بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، شاعیر بەشێوەزاری گۊرانی- هۆرامی هۆنراوەکەی نووسی وە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$نازداران یاوان$
نازداران یاوان، نازداران یاوان
نازاری بێ عەیب، نازداران یاوان
«عليک السَّلام» وەبانی چاوان
سەر زەمین بە نوور لەقای تۊ ئاوان
بنازوو بە سونع دارای بێ نیاز
بە قودرەت شەخسی چوون تۊ مەدۆ ساز
بە لەب یاقووتی، بە گۆنا قەمەر
شۆخ و زەریفی نە عالەم یەکسەر
«ياللَّه» تاکو دەوران دونیا وەپا بۊ
خوا یارت بۊ، ئینە دۆعات بۊ
قیبلەم سوپەردەی وەیسی نازار بای
ئەمین جە گەزەند دیدەی بەدکار بای
فیدای باڵات بام سەوڵی سەرئەفراز
بدیە پەی جەستەیم، بە نیم نیگای ناز
سەیدی تاکو ئەو ڕۊ ڕۊش نە حەیاتەن
هەر گۆیای مەدحی سەنای باڵاتەن
بەو شەرت تۊ بەندەی ئیخلاسش وانی
شایستەی ئەنعام خەڵاتش زانی
[1]