بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، شاعیر بەشێوەزاری گۊرانی- هۆرامی نووسی وە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$شیرین دیدە مەست$
شیرین دیدە مەست، شیرین دیدە مەست
نازدار، نازەنین، شۆخی دیدە مەست
سا کە جە دۆسی ئېمەت کېشا دەست
چەنی یارێوتەر بەینی تازەت بەست
شەرت کەردەکەی وېت نەدارات بە چەم
ئېمەت شی جە یاد، یاری بەینەت کەم
ئەوەڵ بە «ئیخلاس» سەوگەندان وەردت
ئاخر شەرت و بەین بەسەر نەبەردت
بە عەشقی «باوەیس»، ماڵ جە بېشە کۆ
«واحِدُ القەّار» هیچکەست نازۆ
ئومیدەن فەڵەک شێونۆ نازت
نیشۆ وەپای عەرش سەداو ئاوازت
زار زار بگېڵی بەسەر چەمەردا
هەرساتێ جە نەو بدەی بەسەردا
هەرکەس بویەرۆ چەنی بەین بەستەش
گیر دۊ چەنی زام «سیا مار» گەستەش
سەیدی سی جزمەی کەلامش وستەن
بەینش ئەو بەینەن چەنی تۆش بەستەن
[1]