کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,041
ۋېنۍ 105,802
کتېبۍ PDF 19,706
فایلی پەیوەڼیدار 98,675
ڤیدیۆ 1,420
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
هونەری مێینە، ئاشنابوونەوەی هونەر لە گەڵ هەقیقەت
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هونەری مێینە، ئاشنابوونەوەی هونەر لە گەڵ هەقیقەت

هونەری مێینە، ئاشنابوونەوەی هونەر لە گەڵ هەقیقەت
ناونیشان: هونەری مێینە، ئاشنابوونەوەی هونەر لە گەڵ هەقیقەت
نووسەر: #شارا تاهیر#

لەم ماوەیەی پێشوودا خانمە هونەرمەند تارا عەبدوڵا، کارێکی هونەری بە ناوی (پرۆژەی مێینە)، لە ئاسمانی شاری سلێمانیدا نمایشکرد. هەر دوا بە دوای نمایشکردنی کارەکە دەنگۆیەکی زۆری لێکەوتەوە، وەک هەموو کارێکی تری هونەری دوو جۆر لە جەماوەری بە لای خۆیدا ڕاکێشا. یەکەمیان ئەو گروپە بوون کە دەستخۆشیان لەم خانمە کرد و کارەکەیشیان وەک کارێکی ناوازە و سەرنجڕاکێش شوبهاند، چ وەک کارێکی هونەری وە هەمیش کە هەڵگری پرسێکی گرنگی وەک مەسەلەی توندوتیژی دژ بە ژنە. دووەمیان کۆمەڵیکی تر لە جەماوەر بوون کە جەختیان لە سەر بێمانایی و ناشرینی ئەم کارە کردەوە، پێیانوابوو کە هیچ پەیوەندییەکی بە هونەرەوە نییە، بگرە زیاترسیمای شار و ئاسمانەکەی ورووژاندوە، تەنانەت ئەم گروپە ئەم کارەیان بە جۆرک ڕەتکردەوە و بە نەشیاو و دنەدەر بینیان، دوای ڕۆژێک لە نمایشکردنەکەی سووتاندیان.

هەڵبژاردنی من بۆ قسەکردن لەسەر ئەم کارە هونەرییە و ئامانج لێی پیاهەڵدانی کارە هونەرییەکە نییە وەک ستایشی ژنێک بۆ ژنێک، ئەگەر چی من تەواو سەرسامم بەو ئایدیایەی کەلە پشت کارە هونەرییەکەیە وشێوازی نمایشکردنەکەیشی، وەلێ لە گەڵ ئەوەیشدا مەبەست شیکارکردنی ئەو بونیاد و گوتارەیە کە لە پشت بەرەی دووەمی جەماوەرە بۆ لێکدانەوە و تێگەشتن لەم کارە هونەرییە. بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی وورد و ئەکادیمی بتوانین ڕاڤە و شیکاری ئەو مۆتیڤە بکەین کەلە پشت ڕەخنەو دوا جاریش سووتانی کارەکەوەیە ئەوا هەوڵ دەدەم چەند گریمانەیەک لە کۆی ئەو ناڕەزایی و ڕەخنانەدا.
یەکەمیان: کارەکە هونەرییەکە شایانی نمایش نییە، چونکە ناشرینە وهەڵگری هیچ ڕۆحێکی ئێستەتیکی نییە.
دووەمیان:کارەکە هیچ پەیوەندی بە پرسی توندوتیژی دژ بە ژنانەوە نییە، هەر بۆیەش هەڵگری هیچ حەقیقەتێک نییە.
سێیەمیان: هەر خودی کارەکە خۆی هونەر نییە.
گەربە گریمانەی سێهەم دەتسپێبکەین کە گوایە ئەم کارە فڕی بە سەر هونەرەوە نییە و ئەم خانمە هیچی نەکردەوە، بەڵکو بڕیک پەڕۆپەتاڵی بە ئاسمانی شاردا هەڵواسیوە وئەمەیش بۆتە ناشرینکردنی سیمای شار نەک جوانکردنی. بۆ ئەوەی بتوانم ئارگومێنتی ئەم گریمانەیە بکەم و بیسەلمێنم کە خودی گریمانەکە هێندەی پەیوەندی بە دەمارگیری و تاکڕەهەندی کاردانەوەی گروپێک لە مرۆڤ و جەماوەرەوە هەیە نیو هێندە هەڵوەستە نییە لە سەر چەمکی هونەرخۆی. ئەوا سەرەتا پێوستە بە پێناسەیەکی هونەر دەستپێبکەین. لە ڕاستیدا من لە هیگڵ باشتر شک نابەم تا بتوانم لە ڕێیەوە ئارگومێنتی ئەو گریامەنەیە ی پێبکەم. هیگڵ دەڵێت: هونەر گوزارشتی مرۆڤە بۆ قووڵترین پێویستی و غەمەکانی خۆی، هەموو ئەو شتانەی کە لە سەر ئەرز و ئاسماندا ڕوودەدەن، لە ناویشەوە ڕوودەدەن-ژیانی خودا و هەموو ئەو شتانەیش کە ڕوویان داوە، هەمووی هەر عەوداڵی ئەوەن کە مرۆڤ ڕۆحی خۆی بناسێتەوە، خۆی بکاتەوە بە ئۆبێکت بۆ خۆی، خۆی بدۆزێتەوە، ببێتەوە بە خۆی، خۆی ئاشنا بکاتەوە لەگەڵ خۆی.

ئەگەر ئەم دیدە هیگڵییەمان بۆ هونەر قبوڵ بێت و کەمێک لە کارەکەی تارایش ووردبینەوە و بزانین دەیەوێت گوزارشت لە چی بکات؟ ئەوا دەزانین کە تارا لە ڕێی ئەم کارەوە نەک دەیەوێت بە ڕۆحی خۆی ئاشنا بێتەوە و خۆیشی بدۆزیتەوە هەم وەک هونەرمەند وە هەمیش وەک ژنێک. بەڵکو ڕۆحی هەموو ئەو ژنانەیش کە دەستدرێژیان بەرامبەر کراوە لە ڕیی پارچە پارچەی جلەکانیانەوە جارێکی تر زیندوو دەکاتەوە، دەیانکاتەوە بە ئۆبێکت بۆ خۆیان.
بەڕای من هەڵواسینی تەنافێک لە پارچەی جلوبەرگی ئەو ژنانە، ئەگەرچی بۆ هەندێک کارێکی نەشیاو ناشرین بێت، ئەوا بۆ من گەڕانەوەی جەستەی دایکی کوژراوە بە مانا کریستیڤایەکەی. کارەکەی تارا لەوەدا بۆ من هونەرە کە ئەو تێزەی (جولیا کریستیڤا) پشتڕاستدەکاتەوە کە تراژییدی یەکەمی مرۆڤ کوشتنی باوک و گرفتی ئۆدیپوس نییە بە مانا فرۆییدییەکەی بەڵکو گرفتی کوشتنی دایک و گرێی ئۆریستەیە (تراژیدییەکەی گریکیە کە تیایدا ئۆریستەی کوڕ، کلاتمینسترای دایکی دەکوژێت و دواتر لە ژیانی ڕەمزیدا دەیدۆزێتەوە). جیاوازی لە نێوان ئەم کارە هونەرییە و ئەو تابلۆ و پەیکەرە بێسەرانەی کە لە مۆزەخانەی لۆڤەر نمایشکراون و ژولیا کرێستیڤا لە کتێبێکدا بە ناوی (سەرێکی بڕاو- دیدێکی سەرمایەداری)دا لە سەری نوسیوون ئەوەیە کە لانیکەم لە فیکرو هزری ڕۆژئاوادا بە یارمەتی هونەر خۆی، ژن هیچ نەبێت جەستەیەکی بێسەری بۆ ماوەتەوە تا خۆی بدۆزێتەوە و جارێکی تر خۆی بنوسێتەوە، بەڵام ژنی کورد لە ناو تەپوتۆزی ئەم سیستمە پەتریارکیەدا خاوەنی ئەو جەستە سەربڕاوەیش نییە و بگرە هەر ئێسکوپروسکیشی نەماوە. ئەم کاردانەوە نائەقڵانییە بەرامبەر ئەو کارە ترس و تۆقینە لە ئەگەری گەڕانەوەی تارمایی دایکە کوژراوەکەیە، ترسە لە بەکارهێنانی سیمبول وەک ئاماژەیەک بۆ جەسەتەی هەلاهەلاکراوی ژن، ترسە لە ئەگەری دروستبوونی دەنگێگ بۆ خود دۆزینەوەی ژن بە دۆزی خۆی.
با بگەڕینەوە سەر گریمانەی یەکەم و وایدانێن کەتێزی سەرەکی ئەم ڕەخنەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەم گروپە بە دیدێکی ئێستەتیکیەوە تەماشای هونەر دەکەن و پێیانوایە هونەری جوان، هونەرێکە دەبێت چێژ بەخش بێت و لە خزمەتی جوانیدا بێت. با وایشیدانێین ئەم کەسانە سەر بەو بەرەیەن لە جەماوەر کە پێیانوایە هونەر هیج کارێکی بە سەر هەقیقەتەوە نییە بەڵکو (هونەری ڕووت) ئەو هونەرەیە کە گوزارشت لە چێژو، جوانی و ئێستەتیکا دەکات. کاتێک هونەر دەبێت بە زمانحاڵی هەقیقەت ئەوا جەوهەری خۆی وندەکات. گەر بچینەوە سەر ئەو پێناسە سانایە بۆ ئێستەتیکا، کە هونەر بە تەنها وەک ئۆبێکتێک بۆچێژ دەبینێت و دەیخاتە دەرەوەی هەقیقەت و مۆڕاڵەوە، ئەوا ئەم جۆرە لە دید و بۆچوون سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هونەر و ئێستەتیکا شتێکی نوێ نییە. کورتکردنەوەی کاری هونەری بۆ جوان یان ناشرین، چێژبەخش و چێژنەبەخش وایکردوە کە خودی هونەر ببێتە پرسێکی فەلسەفی و هزر و بیری فەیەلەسوفەکان داگیر بکات. وەلێ بۆ زیاتر تێگەشتن لەم دیدە پێوستە بگەڕێنەوە سەر پەیوەندی نێوان (هونەر و هەقیقەت) چونکە بەرەیەکی تری فەیلوسوفمان هەیە کە بە چاوێکی زۆر ڕەخنە ئامێز دەڕوانە ئەم تێگەشتنە بۆ هونەر و پێیانوایە کە هونەر و کاری هونەری دەبێتت لە دەرەوەی بازنەی ئیتستەتکەوە تەماشبکرێت.
بۆ فەیلەسوفێکی وەک نیتچە پەیوەندی هونەر و هەقیقەت جۆرێک لە ترس و دڵەڕواکیێی بۆ دروستدەکات و بە ترسی پیرۆز ناوی دەبات. ئەو ترسەیشی لە بەر دوو هۆکارە؛ یەکەمیان ئەزموونی مرۆڤ سەبارەت بە هونەر و تێگەشتن لە هونەر ئەوەیە کە هونەر خۆی شتێکە پەیوەندی تەواوی بە چێژەوە هەیە. دووەم هۆکاریش ئەوەیە کە هونەر و ئێستەتیکا خۆیان بابەت گەلێکن لە دەرەوەی هەقیقەت، لۆژیک و مۆڕاڵن. کەواتە کاتێک کە هونەر دەبیتە زمانحاڵ بۆ دەربڕین و گوزارشتکردن لە هەقیقەت دیوە ئێستەتیکیەکەی خۆی وندەکات و لە هونەر دەردەچێت. بەم دیوەدا دەتوانین بڵێین ڕەخنەی ئەو گروپە لە جەماوەر و لەم ڕوانگەیەوە لە جێگەی خۆدایەتی، چونکە ئەم کارە گوزارشتێکی تەواوە سەبارەت بە پرسێکی جیدی. خودی کارەکە هیج ئاماژە و تروسکایەکی لە چێژ بۆ تەماشاکەرانی نەگرتۆتە خۆی. نەک هەر ئەوەیش بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانێت کارە هونەرییەکە ببینیت ئەوا دەبێت ڕووی خۆت بکەیتە ئاسمان، ڕەنگە ئەمە بۆ خۆی ئیشکالیەتی ئەم کارە بێت لە لای ئەم جەماەرە چونکە ئەوان دەزانن کە لە ئاسماندا تەنها و تەنها یەک حەقیقەت و یەک جوانی هەیە.
هایدگەر لە (بنەمای کاری هونەری) دا تەواو باوەڕ بەو ڕاستیە دەکات کە نەک هەر پێویستە بەسەر تێگەیشتنی ئێستەتیکا، بچیینەوە بەڵکو دەبێت تەواو خۆمانی لێ داببڕین، بەو پێیەی کە ئێستەتیکای تەقلیدی چیتر کاری خۆی نەکات. هایدگەر وەک هیگڵ ڕەهەندی ئێستەتیکی دەبەستێتەوە بە مەرگی هونەرەوە. ئەو پێیوایە کە ئەرکی هونەر وەسفکردن و شیکارکردن نییە، وەک چۆنیش ئیشی ئەوە نییە چێژ و خۆشی ببەخشێتەوە بەڵکو وەزیفە سەرەکیەکەی هونەر ئەوەیە، کە ئێمە وەک بوونێک بخاتە ناو دونیایەکەوە تا لە ناویدا بتوانین لە هەقیقەتی بوونی خۆمان بگەین و بە هۆیەوە بەرگەی ئەو ژیانە بکەین کە بەرگەی ژیانکردنی ناگرین. بە ڕای هایدگەر ئەوە کاری هونەرە کە دەتوانێت ئێمە لە تەبیاتێکەوە (میزاج، مود) و بخاتە ناو تەبیاتێکی تر، ئەم تەبیات گۆڕینەیە توانای بینین و تێگەشتنمان بۆ شتەکان هەم دەگۆڕێت وەهەم فێری فرە دید و فرە ڕەهەندماندەکات.
بە یۆچوونی هایدگەر تێگەشتن و ئەزمونکردنی کاری هونەری بە تەنها لە ڕوانگەی ئێستەتیکاوە نەک سوود بە کارە هونەرییەکە ناگەیەنێت، بەڵکو دەبێتە زەرەرو دوورخستنەوەی هونەر لە وەزیفە سەرەکیەکەی خۆی کە ئەویش ئەرکە ئەخلاقیەکەیەتی. کورتکردنەوەی کاری هونەری بۆ دیکۆر وڕازانەوە نەک دەبێتەوە بە سوودو قازانچ بۆ هونەر و شکۆی هونەر بەڵکو خودی ئەم جەختکردنە لە سەر جوانی خۆی هەڕەشەیەکە لە سەر مرۆڤایەتی. هایدگەر لە پێشەکی (بنەمای کاری هونەری) دا و بە پاڵپشتی هیگڵ پەیوەندی نێوان هونەر و هەقیقەت پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت تێگەشتن و تەماشاکردنی هونەر لە دیدێکی ئێستەتیکییەوە هونەر لە وەزیفە سەرەکیەکەی خۆی دووردەخاتەوە. ئەو پێێوایە کە هونەر باڵاترین ڕێگەیە کە بە هۆیەوە هەقیقەت دەتوانێت بگاتە ترۆپکی بوونی خۆی. لە بەرئەوەی تیێزەی سەرەکی ئێستەتیکە لە بنەڕەتدا لە سەر بنەمای بەدەرکردن وئەفەرۆز کردن-مەبەست لە دەرکردنی شاعیرەکانە لە کۆماری پلاتۆ- وەستاوە کە ئەمانەیش جۆرێک لە هەقیقەت و ڕاستیان لە ناوەخنی خۆیاندا هەلگرتووە. ئەم جۆرە لە تێڕوانین بۆ تێگەشتن لە دیوە مەعریفیەکەی هونەر، هەر خودی هونەر خۆیشی بەکاردێننەوە بۆ ململانیکردن لەگەڵ هەقیقەت، هەر بۆیەیش هایدگەر زۆر دوورتر لە شیکارەکەی دەڕوات و دەکەوێتە ململانێ لە گەل پلاتۆیش پێیوایە دەبێت شاعیرەکان بگەڕێنێتەوە ناو کۆمارەکەی.
لەبەرئەوە شتێکی ئاساییە کاتێک فەیەلسوفێکی وەک هیگڵ هونەر دەخاتە ناو بازنەی ئایین و فەلەسەفەوە و دەڵێت: هونەری جوان بە هونەری ڕاستەقینە دانانرێت ئەگەر خۆی ئازاد نەکات و ئەرکە ڕاستەقینە و سەرەکیەکەی خۆی نەبینێت و نەچیتەوە ناو فەزای ئایین و فەلسەفە. بە مانایەکی تر، وەزیفەی هونەر بە گوزراشتکردن لە سروشتی پیرۆز دەبینێت. بە ڕای هیگڵ ئەوە لە ڕێگەی هونەر و کارە هونەرییەکانەوەیە کە نەتەوەکان توانییویانە هزر و بیری ئەقڵیان و دڵیان نماش بکەن، هونەر بۆ زۆرێک لە مییللەتان شاکلیلە و هیچی تریان نییە تا لە زیرەکی خۆیان و ئایینەکەیان بگەن و ڕاڤەی بکەن.
هیگڵ لە ساڵانی نێوان (1829-1826) لە (وانەکانی لە سەر ئێستەتیکا)دا لە زانکۆی بەرلیندا دەڵێت: کە هونەر مردووە، بەو مانایەی کە هونەر چیتر ئەوە هەقیقەتە لە خۆی ناگرێت و نمایش ناکات کە جەوهەرییە بۆ بوونی مرۆڤ. بەڵام ئێمە هەموو دەزاینن کە هونەر، لە دوای ئەم بەیانکردنەوی هیگڵ سەبارەت بە مەرگی هونەر لە مۆدێرنەدا، نەک بەرەو دواوە نەچووە بەڵکو بە هەزارەها کاری هونەی نوێ لە هەموو دونیادا هاتۆتە بەرهەم. ئەی کەواتە پرسیارەکە دەبێت چی بێت؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە هایدگەر باس لە دوو جۆر هونەر دەکات ئەویش یەکەمیان بە (هونەری مەزن)ناوی دەبات، هونەرێکە ئەو هەقیقەتە لە خۆی دەگرێت کە بۆ بوونی مرۆڤ جەوهەرییە، دووەمیان هونەرێکە کە بایەخ و گرنگی بە هەقیقەت نادات و ئیش لە سەر ئێستەتیکا دەکات کە خۆی دوورە لە هەقیقەتەوە، جوانی و لە حەقیقەت جیادەکاتەوە. بە ڕای هایدگەر ئێستەتیکا خودی کارە هونەرییەکە دەکاتەوە بە ئۆبێکت واتە کارە هونەرییەکە خۆی دەبێتەوە بە ئوبێکتیکی ئێستەتیکی. ئەوەی کە بڕیار لە سەر باش و خراپی یان جوانی و ناشرینی ئەم ئۆبێکتە ئێستەتیکیەی هونەر دەدات تێگەشتن و ئەزمونکردنی مرۆڤە بۆ ئۆبێکتەکە. ئەو شیێوەیەی کە چۆن مرۆڤ ئەزمونی کارێکی هونەری دەکات خۆی لە خۆیدا شێوازیکیشە بۆ ئەوەی شتێکیشمان لە سەر هزرو بیری مرۆڤ پێبڵێت. کانت لە پێشەکی یەکەمی (ڕەخنە لە بڕیاردان)دا، باس لە دوو جۆر ئێستەتیکا دەکات، یەکەمیان ئەوەیە کە پەیوەندی بە هەستەوە هەیە، واتە ئێستەتیکا دەبەسترێتەوە بە ئۆبێکتەوە یان بە دیاردەیەکەوە بۆ نموونە جوانی مانگ، زەردی پاییز ئەمانە سیما و خاسیەتە جوانی و ئێستەتیکای خۆیانیان هەیە. لە تێگەشتنمان بۆ جۆری یەکەم دەتوانین جۆری دووەم جیابکەینەوە کە بە هزرێکی ئێستەتیکیەوە تەماشای ئەوە دەکەین کە نمایشدەکرێت و ئۆبێکتی نمایشکراو پەیوەندی بە توانای مەعریفی نیەو ناچیتەوە سەری بەڵکو بە هەست و سۆز حوکمی لە سەر دەدرێت بە مانایەی چێژ بەخشە یان جێژبەخش نییە.
کەواتە پرسیارەکە دەبێت ئەوە بێت بۆ لە ئێستادا لە کۆمەڵگەیەکی تاکڕەهەندی وەک کۆمەڵگەی کوردی کارێکی هونەری بە بیانووی ئێستەتیکەوە بسوتێنرێت؟ گەر ئەو ئارگومێێتەش بە هەند وەربگرین کە کارە هونەرییەکە خاوەنی مۆرکیکی هونەری و ئێستەتیکی نییە بەلام هێشتا دەکرا بکەوتایەتە بەر شەپۆلی ڕەخنە و ئارگومێنتی جیدییەوە نەک سوتاندن. بە ڕای من ئەوەی کە سوتێنراو بەو پەلە پوڕوزێە خودی کارە هونەرییەکە نەبوو بەڵکو ئەو هەقیقەتە بوو کە لە پشت کارە هونەرییەکەوە خۆی مەڵاس دابوو. خودی کاردانەوەکە و سوتاندنی کارەکە، گریمانەی دووەم کە گوایە ئەو ئیشە هیچ پەیوەندی بە پرسی توندوتیژی دژ بە ژنانەوە نییە، هەر بۆیەش هەڵگری هیچ هەقیقەتێک نییە، پووچەڵدەکاتەوە و پێچەوانەکەیشی دەسەلمێنێت.

ئەگەرچی هایدگەر پێێوایە کە قەدەری هونەرمەند لە دونیای ئەمڕۆدا ئەوەیە کە نەخۆی دەتوانێت جیگەیەکی گونجاو بۆ هونەرەکەی بدۆزێتەوە تا نمایشی بکات، وە نە هونەرەکەیشی دەتوانێت جێگەیەکی هەبێت بۆ خۆی وە نە بۆ ئەو هونەرەیش کە بە دوای خۆیدا دێت. بەڵام من دەڵێم تارا وەک هونەرمەندێک توانی جێگەیەک بۆ هونەرەکەی بدۆزیتەوە وەلێ ئەوەی کارەکەی دابڕان لە هونەر خودی تارا خۆی بوو. ئەو هات بەر لە نمایشکردنی کارەکەی کۆی تەواوی ئایدیای پشت کارەکەی خۆی بۆ جەماوەر شیکردەوە و باسکرد، بەم کارەیشی گرێی جوغزو سیحری هونەرەکەی بەتاڵ کردەوە کە نەدەبوو بیکات، ئەی مەگەر ئەو وەک هونەرمەندێک نازانێت کە هونەر لە سانترین پێناسەیەدا جوغزێکە کە گرێ کردنەوەی ئەو جوغزەیش ئیشی هونەرمەند نییە بەڵکو کاری جەماوەرە. ئەوە جەماوەرە کە لە شتێک هەزارەها شت دەهۆنێتەوە، لە بوونێک چەندین بوون دروستدەکات. کاتێک تارا هات و خۆی بە دەست خۆی سیحری کارەکەی خۆی بەتاڵکردەوە، هیچی نە هێشتەوە بۆ ووتن، ئەوا زۆر سەیر نییە کە جەماوەریش بەو شیوەیە وەڵامی بدەنەوە سەرزەنشتی بکەن بە بیانوی ئەوەی کردوویەتی کارێکی هونەری جوان نییە و لاساییە. تەنانەت فەیلەسوفێکی وەک کانت پێیوایە کە هەموو شتێکی جوان لە خۆیدا جوغزە، گەر تۆ گرێی ئەو لوغزەت کردەوە و ماسکەکەت هەڵماڵی ئەوا ئەوەی دەمێنێتەوە کۆپی و لاساییە.
بە ڕای من کێشەبەندی گەورەی زۆربەی کار هونەری کوردی بێئاگاییە لە ئیشکردن بە چەمکی ئەنگێزەی مەرگ و پەیوەندی بە هونەرەوە بە مانا فرۆییدییەکەی، ترۆپکی ئەم گرفتە یش تەواو لە پەیکەری (کولتور و خۆشەویستی) ی پەیکەرساز زیرەک میردا دیارە، کە من لە کاتێکی تردا دێمەوە سەر ئەم باسە. بەڵام لە ئێستادا ئەوەندە بەسە بڵێن کە ئەزموونکردن و تێگەشتن لە وکارە هونەرییەی تارا وەک کارێکی ناشرین و دوور لە هونەر و جوانی، دوا جاریش سووتاندنی بە مەبەستی شاردنەوەی ئەو ناشرینی و عەیبوعارییەی کە گوایە؛ ئەم پرۆژە هونەرییە دروستیکردوە، ئەوەمان بۆ دووپاتدەکاتەوە کە ئەم سووتاندنە نەک بەهاو جەوهەری ئیشەکەی شاردەوە بەڵکو جەختی لەو ڕاستیەش کردەوە کە هونەر گەر ئاشنابێتەوە لە گەڵ هەقیقەت و زمانی دەربڕینی هەقیقەت بێت نەک تەواو نابێت و نامرێت بەڵکو ئەوەتا لە ناو سیاقێکی بەرتەسکی وەک کۆمەڵگەی کوردیدا بۆ یەکەم جار وەک هونەری مێینە لە دایک دەبێت.[1]

سەرچاوەکان
1- HEGEL, INTRODUCTORY LECTURES ON AESTHETICS, TRANS. BERNARD BOSANQUET.
2- JULIA KRISTEVA, THE SEVERED HEAD: CAPITAL VISIONS, 2012.
3- MARTIN HEIDEGGER, THE ORIGIN OF THE WORK OF ART,’ 1935.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 360 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | کولتور مەگەزین
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
کتېب - کوڵەباس: ژەنی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 96%
96%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 17-06-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) چە: 17-06-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:17-06-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 360 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,041
ۋېنۍ 105,802
کتېبۍ PDF 19,706
فایلی پەیوەڼیدار 98,675
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.578 چرکە(چرکۍ)!