بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، شاعیر بەشێوەزاری گۊرانی- هۆرامی هۆنراوەکەی نووسی وە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$وەبانی چاوان$
وە بانی چاوان، وە بانی چاوان
عەلەیکەسەلام وە بانی چاوان
ڕەند گوڵ جەمین، نازداری باوان
سەرسەبز و بۊرچین، سۆنەی سەر ئاوان
شاباز بێ گەرد، هومەیلای پەری
مایل بە ڕوخسار زوهرە و موشتەری
وەش ئامای بە خەیر، وەبانی چاوم
جات نە دلی عەین، دیدەی بێ خاوم
پایەندازت بۊ عومر و هەم گېیانم
جسمم، قاڵبم، ڕۊحی ڕەوانم
قەد قدومت یا «الله» بە خەیر بۊ
سابۆ ئەی دیدەم نەوا کە دێر بۊ
ئەر تۊ نازەنین، پڕ هۊش و فامی
قبوڵ کەی نازدار، من بە غوڵامی
مەمواچە سادار دېوانە و وێڵەن
دېوانەی چوون من کەی ئەرا گېڵەن
تایێ زوڵف وېت بووزەم نە گەردەن
واچە سادارەن زەنجیرم کەردەن
ئینشەلڵا جە یومن، تای زوڵفی تۆوە
چوون ساحیب فامان عاقڵ مەبۊوە
سەیدی ئەر تای زوڵف تۆش نەگنۆ وە پێڵ
قەدیم سادارەن دیسان مەبۊ ویڵ
[1]