بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، شاعیر بەشێوەزاری گۊرانی- هۆرامی هۆنراوەکەی نووسی وە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$هامسەران ئېشان$
هامسەران ئېشان، هامسەران ئېشان
ئۍ شەو زامی تەن خاس مەدان ئېشان
مەلوول و زویر خاتر پەرێشان
چمان قیمەی جەرگ ئەمن مەکېشان
کەس نېیەن پەرسۆ ئی زامدارە کێن
ئی بەندەی بەدبەخت، سیا ستار کێن
پەی ڕووی ڕەزای حەق فیکرێ جە حاڵم
با نەگېرۆ عام هەناسەی کاڵم
ئەر زامان بەی تەور تاکو سوب کەران چڵ
سوب لاشەی سەیدی مەسپاران بە گڵ
[1]