بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، شاعیر بەشێوەزاری گۊرانی- هۆرامی هۆنراوەکەی نووسی وە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$یاران کێ دیەن$
یاران کێ دیەن، یاران کێ دیەن
سەر ڕشتەی خەمان چوون من کێ دیەن
قەلبم جە بۊتەی زەڕەی خەم بېیەن
ڕۆحم بە خەمناک ئی قاڵب شیەن
ئەسڵم جە خەمەن، جە خەم بېیەنا
بابۆ من خەما، خەمان دیەنا
سەر تاکو پام خەمەن، جە مەدرەسەی خەم...
دەرسی خەم وانام، جەلام بېیەن جەم
دەرسم هەر خەمەن، هەر خەم مەوانوو
غەیر جە خەم فێشتەر هیچ نمەزانوو
هەرکەس خەمگینەن بەیۆ وەلای من
خەم چەنی خەمان زوو مەبۊ ساکن
[1]