کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
غوڵام ڕەزاخانی ئەرکەوازی
17-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش قولی کرندی
13-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
تورکە میر
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
10-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  532,347
ۋېنۍ
  107,840
کتېبۍ PDF
  20,039
فایلی پەیوەڼیدار
  101,425
ڤیدیۆ
  1,475
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,247
هەورامی 
65,874
عربي 
29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,202
فارسی 
9,037
English 
7,436
Türkçe 
3,621
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,534
Pусский 
1,134
Française 
337
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
21
中国的 
17
Ελληνική 
14
עברית 
14
Norsk 
14
Fins 
12
Polski 
8
Ozbek 
5
Esperanto 
5
Português 
4
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Catalana 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
ترکمانی 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,829
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
749
ژیواینامە 
149
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,624
MP4 
2,406
IMG 
197,284
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
سکرتێرە 74
ھامکارۍ کوردیپێدیای، بابەتییانە، بېلایەنانە، ۋەرپەرسانە و کسمییانە ئەرشیۋی نەتەۋەییما تۊمار کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 74

سکرتێرە 74
سکرتێرە 74

بووە غەربەغەربەک نەبیتەوە، هەرچی مەسول و کاربەدەست و وەزیرە ئاگریان لەنیوچەوانی دەباری، وەزیری ئاوقاف دوو سێجاران چاوی لەمەلای سۆرکردەوە، مەلا هەرتەماشاشی نەکردو بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی، وەزیری ئاوقاف دەستی بە ئحەئحێ کرد، هەتا مەلا ئاوڕ داتەوە، بەران مەلا زیاتر گەرم بوو، گۆتی : لەبیرتان کرد سەددام چیبەسەرهات ؟ چی لەگەرخۆ برد، ڕیسواو زەلیل بوو، وەڵلا وەبیللا ڕۆژی هەمووتان دێ، کوڕ ئەو کوڕە فریای خۆی کەوی ! مام عەوڵا لەپشتم ڕاوەستابوو، سەری لەبن گێی نام و بەعەستەم گۆتی : ئوستاج، باهەرێین و خۆمان قورتارکەین، ئێتێچووبین ئەوڕۆیە..! پێمگۆ ڕاوەستە، بزانین دەگاتە کێ..! وەختەکی وەزیری ئاوقاف خۆی پێنەگیراو گۆتی : مامەستا ئەو قسانە چیە ئەتوو دەیکەی، هەموومان ئەو چشتانە دەزانین، زوو باسی دوو مەلائیکەتەکە بکە، وەکی دێنە لای سەری و پرسیاری لێدەکەن، پێویست بەو درێژکردنەوەی ناکا..! مامەستا بەینەکی تەماشای وەزیری ئاوقافی کردو لەکورتی بڕاندیەوەو گۆتی : خوایە بەعەمەلی خۆی لەگەریبکەی و ئەلفاتیحە..! هەردوو دەستمان برند کردو سلاوەتەکمان لێداو فاتیحەکەمان خیندو هەردوو دەستمان بەدەم و چاومان داهیناو هەرکەس لەڕاستەخۆ گۆتی : ئیننا لیللاە وەئیننا ئیلەیهی ڕاجیعون..! کابرایەک لەوسەریڕا هاواریکرد : ڕەحمەتی خواتان لێبی گەردەنی ئازاد کەن ! ئیدی بووە منگەمنگ، هەبوو ئازادی دەکردو هەشبوو سەری بادەدا، ئێکەک بەلایمندا تێپەڕی و گۆتی : قوڕی بەسەری، دەیبینمەوە لەگەر شینە تۆبزی مەلائیکەتان، وەڵلا هەر تۆبزی لێیدەدەن دوو تڕی پێدەکەن..!
خەرکەکە خەریکبوو پەرتەی دەکرد، مەلا بەلایمە داهات، مام عەوڵا خۆی پێنەگیراو گۆتی : ئەی دەستخۆش، وەڵلا وەبیللا پیاوی..! مەلا گۆتی : هەموو قسەکەی بەمەبکەن، وەبی تێشیان هەرداین برێن : باوەی لێبی، دەزانی چ دکرەکی دەکرد..! ئەو قسەی مەلام زۆر چووە مێشکی، زۆر ڕاستە، خەرکەکی زۆر هەیە، بەخۆی ناجولێ و داوادەکا خەرکیدی لەباتی وی قسەی هەق بکا، هێشتا مەلا لەمن تێنەپەڕیبوو، وەزیری ئاوقاف قۆری گرت و گۆتی : نەتبینم لۆ جەماعەتێش بچیە مزگەفتێ و سبەینێش دێیە وەزارەتی، چونکە لیژنە تەحقیقیت لەسەر داندرایە ! مەلا هەرئەوەندەیگۆ : گۆتی : ڕزق لەدەست خوایەو هیچ منەتم پێنیە..! ئێک لە پاسەوانەکانی وەزیری ئاوقافی ویستی لۆمەلای بچی، قۆرم گرت و گۆتم : کێوە دەچی ؟ ئەتوو شەرم لەڕدێنی ئەو مەلایەی ناکەی ؟ پاسەوانەکە بڕەک سارد بۆوەو گۆتی : وەڵلا بەدەستمبی ئەو ڕدێنەی ئاگر تێبەردەدەم..!
چووینە لای خزم و کەسی وەزیری شارەوانی و دۆقەمان لەگەر کردن و سەرەخۆشیمان لێکردن و خواحافیزیمان کرد، ئێکەکیان گۆتی : ڕەحمەتی وەسیەتی کردیە تازیەی لۆ دانەنێین و خەرکی ئەزیەت نەدەین، گەردەنی ئازاد کەن و دوعای لۆبکەن لەهەمووی باشترە..! لەگەر مام عەوڵای لۆلای تڕومبێلی دەچووین، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ئیشارەتی دامێ و گۆتی : ڕاوەستە ئیشم پێتە ! ئەمنیش ڕاوەستام و هاتەلای من، گۆتی : کێوەدەچی ؟ گۆتی : وەڵلا بەتەمامە بچمە ماری جیرانەکی، کوڕەکی دەڕۆژەکە وەفاتی کردیە، گۆتی : واز لەوی بینەو شەوێ بڕۆ، وەرە بچینە مارێمە، ئەتوو دەعوەتی منی ! گۆتم : ئیزنم بدە دەڕۆم، گۆتی : شتی وانیە، گۆتیە مام عەوڵای : مام حاجی ئەتوو بڕۆ، ئەمن دوایێ بەخۆم جەنابی وەزیری دەینمەوە ! مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : بەشیمە هەر کەر گ...کەیە..! وەزیری ئاودەنکردنەوەی مرد هەنکی پێبکەنی، گۆتی : مادام قسەت ئەوها خۆشە، شەرتبی نابی بڕۆی و دەبی ئەتووش بێی ! ئیدی ئەمن لەگەر وەزیری سواری تڕومبێلی بووم و مام عەوڵاش بە تڕومبێلەکەی من کەتە دوومان..!

گەیشتینە ماری وەزیری ئاوەدانکردنەوەیی و لەتڕومبێلی هاتینە خوارێ، ماری لەگەڕەکی گەورەو خۆشبوو، کەم خانی تێدابوو لەهەزار مەتری کەمتربی، ئیوی دەوری دوو هەزار مەتر دەبوو، چووینە ژۆرێ و گۆتی : بابڕەکی لەناو ئەو هەدیقەی دانیشین خۆشترە، گۆتم : کوە نەچوویە ئەو خانیەی ئەنجومەنی وەزیران دایە هەموو وەزیرەکان ؟ پێکەنی و گۆتی : کلیلەکەم وەرگرتیە بەران مارم نەبردیتە ناوێ، جارجار دەچم، دەبینی برادەرکی خۆشەویستم دێ دەچینەوێ، گۆتم : برادەری موودار یان ناسکەنان ؟ گۆتی : کورە دەسەی لەمووداری بەردە ڕەحمەت لەبابت..! پاشان گۆتی : برێ ئێ، ئەو خانیە بەخۆی هەزار مەتربوو، عاردەک لەتەنیشتم بوو ئەویش هەزار مەتر بوو، لەگە کابرای ڕێککەتم و کڕیمەوە، هەردووکم لێکدا و کردمە یەک ! گۆتم : وەڵلا خانیت گەورەبی خۆشە، مەعنای وەیە مندارەکانیش بە ئیسرەحات لەناوی دێ و دەچن، گۆتی : مندار لێرەنینە، زۆربەی کات لە لەندەنن، بەران جارجاریش دێنەوە، دەپازدە ڕۆژ لێرە دەبن و بێزار دەبن، کوڕەکان حەزیان لەئەوڕوپایە، یەک کیژم هەیە، ئەویش خیندنی تەواو کردیەو هەرلەوێ مێردی بەکوڕەکی کردیە ! گۆتم : کوردە ؟ گۆتی : ناوەڵلا ئەوڕوپیە ! گۆتم : ڕەش پیستە ؟ گۆتی : یەعنی، ئەوە کا کێشەیە، مهیم ئەوەیە بگونجێن، دوایێ ئەمە دەبی سنورو ڕەنگەکان ببڕین..! دەتوو لەهەندێ گەڕێ سەلامەتبی، بەس بەمن برێ ئەتوو لۆ ئەوها لەخۆت تێکدا، ئەو بیتاقە جوانەت لۆ دەرچووبوو، بەگێی من دەکەی دێیەوە، فرسەتەو خۆت دروست کە، کاکە دوایێ بڕۆ ئەوڕوپایی و لەوێ لە وراتەکی ئیقامەی وەرگرەو خۆشترین ژیان بژی..! گۆتم : وەڵلاهی ئەوە بەمن ناکرێ، چونکە ڕۆژەک دادێ وەکی وەزیری شارەوانی شۆڕ دەکرێینەوە قەبری، یانیش میللەت دادگایەکی دادەنێ و یەک مل چیە لە گوریسی قنارەی دەرناچی..! وەزیری ئاوەدانکردنەوەی بەو قسەی ئاخیری من زۆر پێکەنی، گۆتی : کورە میللەتی چ و حاری چ، ئەوە چەند سارە ئەو میللەتە لەو قوڕبەسەریەی دایەو ڕادەکێشی، تازە بەتازە بەتەمای میللەت دادگای دابنێ ؟ گۆتم : ئەتوو برێی میللەت هەرئەوها قبورکا، باوەڕناکەم، گۆتی : واز لەهەندێ بینە، واناردیتم ماسی بێ، هەونکە پێکەوە نانەکی دەخۆین و تێر تێر قسان دەکەین، گۆتم : وەڵلا ئەو ئەزیەتەی ناوێ، ئەمن زۆرم برسی نیە، گۆتی : ئەو قسەچیە، هەونکە ماسی دەگا..!
لەو قسانە دابووین ماسی گەیشت و مێزەکی دورو درێژیان هینا ناو فریزی و سفرەیان لەسەر ڕاهێخست، ئیدی خواردنەکە داندراو فەرمووی لێکردم، هەر ئەمن و ئەو بووین، ماسیەکی شەش حەفت کیلۆییان هینابوو، هەموو تەرتیباتەکی لەگەربوو، سێچار نەوعە شەربەتیان دانابوو، تورشی و سەلاتەو مەلاتە هەر وەسف ناکرێ، نانی گەرمی بەکونجیان دانابوو، پێشی دەست پێبکەم گۆتم : ئەرێ بەشی مام عەوڵای هاتیە ؟ گۆتی : مام عەوڵا کێیە ؟ گۆتم : ئەو زەلامەی لەگەمن دابوو ؟ پێکەنی و گۆتی : ئائا، خەمی هەندێت نەبی..! ناوی خوامان لێهیناو دەستمان پێکرد، گۆتی : ئەو ماسیە بەتایبەتی لۆمن دەبرژێندرێ و ماسی ئەگەر لەشەش حەفت کیلۆی کەمتربی تامی نیە ! گۆتم : زۆر باشە دەستەکانت خۆشبی..!
نانمان خواردو گۆتی : بابچین لەژۆرێ دەستمان بشۆین و هەر لەدیوەخانیش دادەنیشین، چووینە ژۆرێ دەستمان شووشت و لە دیوەخانی دانیشتین، چایەیان هیناو دەستمان بە چایە خواردنەوەی کرد، سوپاسی نان خواردنەکەم کردو دەستخۆشیم لێکرد ! گۆتی : دەتوو لەوەی گەڕێ، ئەمن ئیشەکی زۆر زەرورم بەتووە ! گۆتم : فەرموو برێ ! گۆتی : ئەمن زۆر متمانەم بەتووە، دەزانم پیاوەکی زۆر دڵسۆزی و خیانەت ناکەی، پڕۆژەکی زۆر گەورەی دوو ساید کردنی ڕێیەکی هەیە، بەلای کەمی سەت و بیست کیلۆ مەتر دەبی، حەزناکەم بدەمە مقاولەکی یان کۆمپانیایەکی و فێرم لێبکاو بەشەکی کەمم بداتێ، وەرە وەکی پیاوان سبەینێ دەچین مۆرەتی کۆمپانیایەکی بەناوی توو دەردەینین، ئەتوو ببە واجیهەی ئیشەکەیی و هەقت لەهیچ نەبی، لەو گۆڕەی سەتا بیست و پێنجی لۆتوو، ماباقی لۆمن، نەئەتوو دەنگ و نەئەمن دەنگ، ئێ کاکە پاروو لەزاری بەربیتەوە بکەویتە کۆشی باشترە، ئەتووش قازانجەکی باش دەکەیی و ئەمنیش بەمسۆگەری خێرەکەم پێدەگا..! گۆتم : ئەوە ئەتوو بەڕاستیتە ؟ پێکەنی و گۆتی : دەزانم بەشی خۆت پێکەمە، بابە ئەوە کردمە سی و دوو، ئەوجە هەربرێ پیاوەکی خراپی..!

گۆتم : ئەگەر ئەمن مەرەقم پارەو دەورەمەند بوون بایە، لەناو وەزارەتەکەی خۆم دەهەندەم دەست دەکەت، ئەمن کوو چشتی وادەکەم، بەگێی من دەکەی ئەتووش نایکەی، کاکە وەڵلاهی تاوانە مورک و سامانی ئەو میللەتەی ئەوها تەخشان و پەخشان بکرێ، لۆ کەپڕۆژەک دەردەچی ئیللا دەبی خیانەت و گەندەڵی تێدا بکرێ، ترسی خوات هەبی و واز لەو ئیشانە بینە، دنیا پێنج و دوو ڕۆژەکە، ئەوڕۆ وەزیری شارەوانی شۆڕ کراوە، سبەینێ ئەمن و ئەتووینە ! وەزیری ئاوەدانکردنەوە لاقی لەسەر لاقی هینا خوارێ و چووە کن مێزەکی لەولاتر داندرابوو، سندوقەکی گچکەی هینا کەلەداری دروست کرابوو، هینای لەپێشەمنی ڕاگرت و سەری سندوقەکەی کردەوەو گۆتی : فەرموو..! تەماشامکرد پڕی جغارەی کوبی بوو، ئەو جغارە ئەستورانەی پێی دەرێن چروت، کەڕەنگە هەر جغارەی بە سەت دۆلاری کڕابی، گۆتم : ببورە ئەمن جغارەی ناکێشم ! بەخۆی جغارەکی لۆخۆی دەریناو بەچەرخەکی زەرد زەرد پێی کرد کە پێدەچوو زێڕ بی، سەری سندوقە گچکەکەی قەپات کردەوەو گۆتی : مادام وەیە با نەستەلەکی ڕەشی فەڕەنسیت لۆبینم، هەرزێنەتە باشی نان خواردنێ یەک دوو قلی ئاواکەی، سندوقەکەی لەجێی خۆی داناوەو قۆدیە نەستەلەکەی هینا، ئەمنیش یەک دوو قلم لێهەرگرت..! دانیشتەوەو گۆتی : دەزانی چیە، با ڕاست و دروست قسەت لۆبکەم، نە ئەو حزبانە، نە ئەو حکومەتەیمە پیاوی ڕاستگۆو دڵسۆز و دەستپاکیان دەوێ، ئێکەکیان دەوێ ڕاست و چەپ بکەوتە ناوێ و بەشی وانیش بدا، بەشی وان یەعنی بەشی شێری، پیاوی دەستپاک و دڵسۆز جێی نابتەوە، لۆ ئەتوو وەبیرت نایێ وەکی ئەو حزبانە هاتنە خوارێ نان نەبوو بیخۆن، هەموو پێراوی لاستیقیان لەپێبوو، چاویان بەگۆشت و برنجی بکەتبا سامگرتی دەبوون، هەونکەش ببینە حساب و کتابیان لە ملیارەها دۆلاری تێپەڕیە، بازرگانی نێو دەوڵەتی دەکەن و تۆڕی پەیوەندیان گرێدرایە بە دەوڵەتە گەورەکانی دنیایێ، بەسەتان پڕۆژەو باڵەخانەیان لەئەوڕوپای کڕیە، بڕوات هەبی بناغەی ئەو وەزعەیان وا داڕێشتیە، بە دووسەت ساریدی نەڕوخێ، باچشتەکیدیشت پێبرێم، منەتیان بەکەس نیەو حسابیش لۆکەس ناکەن، وەڵلا وەبیللا بزانن، ئێکەک بەقەدەر سەری دەرزی زەرەری لۆیان هەبی تەفروو توونای دەکەن..! برای من ئەتوو لەخەون و خەیاران دەژی، چاکسازی چ و حاری چ، ئەو حزبانەی هەتا دونێ خۆیان بە دژە دەسەڵات دادەناو دەیانگۆ دارو بەردی دەگۆڕین، ئەوڕۆ هەموو تەسلیم بوون و شەڕیانە لەسەر پۆست و پارەی..! ئێ کاکە میللەتیش نققەی لێوە نایێ و خۆی بێدەنگ کردیە، چاوەڕێیە بە فەیس بوکی ژیان خۆشبی، دەی کەست دیتیتە بە سێبەری ئاوی تێنیتی بشکێ..!
ئەگەر بە سادەیی تەماشای قسەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی بکەی هەمووی تەواوە، بەران لێی هورد ببیەوە، سەرلەبەری داڕمان و داڕوخانە، پیاوەکی سیاسی و ئیداری وەکی وی، ئەوها تەماشا میللەتی بکاو واتێبگا ژیان ئەوەیە بدەیە بەرێ، ڕۆژەک دێ باجی ئەو قسانەی دەداو سەراونگون دەبی..! ئەمن لەو خەیارانە دابووم، گۆتی : با چشتەکیدیشت پێبرێم ! گۆتم : برێ ! گۆتی : هەر کەس و میللەتەک چاوی لەوەی بی ئەمریکا یان ئەوڕوپا وەزعەکەی لۆ چاکبکاو گەندەڵکارانی لۆ لەناوببا، ئەو زۆر زۆر سەرچیخ چووە، برام ئەوان لەدوو بەرژەوەندی خۆیانن، دەی بەرژەوەندی وان لەوەیدایە، ئەو ڕۆژهەراتی ناوەڕاستە دایم پڕی شەڕو پڕی کێشەو پڕی گەندەڵی و دزی و دکتاتۆریبی، بەتەمای ئەوەی مەبە ئەوان شتەکی لۆ خەرکی بکەن..! گۆتم : دەستخۆشیت لێدەکەم کەزۆر بەڕاشکاوی و بەجددی دری خۆت لۆمن کردەوە، بەران حەزدەکەم زۆر تەئکیدبی ئەو وەزعە بەردەوام نابی و ڕۆژەک دادێ دەگۆڕێ، ئەو وەختی کەس نابیتە برای کەس، هەرچەندە ئەو وەختیش دیسان فەقیر زەرەر دەکا، چونکە هەموومان لەناو یەک بەلەمی شەق و شڕین..!
دووسێ سعات قسەمان کردو نەگەیشتینە هیچ، خواحافیزیم لێکردو بەجێمهێشت، لەدەرکەی گۆتی : دوو ڕۆژت مەجالە لۆ ئەو ئیشەی پێمگۆتی ! گۆتم ئەگەر چاوەڕێی وەرامی منبی، دەبی هەتا قیامەتێ چاوەڕێ بکەی، خواحافیزیم کردو لەگەر مام عەوڵای سواری تڕومبێلی بووین، هەربەڕێکەتین مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەو لەففە ساردو سڕەت کوو پێخورا، ماخرا هەمووی بەزیش بوو، خۆ دوو پشکە گۆشتی تێدانەبوو..!

گۆتم : دەرێی چ مام عەوڵا ؟ گۆتی : دەرێم ئەتوو ئەو لەففە ساردوسڕەکەت کوو پێخورا ! کە ئەو قسەی کرد زانیم مام عەوڵا لەو ماسیەی بێبەش کرایەو شیشیان لێدایە، درم نەهات برێم ئەمن ماسیم خواردیە، لۆیێ گۆتم : نازانم برێم چ، بەران دەزانی چیە ؟ گۆتی : چیە ؟ گۆتم : بادەوە لۆ جادەی شێستی، بابچین لێدەین لەماسی ! گۆتی : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، بادەوە دەی، ئەوەی دەیخۆی ئیتووە، ماباقی دەبیتە میرات و مندار لەسەر بەشەڕدێن ! گۆتی : ئەو قسەم بەدریە، وەلەو ئەمن لەففەکەم خواردو زۆرم برسی نیە، بەران لەبەدری توو دێم دوو پاروان دەخۆم، بەینی خۆمانبی ئوستاج ماسی بیژیەو جێی خۆی دەکاتەوە..! گۆتم : ئا ئا، شتی بیژی لۆیێ باشە لرفیکەی..!
گەیشتینە پێش چێشتخانەکی و لەتڕومبێلی هاتینە خوارێ، چووینە ژۆرێ و مام عەوڵا گۆتی : ئەمن دەستم دەشۆم و دێم..! ئەو چوو دەستی بشواو ئەمنیش مێزەک لەکن پەنجەرەی بوو چووم لەوێ دانیشتم، هەندەی پێنەچوو مام عەوڵا هاتەوە، دانیشت و سەلاتەو مەلاتە ڕێز کرا، ئاویان داناو نانەکی گەورەی بەکونجیان هینا، مام عەوڵا گازی ئێکەکی کرد، گۆتی : ئۆباب لۆمن ئەو سەلاتەی بینە ئەوی پەلکەنانی سۆر کراوەی تێدایە ! گۆتم : فەتووشەکی لۆبینە، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئەمن نازانم تەتووش و مەتووش چیە..!
خەریکی سەلاتە خواردنێ بووین، وەختەکی جەعۆ بەدەرکەت، بێ سەلام و کەلام گۆتی : ئای نسیب..! تەماشایەکم کردێ و پێم عەنتیکە بوو جەعۆ بەدەرکەت، ئاخر ئەو لەکێی زانی ئەمە خەریکی ماسی خواردنێینە..! مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : لەوغەی مەکە و دانیشە بکەوە سەرێ ! جەعۆ گۆتی : عەولارۆک نەیکەیە پیاوەتی خۆت، دەزانم سەتاسەت گدۆ بەتووی گۆتیە تەلەفۆن لۆ جەعۆی بکە ! وەکی جەعۆ ئەو قسەی کرد زانیم مام عەوڵا بێی جەعۆی نەیتانیە ماسیەکەی بخوا، مام عەوڵا گۆتی : خەتای منە تەلەفۆن لۆ سەیەکی وەکی توو دەکەم، بەران دیارە ئەتوو مستەهەقی ئەو ماسیەی نی خۆڕی..! گۆتمە جەعۆی : قسەکی دەکەم و پێم بڕوابکە، گۆتی : برێ ! گۆتم : ئەتوو دەعوەتی مام عەوڵایی و ئەو تەلەفۆنی لۆکردی.! جەعۆ دەستی دا مراکەکی و کەتە سەر سەلاتەیی و گۆتی : ئەوە دەبی ڕۆژ لەکیلای هەراتبی..!
دوو ماسی نازدارمان لۆهات و ناوی خوامان لێهینا، ئەمن چونکە لەماری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی خواردبووم، زیاتر خۆم مەشغول دەکرد، بەران مام عەوڵاو جەعۆ هێرەیان بەو ماسیانە کرد، مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : لەسەرەخۆ بخۆ تۆڕی، با هێسکەکت لەقوڕگی گیرنەبی، تاقەتی خەستەخانانم نیە، ئەوجە هیچ ئیشم نیە بەدوو قوونی توو کەوم لۆکن دختۆران..! جەعۆ گۆتی : ئەتوو ئاگات لەخۆبی پیرەسە، با هێسکەکت لەچاوی ڕانەچی، کەنگی ماسیت خواردیە، چانیە پارووی لۆ کەپووت نابای..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج دەرێن سووننەت وایە ئەگەر کەر زەڕی، برێی ئەعوزو بیللاهی مینەلشەیتانیلڕەجیم، بەران لۆ ئەو جەعۆیەی نازانم چبرێم ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئاخر ئەو کەرە هەم دەزەڕی، هەم لووشکەی داوێ..!
نانەکەمان خواردو سەرو دوو چایەمان لەسەر کرد، ئەوجە چووم دەستم شووشت، هاتمەوە پارەکەی بدەم، کابرای پارەی وەردەگرت، گۆتی : پارەکە درایە ئوستاز ! سەرم سوڕما، گۆتم : کێ دایتی ؟ گۆتی : مهیم درایە، گۆتم : ناڕۆم هەتا پێم نەرێی ! گۆتی : وەڵلا ئەو دوو نەفەرەی لەگەرت دابوون ئێکیان دای، هەردووکیان کردیانە شەڕ لەسەر پارە دانێ، ئاخیری ئیختیارەکە دای..!
ئاو لەهەردوو چاوم ڕاوەستا، کەوا دوو پیاوی ئەوەندە سەربرندو بەڕێزم لەگەرن، ئەمن دەعوەتی مام عەوڵام کردیەو نایێلی پارەی بدەم، جەعۆش چونکە مام عەوڵای لەبیری نەکردیەو گۆتیتی وەرە نانەکی پێکەوە بخۆین، پێی داگرتیە بەخۆی پارەکەی بدا، چەند خۆشە پیاو ئەو نەوعە برادەرە بەوەفایانەی هەبی، نەک برادەری وا بەس لێت بخوا، وەکی لێشت قەوما پشتت تێبکاو نەتناسی..!
چوومە دەرێ دیتم هەردووکیان لەکن تڕومبێلی ڕاوەستاینە، جەعۆ گۆتی : کاکە زۆر مەمنون، ئەوجە ئەمن دەڕۆم، چونکە تڕومبێلی خۆم پێیە ! گۆتم : ڕاوەستە نەڕۆی ! ئەوە ئەو ئیشە چیە هەردووکتان لەگەر منتان کردیە، مام عەوڵا گۆتی : دەسواربە ئوستاج بابڕۆین، ئەمە گیرفانمان ئێکە ڕەعمەت لەبابت ! گۆتم : هەندەم سوندەو هەندەم قورعانە سواری تڕومبێلی نابم هەتا پارەکەم لێوەرنەگریەوە، مام عەوڵاو جەعۆ چەندی خۆیان هیناو برد لۆم شل نەکردن، ئیدی ئان ئاخیری مام عەوڵا ڕازی بوو پارەکەی بدەمەوە، پارەکەم داوەو هەردووک زۆر مەمنونم بوون، جەعۆ ویستی بڕوا، گۆتم : لۆ دەڕۆی، وەرە بابچین سەرەکی لە شەمسەدین گەندەبای بدەین ! گۆتی : زۆر باشە، ئەنگۆ پێشکەون و ئەمنیش لەدووتان دێم..!

چووینە ماری شەمسەدین گەندەبای، وەکی چاوی بەمەکەت، هەردوو چاوی پڕی فرمێسک بوون، باوەشی بەهەرسێکمان کردو زۆر گریا، هەندەی نەبرد مەجید دۆنکی و پیرداود بێددانیش هاتن، زۆرمان تکا لە شەمسەدینی کرد خانیەکەی نەفرۆشی و هەر لەگەڕەکی خۆمان بی، گۆتی : تازە بڕیارم دایە، نەئەمن نەخێزانم پاشی جوانەمەرگی چاومان بەراتی نادا لەناو ئەو خانیەی دانیشین، بێجگەلەوەش کڕیارەکی لەسەرەو دەتانی برێی فرۆشتنەکە تەواو بووە، گۆتم : ئەتوو ئەگەر دەشڕۆی، جارجار سەرمان لێدە، گۆتی : ئاسان نیە جارەکیدی بێمەوە ئەو گەڕەکەی بەران توخوا ئەنگۆ زووزوو وەرن سەرمان لێدەن، ئەمن قەت ئەنگۆ لەبیر ناکەم، بەڕاستی جیرانی باش و بەڕێزن، مام عەوڵا گۆتی : بەتەمای بچیە کێندەرێ ؟ گۆتی : ڕەنگە بچمە لای سێتاقان و ئەو ناوەی، مارە برایەکم لەوێیە، لەکۆرانی وان خانیەک داندرایە لۆ فرۆشتنێ، برام قسەی لەگەر کردیەو گۆتیتی ڕادەوەستم هەتا خانی خۆی دەفرۆشی، دوعای بکەن ئیشاڵلا پێک بێین ! گۆتمان ئیشاڵلا کووی لۆتوو باشە خوای گەورە ئەوهات لۆدەینی، جەعۆ گۆتی : کاکە هەر چشتەکت پێویست بی ئەمە لەخزمەت داینە، ئەمە براو خۆشەویستی تووینە، شەرمێ مەکە، شەمسەدین گۆتی : ئەنگۆ برا گەورەنەو ئەمنیش شانازی بەنگۆ دەکەم..
دەوری سعاتەکی دانیشتین و پاشان خواحافیزیمان کردو هاتینە دەرێ، لەکۆرانێ ڕاوەستابووین، مەجید دۆنکی گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئیشەکم بەتوو کەتیە ! گۆتم : خێر ؟ گۆتی : وەزیری ئاوقاف برادەرتە ؟ گۆتم : چاک و چۆنیمان هەیە ! گۆتی : وەڵلاهی ئیشەکم پێی کەتیە بزانە لۆم پێی نارێی، گۆتم : برێ بزانم، ئەگەر ڕێی تێبچی پێی دەرێم ! جەعۆ گۆتی : کاکە ئەو ئیشە بەمە ناکرێ و واز بینە ! مەجید دۆنکی گۆتی : ئەوجە کێ گوی بەکراوی توو پیوایە هەتا بێی خۆ تێهەرقوتێنی، پرسم بەتوو کردیە ؟ جەعۆ گۆتی : هەی دۆنکی ئەتوو کەنگی مێشکە کۆنکریت کرایەت دەرەزی دەباو دەجولێ، ئەدی ئەمن سایەقی جەنابی وەزیری پێشی نەبووم، ئێ مەعنای وەیە بڕەکی لە ئیشەکەی دەزانم و دوایێ ئەوە بەخۆشی ڕاوەستایە، دەپێی برێ بزانە بێی من پەنجەی لە ئاوێ هەردەینی ؟ مەجید دۆنکی گۆتی : کاکە مادام وەیلهێات زۆر مەمنون هیچ ئیشم نیە، چونکە تەئکیدم ئەو جەعۆیە گوی تێدەکاو نایێلی ببی ! گۆتم : برێ برێ ئیشەکەت برێ، ئەتوو هەقت لە جەعۆی نەبی ! گۆتی : ئوستاج لێیگەڕێ، دوایێ بەخۆم دێمە مارێ و لۆت باس دەکەم، جەعۆ گۆتی : ئەگەر هاتی کاوڕەکی لەگە خۆت بینە، ئەوڕۆ هیچ ئیشەک بێ چەوراتی ناڕوا..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ وازدەینی یان بەپێلەقان هەموو چڕوچاوت بشکێنم ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی پیاو لەگەنگۆ بگەڕێ ئیمانیشی سەلامەت نابی، یاڕەببی خوایە بە ئیمانەوە بمانمرێنی..! وەکی جەعۆ ئەو قسەی کرد ئیمانی کیژی مام عەوڵام بەبیر هاتەوە، لۆیێ بڕیارم دا دوایێ قسەی لەگەر مام عەوڵای بکەم، بزانم ئیمانی لێناستینم لۆ جەعۆی، هەرچەندە زۆر ئاسان نیە، چونکە جەعۆ چشتەکی وای نەچاندیە لەکن مام عەوڵای، هەتا ئەوڕۆ بیدوریتەوە..!

نۆی شەوێ بوو، لەدەرکەی درا، چووم کردمەوە مەجید دۆنکی بوو، فەرمووم لێکرد و هاتە ژۆرێ، پاش بەخێراتن و چاک و چۆنی و چایە خواردنەوەی، مەجید گۆتی : ئەوی ڕاستیبی لۆ ئیشەکی هاتیمە، گۆتم : پێشتر پێت گۆتم، برێ بزانم ! گۆتی : وەڵلاهی ئەوە سەعیدی برام خزمەتگوزارە لە مزگەفتەکی، گۆتی : لۆم بە ئوستاجی برێ بزانە بەوەزیری ئاوقاف نارێ عینوانم بگۆڕی، گۆتم : دەیەوێ عینوانی بکاتە چ ؟ گۆتی : وەڵلا لەخزمەتگوزاری بیکاتە سایەق، گۆتم : دیارە دەیەوێ خۆی لە مزگەفتێ بگوازتەوە لۆ مدیریەتی ئاوقافی ؟ گۆتی : نانا ئوستاج، نایەوێ بگوازتەوە، گۆتم : ئێ نایەوێ ببتە سایەق ؟ گۆتی : با، گۆتم : ئێ کودەبی وەزیفەی سایەق بی و لە مزگەفتێش دەوام بکا ؟ گۆتی : دەبی دەبی ! گۆتم : کوو دەبی ڕەحمەت لەبابت، مزگەفت سایەقی لۆ چیە ؟ گۆتی : وەڵلا ئێکی لەگەرە چووە عینوانی خۆی گۆڕیەو خۆی کردتە سایەق ! گۆتم : باشە بەو گۆڕینەی موچەی زیاد دەبی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران ئیسراحەت دەکا و چیدی مزگەفتێ خاوین ناکاتەوە، گۆتم : یەعنی سەعید دەیەوێ ببتە سایەق هەتا چیدی خزمەتی مزگەفتێ نەکا ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا ! گۆتم : مەجید، خەرک وا لەڕێی خوای مزگەفتی خاوین دەکاتەوەو خزمەتی دەکا، ماخران ئەوە بەدەست کێ دەکەوی، برای تووش نایەوێ ئەوەی بکا..! باشە برات هەموو ڕۆژێ دەوام دەکا ؟ گۆتی : ناوەڵلا پازدە ڕۆژ جارەک دەچی، وەڵلا هەندەجار ئەویش ناچی ! گۆتم : یەعنی لۆ مانگێ دوو ڕۆژان دەیەوێ عینوانی بگۆڕی و نەیکا ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا ! گۆتم : دیارە مزگەفت پاسی بیست و یەک نەفەریە، لۆیێ سەعیدی برات دەیەوێ ببتە سایەق، هەتا ڕۆژێ جارەک مزگەفتی بباتە لای قەراتێ و بیهینتەوە..! مەجید بڕەک داماو گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەو هەموو پرسیارە چیە لێم دەکەی، هەونکە ئەگەر ئیشەکەمان لۆ دەکەی بیکە، ڕەعمەت لەبابت، وەتێدەگەی ئەو وراتە لەسەر ئیشی سەعید پێلەقەی ڕاوەستایە ! گۆتم : سەعید کێ ؟ گۆتی : سەعید پێلەقە ! گۆتم : ئەوجە لۆ پێلەقە ؟ گۆتی : ئاخر بەمنداری زۆر مەرەقی شەڕە پێلەقەبوو..! گۆتم : باشە ئەدی ئەتوو لۆ ناوت دۆنکیە ؟ گۆتی : ئەوە دەرسی ئینگلیسیمان دەخیند لەمەکتەبێ، مامەستا فێری ئینگلیسی دەکردین، دەستی لۆخۆی درێژ کرد و گۆتی : ئایام تیکەر، دەستی لۆلای پەنجەرەی درێژ کرد، کەرەک لەناو هەدیقەی بوو، گۆتی : زیس ئیز دۆنکی ! دەستی لۆ دەرکەی درێژ کرد و گۆتی : زیس ئیز دۆر..! ئەوجە ئەمنی هەستاندو پرسیاری لێکردم و دەستی لۆ دەرکەی درێژ کردو گۆتی وەتس زیس ؟ ئەمنیش گۆتم : زیس ئیز دۆر ! ئەوجارە دەستی لۆمن درێژ کردو گۆتی : هو ئاڕیو ؟ ئەمنیش سەرم لێشێواو گۆتم : ئایام دۆنکی..! مامەستاو تەلەبەکان لە قریتەی پێکەنینێیان داو بووە هەڵلایەک نەبیتەوە، ئەو خەبەرە وەکی ئاگری ناو قەسەری لەمەکتەبێ براو بۆوەو ناویان لێنام مەجید دۆنکی..! گۆتم : دەی خێری تێدایە ئیشاڵلا ! گۆتی : ئوستاج دەبی خێر لەچدابی نازناوم دۆنکی بی..! نەمزانی کوی وەرام دەمەوە، مەوزوعەکەم گۆڕی و گۆتم : ببورە ئەو ئیشەی سەعید پێلەقەی برات بەمن ناکرێ..! گۆتی : یەعنی ئەو ئیشەم بەتوو بووە لۆم ناکەی ؟ گۆتم : وەڵلاهی ئەمن بەگوناحی تێدەگەم ئەو تەکلیفەی بکەم، لۆیێ داوای لێبوردن دەکەم..! گۆتی : باشە زۆر مەمنون، مادام وەیە ئەمن بە سەعەی برام دەرێم لەلایەکیدی تەرتیی کا، گۆتم : کەیفی خۆتانە، مهیم گلەیی لەمن نەکەی..! مەجید بڕەکیدی دانیشت و پاشان هەستاو خواحافیزی کردو ڕۆیی..!
سبەینێ دەوری سعات هەشت و نیوی مام عەوڵا تەلەفۆنی کرد، گۆتی : ئوستاج قاوەلتیت کردیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا، بەران ئەوە داکی ئەحمەدی وا چایەی وەسەنایە، گۆتی : نانی مەخۆو وەرە پێکەوە نانەکی بخۆین ! گۆتم پێویست ناکا، گۆتی : هەونکە دەبی بێی و خلاس ! گۆتم : کاکە ئەوە هاتم..! گۆتمە داکی ئەحمەدی وادەچم پارە نانەکی لەگەر مام عەوڵای دەخۆم تەکلیفی کردیە ! گۆتی : ئەتوو هەر لدەرێ بخوو ئەو نان، ئوو ئەمە بتەنێ لمار..! گۆتم : ئێ کابرا تەکلیفی کردیە، کوو نەچم..! چدەنگی نەکرد، سەرەکی باداو چووە زگ چایەپەستەکەی، ئەمنیش شۆڕ بوومەوە لۆ مارێ مام عەوڵای..
لەدەرکەم داو فەرموویان کرد، چوومە ژۆرێ و مام عەوڵا بەپیرم وەهات، سەلامم کردو چووینە ژۆرێ، دیتم سفرە ڕاهێخسترایە، سێ چار قاپە ماستی لەسەربوو، هێلکەی کورایی و هێلکەو ڕوون داندرابوو، نۆک و لۆبیای گەرم کزەی لەجەرگی وەدەهینای، پەنیری کوردی و سەرتوو داندرابوو، قاپەک دۆشاوی خۆشناوان و قاپە هەنگینەکیش داندرابوو، دوو قاپ تەماتەو ڕون داندرابوو هەرمی لەسەر هەردەستا..! دانیشتم و مام عەوڵا گۆتی : بینن کیژم چایەی بینن، وەختەکی دووچایەی #گەرمیان# هینا لەگەر سەرنانەکی پڕی ناوی نانی گەرم بوو، تەماشام کرد ئەونانە ئی فڕنی نیە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج فڕنیەکی غازم کڕیەو سبەینان ئیمانی کیژم هەویری دەکاو لەو نانە نازدارەمان لۆ دروست دەکا..! نان چ نان دەتگۆ ڕوحە، بڕواتان هەبی نان و چایەکە بەتەنێ بەس بوو بیخۆی..! لەدری خۆم گۆتم : جەعۆی کارخانچی ناهەق نیە دەرێ خوایە ئیمانم بەنسیب کەی، هەبی و نەبی لەو نانەی خواردیە..!
مام عەوڵا چایەکی لەپێش دانام و نانەکی گەرمیشی لۆ ڕاگرتم، گۆتی : یاڵلا ئوستاج ناوی خوای لێبینە ! ناوی خوام لێهیناو پارووم لەماستی داو گۆتم : مام عەوڵا ! گۆتی : بەرێ ! گۆتم حەزدەکەم مەوزوعەکت لەگەر بکەمەوە، بەران بەشەرتەکی، گۆتی : شەرتەکەت برێ..!
مایتی[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 782 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] تۊماری تایبەت پەی کوردیپێدیای | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 85
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕۆمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 21-01-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 21-01-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 782 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۊئەژماری هیجری_ شەمسی
کوڵەباس
لێکۆدایەوە کۆتا سەرو شێعرەو مامۊسا مەولەوی
کوڵەباس
پیرەژەنی و سەفەر
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
کوڵەباس
مەدرەسیە و نەوارە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم

تازەکی
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
تۊماری تازە
ژیواینامە
غوڵام ڕەزاخانی ئەرکەوازی
17-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش قولی کرندی
13-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
تورکە میر
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
10-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  532,347
ۋېنۍ
  107,840
کتېبۍ PDF
  20,039
فایلی پەیوەڼیدار
  101,425
ڤیدیۆ
  1,475
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,247
هەورامی 
65,874
عربي 
29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,202
فارسی 
9,037
English 
7,436
Türkçe 
3,621
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,534
Pусский 
1,134
Française 
337
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
21
中国的 
17
Ελληνική 
14
עברית 
14
Norsk 
14
Fins 
12
Polski 
8
Ozbek 
5
Esperanto 
5
Português 
4
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Catalana 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
Lietuvių 
1
ترکمانی 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,829
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
749
ژیواینامە 
149
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,624
MP4 
2,406
IMG 
197,284
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۊئەژماری هیجری_ شەمسی
کوڵەباس
لێکۆدایەوە کۆتا سەرو شێعرەو مامۊسا مەولەوی
کوڵەباس
پیرەژەنی و سەفەر
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی ڕمال
کوڵەباس
مەدرەسیە و نەوارە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.844 چرکە(چرکۍ)!