ناونیشانی پەڕتووک: ئیسلام لە شەبەنگی فەلسەفەی ئایینەوە
ناوی نووسەر: #ئازاد قەزاز#
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
لەم باسەدا فەلسەفەی ئایین توێشووی دەستمانە و لە شەبەنگی ئەو ڕێبازە فەلسەفییەوە ئەو سێ بابەتە ڕەنگاڵە دەکەینەوە. بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت، مەبەست لە فەلسەفەی ئایین چییە، ئەوا بەشی یەکەم بە پوختەیەک لەسەر دیاردەی ئایین و دیدی هەندێ زانا و فەیلەسوف سەبارەت بە ئایین وەک دەرکەوتەیەک دەست پێ دەکەین. لە بەشی دووەمدا چەمکی خودا کە تا ئێستا مرۆڤ پێناسەی کردووە، دەخەیەنەڕوو و ئەو چەمکەی ئیسلام هەڵیبژاردووە شی دەکەینەوە. بەشی سێیەم شیکارییەکە بۆ دیاردەی پەیامبەرێتی و ناساندنی پەیامبەر موحەمەدە. بەشی چوارەم کەلامی خودا و قورئان وەک کتێبێکی پیرۆز باس دەکەین.[1]