قریت و هۆڕی پێکەنینی هیچ ئاگای لە خۆ نەبوو، هەر شەپپی لە ڕانی دەداو هەندەی خۆ برند دەکردو بە عاردی دادەدا، داکی ئەحمەدی قیت بۆوەو گۆتی : وەڵلا ئەمن سووبەی دەسی ئەو وزارەت، ئوو لازم بزانم کێ هەیتم عیلاقە لەگەر ئەبوو ئەحمەد ! گۆتم : دانیشەو واز لە وەزارەتی بینە، شەرتبی بچی دەتگرن، دەرێن ئەوە بە جاسووسی هاتیە، گۆتی : وەڵلا ئەمن بکوژ، هەر دەسم وزارەت..! ست گوڵاڵە هەستاوەو دەستی لەملی داکی ئەحمەدی کردو گۆتی : کچێ دە دانیشە هەی عارەب عێنی، ئەتوو لۆ بە پیارە ئاوەکی دەستت بە مەلەوانی کردیە، وەڵلا وەبیللا ئەو پیاوەی توو دەرێی زێڕە، لۆ ئەو چەند مانگەی لە وەزارەتی بوو، چاوی لە ژنەکی برند دەکرد..!
داکی ئەحمەدی لۆ سەراو قوون لە وشەی زێڕی نەگەیی، هەر بە جارەکی شێت بوو، هاواری کرد : یەعنی ئەو کڕیم زێڕ لۆ زن لە وزارەت، وەڵلا ئەمن دەسی مار بابم ئوو دەڕۆم، دانانیشی لە ئەو مار..! ئەمن و ست گوڵاڵە لەسەر پشتێ کەتین لە مەسەلەی زێڕەکەی، ئەو گوڵاڵە ماری کمە هەند پێکەنی تووشی کۆخەکۆخەکی بوو، گۆتم : ئێستا دەمری، گۆتمە داکی ئەحمەدی بڕۆ پەرداغە ئاوەکی لۆبینە، با نەخنکێ، گۆتی : وەڵلا ئەمن دەینی سندان ئوو قوزەرقووت ! ان شاللە ئەو دەمرم ئوو دەسی جهەننەم..! بەخۆم غارمدا چووم پەرداغە ئاوەکم لە ناندینی هیناو دامە گوڵاڵە خانی، ئەو دەیخواردەوەو ئەمنیش بە مستان لە پشتم دەدا، باشبوو بڕەک هاتەوە سەرەخۆ، بەران داکی ئەحمەدی دانیشتبوو بگریێ و بگریێ، وەلحاسر بە خۆو بە گوڵاڵە خانی سعات و نیوەک لەگەری خەریک بووینە هەتا قەناعەتی کردیە کەوا شتەکە وەنیەو گوڵاڵە خان سوحبەتەک بوو کردی، گۆتمە گوڵاڵە خانی : ئەی خوا بتگری، دەبینی تووشی چ بەزمەکت کردم، توخوا ئەوە ئیش بوو لەگە منت کرد، گۆتی : ئەرێ ئوستاز ئەتوو چەند مانگە ئەوەی پێکەنین و خۆشیبی نەتدیتیە، گۆتم با دوو سوحبەتان بکەم و درت خۆش کەم، کورە ئوستاز فشەیە فشە، وەڵلا وەبیللا هەموومان دەچینە بن ئەو عاردەی، ئەوەی دەمینێتەوە قسەی خۆش و ئیشی باشە..! ئەوجە هەستاوەو گۆتی : ئەمن دەڕۆم چت پێویست نیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا مەمنون هەربژی، گۆتی : ئەتوو برای منی، هەر شتەکت پێویست بی لە خزمەت دامە ! گۆتم : زۆر مەمنون و مارت ئاوابی، ئیدی خواحافیری کردو ڕۆیی..
نووستبووین و لەگەر دەنگی جەڕەسی مۆبایلی بەخەبەر هاتم، گۆتم : یاڕەببی خوایە بە خێری بگێڕی، دەبی کێبی بەو نیوە شەوەی، تەماشا مۆبایلم کرد دیتم مام عەوڵایە، وەرامم داوەو گۆتی : ئوستاج دەرکەی عەوشێ بکەوە ! گۆتم : خێر ؟ گۆتی : دەتوو وەرە خوارێ و دەرکەی بکەوە، ئەوجە پێت دەرێم مەسەلە چیە ! لەناو جێی هاتمە دەرێ چوومە خوارێ، دەرکەم کردەوە، مام عەوڵاو میرۆو زەلامەکی دی هاتنە ژۆرێ، لە دوو وان دوو کەسی دی هاتنە ژۆرێ چشتەکی گەورەی درێژی وەکی گووشیان لەسە شانی، گرتیان و بە عاردیان دادا، دەنگەک لەناو گوشەکەی گۆتی : ئئئئئئئئئوووووووو، بەگێرەی ئەو نەوعە دەنگەی پێدەچوو زەلام بی و دەوی بەسترابی..!
مایتی[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,295 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] تۊماری تایبەت پەی کوردیپێدیای | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 85
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕۆمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 04-01-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) چە: 04-01-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:04-01-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,295 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
مەدرەسیە و نەوارە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
کوڵەباس
ڕۊئەژماری هیجری_ شەمسی
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
پیرەژەنی و سەفەر
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
کوڵەباس
لێکۆدایەوە کۆتا سەرو شێعرەو مامۊسا مەولەوی
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال

تازەکی
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
تۊماری تازە
ژیواینامە
غوڵام ڕەزاخانی ئەرکەوازی
17-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش قولی کرندی
13-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
تورکە میر
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
10-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  532,346
ۋېنۍ
  107,840
کتېبۍ PDF
  20,039
فایلی پەیوەڼیدار
  101,425
ڤیدیۆ
  1,475
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,247
هەورامی 
65,874
عربي 
29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,202
فارسی 
9,037
English 
7,436
Türkçe 
3,621
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,534
Pусский 
1,134
Française 
337
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
21
中国的 
17
Ελληνική 
14
עברית 
14
Norsk 
14
Fins 
12
Polski 
8
Ozbek 
5
Esperanto 
5
Português 
4
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Catalana 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
ترکمانی 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,829
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
749
ژیواینامە 
149
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,624
MP4 
2,406
IMG 
197,284
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
مەدرەسیە و نەوارە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
کوڵەباس
ڕۊئەژماری هیجری_ شەمسی
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
پیرەژەنی و سەفەر
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
کوڵەباس
لێکۆدایەوە کۆتا سەرو شێعرەو مامۊسا مەولەوی
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - ھۊرگېڵنیا کوڵەباس - جۊرو ۋەڵاکەرڎەی - دیجیتاڵ کوڵەباس - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - زۋانی بنەڕەتیی / زۋانی چنە ھۊرگېڵیا - کرمانجیی مېیانیی کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.641 چرکە(چرکۍ)!