بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، شاعیر بەشێوەزاری گۊرانی- هۆرامی هۆنراوەکەی نووسی وە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$هیجری نەزانان$
هیجری نەزانان، هیجری نەزانان
تۆ بە حاڵی دەرد ئېمەت نەزانان
من سەیدی سەردار سوپای دېوانان
کوشتەی دەردی عەشق زەدەی هیجرانان
تا وانم کیتاب، دەرسی عەشقم وەند
مۆری دڵ بە سەجع نامی عەشقم کەند
جە مەکتەبخانان تاکو کە مەشقم کەرد
عالەم مەزانان مەشقی عەشقم کەرد
تا کە جوان بێم نە سەودای یار بێم
هەوای عەشقم بێ پەوچی سادار بێم
بە ساداری عەشق یاوام بە پیری
ئەسڵا ڕام نەکەوت من وەلای ژیری
نەوەهاری عومر جوانیم وېیەرد
گا چەنی هیجران، گا بە داخ و دەرد
هەر شێت و سادار، بېیابان گېڵ بێم
چمان من جادار مەجنوونی وێڵ بێم
سەیدی تاکو زیندەن چەنۆ دەردەوە
چوون «مەجنوون» وێڵەن، بە ڕووی هەردەوە
[1]